ئەم شەو خەم شاری بە هەوری ڕەش داپۆشیوە ، ئەم شەو کۆڵان و شەقامەکانی شار بەرگی خەزانیان لە بەر کردوە ، ئەم شەو مانگ تریفەی خۆی بەزر کردوە ، ئەمشەو باران لە وەرزی نمەی تەرەبوە ، ئەم شەو هەواڵی کۆچی دایکی شەهیدان شەوی وەک ژیانی لە مێژینەی خۆی تاڵ کردین .هەواڵی کۆچی دایکێک کەژیانی لێوان لێو بوو لە خەموو مینەتیەکانی ڕۆژگار ،دایکێک کە مێژووی پرە لە پیرۆزیەکانی کۆڵ نەدانو بەرنگار بوونەوە . کۆچی دایکی سێ هەڵۆی سوور ،سێ هەڵۆی شەڵال لە فیداکاریو گەل پەرستیو خۆنەویستی . دایە حوسنی شێخی دایکی خۆرەتاو دایکی هەموو ئەستێرەکانی ئاسمانی کوردستان . دایکی سێ رۆڵەی سەر بەزو فیداکاری ریزەکانی کۆمەڵە ، سێ گینا بەختکردوی شۆرشگێر و ماندوونەناس . دڵ سۆزیو وەفاداری دایە حوسنیەی خۆراگرو گەل پەرست شان بەشانی هاوسەرەکەی بوون بە هۆی ئەوەی هەموو رۆڵەکانیان بێنە ناو کورەی خەباتی هەق خوازانەی کۆمەڵانی کرێکار وزەحمەتکێش وهاو چینەکانیانەوە .دایە حوسنی و هاو سەرە دڵ سووتاوەکەی ئەو شانازیە مەزنەیان پێ بەرا کە سەر جەم رۆڵەکانیان هاندا بوو بۆ خەبات وبەرنگار بوونەوەو بەرخودان، لەو پێناوەش دا سێ جگر گۆشەیان کردە خەڵات بۆ وەدی هێنانی ئازادی و سەر فرازی گەل و نیشتیمانەکەیان . دایە حسنی دایکی سێ گیان بەختکردوی سەر بەزو قارەمانی ریزەکانی کۆمەڵە قاسم دانشفەر سلیمان دانشفەر زارا دانشفەر ماڵ ئاوای لە ژیان و خۆشەویستانی کرد ، دایە حوسنی ئەو ژنە قارەمان وکۆڵنەدەرەی کە هەر لە گەڵ رووخانی رژێمی پاشایەتی لە ئێران و هاتنە سەر حوکمی رەژێمی جمهوری سێدارە ، دایە حوسنی وەک هەزارن دایکی دڵ سۆزو شۆرش گێر وەک دایکێکی میهرەبان وسیمایەکی خۆشەویستو وەفادارو شیرین روو لە ناو پێشمەگەکانی کۆمەڵەو دۆست و لاینگرانی کۆمەڵەدا ناسراو بوو بە کەسێکی باوەر پێکراو جێگای مووتمانەو هوومێد .دایە حوسنی یەکێکە لە دایکە خۆرگرەکانی کۆمەڵە کە هێچ کات موتمانەوە بەروای لە بەرانبەر زەبرو زەنگی داگیر کەران لە دەستنەداوە و،وەک دایکێکی فیداکار وماندوو نەناس ناسراوە و بۆ ماوەی زیا تر لە سی ساڵە لە ژێر ئازو خەمی روۆڵەکانی دا ژیان بەسەر ئەباتو کۆڵی نەدا و سەرە رای ئەو هەموو ئازارەی لە دەست دانی دوو جگر گۆشەی سلیمان و زارا کە شوێن وگۆریان هەبوو بەسردانی گۆرەکانیان کەمێک لە قوورسای خەمکانی سەر کۆڵی سووک ئەبوو ، بەڵام ئەوی کە زۆر جێگای داخو کەسر بوو گۆری نادیاری قاسمی کوری کە لە ژێر ئازار و چاوروانی کار بەدەستانی کۆماری ئیسلامی سێدارەدا کێشای ، وە سەرە رای ئەو ئازارە مەزنەش هێندەی ترلە ژێر بێرێزوبێ حورمەتی کار بە دەستانی سیاچاڵەکانی کۆماری سێدارە ئازارو ئەشکەنجەی رۆحی زۆری کێشاو هەتا دواساتەکانی تەمەنیشی هەر لە چاوەروانی و هەوڵای کورە زامدارەکەی بوو ، تا بی بینێتەوە و بەدەستەکانی و بە لۆچی کراسەرەشەکەی ئارەقەی ناو چەوانی و خۆڵ و تەپو تۆزی سەرزامەی بەسرێت، بەڵام سەد مە خابەن ، نەگەی بە ئاوتەکەی و بەو خەمەوە سەری نایەوە . یادی ئازیزی بۆ هەمێشەلە دڵمان دا زیندووە .
٤،١١،١٣٧٣ ج م مەهاباد
تێبینی : سپاسو دەست خۆشی بۆ ج م لە مهابادەوە ، ج م ناوی تەوای خۆی لە ژێر نووسی بوو بەڵام وسوەکەل هەواڵ نێر ناوەکەی کمکردەوە .٢٦،٠١،٢٠١٥