کۆچە مەڕگ پەخشانە چیرۆ کێکە کە لە و راستیە وەر گیراوە لەو سەدەمە دا ڕۆژ نەبوو سەدان هاو وەڵاتی لە سەر ماڵو حال و ژیانیان دەر ئەکران رەپێچی ئۆردوگا زۆرەملیەکان ئەکران و مڵکو ماڵو سامانیان بە تاڵان ئەبرا .منیش کەسێک بووم لەو زەمەنەدا بە چاوی خۆم ئەم بینی ، بەڵام هیچ دەسڵاتێکم نەبوو وە تەنانەت خوێندەواریەکی واشم نەبوو تا ئەو کارەساتو ماڵ وێرانە بخەمە سەر لاپەرەیەکی سپی بۆ دەولەمند کردنی مێژوی پڕلە نەهامەتی نەتەوەکەم ،لە گەڵ ئەوەشدا وەک هەمێشە شەرمەم لە کەم شارەزایی خۆم نەکردۆتەوە و لە پایزی ١٩٨٨ ئەم بابەتەم نوسیوە لە دۆڵەرەق .وە وەک وەفایەک بۆ کەم شارەزای ئەوکاتم لە نووسین و بابەت بەڵێنم دا وەک خۆی و هیچی لێزیادو کەم نەکەم ،دوای ئەو هەموو ساڵەش کە بینیمەوە زۆرم بەلاوە سەیر بوو وەزپریش بیرەوەری هێناوە یادم .باشم لە بیرە لە گەڵ بەرێزان کاک عمر شوێیو شەهید سادق لە چادرێک دا بووم کاک عمر زۆر هەوڵی ئەدا بزانێ خەریکیچم و چێ ئەنووسم بەڵام من لە شاردنەوەی بەردەوام بووم .وە ئەو هەستەشم لە دوای راگواستنی گوندو شارەکانی دەڤەری پەشدەر وبیتوێن جووڵا .
کۆچەمەرگ پایزی ١٩٨٨ دۆڵەرەق ئۆردوگای سۆران
لەکام کۆچەوە بەدوێم ؟
ناوێرم ! ئەترسم
چاوەکانم لەو چواردیواریەی
چادر ماڵەمو،دڵم لەزمان موو
زمانم لە لێوموو
لێوەکانیشم لە وشە دەترسن .
پەنجەکانم لە قڵەمەکموو
قەڵەمەکم لە مرەکەبەکی دەترسێ .
ئەی کوردستانەکم ،
ئەی خاکەکەم ،
ئەی هاوزمانەکم ،
من دەتەرسم !
لە هاورێکەم ،لە هاوخەباتەکم ،
تەرسیان چپاندوە بەگوێچکەما .
من لە سێبەری خۆم وجووڵەی –
جووڵەی خوێنی جەستەم دەتەرسم ،
لێرەوایە ترس وەک نان و –
ئاو لە سەر سەفرەی سێجەمەکەیە .
تەرس!تەرس! لێرە تەرس!
ڕەشەبا لەوەژەی خۆی دەتەرسێ،
رووبار لەشڵپەی شپۆلی خۆی –
دەتەرسێ.
دارستان ،لەخەشەیگەڵای –
خۆی دەتەرسێ.
ئاو لە جووڵەی ماسیەکانی
خۆی دەتەرسێ.
لێرەوایە، لە ئاسمانی ئەم هەرێمە-
وایە،لە ئاسمانی ئەم هەرێمە
تەرس دبارێ .
کەس لەم هەرێمە مافی ژیانی نەیە،
تەرس شەوەزنگی راستەیە-
بۆیە! من دەتەرسم !
پەرسیار لە خۆم بەکەم ،
من دەتەرسم بەڵێم –
بۆ کوێیان دەبەن
لێرەوایە لێرە تەرسیان –
چان دەوە.
بەگوێچکەی ئەم هەرێمەدا.
دەتەرسم ،بەڵێم
بۆ کوێ
رەپێچیان دەکەن؟
ماڵ وژیان یان بەتاڵان دەبەن !
ئەتەرسێ ،زمانم لە وەشە دەتەرسێ.
ئەی هاوزمانەکەم .
دەتەرسم بەڵێم بۆ کوێت دەبەن ؟
بۆ وات لێدەکەن ؟
بەڵام دەتەرسم .
هەر لە خۆت دەتەرسم.
نانا لە تۆ ناترسم –
لە خۆم دەتەرسم ،
لەچاوەکانم دەتەرسم ،
لەزمانم دەتەرسم.
لە هاوسەنگرو،هاوبیرو-
بەرواکەم دەتەرسم .
لە هەستی هەناسەی ئاخێکی خۆم
بۆ هاوزمانەک ،
بۆهاو نیشتیمانەکەم دەتەرسم .
ئاخر لێرەوایە !
لەم هەرێمە وایە .
لەم هەرێمە راستی
بەتەرس دەنووسرێتەوە،
لێرەوایە،دڵ لە هەنیسکو-
چاو لە فرمێسک دەتەرسێ.
لێرەوایە،ڕۆژ لە تیشکی خۆی دەتەرسێ.
ئەستێرەکان لەمانگ دەتەرسن.
مانگ لە ئاوێنەی جامی-
کانیدا ،لەوێەی خۆی سڵ دەکاتەوە.
لێرە وایە پێدەشت لە رەوەزو
لووتکە لە دارستان دەتەرسێ.
لێرەوایە زمان لە جووڵەو
گوێچکە لە هەست دەتەرسێ.
تەرس،تەرس،لای هەمووکەس
هەر تەرس.
بەس سەگەرەسەنەکان ناتەرسن
گوندەکان چۆڵناکەن ،
تا کووشتنیان ! لەبەرانبەر-
گورگە زیانی خۆرەکان دەوەستن
ئائا هەر سەگە کان نانی-
دەستی ڕەش نا خۆن –
بۆیە لەسەر دەنکە جگەرە
شەرت لەسەر کوشتیان دەکەن.
بەڵام ئەوان هەر ناتەرسن و
بەگژتەرسا دەچن.
سووجدە بۆ بەر پۆستاڵی-
رەش نابەن وپەشت لە –
لوتکەو هەق ناکەن .
هەرگیز بەرگی لاش خۆرەکان –
لەبەر ناکەن .
کلکە سووتە لە بەرسێبەری
داڵ دا ناکەن .
تەرس ،تەرس لێرە تەرس!
لەم هەرێمە راستی
لە ژێرتەرسی پۆستاڵیرەشدایە
واپەلە قاژەیەتی سەری دەر نایە.
لێرەوایە،پەرسیارلە هەگبەدا.
مۆخی خۆی خواردۆتەوە .
وشەلە هەگبەدا
قێزی لە خۆی دەبێتەوە .
لێرەوایە ،وەک دەڵێن .
راستی بەڵایە،تەرس خوایە.
خوای شەر لەگەڵ ئەوان دایە .
راستی لە دۆزەخ دایە.
لەم هەرێمی هاوزمانەم
لەم پارچە دڵە زامدارەم ،
ئەوەتا من لەم هەرێمەدا !
دەتەرسم،چۆن بەڵێم؟
ماڵی خۆمە کەچی ئاوارەم ،
یەک لە چوار پارچەی دڵمە –
کەچی دەتەرسم ،
تەرس،تەرس،دەتەرسم .
هێشتا وشەلەبیری –
ساردوسەری مندا چەکەری
نەکەر دەوە .
هێشتا پەنجەکانم فێری –
گرتنی قەڵم نەبوون و-
بەرێکی بەسەر هێڵەکانی
سەر پەرەکاغەزکاندا ناچەن
کەچی دەتەرسم .
ڕۆژی لە هەزار کوندا،
دەفتەرەکەم ،
دەشارمەوە .
هەر دەڵێم نەکا کەسێک
چاوی بەخەتەخوارو خێچەکانم –
بەکوێت .
تەرس،تەرس لێرە تەرس .
هەر لەگەڵ ناسینەوەی
ئەل فوبێ ی کوردیدا .
ژانی راستیەک دای گڕتم .
بەڵام کەچیئەواتا بە تەرس
ئەی نووسیمەوە .
دەبێ جوانی بەشارمەوە .
لەدەفتەری بیرەوەریم دا .
کە هاتوو من بە گێرانەوەی
رانەگەیشتم .
لە پاش مەرگم بیخوێن نەوە.
گەرچی بەتەرس ئەی نوسمەوە .
بەڵام سەرنج بەدرێ دەناسرێتەوە
ئاخر ئەم کۆچو راگواستنە ،
لە مێژوو ناشاردرێتەوە .
ئەوانەی دەیان بەن نەشگەرێنەوە ،
چیرۆکی راستی بەنووسنەوە .
خۆ هەرێمەکەیان پێنابرێ .
واباخو رەز سووتا سامان برا ،
کورد بە عەرب کرا .
چاوی مێژوویان پێ نا بەسترێ .
ئەو هەموو لێرو چیاو شاخو بندەنە
بە لم ناکرێ .
گەرچی بە پارەی نەوت چاوی
دنیا دەبەستن .
وابزانم لایان وایە لە گەڵ خواکان –
شەریکەن .
نازانەن مێژووش هەیە،
لە ئاستی ئەو تاریکەن .
ئەوە شانسی ئێمەیە پشتو
پەنای ئەم هەرێمەیە.
کەمێژوو وەرگی نیە،چاوی لە ماڵی
کەس نیە،
بەس خوای راستیو بڵگەیە.
ئەم پەخشانەی منیش نیشانەی
بێدەسڵاتیو دڵ سۆزم بۆ-
ئەم گەلو نیشتیمانەیە
*********
ئەمڕ ١٥.١١،٢٠١٤ وەک خۆی تایپم کرد بێ ئەوەی یەک هەڵەو یەک وشەی دەست
کاری بکەم