من چۆن کوردم ناسیوە ؟ وە چۆن ئەتوانەم پێاسەی بەکەم وەک تاکێکی ئەم نەتەوی کەناوی کوردە و خۆشم تاکێکم لەو گەلە داماوەی کە هەزاران ساڵە لە ژێر زەبیر دەراوسێ کانی دا سەری کەوتۆتە ژێر خۆیو پەلە قاژەی دەرچوون ئەکات .وە بەتای بەتیش وا بۆ ٥٠٠ ساڵی تەواو دەچێت کە پارچەکراوە و بەتوولە مەگریو لە ژێر دەستی دا ئەژی ،هەرلە لەشکری ساسانیەکانو ئەشکانیەکان عوسمانیەکان ولایەکی مەغۆل و ئینگلیز ودەیان گەجرو گوجری تر چاوی تەماحیان بریوەتە سەر ئەو پانتایە پەر خێرو بێرە کە ناوی کوردستانە ومەڵکی گەلێکی رەسەنی خۆرسکە بەناوی کورد .بەڵام کوردیش خۆی لە گەڵ ئەوەشدا ئەوەتەی هەیە لە مل ملانێی وەرگەرتنەوەی مافە زەوت کراوەکانیەتی ،بەتای بەت لە دوای شەری چالەدەرانەوە کوردستان بە سەر چوار وەڵاتی دەراوسێدا دابەشکراو لەو ساوە تا ئەو پەری داگیر کاریو کاولکاری دەستیان نە پاراستوە لە سەرینەوی ناسنامەو ژینگەی نەتەوەیەکی بێوەی وەک گەلی کورد کە ئەوەی هەی بوە لە بەردەستی دا تا ئێستا بۆ مانەوەی ،تەنها قوربانی دان و گیان فیداکردن بوە .بەڵام لە گەڵ ئەو هەموو زوڵمو زۆرو لافاوی خوێن رشتنەشدا ،کورد سنووری زۆرێک لە مافە گردوونیەکانی پاراستوە ،لە گەڵ ئەوشدا رادەی ئاگای وراگیان دنو لەو جۆرە شتانە بێ بەش بوە و زۆرێک لە مێژو خەباتو بەر خودانی هەموو شۆرەشکانی لە لایەن کەسانی غەیرە کورد نووسراوەتەوە ،با وابلێین کە هەندێکیان دۆستی کوردیش بووبەن .بەڵام خۆ کە پێشل کاریان بەرگاز بەکەوتایە بێ گومان چاو پۆشیان لێنەدەکردو پەنجەیان بۆ درێژ دەکەرد .ئەوەتەی من فامەم کردۆ تەوە بێ ئەوەی هیچم لە هیچ زانی بێ خۆم وەک باڵندەیەکی ناو قفەز بینیوە و ئارەزوی بەرنگار بوونەوم هەب وە.وە من هەر باسی تاکی خۆم ناکەم مەبەستم لە تاک بە تاکی هەر کوردێکە .من لە بیرمە و زۆر منداڵ بوم کە ئەم بیست پێشمەرگەیەک شەهید بوە داگیر کەرانی خاکو نیشتیمان بەشوێن ترۆم بیلا رایان کێشاوە هێواش هێواش لە گەڵ بەرو ژوور چوونی تەمن ئەو باسانە م بە چاوی خۆشم و هەر رۆژ لاوی کوردم بینیوە خەنکاوە کوژراوە دواتریش بێرێزی بە رووفاتەی کراوە .ئەمە بەس لە شوێنێک و پارچەیەکی کوردستان رووی نەداوە وبەڵکو ئەوە فەرهەنگی دراوسێ داگیر کەرەکانی هاوسنوری کورد کردویانەو دەستیان نەپارستوە .بەڵام ئێمەی کوردیش نەتەوەیەکی ئەوندە داماو حۆلین هەرشتێک کە لە دراوسێکانمانەوە ، لە خوێن رێژی ڕۆڵەکانمانەوە ئەی بینین ،کە لاسای نەکەینەوە و خۆمان نەخەینە ریزی کارە گندەکانی ئەوان شێتیش ئەبین .ئەمەیە کارەساتو هەتا بێ دۆزی کورد بەرەو هەڵ دێر ئەبات .ماوەیەکی کەم نیە کە زۆریش کونیە کە کۆمەڵێک خوێن رێژ بە شێوازێکی زۆر درندانەو دوور لە هەموو بەهایەکی مرۆڤانە پلاماری خڵکی سبیل و لێقومای زۆر دەڤی کوردستانیان داوە ،بەناوی دەوڵەتی خلافەتی ئیسلامی لە ئێراق شام (داعش)کە جیا لە زمانی شمشێر خوێن رشتن هێچی ترنازانەن .لە ماوەی سێ ساڵی رابردودا دەیان سەدان وێنەی کوشتن و سەر برینی خەڵکانی جیاوازمان بینی تا پیری بەساڵ داچو تامنداڵی سەر لانک دەستیان نەپاراست ،لە گەڵ ئەوشدا دەستی بەرگریو بەرخودان پێشمەرگە و گریلا بۆتە مشتێک بۆ بەر پەرچدانەوەی دەست ڕەشی تیرۆ ریستان . وەکوژراوی بەتاکو بەکۆمەڵی ئەو تاقمەمان زۆر دیوە وپێشی دڵ خۆش بووین ،وەیان کاتێک هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانەکانی ناتۆ گورزی گەورە دەوەشێنەن زۆر شادومان ئەبین ،بەڵام لەگەڵ ئەوشدا کورد دەبێت خۆی لە هەندێک هەڵ بەدوور کاتو وەشیارانە مامەلە بەکات لە بەر چاوی مێژوودا . بەداخەوە وێنەیەکم بینی زۆر کاری تێکردم !،من گەرچی زۆر کەم شارەشازیم لە نووسینو بابەت داهەیە ،بەڵام بەو مانایەش نیە کە هەرچیمان بینی لە ئاستیدا قرو قەپ کەین ، کورد پیاوی ئازای زۆر تێتا هەڵ کەوتەوە ، هەر لە راستیشدا کورد واتە ئازا، شەر کەر، ئەمە قسەی منیە ! لە زمانی وێنانیەکاندا کورد ئەم کوردەی ئێستانیەو ،ناوی گوردە گورد بەواتای کەسایەتی ئازا ،بەڵام ئەناوە ئالو گۆری بەسەر داهاتوە لە زمانی درواسێکانەوە کراوە بە „کرد یان ئەکراد ، لێرەوە ئیشی منیە ، ئەی مەبەستمە ئەوەیە من خۆم نە کەسێکی زۆر ئازو نەکەسێکم زۆر لە گۆرپانی خەباتا بووبەم و یان لە شەردا بەشداو کاریگریم هەبوو بێ تا نموونە باسکەم !. بەڵام ئەوەندەی من بیستوومە پیاوی ئازا ، بەتایبەت رێبەر یان سەر کردە ،فەرمندەو تادوای .هەرگیز خۆی لە هەندێک هەسووکەوتی ترسەنۆکانە نادات .رێزو خۆشەویستیم بۆ زۆر پێشمەرگە و خەبات کار هەیە کە لە کاتی کتو پەر بەدوای شەهید بوونی هاوسەنگەرێکی کونترۆڵی خۆی لە دەست ئەدات و ئاسایە کە جووڵەیەکی نەشیاو بەکات ،بەڵام بۆ فەرمەندەو سەر کردە لە کاتێکی ئاسای ودوور کەوتنەوەی دوژمن دەچێتە خانەی بێ ئەخلاقیی سیاسیەوە ،دەچێتە خانەی خەتەرێکی گەورەو کارەساتەوە .من خاوەنی ئەم وێنەیە باش ئەناشم ، بەڵام لە گەڵ ئەوشدا خۆم بەدور ئەکەم لە نوسینی ناو ……………… !! بەڵام وێنەکەی وەک خۆی دا ئەگرم و منیش لە یەکێک لەسایتە سەربەستە کانم وەرگرت و ئاگاداریشم کرد و وتی پێویست ناکات ناودانێت سەر بەست بە ،
سپاسی ئەکەم تاهیر وسوەکەل ١٧.١١.٢٠١٤ ش آ