مناڵی هەژار

مناڵی هەژار

mhaوەک چریکەێ گەروی رێک گوشراو. دەستی بەهێزی کەلەبچە کراو، پشکۆی سوری لە ژێر ژیلەمۆدا حەشاردراو. باڵندەی،پەر و باڵ کراوی لە قەفەس نراو. چاوی یاخی بینین لی قەدەغەکراو. خۆرە تاوێکی لە ئاسمان دابراو. پێی سەمای لە کۆت و زنجیر نراو. رێبوارێکی بزۆزی رێگە لێ گیراو. شاخەوانی شاخ و چیا داگیرکراو. بەهارێکی دیلی خەزان،رەنگ پەریو و زەرد هەڵگراو. کانێاوی زێوێنی سەرچاوە داپۆشراو. هەناسەی،بە تین و سۆزی بە سەرما و سەهۆڵبەندان گەمارۆدراو. بزەیکی شیرین،بە قاقای تاڵ دەوردراو. دارێکی بەر،لق و پۆپ هەڵپاچراو. تەمەنێکی چوار وەرز سەر براو. کۆرپەڵەیکی ئۆقرە لی هەڵگیراو. تینوی چاوهەڵێنان بۆ ژێان. وەختاێک،ژانی بونی بەرۆکی جەستەی دایکی بەردا،ژانی خۆی دەستی پێ کرد. ناوی روت و چەوسانەوەێان لەو و زۆری وەک ئەو نا. لەوساتەوە لە رەنج و ئازاری هەڵدەکێشن. قاچە بچکۆڵەکانی بۆتە ئاوەڵدوانەی سەختی بەرد و زەوی کۆت کراو. لە جێگای دەستی ناز و سۆز،چەپۆک و چەمۆڵەی چارەنوسی رەشی بە سەردابراوی لی دەنری. لەشی ماندو و کەنەفتی بە دیوجامەی دابێژراو لە مەێنەت وکوێرەوەری داپۆشراوە. بەڵام،وەک بەر لە دایک بوون ئارەزوێکی نە حەجماوە. بۆ وەبەر هاتنی نەمامی ئاواتەکانی شێڵگە لە زەوی تەمەنی دەگۆرێ. تاوی بە سنگە خشکە،دەمێک بە گاگۆڵکە،هەندێک جار بە سەر پەنجەکانی کە شەڵاڵی خوێن دەبن،ساتەوەختێکیش مەلی خەێاڵی باڵی فرین دەگرێ. بە ناو شیو و دۆڵ،دەشت و چێا،رژدی کێو،گوند و باژار سوردەخوا،تا بۆ دەمێکی کورتیش بێ تۆزی لەشی بە بار و کۆچی بیر و هەوڵدانی بسرەوێ. کۆڵانێکی چۆڵ و بەر پەسیوێکی ئازادی لە دەستی تیر نەبووی خاوەن سامان گیر ناکەوێت،بۆ ئەوەی تاوێک تک بداو وەنەوزی چاوی ماندوی بۆ ساتێک بشکی و لەرزی ئازاری بە خەونی بیرێک بسپێرێ تەنێا بۆ گۆشەێەک نەگەرێ کە ژێان تێدا داگیرکراوە و سیمای کەلاوەیکی لێ جێ ماوە. خوڵقێنەرانی مەێنەتاوا،ئەزانن نۆچدان و تاویک هێوەر بوونەوەی کۆرپەی گڕ گرتووی خۆزگە،شەپۆلیکە مەندی دەریای رەشی ساماندار دەشڵەقێنێ،تاوێریکە پەێکەری سام و زەبەلاحی چارەنوسی دەست کردێان تێک دەشکێنێ. بۆێە دەکۆشن خونچەی نە پشکوتووی ئاواتی کەیلی سەربرن،و دیمەنی روتی و هەژاری و ژێان کڵۆڵی مناڵان شانۆێکە قەت لی وەرەز نابن،هەر رۆژی پەلکەێک لە سەر بێ سەرکردنی مرۆڤ دەهۆنەوە.! دارۆغەێ پارێزەرانی کلیسا،مزگەوت ، دیوەخان،تەکیە و خانەقا بۆ رەوابوونی لە سەردان وهەڵواسین و قامچی لیدان جاری کۆتای نوسینی سورێکی نوێی ژێان دەکێشێ.! قەڵەمی پسپۆری کۆیلەکردن،زاری ئەژدیهای قوت دانی سەرمایە،بەگ و ئاغا وخان و شێخی راسپێردراوی ئاین ، تاج و تەپلەی فاتمی(عوسمانی) و پروپاگەندەچیانی مودێرن وپۆست مودێرن بە ێەکەوە بە واتای گورگێکی چنگ بە خوێن،هەردەم لە روخسارێکدا،هەرساتەی لە سەر ئاهەنگیک داو بۆ کاریلەی برسی و پەرۆشی ئامێزی ئاسایش و حەسانەوە دەنێنەوە. بەندیخانەیەکیان بە پانتای جیهان پێک هێناوە. سنورێک بۆ بیر وکردەی تاڵان کردنیان نابینرێ. ئاڵای رەشی کۆیلێتی و قرکردن بۆ گشت لاێک دەگوێزنەوە. وڵات لە مانا کەوتووە!؟ وئەگەرهەبێت جیهانێکە تەنێا ئەسپی زورداری ئەوان ماڤی رمبازێن و جیفرک لێدانی هەیە. چاوی چنۆکێان نە تەنیا لە رەگی زەوی بریوە بەڵکوو بەرەو ئاسمانیش هەڵزنیوە. بۆیە مرۆڤی هەژار و گێانداری رەوەک و سروشت لە دۆزەخی خاوەنانی سەرمایە گێان بۆ ێەک دڵ دەدەن. دڵی زارۆکی پێخاوسی شاری بەش مەێنەتان. گرمەێ هەور و هەرەسی بەفری کلیلەکراو و بەستەڵەکی وەرزی پێنوسی نوسینی ژێانی تەلەسمکراو. ئەو دڵەێ ناکرێ لە سینگی مێژودا بۆی بگەرێ.شێوەی شێوەکارێک نیێە،تا بایخ و نرخی لە کۆن و رابردودابێ. ناوێک نیێە لە ئاوەڵ ناو و دوانەێەکی سەربردە وەرگیرابێ. دڵێکە خۆێ خۆێ دەخەمڵێنێ. چاخێکە ئیمرۆ و سبەێ گەش دەدوێنێ و دەجوڵێنێ. هەردەم لە دایک دەبێ و لە گەڵ هەر ژانێکدا قۆناخێکی تر دەبرێ. موحەممەد ئاغایاری کۆلن

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

Deine E-Mail-Adresse wird nicht veröffentlicht. Erforderliche Felder sind mit * markiert