!نه‌ورۆز جه‌ژنی کۆنی کورده‌واریه‌

!نه‌ورۆز جه‌ژنی کۆنی کورده‌واریه‌

anewroz

لە گەڵ ئەوەی کە گەلێک نەورۆزم خۆشدەوێ و بە جێژنێکی کۆنی گەلی کوردی دەزانم . وە لەوەتەی فامەم کردۆتەوە  هەموو سەر ساڵێکو سەرەتای گەیشتینی وەرزی بەهارو کۆتای وەرزی سەرماو سۆڵەی زستان ودەر کەوتنی سەوزەو چەمن وگوڵ وخونچەی  ناورەزو  باخ و بەربەرۆژی چیکان ، بە کورتی  بەڵێم لە وەرزی چیاو پێدەشتەکان بە بەرگی سەوزداپۆشراوی هەموو ساڵێکدا  . لە منداڵیدا بە کۆکردنەوەی دارو چیلکە لە سەر بەزیەکان و پانتایەکی کەمی ناو گوندەکەمان ، دەستمان دەکرد بە ئاور(ئاگڕ) کرد نووە و خۆشی دەر بەرین ، بێ ئەوەی ئێمەو مانان بەزانین بنچینەو هۆکاری کرد نەوەی ئەو ئاور کردنەوەیە بۆچی یە ؟ بەڵام  وەک خوویەک وبەبوو بەهێمایەک لە هەستو بیرمان دا .وە باشم لە یادە هەر لە زستانەوە گزگلمان کون کون دەکرد ودەمان خستە ناو  نەوتەوە و لە ئێوارەی نەورۆزدا گرمان دەداو بەرزمان دەکردەوە بۆ  حەوا  وێنەیەکی زۆر جوان و سەرنج راکێشی درووست دەکر ،هەر چەن دە لە کاتی هەڵ گرتنو فرێدانی دەستو پەنجەکانی هەڵ دەپرووزاندین ، بەڵام خۆ کەبەشی سوتاندایە هەر خۆشیمان لێوەر دەگرتو بەردەوام بووین .هەر ئەوەش وای کرد ئەم ئارەزوە لەگەڵم مەزن بێ و تا ئەم ساڵ  هەمووساڵێکو هەر جارە بە شێوازێک لە پیرۆزکردنی ئەو جەژنەدا خۆشیەکم دەر بەریوە ، کەم تا زۆر .بەڵام جەژنی نەورۆزی ئەم ساڵ زۆر جیاوزبوو لە ژیانی مندا .هەر چەندە من : هەمووکات  گەشبینم وپێم وایە ژیان بەبردەوامی لە رەوتی خۆی دایەو کە لە گەڵی نەرۆین بەجێمان دێلێو لامان لێناکاتەوە.کەچی لە گەڵ ئەوشدا نەم توانی لە هیچ خۆشیەکدا بەشداربەم لە نەورۆزی ئەم ساڵ دا و،بێ ئەوەی بەتوانم بەسەر هەستەکانما زاڵ بەم  کەوتمە ژێر دەست خەمی گەورەی مەڕگی لاوانی نیشتیمانەکەم و،وەک وەفایەک بۆ ئەو پێشمەرگە گیان لەسەر دەستانەی کە لەبەرەکانی شەرو بەگژداچوونەوە، و ئەو خێزانە دڵ زامدارانەی کە خۆشیەکانی جەژنی نەورۆز بۆ ئەوان شینو گریان بوو لە ماڵدا بەمێنمەوەو ، نە گێژنە پیرۆزە لەکەس بکەمو نە جوابی کەسیش بەمەوە ،وە هەر ئەم شەو منداڵەکانم رۆیشتن بۆ یاد کردنەوەی ساڵی نوێ وجەژنی نەورۆز کەچی من خەمی گەل و ئازای خاک مەودای نەدام  ،بەڵام خۆ کورد ووتنی  (کە خوویەک بیگری بەشیری لە بیرت ناچێت  بەپیری .)  بۆیە رێز گرتن لە جەژنی نەورۆزی ئەم ساڵم و لە ماڵەوە بوو بەو بابەتە . کە پێم وایە نەورۆز و کورد لەیک دەچن .

نه‌وڕۆز به‌ کۆنترین جه‌ژنه‌ کانی مه‌رۆڤایه‌تی ئه‌ژمار ده‌کرێ ،
نه‌ورۆز به‌واتای  رۆژێکی نوێ و ده‌سپێککی نوێبهونوه‌یه‌. ده‌وارۆژی ئاخر مانگی
زستانه‌و یه‌که‌م رۆژی به‌هاره‌ ،که‌ ده‌بێته‌ ئاخر رۆژی مانگی ره‌شه‌مێی کوردی(٢٧١٤)  وه‌یه‌که‌م رۆژی مانگی خاکه‌لێوه‌ ، وه‌ به‌خۆشی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌ ناوی ئه‌و مانگه‌مان هه‌ر به‌نه‌و رۆزه‌وه‌ وه‌ر گه‌رته‌وه‌، وه‌ به‌نه‌ورۆز ناسراوه‌  له‌ گه‌ڵ هاته‌نی مانگی نه‌ورۆز ،سروشت به‌رگی تازه‌ ده‌پۆشێو دارو ده‌ون  به‌رگی سه‌وز له‌ به‌ر ده‌کاو به‌رگی سه‌رماو سۆڵه‌ ده‌درێ ،یه‌که‌م ڕۆژی  به‌هار واته‌ رۆژی نه‌ورۆز ده‌ستپێکی ساڵی تازه‌ی کوردیه‌  که‌ ئه‌مساڵ ده‌بێته‌( ٢٧١٥ )کوردی ،زۆر به‌ڵگه‌ی مێژوی هه‌یه‌ ده‌یسه‌لمێنێ که‌ نه‌ورۆز جێژنێکی ته‌واو کوردیه‌ وهه‌ندێک له‌ وڵاتانی ئاسیا به‌ کۆپی کردنی ئه‌و جێژنه‌ له‌ گه‌لی کورده‌وه‌ هه‌ڵیانگرته‌وه‌. به‌ڵگه‌ یک بۆ سلمانده‌نی ئه‌و راستیه‌ ،دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ماده‌ که‌له‌و سه‌ر ده‌مه‌دا ده‌وڵه‌تی ماده‌کان یه‌که‌م رۆژی به‌هار وه‌ک رۆژی نه‌ورۆز دیاری کراوه‌ .به‌و وا تایه‌ که‌ نه‌ورۆز جێژنێکی نه‌ته‌وه‌ی کورده‌ ،هه‌ر وه‌ها ده‌ستپێکی یه‌که‌م  ساڵی هه‌تاوییه‌ که‌ ئه‌مساڵ ده‌بێته ‌( ١٣٩٤)ی هه‌تاوی ساڵی هه‌تاوی له‌ هه‌ندێک وڵاتی ئاسیایی به‌کار ده‌برێت وه‌ک ئێران و هت .له‌ رۆژی نه‌ورۆز دا له‌ شوێنه‌ جۆراو جۆره‌کان و به‌ شیه‌وی جۆراو جۆر جێژن ده‌گرن ،که‌ ئه‌و دوو مێژوه‌ روبه‌روی یه‌ک به‌که‌ین  بۆمان ده‌ر ده‌که‌وێت که‌ ئه‌م جه‌ژنه‌ مه‌ڵکی کورده‌ ، وه‌له‌ کورده‌واری دا هه‌ڵکرده‌نی ئاگر له‌و رۆژه‌دا وه‌ک ئه‌رکێک وره‌مزێک چاوی لێ ده‌کرێ و هه‌موو له‌ده‌وری  ئاگر رێزله‌و بۆنه‌یه‌ ئه‌گرن .واته‌ وه‌ک ئه‌م ڕۆی خۆمان  له‌ ده‌وری ئاگر کۆده‌بنه‌وه‌ و به‌شادی و خۆشی و گۆرانیو هه‌ڵ په‌رکێی کورده‌ واری رێز له‌و بۆنه‌یه‌ ئه‌گرن .وه‌ هه‌موو مان ئه‌و راسته‌یه‌ ئه‌زانین  که‌ هه‌ڵ کرده‌نی ئاگر جه‌ژنی نه‌ورۆز مان بۆ جوان ته‌ر وخۆشته‌ر ده‌کات ،وه‌ هه‌موو ساڵێک و له‌و بۆنه‌یه‌دا  سه‌ر له‌نوێ به‌ڵێنی یه‌ک ده‌نگی ویه‌ک ریزیو یه‌ک هه‌ڵوێستی به‌یه‌ک ئه‌ده‌ین .وه‌یه‌کێکی دیکه‌ له‌و نیشانانه‌ی که‌ بۆمان ده‌ر ده‌خات  که‌ نه‌ورۆز  جێژنێکی کورده‌واریه‌، ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ داگیر کراوه‌که‌ی کوردستانی مه‌زن واتا رۆژ هه‌ڵات رۆژ ئاواو باشور وباکور  وه‌ک یه‌ک جێژن ده‌گێرن و وه‌ک یه‌ک به‌ هه‌ڵ که‌رده‌نی ئاگر پێشوازی لێده‌کرێ و به‌شادی و هه‌ڵ په‌رکێ  پیرۆز بای  له‌ یه‌کتر ده‌کرێ .وه‌ ئه‌م رۆژه‌ دا ئاوتی  هه‌ر تا کێکی کورده‌ له‌  که‌ نه‌ورۆزی  ساڵی داهاتو دا نه‌ورۆز له‌ کوردستانێکی سه‌ر به‌خۆدا یاد به‌که‌رێته‌وه‌ ، دوور له‌ داگیر که‌رانی کوردستان .وه‌ به‌ڵ گه‌یه‌کی ته‌ر به‌روونی بۆ هه‌مووو گه‌لانی ده‌راوسێی کوردستانی به‌سه‌ڵمێنین  که‌ نه‌ورۆز تایبه‌ته‌ به‌ نه‌ته‌وه‌ی کورد. چه‌ند که‌مه‌نه‌ته‌وه‌ هه‌ن له‌ ئێران دا وه‌ک فارس و ئازه‌رو عه‌رب جیاله‌ گه‌لی کورد هیچکامیان  له‌ و رۆژه‌دا ئاگر ناکه‌نه‌وه‌ .وه‌ ئه‌ر مه‌نه‌کا …… هه‌ر به‌مشێوه‌یه‌ .به‌ڵام ئه‌وان له‌ چوار شه‌مه‌ی ئاخر ساڵ دا به‌ کرد نه‌وه‌ی ئاگر ماڵ ئاوای له‌ دوا چوار شه‌مه‌ی ساڵی  هه‌تاوی  ده‌که‌ن .که‌ ئه‌و رسیه‌مان بۆ ئاشکرا ده‌بێ هیچ په‌یوه‌نی به‌ نه‌ورۆزه‌وه‌ نیه‌ و که‌واته‌ نه‌ورۆز  جه‌ژنی کۆنی کورده‌وارییه‌ و ، هیوادارم هه‌موو رۆژێک تان نه‌ورۆز بێ و نه‌ورۆز تان پیرۆز بێ  .٢٠،٠٣،٢٠١٥بەرانبەر بە ٠١،٠١،خاکەلێوەی ٢٧١٥ ی کوردی ‌

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

Deine E-Mail-Adresse wird nicht veröffentlicht. Erforderliche Felder sind mit * markiert