!! کۆتای هێنان بە ستەم وچەوسانەوە لە سەر ژنان

!! کۆتای هێنان بە ستەم وچەوسانەوە لە سەر ژنان

8.maers2ریفورم و ریگاچارەکانی بورژوازی هەولیکە بۆ دریژەدان بە دەسەلات و بەردەوام کردنی کویلیتی ئینسان. سەرمایە هەول دەدات تەواوی راپرین و داواکاریکان بکات بە هەندی سوننەتی ترادیسیونی و بۆنەی کولتوری و روحی راپەرین و بەرخودانی تێدا بکوژێت. بوێە ئەگەر لە ساتە وەختیکدا پشت بە داپلوسین دەبەستی، زورجار لە ریگای خەلەتاندن و بەلاریدابردنی داوخوازیکان ،بەدوای ریکاری جیاوازی بەر پێ گر تندا دەگەرێت.بورژوازی لەم رودا ئیتر تەنیا لە یەک سوننەتی دەسەلاتد اری و متودی سود کەلک وەرناگریت.ئەمە وایکردووە کە میکانیزمی کلاسیک و فاک تی ئامال ئاینی بەربەرەکانی لە گەلیدا دەسکەوتی نەبیت. بەسەدان گروپ وحیزبی ریک خستووە، بە گویرەی نیازەکانی ئیدەو و روانگەکان دەقوزیتەوە و فیکری پیویست بو خۆدەربازکردن لە قەیران و روخان بەرهەم دینی ، ریفورمی وەک ئاینیک بو مانەوە پەسند کردووە.سەرمایە دەستی خستوتە سەرجەم کای ەکانی پەیوەندیدار بە ژیانی مروڤ و بو ئەم مەبەستە بە گویرەی نیازی فورمی چەپ و راستی خوی پیک هیناوە. هەشتی مارس وەک ئاخیزیکی راپەرین وبەرخودانی کریکاران و زەحمەتکیشان بو کۆتای هینان بە ستەم و چەوسانەوە ل ە سەر ژنان و پیاوانی کردوتە وتاریکی نامو بە رەوتی راستەقینەی ئەم نیازە لە ناوەروکدا.کوششی سەرمایە بو بە ژنانە و پیاوانە کردنی ماڤ،سەلمینەری بی ماڤی و پیلانیکە بو دو بەرکی لە بەینی ژنان و پیاوانی رەنجدەر و هەژار . ئالترناتیوی رەنگاورەنگی سەرمایە بە ناوی داکوکی لە ژنان و شانوگەری هەلاواردنی ژن و پیاو بو ئازادی و ژیانی شیاوی ئینسان پیلان و دەسیسەی سەرمایە ،نابی جی شورش و راپەرینی ژنان و پیاوانی کریکار و زەحمەتکیش بو رزگاری ی ەکجاری لە هەر چەشنە ستەمیک بگریتەوە. تێبینی : ئەم بابەتەم بە دیواری فیسبۆکی بەرێز کاك محمدی ئاغایاریاوە ، بینی و بەڵامەوە جوان و گونجاو بوو .بۆیەلەبەرێزیان ئیزنی بڵاو کردنەوەیم وەر گرت ، دەست خۆشی لێ دەکەم .وە ئەو وێنەش م هەر لە دیواری بەرێزان وەر گرتوە . سەرگێرەکەش دێرێک لە ناو با بەتەکە وەر گیراوە ،لە گەڵ سپ اس و رێزی سایتی وسوەکەڵ هەواڵ نێر ،

 

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

Deine E-Mail-Adresse wird nicht veröffentlicht. Erforderliche Felder sind mit * markiert