کورتەیەک لە سەر ژیان وخەباتی “ مەلاعەلی “ شاعیر، پێشمەرگە ی رۆژە سەختەکانی خەباتی گەلی کورد و شەهیدی سەر بەرزی شۆرەشی رەواو مێژووی پر لە سەروەی و خۆراگری بندیخانەکان . شاعیر، شەهید “ مەلا عەلی“ هێمایی خۆراگری و نەلرزین ونەبەزینی زیندانەکانی بەعسی تۆقێنی گۆر بەگۆرە .
شەهید “ مەلا عەلی “ ناوی تواوی „حوسێن مەولود ئەحمەد“ە ناسراوە بە مەلا عەلی ، شەهید“ مەلا عەلی“ لە ساڵی(1953) لە گوندی بەربەرد ی ناحیەی ماوەت سەر بە قەزای شارباژێر لە کۆشی خێزانێکی جوتیارو ههژار لە گڵ برایەکی بە دووانە لە دایک بووە.
بنەماڵەی شەهید „مالا عەلی “ لە ساڵی (1958) لهدهست چهوساندنهوهی چینایهتی و دهرهبهگی چونهته گوندی کۆکهی ناحیهی سورداشی ئهوكات. ساڵی (1959)تا(1960) ولە ماوەی ئەو ساڵە دا لە خووێندەنگەی سەرەتای چەرمەگا ناونووسکراوە ،
ساڵی (1962)تا(1993) لە دوای سووتان و کاول کاری گوندەکانی چەرمەگا و دەورووبەری لە گەڵ سەدان خێزانی تر ئاوارەو ماڵ وێران ئەبن ،لە سێ قۆناخ وشوێنی جیادا و لە گوندی چەرمەگاو ماوت وسەر چنار پۆلەکانی سەرەتای تەواو دەکات.
لەساڵی(1971-1972) پەیوەندی کردووە بە زەنجیری رۆشنبیری کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان نەوە.
ساڵی(1974)لە ناوچەی سوورداش دەکرێت بە لێپرسراوی رێکخراوی تۆلەی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان .
ساڵی 1975-1976 چوهته زانکۆی سلێمانی، کۆلێژی ئاداب بهشی کوردی و تا قۆناغی دوهمی خوێندوه،
ئیترکە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەچێت لهلایهن رژێمی بهعسی روخاوهوە، ناچێتەوە بۆ زانکۆ و بۆی دهردهچێ و بهردهستیان ناکهوێت.بەدوای ئەوەدا ناچار خوێندن تەواو ناکات.تالە رۆژی 11-5-1977 خۆی گهیاندوهته ریزهکانی هێزی پێشمهرگهی کوردستان .
دوای دوو ساڵ خەباتی پێشمەرگانە ولە خۆ بردوانەی لە گۆرەپانی شٶڕەش گێریدا .
لە رۆژی 30-1-1979 له کاتێکدا بۆ کارێکی شۆڕشگێڕانه لهگهڵ هاوڕێیەکیدا دهچێت بۆ گوندهکانی ناوچهی سورداش له گوندی „کرژه“ دووژمن پێیان دهزانێت و هەر وەکو پیشەی هەموو جارێکیان بەسەدان سەربازو جاش وخۆفرۆش وبەهێزی پڕچک و بههێرشێکی بههێزو کتوپڕ گهمارۆ دهدرێن، پاش بهرگرییهکی قارەمانانە و دوژمن تۆقێنانە بە توندی بریندار دهکرێ بە هۆی برانی فیشک ونە بوونی پاڵ پەشت بهبرینداری لهگهڵ هاوڕێ کەیدا دهستگیر دهکرێن .
لهدوای گرتن و ئهشکهنجهدان و ئازاردانێکی زۆر له زیندان و دهزگا دڕندهو سیخوڕهکانی رژێمی بەعسی گۆربەگۆری گەورە دیکتاتۆ“سهدام حوسێن“ی خوێن رێژ دا شێرانه دان بهخۆیدا دهگرێت و مهردانه سهریان بۆ دانانهوێنێت،تا لە ئەنجامدا و له رۆژی(6-6-1979) و له قهسابخانهیهی بە ناو دادگا ، کە ناوی „هیئهی خاصهی کهرکوک“یان لێنابوو بهشێوهیهكی سهرپێی دادگای دهکرێت و بەبێ پارێزەری مەدەنی بڕیاری لهسێدارهدانی بۆ دهردەکەن .
لهدوای دهرچونی فهرمانی لهسێدارهدانیهوه تا رۆژی جێبهجێکردنی خنکاندنهکهی که تهنیا مانگ و نیوێک بووە،وە (37) لەمەو بەرو شهوی (22-23-7-1979) له قهسابخانهکهی موسڵ لهگهڵ دوو هاوڕێی تری که ناویان „ئهڵوهند عومهر حسێن“و „عهلی عالی حسێن“ه له سێداره دهدرێن و وهکو چهندین تێکۆشهری دیکهی کورد تهرمهکانیان نهکهوتوهته دهست کهس و کاریان و لهوێ نێژراون له „وادی عطال „.
شەهید “ مەلا عەلی “ بۆ نەوەکانی و کورد وکوردستان دیوانە شێعرێکی نازداری لە داوی خۆی جێ هێڵاوە ، کە پرلە وشەی خۆبەخشیو بەر خودان وبەرنگار بووونەوەو بەرگرین . کە هەر کامیان لەویتر شیرین ترو بەنرخترن. بەڵام هۆنراوەی شەوێکی قەندیل یەکێکە لەو هۆنراوە بەهێزو سەرنج راکێشانەی شاعیرە کە پێناسەی دوو شوێنی جیاوزی گۆرە پانی خەبات ئەکات .
شەهیدی نەمر ( مەلا عەلی) لە گەڵ ئەوەی جلادەکانی توشی شۆک کردوە .بەڵام گومانیشم لەوە نەیە کە بیری لە مەرگ کر دۆتەوە. کەچی لە گەڵ ئەوەشدا بەچۆک دانەهاتوەو لە نەزیک ترین کاتەکانی کە لە چاوەروانی مرگ دا له زیندانی موسڵ لهبهشی سێداره بووە. هۆنراوهی {یادێكی كوردستانی} نوسیوە، كه دواتر لهلایهن پێشمهرگهو هونهرمهندی نەمری گەلی کورد „حهمه جهزا حاجی عەلی“ ه وه كرا بهگۆرانی له رۆژی( 8-6-1979)دا . شههید“ مهلا عهلی“ لهزیندانی موسڵ بهشی سێداره نووسیویەتی .وە هونەر مەندو پێشمەرگەی کۆچ کردو (مەحمەد جوزا)و هۆنەرمند( گۆران ئیبراهیم خەیات) کارێکی شاکاریان لێ بەرهەم هێناوە . بەناوی سێدارە . كه ئهمه دهقی هۆنراوەکەی شەهید (مەڵاعەلی ) یە:
هەر چەندە من وەکو خۆم : هیچ لەو باوەرە دانیم ،کە شەهید (مەلا عەلی) هێندەی تاڵە موویەک لە مەرگ ترسابێت ، خۆ کە واش بووبێت هیچ لە شۆڕەش گێرو قارەمانییەتی ئەو کەم ناکاتەوە. وە زۆر ئاسایەو هەستی بەر لە مردن هەستێكی سەیرو نەخوازراوە ، مرۆڤ هەر چەند گەورە وبەهێز بێت . مردن ناچاری دەكات بیری لێبکاتەوە وهەر ئەوەش وای لێدەکات کە بیر لەو ڕۆژانە بكاتەوە كە تیایدا ژیاوە،شەهید “ مەلا عەلی“ لەترسی خنکان و پەتی سێدارە رۆژەكانی ڕابوردووی بیر نەچووەتەوە، وە ئەو بەفراوەی کە لە قندیل دەستی ئەتەزاند، لە گەڵ ئەو دەستەی کە لەناو زیندان داخ کراوە بە ئاگرو ژیل ، بەوە دەریان دەبرێ و داخ و پەژارەش بۆ ئەو كاتانە دەخوات كە هیواكانی بەدینەهێناوە، مردنیش بۆتە رێگرێکی بێ کۆتای ودوامنزڵی ژیانی پەتووخەنکانە .
هەشت رۆژ بەر لە شەهید بوون
هەر بۆیەش دڵتەنگە بەرامبەر ئەو خەیاڵانەی كە دەبوو بێتە دی بۆی و بەڵام لەوە دڵنیایە کە تازە بۆی نایەتە دی ، هەر بۆیەش خەیاڵ ئەی باتەوە بۆ لای ئازییەکەی و بەم شێوەیە لە گەڵی ئەدوێت .
ئازیز گیان. تۆ بێ و گوڵی رووت
ئاخر سبهینێ به سهری رووت
به پێی پهتی …
قوڵفهی پهتی
سێداره ئهخریته بینم
ئهمرم و، نهبا نهتبینم
نهتبینم ههر بڵێم: خواحافیز
تخوا ئازیز
وا دڵ ناسک نهبووم ههرگیز
دیدهنیم که
هه تا ماوم ، بفه رموو،
جێته سه رچاوم
له ڕێی هاتنت وه ستاوم
دیده نیم که
گه ر ئه فه رمووی
خوینم هه مووی
گوڵزاری ڕیته
توخوا ئازیز
وا دل ناسک نه بووم هه رگیز
دیده نیم که
)21\7\1979(
زیندانی موسڵ،به شی سێداره
شەهید (مەلاعەلی) هۆنراوەکانی پرن لە کارەسات و تراژیدیا ، شێعری ئەم شاعیرە خەیاڵ نین هەموو هی کۆتا وەختێكن کە لە چاوەڕوانی مردندایە، شیعری شاعیرێكن چرکە بە چرکەی ژیانی لە چاوەڕوانی هەڵواسین دایە، شیعری شاعێرێكن ئەوەی بە ژیانەوە دەیبەستێتەوە تەنها هەودای خەیاڵی لە خۆبردوی وجربەزەییە ، شەهید (مەلا عەلی ) لە کاتێک دا ئەم شیعرانەی هۆنیوەتەوە ،کە هەموو کات لە چاوەڕوانی ئەوە بووە. نیوەشەوێك جەلادێك بە دەموچاوێكی بەستراوەوە ناوی بۆ مەرگ بخوێنێتەوە و بە رێرەوە تەنگ و تاریكەكاندا کە لە هەر لایەکی دیوارەکانی بۆنی مرگ وخوێن وناڵەی لاوانی کوردی لێوە هاتوە، بە دەستبەسراوی بیبەن و لە سێدارەی بدەن، شەهید (مەلا عیەلی ) لەو کاتە ش دا شێعر دەهۆنێتەوەو لە كاتێکدا مردنیشی لێوە دیارە. نە تاساوەو بیری لای ژیان و هاورێكانێتی لە قەندیل .
شەهید ( مەلا عەلی ) لەو کۆتاوەختەی کە لە چاوەروانی مردن دایە هێشتا کەس و کارو دۆستو خزمانی لە یادە. مردن ئەو دێوەزمە ڕەشو چاڵە تاریکەیە کە ئێمەی مرۆڤ هەر بە زیندوویی لێی تۆقاوین وناش زانین هەستی پێش مەرگ چٶنەو تاقیکردنەوەمان لەسەر نەكردوە و نازانین تاموچێژی چۆنە، بەڵام شەهید (مەلا عەلی) پێشمەرگەو دوژمن بەزێنی ناو زیندان و شاعیری هەست ناسک لەنەزیک ترین ساتەکانی مردنیشیدا هاورێو دۆست وخزمو خێزانەكانەی لە لا ئامادەیە ولە گڵیان دا لە گفتوگۆدایە، باوك و دایكی لە ڕۆحیدا جارێكی دیكە زیندوو دەكاتەوە، تەمەنای ئەوەیان بۆ دەخوازێت بۆی نەگرین و دڵتەنگ نەبن، لەوە زیاتریش داوای بەردەوامی ژیانیان لێ دەكا، داوای گەردنئازادییان لێ دەكات، گەردنئازادیی مناڵێك كە تەنها دایك و باوكەكان لێی تێدەگەن چی مانایەكی هەیە، ئەوەتا لەم نامەیەدا كە لەرۆژی 22/7/1979 لە زیندانەوە نووسیوێتی دەڵێ:
(دایك و باوكی شیرینم، براو خوشك و براژن و مام و ئامۆزا و ئامۆژن و خاڵ و خاڵۆزا و پور و پورزا و هەموو خزم و كەس. گەردنتان ئازاد بێت دوعاخوازی یەكجاری تكام ئەوەیە بۆم سەغڵەت مەبن وە هەرگیز نەڵێن لەپێناوی هیچدا رۆیشت .)
شەهید (مەلا عەلی ) عەشق و مەرگ و شۆڕەش گێری لە ناو شێعرە کانی دا ئاوێتەی یەکی کردون ، ئەم عاشقە گەورەیە كە هەرگیز نەگەشت بە مەعشوقەكەی لە دواین ساتەکانی نەزیک بە مردنیش دا لێی نائومێد نابێت و هەموو کات داوای سەردانی لێ دەکات .
شەهید ( مەلا عەلی ) هێشتا منداڵی نەبووە . دا کە منداڵێ بوایە دەبوو ئەو کات چۆن بە چێ شێوازێک بڵێشەی گر لە دەروونی هەستاباییە ،؟ لە گەڵ ئەوەش دا ئەو لایەنەشی بیر نە چووەو دڵی بۆ ئەوە ژان ئەکات کە بۆ مندالێکی نەبووە ناوی بەنێت تۆڵە .
سەرچاوەکان))) (((
لە جیاتی ئەوەی من : ناوی ئەو سەر چاوانە بەنووسم کە ئەو بابەتە بەنرخانەم لێ خوێن دوونەتەوە ، باشتر وایە سپاسی یەکە بەیەکەی ئەو کەسانە بکەم کە مێژووی پر لە شانازیو سەر ئەوری ئەو تێکۆشەرە مەرد ورەندەیان بۆ نەوەکانیان تۆمار کردوە ، من : کە ناوی سەر چاوە ولینکو تۆرە کۆمەڵایت یەکان بەکەم بێگومان بە ناو هێنانی سەدان ناو کۆتایی پێنایت . هەر بۆیەش هێچ ناوێک وەکو سەر چاوە ناهێنم وشەکان وێنەکان برگەو بابەتەکان خۆیان راست گۆیانە ئەدوێن و هەمووشمان بۆ رێزو وەفا گیاندنە بەوە قارەمانە مزنە و سپاس و دەست خۆشم بۆ ئەو کەسانەی کە بە پێی توانو مەجالیان وشەیەک زیاد ئەکەن بە خەبات وبەر خوودانی ئەوە دوژمن بەزێنەی ناو زیندانەکانی داگیر کەران . سەر بەرزی بۆ کەسو کاری شەهیدان .