هێشتا کۆرپەێکی چاوگەشی ساوا بووی کە لە دوو تووی باوەر و باوێک
،لە تەرەێان داێ
.بزەێ شاد و وتەێ شیرێنێان لە زیندانی چاەرنوسێکی دێاریکراو پەستاوتی
ئاسکێکی رەوەک،توونی بەندەن و بەرد ولەند بووی،هاتن نازی گردنتێان لە
.کەمەند کرد
مانگی رووت لە گەڵ مانگاشەو چاو برکێنەێ دەکرد،گووڵە ئەستێرە لە داوێنتا کۆ
.دەبۆوە
.چ بێ بەزێانە بەرەو تاریکستانێک رەپێچێان داێ
بۆ رەزای نەرێت و بیری پەرتووکاو تارای رەشی قەدەرێکی تاڵێان
.بە سەر دادای
شیوەن و زاری، لاڵانەوە و پارانەوەت لە مەحکەمەی بێ گانە لە دادێان
نەبیسرا.دیوەخانێان پر بوو لە گوورگی در و مۆتەکەێ تۆقاندن.فێڵ ودرۆ وەک
.راێڵەێ جاڵجاڵووکە هەمو شوێنێکی تەنیبوو
لە سەر زامەکانت جامی شەرابێان نۆشی،ناڵە و هاوارت بۆ مەزەی کەێف
.وشادیان بوو
گازیان دەکردی خۆڵی فەرامۆشی بە سەر ئاواتەکانت داکە وئاێتی کۆیلێتێان بە
.سەردا دەخوێندیوە
پاسەوانی تاوانیان سێرەی لە مل کەچ نەبوونت دەگرت.فەرمانی مەرگێان بۆ
.سەرکێشی و یاخی بوونت دابوو
کاتێک لە پەر و پۆ کەوتی بانگی لی قەوماوێان بۆ داێ وناوی نەخۆش ورەوان
.زامدارێان لێ ناێ
وا ئیستا جار و بار درگای سیلەێ روحمت لێ دەکەنەوە و سەر دەکێشنە
.هەوارگەێ وێران ودڵت دەدەنەوە
.دەڵێن ئەم بەندیخانە حووکمی گەردوونە، چارەێ نوسراوی پێنووسی زاکوونە
لە برێاری کۆت و زنجیری ئەواندا ئەرکت ناشتنی ئاوەتەکانت و لە دوا جاردا لە
.گۆرنانی لەشی لە گیان داماڵاوتە
گەلو ئەوانە کێن؟کەوا رێ پێدراون کە بۆ بەر پی سەێرانێان خوێنی ئاواتت
.رادەخەن
گوڵستانی هیوات گر دەد ەن،کوێستانی کاژو واژت لێ پاوان دەکەن،بەری
شێڵەگەێ ئاوی ژیانت دەگرن،تاڵە گزنگی نیگات لە ئەشکەوتی سارد و سر
.دەکەن.بۆ هەمیشە درگای دوارۆژت لە سەر گاڵ دەدەن
ئەو سەهەندانە کێن؟کە بە قوربانی بوونی تۆ دەژین،چاوەروانی توانەوەی شەمی
تەمەنت دەکەن؟
ئەوانە کێن؟ کە دەێانەوێت بە سوتانی تۆ دیوەخانێان گەرم بێتو ئاوازەی دڵ
رەقی و مێشکی کۆنێان گشت لاێک بتەنێتەوە ؟
تۆ کە لە گەڵ چێاێ بەرز ولێرەواری سەخت لە دایک بووی،کەێ چاوەروان
دکرا لەشکری شکاوی بێ دەسەڵاتی باڵات بلەرزێنێ؟
تۆ گرکانی لوتکەێ بەرزی،بۆ دەبێ سەرما و سۆڵ بزەێ لێوەکانت بتەزێنێ؟
کەوی کێوی دووندی رام نەکراوی،بۆ ترس قاسپەێ گروت بخنکێنێ؟
..وەرە ئازیزم بەرەو چێا ،کوێستان بژوێن و چربەوە
.وەرە درگا لە سەر ئەم بەندیخانە تاریکە بکەوە
.وەرە ئیتر سەما بۆ شادی ئەوان لە سەر پەنجەی خوێنینی خۆزگەکانت مەکە
.چیدی شەرابی کوپەێ بەزمی ئەو سەرخۆشانە مەبە
.وەرە کۆت و کەلەپچەی ژێان هەشی و یەخسیری لە مل دارنە
. لەوە زیاتر گۆناێ دەلالت بە نینۆکی بێ دەسەڵاتی مەرنە
.وەرە بە گژ تانە و نفرین و برێاری زۆری وان دابچۆ
.با بەس بێ دەستی بەر ئەژنۆ،تەنێا حەسرەت و ئاخ مەخۆ
.وەرە بەرەو گوڵ وگێا،شەت و سەوزەوانی
.سەر مەنێوە بۆ بێ گێانی و بێ ژێانی
.وەرە باو خۆشتر لە جاران بەرەو رژدی تێ هەڵبەوە
.پەچەو و عەباێ چاەرەنوسی دەستی ئەوان لە خۆت بکەوە
.وەرە ئازیزەکەم بۆ ئەشق وئەوین،ئازادی و ژێان
.تاوانە ئامادە بوون ،وەک قۆچی قوربان
.وەرە راێڵ و پۆی تەونی کۆیلێتی بسوتێنە
.جارێکی تر شەتڵی شادی وخۆشی بروێنە
.بەستەێ ئەوین بۆ دار و دەوەن بچرێنە
.وەرە ئازیزەکەم پەنچە ببزێوە،سڵ مەکە،هەموو گوڵەکان بدوێنە
.گوور بگرە پر بە دڵ بۆ بەرە بەێانێکی نوێ بخوێنە
.چاخ و سەردەمێکی تر بۆ خۆشەویستی بخەمڵێنە
وەرە تاوڵی مرادت لە چێاێ فێنک و بەفرین هەڵدە
. بێ سام و ترس،ئازا و بێ پەردە
.وەرە ئەێ کانگاێ وەفا،ئەێ کانی و چاوگەی زێوین
گوڵاڵەێ داوێنی تەرخان،ئەسیرکراوی توونی فرین
. وەرە لە مێژە هەناسەی وێڵی لە دووتم
.دوور لە لێزمە بارانی سۆزت،پێ دەشتێکی سووتاو و روتم
.وەرە با پێکەوە بەرەو جوانی و ژێان بینەوە
با بۆ ئەوین و خۆشەویستی تێ هەڵچینەوە
.. وەرە وڵامی شەرمنی کۆنی دڵداریمان بدەێنەوە
.هەودای شەوی دووری و چاوەروانی ببرینەوە
موحەممەد ئاغایاری کۆلن 17.01.2002