!مەرگی زاڵم تۆشی لێستاندین مامۆستای هونەر

!مەرگی زاڵم تۆشی لێستاندین مامۆستای هونەر


بەداخ و پەژارەیەکی زۆر ئەمرۆ „14,01,2016“ هەواڵی کۆچی هونەرمندی گەورەی گەلی کورد مامۆستا کەریم کابانم بیست ،کە ماوەیەکی زۆر بوو بەربەرەکانی دەکرد لە گەڵ مەرگ ،مامۆستا کەریم کابان ،یەکێك لەو گۆرانیبێژە خۆرسك رەسەنانەی گەلی کورد بوو کە ساڵانێکی گەلێک زۆر لە بواری ھونەرو گۆرانی چریندا کارو تێکۆشان خەزمەتێکی مەزنی بەهونەری نەتەوەکەی کرد.

مامۆستا کەریم جەلال کە لە سەرەتای نەوجوانیەوە باوکی دەمرێ و دایکیشی کە ناوی کابان خاتون بەوە لە جیاتی ناوی باوکی کە جەلال بەوە بەناوی دایکی ئەناسرێن ،کە ناوی کابان بوە ،کەریم کابانی هونەرمند لە ساڵی „1927“ دا و لە گەڕەکی شێخانی شاری سلێمانی چاوی گەشی بەدنیای روون هەلێناوە، ھەر وەکو زۆربەی هاوتەمەنەکانی بە منداڵی ناردراوەتە حوجرە . ولە سەدەمانە دا کە حوجرەکان قوتاب خانەیەکی بێ وێنە بوون و سەدان وهەزاران شاعیرو هونەروەرومێژوو نووسی تێدا پەروەردە بوون کەریم کابانی هونەر مەندیش لە وێ فێری خوێندەواری بووە، بنەماڵەی کەریم کابانی هونەرمندیش بنەماڵەکەیان ئاینی وبەرچاو بوون.مامۆستا کەریم کابان دواتر دەچێتە قوتابخانەی فەیسەڵ لە وێ قۆناخی سەرەتایی تەواو دەکات،مامۆستا کەریم کابان یەکەمین جارلە ساڵی١٩٤١دا گۆرانی وتووە،کە ئەو کات لە بەردەرکی سەرای شاری سلێمانی ئینگلیزەکان ئێزگەیەکیان داناوە .دەواتر لەساڵی ١٩٤٥ لە بەغدا دەبێتە بەڕێوەبەری بەشی کوردی لەرادیوی بەغدا، لە „01,07,1935 “ لەشاری بەغدای پای تەختی ئێراق ئاھەنگێکی گەورەدەگێرێت، ھەرلەو ساڵەشدا یەکەم بەرھەمی خۆی بڵاوکردەوە کەپێک هاتە بوو لە ٨ گۆرانی ،
مامۆستا کەریم کابان لە گەڵ ئەوەی دەنگێکی رەسەن و سۆزوچێژێکی زۆر خۆش لە ژێی قورگی دابوو ،هونەر مەندێکی وەرد بین وبەسەلیقش بوو لە هەڵبژاردنی هۆنراوەدا بۆ گۆرانیەکانی ، ئاوز دانەرێکی بەتواناو هەست ناسک بوو، بۆ زۆر بەی گۆرانیەکانی خۆی و زۆر هونەر مەندی تر ئاوزی داناوە ، بەتایبەت ئەو گۆران یانەی هونەرمندی شەهید ( قادر کابانی) برای کە خۆشی زۆریانی ووتۆتەوە .خۆی ئاوازی بۆداناون ، مامۆستا کەریم کابان هەر دەنگ خۆش و گۆرانی بێژ وئاواز دانەر نەبووە ، بەڵکوئەویش وەکو زۆر هونەرمەند و شاعیری خەبات کار کەسێکی شۆرەش گێرو کورد پەروەر بووە .لە شۆرەشی ئەیلودا پێشمەرگە و هونەرمەندێکی بەتوانا بووە ،چندانە بەر هەمیشی لە ناو شۆرشدا تۆمار کردوە ،مامۆستا کەریم کابانی هەست ناسک و دەنگ خۆش و رەسەن ،بەدوور نەبوە لە ژیانی پڕ چەرمە سەریو شۆرەشگێری لەو پێناوەشدا بێگومان توشی ژیانی ناخۆشی و دەربەدەری بووە، زۆر ئاساییە، ھەربۆیەش مامۆستاکەریم کابان لە هەرەتی لای داماوەیەک پەریوەی باشووری عێراق دەبێ و لەوێ و لە غوربەتدا ژیانی بەڕیکردووە. بەڵام هەر کۆڵی لە هونەرەکەی نەداوەو بەرھەمە تۆمار کردون و لە رادیۆی دەنگی عێراق دا بڵاوی کردوونەتەوە. مامۆستا کەریم کابانی هونەرمەند بەهۆی دەنگە بەسۆزو رەسەنایەتیەکەی لای هەمووکەسو لە باشور ورۆژهەڵات زۆر خۆشەویست بوو ، بەڵام بەتایبەتی لە ناو کوردانی رۆژهەڵات سنووری خۆشەویستی شکابوو تارادەی پەرستن رێزو خۆشەویستی هەبوو . بەداخەوە ئەو هونەرمەندە مەزە لە تەمەنی „89“ ساڵی داو لە“14,01,2016″ کۆچی دوایی کرد. هەر چەندە تەمەن فەرزەی لێ بریبوو، بلام کۆچی ئەوهونەر مەندە مەزنە خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ دونیای هونەرو گۆرانی رەسەن ،لەمەو دوا کەریم کابانی هونەر مەند لە ناومان نەیە ، بەڵام رۆحی سۆزو دەنگ وئاوازی گۆرانیە کانی لە گەڵمان دەژین ، رۆحت شاد مامۆستای مەزن ، ئارام بەنوو ،تۆ لەوەتەی چوویتە ناو دریای هونەر بووت بە قوتابخانە هەتا کورد هەبێت ناو دەنگت هەر دەژی و قەت نامری .تۆ رۆحت لە ناو سۆزی ئاوازێک دایە ، سۆزی دەنگ و ئاوازی خۆش ورەسەن هەرگیز نامەرن .

لەم لینکەی خوارەوە گۆرانی یاران وەسێتم وچندانە شاکاری جوان ونەمونەی ، یان هەر کام لە گۆرانیەکانی هونەرمند مامۆستا کەریم کابان ئارەزووئەکەی گوێبەگرە

_

https://youtu.be/0oH02JjJyDE

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

Deine E-Mail-Adresse wird nicht veröffentlicht. Erforderliche Felder sind mit * markiert