(بۆ کۆچی ناوەختی خاتو مەرزیەی فریقم نوسیوەلە ١٩.٠٩.٢٠٠٥دا)
ئەئ هاورێ ی کەژو لوتکەی
یاخی بوو لە گردەلوول
تۆ وەرزی بەهارێکی لێوان و لیو لە گوڵ و
چڕیکەی پر لە نغمەبوی ،
تۆ : هێشتا سروودێکی تازە و
ئاوازێکی نە بیستراو بووی ،
تۆ : نەغمەی بول بولی گەرووی
شمشآڵی کورە شوان بوو ی
لە دامێنی کژو ناو بەژوێنا
گۆرانیت بۆژان ئەچری .
تۆ: چریکەی هەڵۆی تیژباڵی
سەرکی ڕەوەز بووی ،
تۆ: ئەو سرودە بەرزو پڕ حەماسەتە بوو
کە سڵاوی دڵی پڕ هوو مێدی خۆت
پێشکەش بە پڵنگی هەردی وەڵات
. هەڤاڵی پێشمەرگە دەکرد
تۆ :ژانی دوێنێ و مژدەی سبیەنێ ی کوردان بووی
تۆ : پێکەنینی دەوێنێ وگڕیانی ئەمڕۆی کوردانی
تۆ : خەزانی ئەم وەرزە کۆچەی
کە هەموومان بۆی دەگڕین ،
تۆ : نەرکەو غرەی هەوری دڵی دوشمن تۆ قێنەر بووی
تۆ : ئەستێرە گەشەکەی بەر بەیان بووی
لە ئاسۆی هوونەری کورد ئاوا بووی
تۆ : باخی سەوزو پر میوە گوڵ بووی
لە وەرزی خەزاندا لە دایک بووی
تۆ : پێکەنینو زەر دە خەنە بووی
لە ژانو ئازاردا لە دایک بووی
تۆ: تیشکی بنەوشەی خۆری بەربەیان بووی
لە دوای شەوەزەنگ لە داک بووی
بەڵام ئازیز :! ئەی رێبوارە پشوو دڕێژەکەی
کاروانی خەباتی شۆرەشی سوور
ئەی ڕەشەبای یاخیبوو لە کڵپە !
هێشتا زووبوو ..زوو !
تۆ : شەپۆلێک بووی لە دەریابەرز تر .
تۆ : پێشمەرگە ژنێک بووی
لە دایک جوان تر و خۆشەویستر بووی
تۆ: ئازارێکی بەژان بووی
لە زاموو خوێندا مەزن بووی
تۆ: هاواری گەلت بووی
لە پێشنگەی قفڵە بووی
تۆ: پشتێکی زامدار بووی
خۆت بەگشت قمچی دا دە چووی
تۆ :کۆیلەیەكی بەرسیو پێبەزنجیر بووی
لە رووی داگیر کەرا رابووی
تۆ : هاورێ ێ لوتکەو سەنگەر بووی
پێشمەرگە بووی ..پێشمەرگە >
بەڵام ئازی ززۆر زووبوو ..زوو !
ئەو کۆچە گەلێک ناوەخت بوو !
تۆ : شۆڕەشێک بووی لە وەڵاتی چوساوەکان
دەژبە زۆڵموو زۆر داری راسای
تۆ: سنگی لەمپەری رووبارێک بووی
شەپۆڵ لەبەر پێت سەری دانەوان دەبوو
تۆ:ماچی بەفر بووی لە چیاوە هاتی
بۆترکردنی رووی زەرد هەڵ گەراوی
گوڵی گەرمەسێر هاتی !.
تٶ:سروە ی نسیمی سپێدە بووی
لە چاوی کانیەکی لە رەوەزەوە
فێنکایت کرد بە دڵی ۆێدەشتا
تٶ:سێبەری هەمان شۆرە بیە
شنگو شلەکەی سەر چنار بووی
کە ئێواران کیژانو کورانی شار
لە بەر سایتا ۆشویان ئەدا .
تۆ: دڵۆپێک ئاوی سەر هەڵ گرتوی
دریاچەکەی زرێبار بووی بە دەستی باوە
بۆماچی رووی گوڵە نەرگەزی
مێرگی قەرەداخی هێنای ،
تۆ : نەسیمی بەر بەیانێک بووی
لە سیروانەوە ماچی شارە زورت
بۆ ئامەد ئەنارد .
تۆ :بەهاری نیشتیمانێک بووی
قاسپەی کەوی لانەسارێک بووی
تۆ: ژینی بەهارێکی پڕ گوڵ بووی
نیشتیمان لە تۆدا سەوزبوو
تۆ: گوڵ خەندەرانی ماچی دەمی پەپولە بووی
لەسەر گۆنای سێوی منداڵی کورد ترە بووێ.
بەڵام ئازیر زووبوو.. زۆر زووبوو
هێشتا رەوتی رووباری روونت
دووربوو لە دەریای بیرت !
خەونی تۆ : زۆر شیرین تر بوو
کوردستانی بێ سنور بوو ..
کوردستانی بێ سنور بوو.
لە چلەی خاتو مەرزیە فریقیدا بە ئامادە بونی
سەدان کەس لە ژێرناوی خوازراوئەم پەخشانە
شێعرەم خوێندە وە .دەیان کەس بە چاوی پەر
لە فرمێسکو دڵی پرەوە ،هاواریان دەکرد دوبارە
١٦،١٠،٢٠٠٥