بەبێ هیچ بیروورایەکی سیاسی وکێشەیەکی کۆمەڵایەتی، ژیان وەک خۆی و بەشێوازێکی سروشتی لە ئاڵو گۆردایە . وە سە رای هەموو بار گرانیەکانی ژیان به ههموولایهنەکانیەوە ، بۆتە هێمایەک و ئەو راستیەمان نیشان دەدات كه شارستانیهت و ئاوهدانی له ههر شوێنێكی ئهم دنیایەداو کۆمەڵگای مڕۆڤایەتی دا تهنیا به بیر و هەزر و بازووی پیاوان سەرچاوەی نەگرتوە ، بهڵكو بە دوولایەنیو هاوكاری وهاوبەشی ژنان و پیاون بناخەی کۆمڵگایان داناوە، له كۆمهڵگای كوردهواری خۆشماندا لەهەموو سهردهمەکاندا ژنانی گەلەکەمان شوێن پەنجەی خۆیان دەر خستەوە ،وە بەدەیان سەدان ژنی ئازاو شۆرەش گێر لە خەبات و بەرنگار بوونەوە بۆ پاراستنومانەوەی کلتورو فەرهەنگی نیشتیمانەکەمان شان بەشانی پیاوان ژنانی ئازاو لێهاتوو هاتوونهته گۆڕهپانی ژیان و ڕۆڵێكی دیار و بهرچاویان گێراوە ، کەم نین ئەو خانمانەی له بنیات نانی كۆمهڵگای كوردی وبیناکردنی بناخەیەکی تەندروستو پاکژو پارێزگاریی كردن له نیشتمان و پێشخستنی لە هەر بوارێک کە بۆیان رەخسابێت ومەجالیان بووبێت ،هەوڵیان داوە وپەشگیری و یارمەتی دەری پیاوان بوون لە رووی زانیاری ولە زۆربەی بوارهجیاجیاكاندا لە کوردستان .گەلی کورد یەکێک لەو نەتەوانەیە کە گهلێك ژنی مهزن و ناوداری تێ دا هەڵ کوتوە ،کە شایانی رێزو بەرزراگرتنەن وشانازین بۆ گەلی کورد .کە بەتوانم و لە مەجاڵم دا بێت وهكورێزو وەفایەک بۆ ئەو خانمانە کە رۆژگارێک لە خەباتو تێکۆشان دابوون بۆ سەر خستن وسەرفرازی گەلی کورد .بە پێی توانا تیشک ئەخەمە سەر ژیان وخەباتیان ، وەک وەفایەک لە سەر چاوە مێژویەکان وگۆڤارو رۆژنامەکان هەرچیم وەدەست کوت هەوڵ ئەدم بیگەینم بە خوێنەران ، وابزانم ئەوەش ئەچیتە خانەی دڵ سۆزیو خەم خۆری بۆ مەزنی ئەو کەسایتیە نەی گەلی کورد .
(عادیله خانم)
بە پێشو دوای ناوی کەسایتیەکان هیچ لە مەزنی ئەوانی دوای خۆی کەم ناکاتەوە و، بە پێی دەست رەسو ئیمکانات هەرچیم لەدەست بێت کەم تەرخەمی ناکەم .
کەم کەس هەیە لە هەر گۆشەیەکی باشوری کوردستان ورۆژ هەڵاتی کوردستان، ناوی خانمە فەرمان رەواکەی خێڵی گهوره و خۆشناوی عشرەتی جافی نەبیست تەبێت . بابزانین خاتوو عادیلە خانم کێیەو ؟ کەی و لە کوێن و چۆن ژیاوە ؟ ئەوخانمە ناودارەی گەلی کورد کە شانازی پێوە دەکات ، خاتوو عادیلە خانم هاوسهری وهسمان پاشای جاف بەوە ،عادیلە خانم كچی عهبدولقادر بهگی ساحێبقڕان و لە بنهماڵهیەكهی ناوداری شاری سڵیمانی بوە . له دوای تێكچوونی فهرمانڕهوایی میرنشینی بابان ،ئەومیرنەشینەی کەلە ١٧٤٨ز دا ئیبراهیم پاشای بابان لە قڵاچوالانەوە گواستیەوە بۆ سلێمانیو لە نەزیک سەرای ئێسا بناغەی دانا ، کە بەداخەوە بە هۆی مل ملانێی ناو خۆی میرنەشینەکەوە ئەو میرنەشینە مەزنەی کورد بەرو هەرس هێنان چوو ،وە له ساڵی١٨٥١ زاینی داولەدوای تێک چوونی میرنەشیەکەدا بنەمالەکەی له سلێمانییهوه روولە رۆژ هەڵاتی کوردستان ئەکەن و چۆته ووڵاتی ئهردهڵان ، وە ئەو ژنە ناودارەی کورد عادیله خانم له ساڵی ١٨٥٩ زاینی دا له شاری سنهی پایتهختی ئهردهڵانەکان له دایكبووه و له ناو گهوره و سهردارهكانی ئهردهڵان چاوی كراوهتهوه ،
بەپێی ئەو کاتی خوێندەن کە لە حوجرەوبەردەستی پیاو ماقولان خوێندن و فێربوون باوبوە قورئانی له سهردهستی ئەو مامۆستایەی بۆی داندراوە دەخوێنێت ، لە بەر ئەوەی ئەو خانمە بەختی هەبوەو بنەماڵەکەی دەست رۆیشتوبوون، مامۆستای تایبهتی بۆداندراوە ، تاكو بووهته خوێندهوارێكی ڕووناكبیری هۆشیارو خەمخۆری نەتەوەکەی .
ئهوژنە تێگهیشتووه ی نەتەوەکەمان له ساڵی ١٨٩٥ ز دا شووی به وهسمان پاشای جاف كردووه له ههڵهبجه و دایكی هەر دوو بلمەتی کورد „تاهیر بەگی جاف „و „ئهحمهد موختار جاف“ی شاعیرانی ناوداری كورد بووه،وەسمان پاشا پەشتی زۆر بە عادیلە خانم قایم بوە ولە سەر زۆر پەرسو کێشە داوی یارمەتی لێکردوەو راو بۆچوونەکانی بەگرنگ وەر گرتوە . هەر کاتیش وەسمان پاشا لە هەڵبجە نەبووبێت عادیلەخانم راپەراندەنی هەموو ئیشوکارێکی بەئەستۆبوە .عەشرەتی جافیش رێزو خۆشەویتی زۆریان بۆی هەبوە .ئەوش لە کاتێک دا ئەو رێزو متمانەی بۆ خۆی مەسۆگەر کردوە کە ئەوکاتانەی وەسمان پاشا بۆ ئیشو کاری خێڵەکەی زۆربەی کات لە پێنجوێن دەبێتو باقی ئیشو کاری ناودیوەخانەکەی هەڵەبجە و عەشرەتی جاف لە سەر شانی عادیلەخانم دەبێت .هەمووکات دیوەخانی پاشا کراوەو ئاوەدان بوە وپەر لە رێبوارو میوان بوە و نەبوونی وەسمان پاشای پێوە دیار نەبوە وژنە پاشاکەی کورد ئەو کلێنەی بۆ عشرەتی جاف پەر کردۆتەوە.وە هەمووکاتێکیش لە دیوەخان وبەرێوەبەری دا چاوی لە سەر کورەکانی بوە وبە جوان ترین شێوەو ئازاو زانا باری هێناونوو گۆشی کردون بۆ نەتەوە پەرستیو خەبات بۆ خۆئیدارەکردن وخەزمەتی خەڵکو نیشتیمانەکەی بە شێوازێکی شارستانیو سەر دەمیانە .وەک خەڵکو مێژوش ئەوراستیە ئەزانەن و شوێن پەنجەی هەرکام لە تاهیر بەگی جاف وئەحمەد بەگی جاف لە مێژوی ئەدەبوو رەسانایەتی لە تەسەوفدا و هەر کام چندان هۆنراوەی جوان و نیشتیمان پارێزیان هۆنیوەتەوە بەتایبەت زۆر بەی هۆنراوەکانی ئەحمەد موختار جاف قاڵبوی بەرخوودان وبەرنگار بۆنەوەن .کورد وەتەنی گیا لە سەر پنجی خۆی دەروێتەوە :دا کورێک لە به ر دەستی وەهادایکێکی زاناو بەوەفا بۆ خاک و خەڵکەکەی خرابێتەوە بە جۆرێكی وا پهروهرده كرابێت هەردەبێت وابێت .وەک ئەوەی كه مێژوو بۆما باس دەکات کە له دوا ڕۆژدا بۆتە ئەو ڕابهرمەزنەی كۆمهڵگاكهی کوردی و دڵسۆزی و وەفاداری بۆ هۆزو خاک و نیشتمانهكهی.وەک لەسەرەوە باسی ئازایەتو لە خۆبردووی عادیلە خانم کرا لە سەر خۆ بەرێوە بردن ورێبەریکردنی هۆزەکەی ،وەک ئاشکرایە له دوای حوکمرانی مهحموود پاشای جاف لە ناوچەی هەڵەبجە ئەو پیاوەمەزنەی کە شانازی بناخەی فەرمانرەوایەتی و پاشایەتی ئەو بنە ماڵەیە لەناو هۆزی جاف بۆ ئەو دەگەرێتەوە بەدوای مردنی ، سهرۆكایهتی و خۆبەرێوەردنو رێبەری کردنی ئهو هۆزه مهزنهی كورد لە دەڤەری هەورامان شارەزوور ، هۆزی جاف دهكهوێته ئهستۆی وهسمان پاشا، وەسمان پاشاش یەکێکە لە و پیاوە ئازاو قارمانانەی ناوچەکە، کە ناهێڵێت هۆزەکەی لەبەرێک هەڵ وەشێت وپەرژوو بلاو بێت بە دوای مەرگی مەحمود پاشادا و جێگەو پێگەی خۆی و هۆزەکەی بەرز رادەگرێت . وەرازی نابێت عوسمانیەکان و ئینگلزەکان ئەو ناو چەو هۆزی جاف بخەنە ژێر رەکێفی خۆیانەوە ، کەسیکی ئاشتی خوازو بێ کێشەش بوە و لە سەردەمی هیچکامیان و لەسەر دەستی وان هیچ زەرەرێک لە گەلی کورد و هۆزە دەراوسێکانیان نەدراوە ودەستی یارمەتیو دۆستایەتو هاوکاریان دڕێژبەوە ، بۆ هەموو کەسایتیەناو داروو هۆزە کوردە هاوسنوریەکانیان .وەسمان پاشا هاوسەری خانمە دڵ سۆزو بەوەفاکەی کەلی کورد و رێبەری هۆزی جاف بوە. خاتوو عادیله خانم :ئهو ژنە کوردە رەسەنە لێهاتووه وەفاداروبیلمەتە ئازاو زیرەکە دهبێته پاڵ پەشتو یارمهتیدهرێكی بێ وێنە ی هاوسهرهكهی،هەر لە سەرتاوە ولە کاتی گورو تینی هەرەتی کاروباری زۆری وەسمان پاشا و بەرێوەبردینی ئەرکەکانی عادیلەخانم :هەموو یارمەتیەکیداوە ووەسمان پاشاش زۆر پەشتی بەو خێزانە زیرەک وئازایەیەی قام بوە . لەو كاتانەی کە تەمەنی وهسمان پاشا زیاتر دهچێته سەرو کەمتر ئەتوانێت بە ئەرکەکانی خۆی رابگات ، عادیله خانم ئەو کەلێنەی بۆ پەر ئەکاتەوە و ههموو كاروباری هۆزی جاف سهركهوتووانه و بە بێ کێشە بهڕێوه دهبات و ناوبانگی له ههموو ناوچهی شارهزوور و ههورامان و شوێنهكانی دیكهی كوردستانی باشوور بڵاودهبێتهوه . وە ڕێزێكی زۆری لێدەگیرێت ولە زۆر لاوە و کەسایەتی زۆر سەردانی ئەکەن ، نەک ههرلەناو هۆزی جاف و باشوری کوردستان بەڵکو له ناو خێڵهكانی دیوی كوردستانی ڕۆژههڵاتیش پێگەو رێزی تایبەتی هەبوەو پەرسی پێکراوە و فهرمانی جێبهجێ دهكراوە، چ لەرووی كێشهیهكی كارگێڕیو خۆبەرێوەبردن، وەچ لەرووی کێشە كۆمهڵایهتیەکان . لە دوای كۆچی دوایی وهسمان: پاشای هاوسەری بەتەواوی کارووبارەکانی هۆزی جاف وناوچەی شاەرزوور دەگرێتە دەست وبەشێوازێکی زۆر لێهاتوانەو سەرکوتوانە حوکمی خۆبەرێوەبردەن و رێبەری کردنی ئەو دەڤەرە دەکاتو چاره سهری هەموو کێشەکان دەکات.وە لەو سەردەمەدا کە ئینگلیزەکان لە ئیراق بوون لە نەزیکەوە چاوەدێڕی ئەو پاشا خاتوونە کردەیان کردوە وزۆر پێ سەر سام بوون هەر ئەوانیش نازناوی پاشا خانمەکەی کوردیان پێداوە وهەوڵیان نەداوە کێشە بۆ هۆزەکەی وسنوری حوکمرانیەکەی دروست کەن. عادیلە خامنی یەکم ژنە پاشا لە مێژوی کورد دا گەرچی بە کە سێکی مەڕۆڤ دۆستو هێمن ولەسەر خۆو ماف پەروەرناسراوە ،بەڵام رێگەچارەی بۆ زۆرلایەن دۆزیوەتەوە ولە پاڵ دڵ پاکیو مڕۆف دۆستیەکەشیدا لایەنی خۆبەرێوەردن وحکمداری وپارێزگاری لە سەرو ژیان و سامانی گشتی کردۆتەوە و، لەو پێناوقەش داهەساتەوە بەکردنەوەی بهندیخانه بۆ بەرنگار بوونەوەو بەرزراگرتینی یاساونەریتەکانی کۆمەڵگا .بۆ تەن بێکردنو بەنبەرکردن و بهند كردنی ئهو تاوانبارانهی كه فهرمانی بهسهردا دهدان .
ئهو ژنە پاشایەی گەلەکەمان جیا لە مهزنی و،ئیدارە کردن دەستێکی باڵاو لێهاتوو بوە هەنگاوی بەرەو شارستانەتو ئاوەدان کردنەوەش ناوە و، زۆر حهزی به ئاوهدانی و پێشخستنی زانست و خوێندهواری كردەوە .لە کاتی حوكمرانی وپاشایەتی ئەو دا قوتابخانه و بازاڕێك و چهند باڵهخانهی گهوره له ههڵهبجه بینا کردوەو ، هەڵەبجە له گوندێكی بچووكهوه دەکاتە شارێكی ئاوهدان کە ژیان لەناویدا جون خۆش بێت .وە چندین باخ و سهیرانگای جوان و دڵگیری لێ دروست كراوە. بەکوردی و به كورتی عادیله خانم ژیانێكی شارستانی لهو شاره رەسەنە دا بناغەی بۆداهاتوی نەوەکانی داناوە . پاشا ژن عادیلە خاتوون وهك ژنێکی دەست رۆیشتو به دهسهڵات و فهرمانڕهوا لهو ناوچهیه و له ناو هۆزهكهی خۆیدا ، هۆزی جاف ژیاوە بەڵام ژیانێکی سەربەرزو پڕلە سەروەریو شکۆ وشانازی ، تاكۆتای تەمەنی و بەداخەوە ئەو پاشا خانمەی کورد له مانگی گوڵانی ١٩٢٤ ز لە شاری ههڵهبجه و له تەمەنی ٦٥ ساڵی دا كۆچی دواییكرد وەو له گۆڕستانی (عهبابهیلێ)ی نزیك ههڵهبجه به خاك سپێردرا وە .هەزاران رێزو خۆشەویستیو وەفا بۆ رۆحی ئەو پاشاخاتوونەی کورد وکوردستان .