وه‌رده‌ گه‌می سیاسی !!! یان یه‌ک خه‌سته‌نی !! سنوورە دەست کردەکان ؟؟؟

وه‌رده‌ گه‌می سیاسی !!! یان یه‌ک خه‌سته‌نی !! سنوورە دەست کردەکان ؟؟؟

bercچۆن ئەتوانین سنورە دەست کردەکان بروخێنین ؟ چین ئەو هۆکارانەی کە هانمان ئەدەن هەنگاوەکانمان خێراتەربەکەین؟ هۆکارەکانی سەستی و هاورانەبوون وهاو دنگیمان لە چییەوە سەر چاوەی گرتەوە ،ڕێگە چارە و دەرچوون لەو تەموومەژە و خۆبەخاوەن نەکردەنی داواکانمان لە ئەستۆی کێدایە ؟ ئایە تاکەی ئێمەی کوردستانیان دەبێ دەست لە سەر دەست وبەدووحاونەزا چاوەروانی قەدەر بەکەین ؟ یان خۆمان هەر تاکێک لە کۆمەڵگای کوردەواری ئەو ئەرکە دەکەوێتە سەر شانمان ؟ ئێمە پیمان وایە دەبێ ! هەر کەسەو لەلای خۆیەوە خەبات بەکات، بۆ خۆرێک خەستەن و خۆتەیار کەردن ، وبەرەنگار بوونەوەی هەموو پێشهاتەکان.با کوردستانیان خۆیان لەسەر پێی خۆیان بەوستن وچاوەروانی ئەم سەرۆک خێڵو ئەو سەر کەردەی حیزب نەکەن .باخۆیان لە رێگەی تۆرە کۆمەڵایتیەکانەوە پەیوەندیە دۆستایەتیە کانیانەوە ،هەوڵی شکانی بەتەکان بەدەنو دیوارە دەست کەردەکان بە ناوی سنور بروخێنن ! ئێمەیکودرستانیان خۆشمان دەستمان هەیە لە بەربەستەکان و هەوڵی بەسنور کردەنی کوردستانمان ئەدەین ! ئاخر کەوانییە ؟ بۆ دەبێت گوێرایەڵی داگیر کەرانو چڵکاو خۆرانی کوردبین ،کە کوردستانیان و تێکۆشەرانی ئازادی، خوازیاری نیشتیمانێکی دور لە دەستی داگیر کەرانو بێ سنوربن ؟ دەبێ هەوڵە کانمان چەرو پەرتەر کەین ! داگیر کەر رازییە یان نا ؟ ئەوە کێشەی خۆیەتی. کوردستانیان بە هەموو مەرجە نێو دەوڵەتیو گەردوونیەکان مافی خۆیانە بۆ پاراستنو یەک خەستەنی کلتورو زمانوو نەرێتە نە تەوەیەکان پەرە پێبەنو سنورەکان بەشکێنەن .ئێمەی کوردستانیان سەرەتا دەبێت خۆمان یک وەرگەرینو را جیاوزەکان ونەریتە نە خوازراوەکان بە خەین بەلاوە وبۆ هاو سەنگی کێشە کانمان لە هەموو بەوارەکانی ژیانماندا. هاوراو کۆکو تەبابین لە سەر پەرسەنەتەوەیەکانمان. یەک خەستەنی هەر چوار پارچەی کوردستان و کردنی بە کوردستانی گەورە و گێرانەوەی بۆ باری ئاسای خۆی ، پێویستمان بە بیری نەتەوایەتی پەتوو قایموو تۆکمە هەیە ! ئەوەش ئەستەم نەیەو ،ئێمەی کوردستانیان هەموان هاورەنگ و هاو چارە نوسین ، دەبا هاودەنگو هاو خەباتیشبین بۆ گەیشتن بە مافەزەوت کراوەکانمان دەبێ پەیوەندیە نەتەواتیەکانمان پەتەو جێگیر بەکین ولە چاوەروانی قەدەر داکات بە فیرۆنەدین.باهەڵەکانی رابەردوومان بەکەین بە پندوو پلانمان هەبێت بۆ داهاتوومان ، کە خۆمان بۆ هاوریزیو هاو هڵوێستیمان هەنگاو هەڵ نەگرین نەکات لە سەرمان ئەوەستێو نە بەپیرمانەوە دێو نەکەسیش بانگمان بۆ ئەدا، بۆ گەیشتەن بە چارەنووسمان .ئێمە تاک بەتاکی کورد ئەرکە لە سەر شانمان وناکرێو نابێ لە چاوەرانی دابە مێنینەوە ،ئەوە خۆمانین دەبێت بەپیریەوە بەچین و ئامادە سازی بەکەین بۆ پێشهاتەکان و هەل لەدەست نەدەین وبیقۆزینەوە.کوردستانیان لە کۆنەوە بەتاکو پەچر پەچر لە هەوڵی شێوە خەباتێک دابوون بۆ گەیشتەن بە مافە کانی کورد ، بەڵام ئەوە بە سنیەو نە موونەشمان زۆرە کە هەر زۆر بە زوویی گورگان خوار کراوە . ئەوەی ئەمرۆ ئێمە هەستی پێدەکەین و خوێندنەوەو لە یەک تێگەشتەنمان بۆی هەیە دەرسو پەند وەر گەرتەنە لە خەباتو قوربانی دانی گەلەکەمانە و تێروانینە لە هەلەکان و یەک نەگرتەنو خەتی یەک نە خوێند نەوەی کوردانە بە گەشتی .ئێستاکە کاتێ ئەوەیەو لە هەمووکاتێک زەیاتەر کورد پێویستی بە هاناوە چوونو لەیک تێگەیشتەنە هەیە ،هەتا هەموان دەست لەناودەست قۆڵی کوردایەتیو مەردایەتی لێهەڵ نە ماڵ نوو پەشودەرێژانە بە پێشوازی یەکەوە نەچنو راجیاوازەکان نەکەن بە قووربانیبیرە نەیەوەیەکان ناتوانین باس لە شکانی سنورە دەست کردەکان بەکەین و خەباتەکە مان بۆ ناکە وێتە سەر رێگە دەروستەکەی خۆی ، کە دەمان بات بەرەو سەر بەخۆی کوردو کوردستان. دەبا هاو وەڵاتیان هەڵ وێستەیک بەکەن لەسەر پەرسەنەتەوەیەکانمان و، بەزانین بە بەکاربەردەنی چەجۆرە چەکێک بەراوە دەبین لە رووی دۆستو نەیارەکانمان ؟ بەبەروای ئێمە سەرەتا دەبێت پایە کۆمەڵایەتیەکانو بەناخەی نەتەویەتمان بەهێزبەکەین ! پەیوندی سەد لەسەد کوردایەتی پارچەکان لە سەر هاو کێشەوهاو رەگەزو هاو چارە نوس و هە ت کە لەروانگەی نەتەوایتیەتیە وە سەیری کێشەکانمان بەکەین جیاوازیەک نابینین . دەکەواتە بۆ لە هاو شێوەی خێزانێک وەک خوشکو برا خەم خۆری یک نەبین و بەهانای یەکەوە نە چین و، بۆ سارێژکردەنی ئەو زامە گەورەی لە جەستەی نیشتیمانەکمانە هەوڵی تیمار کەر دەنی نەدەین ! چۆن سەر ئەکەوین؟ دەبا هەموومان بە هانای یەکەوە بەچین و ، بناخەی تەلارێک بەنیاد بەنێین جێگای هەمووان بێتەوە و کورد و کوردستان بەگەیەنین بەو خەونە لە مێژینە ، کە گەیشتەن بە دەوڵەتی سەر بەخۆی خۆیەتیو خۆی ئیدارەی خۆی بەکات دوور لە دەستی دەرو دەراوسێونەیار.کورد لە مێژە هەر لە چاوەروانی دا ماوەتەوە ودەرۆی لە گەڵ کراوەو چەواشەکراوە ، ئەوەش هەمووی بەهۆی پێگەو نە بوونی هاودەنگی کوردان خۆیانەوە بەوە.کەلە دوورەوە چاوەروانی قەدەرو پێشهاتە کانی کردەوە و خۆی بۆ پۆشتەو تەیار نەکردەوە. کورد تاکەی لە چاوەروانی کۆلکە سیاسە چاوچنۆکەکانو سەرۆک خێڵە چڵکاو خۆرەکاندا ئەمێنێتەوە ؟ داوای سەر بەخۆی گەلو نەتەوە مافی هەموو یاکێکی نیشتیمانە کەمانە و نەبەستراوەتەوە بە فلان سەرۆک خێڵ یان فیسال لوسکە سیاسی ! دەبا بەس چاوە روانی زەرە بیرو زەرە کوردان بین !دەبا کارو خەباتی بۆ بەکەین لە هەر گۆشەیەکی ئەم وەڵاتەو، لە کۆرو کۆبوونەوەو شوێنە گەشتیەکان و شەقامەکان ئەوە باسە بەکین بە بنێشتە خۆشکەی سەرزارمان و خەڵکی بۆ هاندەین .با لە چایخانەکان بە دەم تاوڵەو دۆمینەو دامەوە باسی سەر بە خۆی کورد و دامەزراندەنی دەوڵەتی کوردی بەکەین. بالە شەقاموو دوکان و بازارەکان هاوارو جاری دەولەتی سەر بەخۆبە دەین. دەبا مامەی جووتیارو خاڵەی رێبوار و کاکەی شوان لە ناو کێڵگەو و باخ ورێگەو بان و دۆڵ و چیاکان بە دەم با لۆرەی لاوە کو حیران و ئای ئای و سیا چەمانەو قەتارو گەلۆوە جاری سەر بە خۆی کورد بەدەنو ، گوێی دارو بەردی نیشتیمان لەو داوا رەوایە پەر کەن.بانەوەستین لە سەر بریاری سەرۆکی وەڵاتە زل هێزەکان ، کە لە هەر شوێنێک سروەی شەماڵ تان بینی ئەو رازەی لا بە دەر کێنەن با بیگەیەنێت بە رووبارو چیاکان . کەلە هەر ئاسمانێک هەورتان بینی بە چەپێنەن بە گوێچکەیدا تا ئەو هەواڵە بەگەیەنێت بە دەریاکان . دەبا هەموان خەم خۆری ئەو پەرسەبین و بەس لە چاوەروانی کۆمەڵێک کۆلکە نوسەری دەربار دابین و بەدەرۆی شاخ دار چەواشەمان بەکەن و هەر رۆژ چۆنیان بە قازانج بوو لە کام لاوە بای هات واشەنی کەن و، دەرۆمان بۆ بە هۆنەوە .کە سانێکمان لەسەر بەکن بە پاڵەوانی خەبات و فەریشتەی نەتەوە و وامان تێبەگەیەنەن کە ئەوان هەرچێکیان نەکردو ئەقڵیان پێی نەشکا ،یان بە نەفحیان نەبوو نەیانکەرد ئەوە مەحالەو نابێ کەس باسی لێوە بەکات .بۆیە هەموانو رای گەشتی ئەبێت ئەم راستیە یان زانیبێت ! کە ئەمە شتێکی هەڵەیەو ناراستە و بۆ بەلارێدا بەردەنی رای گشتییە .بۆ یە کوردستانیان دەبێت لەسەر پێی خۆیان بەوستن وهەوڵی دەر چون لە ژێر چنگی دیکتاتۆرە کان و زەرە بیرە کوردیەکان بەدەن و ئەم هەلە لەدەست خۆنە دەن !. ئەوە ماوەی بیستویەک ساڵە کەهەلی نیمچە سەر بەخۆیەک بۆ باشور رەخساوە و برا کوردەکان لە باکوور ە ڕۆژهەڵات و ڕۆژ ئاوا چاوەروانی دەر کەو تەنی تیشکی ئەو خۆرە ئەکەن کە هەموو پارچەکان رووناک بە کاتەوە و دەرچونی بەست بە بەستی خاکی کوردستان بێت لە ژێر چنگی داگیر کەران. ئەمەش بەداخەوە لە بەر ئەو هۆکارەیە کە تا ئێستاش لە سەر پەرسە نەتەوەیەکان هاوراو هاودەنگ نین. وەهەتا بەم ئاراستیەش دا هەنگاو بەنێین بەرەو پێش چونمان مەحاڵە١ بۆیە دەبێت بە سنگێکی فەراوانو ڕۆحێکی یەک تەر قەبووڵ کەردەنمان بە هێز کەین و هەوڵی روخانی سنورەکان بەین و ،لە ناو هەستی کورد بوون و نەتەوەیمان سنوری نێوان هەر چوار پارچەی کوردستان بروخێنین . دەبا هەموومان لە سەر پەرسە نیشتیمانیەکان کۆ کوتەباو یەک دەنگو هاورا بۆ هەرچوار پارچەی کوردستان پێک بێین ، لەسەر شێوە خەباتێک کە ئازایانەو خۆبەختانە هەوڵەکانمان چەرکەینەوە بۆ یک خەستەن و لەیک تێگەیشتەنمان و بەوابەیک بوون. ئێمەی کوردستانیان کە ئەوانەی دایکمان کوردەو زمانمان کوردییە ، یان ئەوانەیش کە کوردنین ،! بەڵام کوردستانین وهاو چارەنووسین لە سەر صاکی پیرۆزی کوردستان ژیاندەکەین . با هەوڵەکانمان یەک خەین بۆ یەک پارچەبوون و یەک دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانی خەبات بە کەین .ئێمەی کوردستانیان یەک فەرهەنگو کلتور لە سەر خاکێکی داگیر کراو کۆمان دەکاتەوە .وەهەر بۆیە بۆ وەدەست هێنانی ئامانجە نیشتیمانیەکانمان ئەرکی سەر شانی هەموو کوردێکە ، بە پلەی یەکەم و بە گەشتیش ئەرکی سەر شانی هەموو کوردستانیانە ! خەبات بۆ وەڵاتێکی سەر بەخۆ و دەولەتی کوردی . بۆئێمە پێویستە وەبیری خۆمانی بێنینەوە لە خەون و ئارەزوە کانماندا رنگ باتەوە کە کوردستان یک داب و نەر یەتی هەیە و کلتورو رەمزی نەیەوایەتی لە خۆ گرتوە .پێویستە بە خۆدا چونەوەیک بەکەین شەرمە زاریان بەکەین ئەو ئەقڵانەی وێنە راستە قینەکەی کوردستان دەشێوێنو کێشە کەڵەکە بەوە کان کە چارەسەر ناکەن زەیادی شی دەکەن ئەمەش لە بەختی نەهاتی کوردە . بەداجەوە کە چەندین ساڵە کوردستان بە شێوەیکی نەخوازراو بەر بەر کەراوە و ناوی سنوریان لەسەر داناوە !. کەچی حکومەتە خۆماڵیەکە نەک هەوڵی رووخانی ئەو سنورەشی نەداوە، بەڵکو بەینی شارەکانو کۆڵانو شەقامەکانیشی سنور دار کەردەوە،ژیانی ئاسای لە خەڵکی شەقاموو کاسپ کارانیش تێکداوە.

قالە ٢٠١٤ ئاڵمان

 

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

Deine E-Mail-Adresse wird nicht veröffentlicht. Erforderliche Felder sind mit * markiert