کێ یەکەم چەخماخەی راپەرینی لێدا ؟

کێ یەکەم چەخماخەی راپەرینی لێدا ؟

kkیادێک لە راپەرینە مەزنەکەی  بەهاری ١٩٩١ و رۆڵو بژدار بونی خەڵکو حیزب و لایەنەکانی ئەمرۆلە گۆرەپانی خۆ بەرێوەبردن :
ئەو نیمچە سەر بەخۆیەی  باشوری کوردسان ، سەرە رای هەموو کەمووکورتیەکانی  هەناگاوێکی کاریگرو کوردی بردە قۆناخێکی  چارەنوس سازو  هیوایەکی تری بە گەلی کورد دا بۆ بەرەو پێش چوونو داواکاری زیاتر لە دراوسێ داگیر کەرەکان و رووی دەرەوە بەتایبەتی  کوردی هێنا ناو پانتایەکی چاو وان نەکراو .بەڵام چۆن کەی ئەو درگایە بەرووی کوردا کرایەوە ؟ بێ گومان ئەوە دوای رووبارێک خوێن وقوربانی دان گەلی کورد گیشت بەو دەست کەوتە پیرۆزە. دوای چەندین ساڵ خەباتی شۆرەش گیرانەو قوربانی دانی بێ حەسانەوە .گەڵی کورد لە باشوری کوردستان توانی  کەڵک لە پێش هاتو ئاڵو گۆرەکانی ناوچەکەوەر گرێتو شوێنو پێگەیەک بۆ خۆی وەدەست بەخات . هەوش بە خوێن وزەحماتێکی بێوێنەی شۆرشگێرانە وە دەست هات . خەڵکی وەزاڵەهاتو لە سیستمی داگیر کاریو کوشتو بەری هەر رۆژەی  گنجانی نیشتیمانەکەیان  رژانە سەر شەقامەکان و چوون بە قوورگی مەرگا بۆ وەدەست خستنی مافە کانیان و گیرانەوەی سەر وەری نیشتیمان لەدەست زووڵمو زۆر و ماڵوێرانی هەوورۆژە .وە لێرەوە نابێت رۆڵی ئەو لایەناەش  پەش گوێبەختێت  کە رۆڵو هەوڵی کاریگریان هەبوو لە چەخماخەو  رێبەری و سەر خەستن و وەدەر نانی داگیر کەران لە زێدی کوردان .دەیارە زۆر لایەن هەبوون و بێ ئینسافیە رۆڵی  ئەو کەسانە بە کەم بەگیرێت کە بە بیرو بروای جیازەوە لە سەر شەقمەکان یەک دەنگو یەک هەڵوێست بەرانبەر بە داگیر کەرێکی بەهێزو پەر چەکی وەک حیزبی بەعسی فاشی بەداروو بەدر دەوستایەوە ،تا بەن برکردن وازیان لە خەبات بۆ ئازادی کوردستان لە رووی داگیر کەران نەهێنا .بەڵام سەەیکترین  هیزو وەزەی بەرنگار بونەوە پلامار بۆ سەر دامو دەزگاو شوێنە ئەستەمکانی بەعسی فاشییه‌كێتیى نیشتیمانیى كوردستان بوو، وه‌ك هێزێكى كاریگه‌ر و شۆڕشگێڕ له‌مێژووى بزوتنه‌وه‌ى ڕزگاریخوازى كورد لە رابردوو دا ولە کاتی سەر هەڵدانی راپەرین  ڕۆڵێكى گرنگ و بەرچاو وحاشاهەڵنەگری  هه‌بوو ،له‌سه‌رەتای سەرهه‌ڵدانى ڕاپه‌ڕینه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ى به‌هارى 1991ى كۆمه‌لانى خه‌ڵكى كوردستان، سەرەتای ئەو شانازیە ئەگەرێتەوە بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ،وەک داهێنەرو رێبەرایەتی کردن لە سنووری خەباتو  تێکۆشانی  مێژویەکی دوورودرێژی یەکێتی نیشتیمانییەوە كه‌سەرەتا له‌ڕانیه‌وه‌ چه‌خماخه‌كه‌ى لێدراو دواتر سه‌رجه‌م شارو ناوچه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستانى گرته‌وه . هەموومان شایدی بۆ ئەوە رۆژانە بەویژدانەوە ئەدەین ، کە بە چی گەرمو گورو تینێکەوەله‌ده‌نگى گه‌لى كوردستانه‌وه‌ جاڕى ڕاپه‌ڕین دەدرا و سات بە سات زیاتر وەزەو توانای ئەدا بە جەماوەری وەزاڵە هاتوی شاروگوندەکانی نیشتیمانی  دایکی رەش پوش. باش ئەو رۆژانەم  لەیادە بەتێکرا خەڵک بە کاسب کارو بێ کارو پیرو گنجو منداڵ کە بەڵێم بە دارو بەردی نیشتیمانەوە لە داگیر کەران بەبوون بە پێشمەگەر  درۆم نەکردوە . بەڵام راستیەک هەیە ویش دوربینیو کارامەی و خۆ ئامادەکردنی  ئەوسای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بوو بۆ پێشهاتە چاوەروان کراوەکان .
کە چندین کادێری باور پێکراو کارامە و پێشمه‌رگه‌ى دێرینى یه‌كێتیى نیشتیمانیى كوردستان ، شارەزاو گۆشکراو بۆ رۆژانی چاوەروان کراو نێرد رابوونەوە ناو شارو شارۆچکەکان ، بۆ ئەوەی لە نەزیکەوە چاوەدێری وەردی شووینە ئەساسەکانی رەژیم بەکەن وخەڵکانی دڵ سۆزو کورد پەروەر کۆبکەنەوە بۆ کاتی دەست پێکردنی یەکم هەنگاوەکان و رێبەری کردنی خەڵکە ناشارزاکە  بۆ ئەوەی کەمتر بکەونە بەردیدی  داگیر کەران وگەلی کورد لەو هەنگاوەی دا کەم زەرەر مند بێت و خەڵکی بێچەو تفاقی شەر نەبنە قووربانی .وەک بەداخەوە لە پەلامار بۆ سەر ئەمنە سوورەکەی سلێمانی تا گیشتنی پێشمەرگەو خەڵکانی شارزا لە شەرو پلامار  کۆمەڵێک خەڵکی دڵ پرلە قین کوتنە بەر دەست رێژی مرۆڤ خۆرکانی حیزبی بەعسی فاشی . لەو سەر دەمەداو ئەو هەنگاوەی نرا بۆ ناردنەوی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان و  كه‌سایه‌تیە شۆڕگێڕو چالاکەکان بۆ بەهێزکردن و ‌کۆکردنەوەی شانە چکدارەکان لە ساڵى 1991 له‌لایه‌ن مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى نیشتیمانیى كوردستان‌ بۆچوونه‌وه‌ ناو شارى ڕانیه‌وزۆر بەی شارو شارۆچکەکانی تری کوردستان  به‌شێوه‌ى پارتیزانى و، به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كردنى جه‌ماوه‌رو لایه‌نگرانى یه‌كێتیى نیشتیمانیى كوردستان  بۆ ڕاپه‌ڕینه‌ شکۆدارەکەی  ٠٥،٠٣،بەهاری ١٩٩١ئەرکێکی پیرۆزو  جێیشانازییە. نابێت ئەوەمان لە یاد نەمابێت ، بۆ یه‌كه‌مجار یه‌كه‌م بروسكه‌ى چه‌خماخه‌ى ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌و هه‌واڵى ئازادكردنى ڕانیه‌و چوارقوڕنه‌و حاجیاوا و هەنگاو بە هەنگاو تادوای  دەنگی گەلی کوردستان بوو  مەژدەو هەواڵی پێ ئەداین ، هەر لە دەنگی گه‌لى كوردستانه‌وه‌ بو مژدەی  ڕاپه‌ڕین دراو دارو بەرد بون بە پێشمەرگەو‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆباوەشی شار، ئه‌رگەرچی سه‌خته‌ بۆ نەندێک لایەنی حازر خۆر لێدوان و بەسەر هاتی ‌لە باره‌ى چۆنێتى پلانی گه‌ڕانه‌وه‌ى له ‌ناو قوڵای ئێران وئەودیو شاخه‌وه‌ بۆ ناو باوەشی نیشتیمان  بەدات ،بەڵام خۆناشتوانەن وەک خۆیان ئارەزوەکانیان مێژومان  پێ فەرۆشنەوە و خۆڵ بکەنە چاومان . دوور بینی وکارامەیو لێ هاتووی یەکێتی نیشتیمانی  كوردستانى  لەوەدا بوو  کە هەر بەدوای  ئەو هەڵە گەورەی  سەدامی خوێن رێژ کردی و بەدوای شەری هەش ساڵەی لە گەڵ دەوڵەتێکی بەهێزیوەک ئێران و بە لەشکرێکی ماندوو هیلاک و دارماو لە رووی سەربازیەوەو تێکشکانی چەندین جار لە بەرانبەر ئێران .هەستا بە پەڵاماردان و داگیركردنى كوێت .ئەمە یەک هەڵە بوو کە  له‌لایه‌ن  حكومه‌تى ئه‌وسای عیراقه‌وه‌ کراو کورد توانی کەڵک ئەو هەڵەیەوەر گرێت،لێرە وە ئەقڵ یەتی  یه‌كێتیى نیشتیمانیى كوردستان كه‌وته‌خۆ و بە شێوازێکی  سەردەمیانەو رێکو پێک خۆی و ریزەکانی ڕێكخستنەکانی بە جۆرێک رێک خستەوە کە بەر هەمەکەی ئەو ڕاپه‌ڕینە خۆمالی و جه‌ماوه‌رەیەى كۆمه‌لانى خه‌ڵكى كوردستانی لێ سەوز بوو .  با ئەش بەڵێین لەو سەر دەمانەداو لەو بێ ئیمکاناتیو دەست کورتەیەی  یەکێتی و ناوچەبەمین رێژ کراوەکانیش هۆکاریک بوون بۆ درنگ گیشتنو هاتنە خوارەوەی پێشمەرگە لە کاتی خۆیداو بێ گومان  لەو پێناوەشدا  دوو چارى چه‌ندین ناخۆشى و ئاسته‌نگ بوونه‌ته‌وه‌، وە ئامێری گیانگن و وەر گرتنیش  بەر بەستێ تر  بوون بێ گومان  بۆ هەماهەنگیو  بەیەکەوە پلامار بۆ شووینەکان و ترۆم بیلو ئامێری گواستنەوەش بەشێک بوو لەوەی کە گرتنەوەی شارو شارۆچکەکان ماوەی بیست رۆژ بەخایەنێت ،  کەشو هەوایەکی بارانیش  به‌هه‌موو هێزییه‌وه‌ باڵى به‌سه‌ر  کوردستان دا كێشا بوو، دەنا ئەو گورتین و ئازارەی چەندین ساڵە کە لەناو دڵ ودەرونی خەڵکی شۆرش گێردا پۆنگی خوار دەبۆوە زۆر نەزیک تر ‌لەو ماوه‌ یەدا  کەلە  ڕۆژى 5/3 /1991ڕاپه‌ڕین ده‌ستى پێكرد ، تا ٢١ ٠٣، ئاگری نەورۆی لە کەرکوک داگرا کۆتای ئەهات .  كه‌هه‌رچه‌نده‌ بە پێی لێدوان و راگیندراوەکانی یەکێتی وبیرەوری و گێرانەوەی ئەو کەسانەی حزوریان بوە ، وای دەگێرنەوە : کە بڕیار بووە له‌حه‌وتی مانگ  واتە ٠٧،٠٣،١٩٩١دا راپەرین ده‌ست پێبكات، به‌لام لە دەمەو حەسری رۆژی ٠٥،٠٣،١٩٩١ و دوو رۆژ پێشتر لە کاتی دیاریکراو بۆ راپەرینی سەرتاسەری بە هۆی کێشەیەکی نەخوزراو کە پیاوانی بەکرێ گیراو داگیر کەر هۆسەی ئەنێنەوە و بێرێز ئەکەن بە هاووەڵاتیەکی ئەو شار قارەمانەو خەبەر بۆ  شه‌هید عه‌لى نه‌بى دەبەن کە ئەو پیاوە جوامێر لە دەڤەری رانیەو بیتوێن جۆش درابوو بۆ رۆژی خۆی بە بیستنی ئەو هەواڵە چی تر تاقت ناگرێو و بە هاوکاریو هەماهەنگی براده‌رانى تری وایان به‌باش زانی بوو زووتر ده‌ست له‌حكومه‌ت بوه‌شێن و ئەو فرسەتە لە دەست نەدەن ، هەر بۆیە لە ٠٥،٠٣، داو بەر لە دوو رۆژی کاتەکە گر بەر ئەداتە شەوزنگ و رۆژی لە داگیر کەران و نیشتیمان فرۆشان دەکاتە شەو ی مەرگ وکوردستانیان بۆ دەکاتە گۆرستان ،خۆشترین ساتەکان لەژیانم دا کە هەر گیزلەیادیان ناکەم ئەو چەند رۆژەی راپەرینە جه‌ماوه‌ریە و رۆژانی دوای تا کۆتای ڕاپه‌ڕین بوە . وەهەر ئەو دەمە سەدان جار خام هەڵ ئەکێشاو داوام ئەکرد با بەچین بۆ هاو کاریو پشتی وانی هاو چارە نووسەکانمان ،دەم وت ئەوان پێویستان بە  هێزى پێشمه‌رگه یە‌ ئێ خۆ ئێمە پێشمەرگەی ئەم خاکو نیشتیمانەین ،بەڵام بەداخەوە  کەس نەبوو  به‌ده‌نگ مەوە بێت و داوا کەم بەهەنگ وەر گرێت . بەڵام دوای پاکردنەوە ی شار لە داگیر کەران و ئازاد کردن و کەمێک هێوەر بوونەوەی ناو شار ، هەڵم بۆ رەخساو هاتمەناو شار ،بە چاوی خۆم ئەم دی خەڵکی رانیەو دەوروبەری چۆن بە پیری پێشمەرگەوە ئەچوون کاتێک  كاك كۆسره‌ت لەگەڵ  ژماره‌یه‌كى تر له‌ هەڤاڵانی سه‌ركردایه‌تی بۆ یه‌كه‌م جار گه‌یشتنه‌ دەروازەی شاری رانیە، ئه‌وه‌بۆتە بیرەوەریەکی  گەڵێک شیرن لەلاموو هەمووکات خەو بەو رۆژەوە ئەبینم و لە چاوروانی ئاوەهارۆژێک دام کە بەنسیبی ئێمەو مانانیش بێت و  مەجالێکی وامان بۆ برەخسێت بەچینەوە ناو خەڵکو جه‌ماوه‌رە دڵ برینداروو دڵ سۆزەکەی رۆژ هەڵاتی نیشتیمانی دایک و جارێکی تریشبەتوانم  سەردانی  ئەو ماڵانە بکەمەوە و بەبمەوە میوانیان ،کە لە رۆژە سەختەکاندا لە نیوەشەودا دەرگای ماڵەکانیانمان ئەکوتاو  لە خەوی شیرین و حەسانەوەی ئیشو کاری رۆژانەمان ئەکردن ، بەڵام ئەوان بە دڵی ئاواڵەو پرلە هیوابە شۆرش و پێشمەرگە لە باوشیان ئەگرتینو مان دووی رێگای دورمانیان لە بیر ئەبردینەوە و زیاتر هانیان ئەداین بۆ سەر خەستنی خەباتی رزگاری خوازانەی گەلی کورد .
04,03,2015 ت و‌.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

Deine E-Mail-Adresse wird nicht veröffentlicht. Erforderliche Felder sind mit * markiert