گەلی کورد لە مێژووی هەزاران ساڵەی دا !

گەلی کورد لە مێژووی هەزاران ساڵەی دا !

C:\Users\Kamran\Desktop\aja\der.PNG

گەلی کوردستان لە مێژووی دووورودرێژی دا دۆستایەتی ونەزیکی زۆر نەتەوەو کەسایەتی کردەوەو لەوگۆرەپانەشدا لە زۆر بەی بوارەکاندا ، خەزمەتی بەر چاویان کردوە بە نەتەوە داگیر کەرو باڵا دەستەکانی گەلی کوردستان .بەڵام لەو پێناوەش دا کورد بارقەلاو دەست خۆشیەکیشی وەر نەگرتوە . بەگرە زۆریش تێیدا زەرەر مند بووە . بۆ نەموونە بە سەدان جارو هەزاران شوێنەواری مێژووی گرنگی گەلی کوردستان کنەو بنکۆڵ کراوەو دەستی دەرکی بەسەردا گیراوەو خاوەنە خۆرسکەکەی خۆی کە کوردە لێی بێبەش کراوەو لە مێژووی باپیرە گەورەکانی بێ ماف کراوە . یان خۆ بە هەزاران هۆنراوەو ئاوازی رەسنی گەلی کوردستان گۆراون بۆ زمانی داگیر کەران و تاکو تەرا کە کورد خۆی لێبکا بەخاووەن وبیان ناسێتەوە .کە باسی ناوی شار ، گوند ، شاخ ، جادە،شەقام ، کۆڵان ، هوتێل ، رستۆران ، سەر دوکان و شوێنە گشتیەکان بەکەین ، هەر دەبێ شەرم بەکەین لە خۆمان ، هەر دەڵێی ناوی کوردی نەماوە جیالە ناوی داگیر کەران . ئەوە تنها بۆ بەر چاو روونی کە بەراستی بەبێ موبالغە کورد لە دۆستایەت دا بۆ غەیرە نەتەوەی خۆ گەلێکی باشەو حەز بە ئاشتیو ئارامی دەکات ،بەڵام لە هەموو چوار پارچەکەی کوردستان چوار دۆستی باشی وەکو “ ئیسماعیل به‌شیکچی

کۆمه‌ڵناسی تورک . ڕه‌خنه‌گری که‌ماڵیزم و، کوردناس “ ی نەیە بە داخەوە . بەڵام لە گەڵ ئەوەش دا مافی خۆمانە دڵ خۆشبین کە گەلی کوردستان دۆستێکی وەکو بێ شکچی هەیەو لە ناو دڵی دڵ رەشاندا مۆمی بوونی کوردان دائەگرێنێ ، ئەوە خۆی لە خۆی دا دەست کەوتێکی مەزنە بۆ وەدەست خستنی مافە زەوت کراوەکانی لە دەست داگیر کەرانی گەلی کوردستان . بە بروای خۆم تا ئێرە بەسە و با بۆ ئەو بابەتەی کە وەکو خۆی چۆنم وەر گرتوە لە تۆرە کۆمەڵایتیەکان هەر وا ئەی خەمە ناو سێ کەوانەوە، بۆ ئەوەی مافی هەموان پارێز راوبێت و کەسانی تریش بەهرەی لێوەر گرن ، منیش توانیبێتم خەزمەتێک بەو کەسانە بەکەم کە لە هەر بوارێک دا ئارەزووی خەزمەت بە گەلی کوردستان دەکەن . ١٥،١٢،٢٠١٥، ت و .
تێبینی ، ئەو وێنە وسوەکەل هەوڵ نێر دای ناوە کە لە ساڵی ١٩٣٨ دا لە کاتێک کە ژندەرمە کانی کەماڵیزم شۆرەش گێرەکانی شۆرەشی دێرسیم بەتاوانی کورد بوون شۆرەش گێری رەپێچی بندیخانەکان ئەکن دواتریش یەک یەک هەموویان شەهید کردن و بەوەشەوە نەوەستان بە هەزاران خەڵکی سڤیلیان وەک وبێرێز وسوکایەتی پێکردن یان رووت کردنەوەو کۆمەڵ کوژیان کردن . کە کۆمەڵ کوژی ساڵی ١٩٣٨ لە باکوری کوردستان و کۆمەڵ کوژی ساڵی ١٩٨٨لە باشوری کوردستان تەن هاو تەنها کاتو شوێنەکەیان جیاوازە . دەنا هەردووکیان یەک کردەوەو یەک ئەنجام دەرن لە ژێر دوو ناوی جیاواز دا یەکم تورکی فاشیشت و دووهەم عەرەبی رەگەزپەرست ، ئەوش کە قوربانی بوو تەنها یەک نەتەوەی بێتاوان ئەویش گەلی کوردی خاک و نیشتیمان داگیر کراوە . ٠١،٠٢،٢٠١٦ ت و

 

(((ئیسماعیل بەشیکچی: کۆمەڵناسی تورک،ڕەخنەگری کەماڵیزم و، کوردناس

http://4.bp.blogspot.com/-IRh1VIqtrIU/TvBaWwmWp4I/AAAAAAAACHk/_PQen2dqtWY/s400/mamostebesikci245089d2ea%255B1%255D.gif

ئیسماعیل به‌شیکچی :

کۆمه‌ڵناسی تورک . ڕه‌خنه‌گری که‌ماڵیزم و، کوردناس

نووسینی: پرۆفێسۆر مارتین ڤان بڕاونێسن

وه‌رگێڕان له‌ ئینگلیسییه‌وه‌: حه‌سه‌نی قازی

به‌ ساڵان ، ئیسماعیل به‌شیکچی ته‌نیا که‌سی نه‌کورد بوو له‌ ترکییه‌ که‌ بۆ ‌به‌رگری له‌ مافی کوردان ‌ بە ئاشکرایی و بە بەرزی دەنگی هەڵدەبڕی. جگە لە بەشیکچی نەبێ هیچ نووسه‌رێکی دیکه‌ له‌ مێژووی ترکییه‌ دا تووشی به‌ تووشی زنجیره‌ی ئه‌و هه‌موو مه‌حکه‌مه‌ بێ پسانه‌وه‌ و حوکمی زیندانه‌وه‌ نه‌بووه بۆ هه‌ر قسه‌یه‌کی که‌ کردوویه‌تی.ئه‌و گۆڵمه‌زانه‌ی سیستمی داد له‌ ترکییه‌ بە سەر بەشیکچی هێناوە ، زیاتر و ڕوونتر له‌ هه‌موو شیکردنه‌وه‌یه‌کی سیاسی یان قانوونی ته‌ق و ڕه‌ق ده‌یسه‌لمێنن، که‌مووکورتی سیستمه‌که‌ ده‌چی دایه‌ و به‌ لێبڕاوی نیشان ده‌ده‌ن ئەو مافە مرۆییانەی که‌ به‌ڕه‌سمی ددانیان پێداهاتووه‌ و نرخه‌ دێمۆکڕاتیکەکان چۆن به‌ ته‌واوی پێشیل ده‌کرێن کاتێک مه‌سه‌له‌ی کورد بێته‌ گۆڕێ.به‌شیکچی سه‌ره‌ڕای هه‌موو حه‌ول و کڕوکاشێکی که‌ کراوه‌ بۆ بێ ده‌نگ کردنی درێژه‌ی داوه‌ به‌ نووسین و قسه‌ کردن و ، بووه‌ته‌ ڕه‌مزێکی به‌هێز و گرینگ بۆ کورده‌کان و بۆ بزووتنه‌وه‌ی مافی مرۆ له‌ ترکییه‌. به‌چاوی زۆر له‌ کوردانه‌وه‌ ئه‌و وه‌ک که‌سێک ته‌ماشا ده‌کرێ که‌ خاوه‌نی خه‌سڵه‌تی سه‌ره‌وه‌ی ئینسانی بێ، وه‌ک تاقه‌ تورکێک که‌ قه‌ت پشتی کورده‌کانی به‌ر نه‌داوه‌ و به‌ ته‌نێی نه‌هێشتوونه‌ته‌وه‌ و، سه‌ره‌ڕای مه‌ترسییه‌کی زۆر بۆ سه‌ر خۆی، هه‌میشه‌ به‌ ده‌نگ کوردانه‌وه‌ هاتووه‌ ،لە سه‌ری کردوونه‌ته‌وه‌ و به‌ تاقی ته‌نێ ده‌سته‌و یه‌خه‌ی ده‌وڵه‌تی سته‌مکار و بێ به‌زه‌ بووه‌.

ده‌وری به‌شیکچی وه‌کوو ڕه‌مزی سه‌رکوتکردنی کوردان له‌ ترکییه‌ و به‌رته‌نگ بوونه‌وه‌ی مافی مرۆ، بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی‌ سه‌رنجێکی که‌متر بدرێته‌ سه‌ر نێوه‌رۆکی نووسینه‌کانی— به‌ تایبه‌تی نووسینه‌ به‌رایی و ئه‌وانی هه‌ره‌ زانستکارانه‌کانی. له‌ ساڵانی 1980 کانه‌وه‌، نووسینه‌کانی به‌شیکچی هه‌تا هاتووه‌ زیاتر شێوه‌ی پۆلێمیک و دمبه‌ده‌مه‌یان به‌خۆوه‌ گرتووه‌ و نێوه‌رۆکی زانستکارانه‌یان کاڵتر بووه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش ڕه‌نگه‌ له‌ به‌ر له‌ زیندان بوونی دا بووبێ که‌ پێشی پێ گرتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ێ لێکۆڵینه‌وه‌ی جیدی تازه‌ بکا. هێندێک له‌ ڕاگه‌یانده‌ گشتییە هه‌ره‌ تازه‌کانی — که‌ ناسیۆنالیسته‌ ڕادیکاڵه‌ کورده‌کان به‌ هه‌ڵپه‌یه‌کی زۆره‌وه‌ باسیان لێوه‌ کردووه‌ و به‌ پشتیوانییه‌کیان زانیوه‌ له‌ بیرو باوه‌ڕی سیاسی خۆیان — نێوه‌رۆکیان ئه‌وه‌نده‌ پڕ بووه‌ له‌ پۆلێمیک و شه‌ڕه‌ قسه‌ که‌ له‌وانه‌یه‌ هاوکاره‌ ڕۆژئاواییه‌کانی پێیان خۆش نه‌بێ ڕاسته‌و ڕاست به‌ قسه‌ی وی دابنێن. زمانی پۆلێمیک و دڵئێشی که‌ له‌ نووسینه‌کانی ئه‌و دواییانه‌ی دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌ هۆیه‌کی دیکه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ‌ ڕووناکبیرانی تورک زۆر که‌م به‌رگریی لێ بکەن و له‌ سه‌ری وه‌ جواب نه‌هاتوون — ته‌واو به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پشتیوانییه‌ به‌ربڵاوه‌ی که‌ له‌ ڕۆماننووسی به‌نێوبانگ یاشار که‌ماڵ کرا کاتێک ئه‌و محاکه‌مه‌ کرا له‌ به‌ر بڵاو کردنه‌وه‌ی ووتارێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌ له‌ گۆواری ئه‌ڵمانی دێر شپیگل دا. ( به‌ڵام ته‌نه‌نات به‌ر له‌وه‌ش‌ به‌شیکچی زمانی جه‌نجاڵی ده‌کار بکا،هاوکارانی پشتیان نه‌گرت،ئه‌ویش هه‌ر له‌ به‌ر ئه‌و ڕاستییه‌ ساده‌یه‌ی که‌ ئه‌و ناوی کوردی باس ده‌کرد و ئه‌وه‌ش ده‌بووه‌ هۆی ترسانیان).

دڵئێشی و ڕواڵه‌تی ڕادیکالیسمی به‌شیکچی هۆی خۆیان هه‌یه‌ و، تێگه‌یشتنیان زه‌حمه‌ت نییه‌.ئه‌وه‌ نیشانه‌ی دڵئێشی و تووڕه‌یی له‌ زێده‌ی کورده‌کانی ترکییه‌ یه‌،ئه‌وه‌ ده‌رکه‌وتنی نائومێدی له‌زێده‌ی ئه‌وانه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری چاکسازیی له‌سه‌ره‌خۆ و ده‌رخه‌ری باوه‌ڕییه‌کی به‌ربڵاوه‌ به‌ ئه‌وه‌ی که‌ ته‌نێ کرده‌وه‌ی توند وتیژ ده‌توانێ بگاته‌ ئه‌وه‌ی که‌ هێندێک ماف وه‌ده‌ست بخه‌ن. پێویست ناکا مرۆ له‌گه‌ڵ گشت ئه‌و قسانه‌ی به‌شیکچی ده‌یانکا ڕێک بێ بۆ ئه‌وه‌ی پشتی بگیرێ بۆ مافی ده‌ربڕینیان. به‌ڵام خه‌باتی ئێستای به‌شیکچی به‌ دژی سیستمی قه‌زایی و هه‌ڵوێسته‌ ڕادیکاڵه‌کانی ئێستای مه‌ترسی ئه‌وه‌ ساز ده‌که‌ن ئێمه‌ نه‌توانین مه‌زنایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی وی و جێگای وی له‌ مێژووی ڕووناکبیری ترکییه‌ و کوردستان دا ببینین.به‌شیكچی ده‌ نووسینه‌کانی دا ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ترکییه‌ی له‌ گه‌ڵ پرسی کورد کۆ کردووه‌ته‌وه‌. به‌ره‌وپێشچوونی ڕووناکبیرانه‌ی وی ته‌نێ شێوازێکی ڕادیکال نییه‌ له‌ ڕێبازێک که‌ تێێدا ڕووناکبیرانی دیکه‌ی تورک به‌ره‌ به‌ره‌ خۆیان له‌ شێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی که‌ماڵیستی ڕزگار کرد، به‌ڵکوو هه‌ر وه‌ها نیشانه‌ی هاوته‌ریبی زۆر ڕوونیشه‌ له‌ گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی بزووتنه‌وه‌ی کورد له‌ ترکییه‌ له‌ ساڵانی 1960کانه‌وه‌ تاکوو ئێستا.

به‌شیکچی کوردکان ده‌دۆزێته‌وه‌ ‌

بەشیکچی، وەک ئەوەی زۆر جار گوتراوە، بۆ خۆی کورد نییە. ئەو لە نێوەندی ئانادۆڵی لە شاری ئیسکیلیپ ( لە ویلایەتی چۆروم) لە ساڵی ١٩٣٩ لە دایک بووە و لە شاری نێوەندیی ئەو ویلایەتە خوێندنی ناوەندی تەواو کردووە.٢ چۆروم لە ڕووی ئێتنیکییەوە هەرێمێکی تێکەڵاوە. زۆربەی خەڵک لەوێ تورکی سوننین، بەڵام لەوێ دەرزەرنێکیش گوندی تورکی عەلەوی و کوردی عەلەوی و هەر وەها گوندی چەرکەس نشینیشی لێیە٣. لە هەرێمێکی ئاوا تێکەڵاو دا دیارە هەمیشە ئاگاداری سەبارەت بە جیاوازی ئێتنیکی وەک ڕاستیەک هەیە، ئەگەرچی ڕوانگەی ڕەسمی لە مەڕ ئەوەی هەر کەسێک کە لە تورکییە بژی تورکە، بەرپەرچیش نەدرێتەوە. بەشیکچی لە کاتێکدا خۆی بە تورک دادەنێ، دەبێ لە تافی لاوێتی خۆی دا هەستی پێ کردبێ کە هێندێک لە دراوسێیەکانی خۆیان زۆر زیاتر لە خەڵکی دیکە بە تورک زانیوە.

بەشیکچی بۆ درێژە دان بە خوێندن لە بەشی زانستی سیاسی دا چووە زانکۆی ئانکاڕا. دانیشکەدەی زانستی سیاسی ئەو دامەزراوەیە کە زۆرێک لە بوروکڕاتە پایە بەرزەکانی ترکییە و ڕێژەیەکی بەرچاو لە نوخبەی سیاسی ووڵات لێیان خوێندووە.بەشیکچی لە ساڵی ١٩٦٢ خوێندنی تەواو کرد،خوێندکارانی هاو وەچەی وی دەبێ دە ساڵانی کۆتایی ١٩٨٠ کان و بەرایی ساڵانی ١٩٩٠ کاندا گەیشتبنە لووتکەی کاریێری خۆیان. ڕاست لەو ساڵانەی دا کە بەشیکچی زیندانی دەکرا، بەر دەدرا و دیسان دە زیندان دەکراوە. بەشیکچی دوای تەواو کردنی خزمەتی تۆبزی سەربازی بوو بە پڕۆفێسۆری جێگر لە زانکۆی ئاتاتورک لە ئەرزوڕوم لە ساڵی ١٩٦٤. لەوێ ئەو یەکەم لێکۆڵینەوەی جیدی مەردمناسانەی خۆی ئامادە کرد،توێژینەوەیەک سەبارەت بە یەکێک لە دوایین عەشیرەتە کوردە کۆچەرەکان،واتە ئالیکان و ئەو لێکوڵینەوەیەی لە ساڵی ١٩٦٧ دا پێشکێشی دانیشکەدەی زانستی سیاسی کرد لە ئانکاڕا.

مرخ و عەلاقەی بەشیکچی سەبارەت بە کوردان بۆ جاری یەکەم ئەو کاتەی وورووژا کە ئەو خەرێکی فێربوونی کاری مەیدانی بوو، لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات لە ویلایەتی ئاڵازغ ( ئەلعەزیز). ئەوە کارێکی زۆری لە سەر کرد کاتێک بۆی دەرکەوت قایممقام و فەرماندارانی هەرێمەکە ناتوانن ڕاستەوڕاست لە گەڵ لادێییەکان قسە بکەن و دەبێ دیلمانج بە کاربهێنن. بۆ بەشیکچی زەحمەت بوو ئەزموونی دیتنی دوو کولتووری جیاواز دە بەرانبەر یەکتری دا لە ڕۆژهەڵاتی تورکییە لە گەڵ ئەو دەرسانەی لە زانکۆ خوێندبووی بەیەکەوە بگونجێنێ. ئەو دەرسانەی کە باسی بیرو ڕای نەریتی یەکێتی هەتاهەتایی و دانەبڕاوی تورکییەیان دەکرد و هەبوونی کوردەکانیان وەکوو گەلێکی جوێ و زمانی کوردییان وەکوو زمانێکی جیاواز بە شێوەی سیستماتیک و بێ پسانەوە بەرپەرچ دەداوە و نکووڵییان لێ دەکردن. “ دەگوترا کوردەکان بە ڕەچەڵەک تورکن و زمانەکەیان لە زمانی تورکی کەوتووەتەوە و کوردی لەهجەیەکی زمانی تورکی یە. بەڵام لە ئاڵازغ، لە شوێن و ناوچەی جۆر بە جۆر،ئەمن تووشی ڕاستی جیاوازی کۆمەڵایەتی و کولتووری هاتم: زمانێکی جیاواز، کولتوورێکی جیاواز… ئەمن ئەو ڕاستییانەی لەوێ لە سەر ئەرزی واقیع دیتم زۆر جیاواز بوون لەو شتانەی کە زانکۆکان و چاپەمەنی پاسیان دەکرد. ئەوە تۆوی شک و گومانی قووڵی لە زەینی من دا چاند کە دواتر چرۆی دەکرد و پێگەیشت…“٤

دوویەم ڕووبەڕووهاتن و ئەزموونی بەشیکچی لە گەڵ کوردان ئەو دەمەی بوو کە چوو بووە خزمەتی سەربازی. ئەو لە بیتلیس و حەکاری خزمەتی دەکرد. دەبێ لەوێ بۆ جاری یەکەم کۆچەر واتە عەشیرەتی ئالیکان ی دیتبێ، کە خەریک بوو تێزی دوکتورایەکەی سەبارەت بەوان بنووسێ، ئالیکان لە ئارانی زستانێ وە بەرەو هاوینە هەوار بە بیتلیس دا تێدەپەرن و هەر بەوێشدا دەچنەوە ئارانێ. دەبێ ئەو لە حەکاری ش چاوی بە کۆچەر و نیوە کۆچەران کەوتبێ ( هەر وەک موزەفەر ئەردۆست، تاقە ڕووناکبیرێکی تورک کە وەک سەرباز لە کوردستان خزمەتی کرد بێ و دواتر چاوپێکەوتنەکانی خۆی نووسیبێ و شی کردبێتنەوە).٥ لەوەش گرینگتر،ڕەنگە کاتێک بەشیکچی لە حەکاری وەک سەرباز خزمەتی کردووە، کە سنووری لە عێڕاق دەگەڕێتەوە، دەبێ بەو شەڕە پارتیزانییەی کوردی زانیبێ کە بە سەرۆکایەتی مەلا مستەفای بارزانی بە دژی حکوومەتی نێوەندی عێڕاق دەکرا.لە ساڵانی ١٩٦٠ کاندا ، ئەو بزووتنەوەیە شوێنێکی گرینگی دانا لە سەر ووشیاربوونەوەی ئێتنیکی کوردەکانی تورکییە.حەکاری ئەو هەرێمە بوو کە یەکەم جار و لە هەموو جێیەکی دی زیاتر کەوتە بەر کاردانەوەی ئەو بزووتنەوەیە. زانیاریی وی سەبارەت بەو بزووتنەوەیە بە پرسیارنامەیەکی ستاندارد دا کە زۆر باش گەڵاڵە کراوە، دەردەکەوێ، کە بەشیکچی لە کاتی لیکۆڵینەوە بۆ تێزی دوکتورایەکەی بەکاری هێناوە.لە دووهەم کتێبی دا، کە زۆر بە ڕاشکاونەتر کتێبێکی سیاسی یە بەشیکچی ئەو بزووتنەوەیەی بە هۆکارێکی گرینگ داناوە.

ئەو بابەتەی کە بەشیکچی هەڵیبژارد بۆ تێزی دوکتورایەکەی،ستروکتووری کۆمەڵایەتی عەشیرەتێکی کۆچەری کورد و ئەو ئاڵوگۆڕانەی بە سەری هاتووە، دەکرێ بابەتێکی نائاسایی بێ ، بەڵام ئەو بە مێتۆدۆلۆژییەک بۆ بابەتەکە چووە کە لەو چوارچێوە ڕووناکبیرییە دا بوو کە ئەو دەمی لە نێو زانستکارانی کۆمەڵایەتی پێشکەوتووی ترکییە دا باو بوو. ئەو مامۆستایانەی کەشوێنی هەرە زۆریان لە سەر بەشیکچی دانا،ئیبڕاهیم یاسا و موبەججەل کڕای،کۆمەڵناسی زۆر بەرعۆدەی کۆمەڵایەتی بوون و عەلاقەیەکی قووڵیان بە پێشوەچوونی کۆمەڵایەتی و ئابووری هەبوو و دواکەوتوویی ئەو بوارانەیان بە ڕیشە ی نایەکسانی دەزانی و خۆیان مۆنۆگڕافی زۆر هەڵکەوتوویان لە مەر گوندان و شارە چکۆڵەکان بڵاو کردبووەوە.٦ کارەکانی ئەوان هێزی وەبەر ئەو باوەڕییە هێنا کە زانستکارانی کۆمەڵایەتی دەتوانن یارمەتی بکەن بە سازکردنی کۆمەڵێکی باشتر و ئەو باوەڕییەی کە دەبێ ئەوان مەهارەت و لێوەشاەیی خۆیان تەرخان بکەن بۆ چاکەی خەڵک.

کەشوهەوای ڕووناکبیرانە لە ساڵانی ١٩٦٠ کان لە ترکییە

ترکییە لە ساڵانی ١٩٦٠ کاندا ووڵاتێک بوو کە دەبوو خۆی لە گەڵ گۆڕانی خێرای کۆمەڵایەتی و ئابووری بگونجێنێ. دوای زیاتر لە بیست ساڵ لە کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی بە سەر پێشوەچوونی ئابووری و سنعاتی بوونی نیو جۆ دا، حکوومەتی پارتیی دێمۆکڕات (٦٠-١٩٥٠) زۆری هێز وەبەر کەرتی تایبەتی نا و بەتایبەتی بەلایەوە پەسند بوو کە کشتوکاڵ مێکانیزە بکرێ.ئەو هەڵدانە خێرایە ئابوورییەی کە کرا بووە هۆی جەمسەربەندی ئابووری لە نێو ترکییە دا و کۆچ کردنی بەلێشاوی خەڵک لە لادێکان و دەرەوەی شارانەوە بەرەو شارەکان. لەبەر ئەوەی ئەو هەڵدانە ئابوورییە تا ڕادەیەکی زۆر بە قەرز کردن لە دەرەوە بەسترابووەوە، زۆر بە خێرایی قەرزداری بە دەرەوەشی زیاتر کرد، کە ئەوەش خۆی بووە هۆی هەڵمسانی ئابووری گەورە و داکشانی ستانداردی ژیان لە نێو بەشێکی گرینگ لە دانیشتووان دا.کوودەتایەکی نیزامی بە دەست ئەفسەرانی لاو لە ساڵی ١٩٦٠ بۆ ماوەیەکی کاتی پەکی ئەو یەکەم قۆناغەی هەڵدانی سەرمایەداری قەمتەرنەکراو و جەمسەربەندییەی خست.

دوو چاکسازی سەرەکی کە نیزامییەکان ئەنجامیان دا بۆ ئەوەی میراتی کەماڵیستی بپارێزن کاردانەوەی گەورەیان هەبوو لە سەر پێشوەچوونەکانی دەسالی دواتر.یەک لەوانە بریتی بوو لە قانوونێکی بنچینەیی نوێ،کە لە لایەن کۆمیتەیەک ڕا کە لە زانایانی حقووقی کەماڵیست پێک هاتبوو، گەڵاڵە کرا.ئەو بەڵگەیە ئازادییە مەدەنییەکانی بە شێوەیەک کە لە ڕابردوو دا نموونەی نەبووبێ دەستەبەر دەکرد و ڕیگای دەدا بە سەرهەڵێنانی یەکێتیی کرێکاری ڕادیکاڵ و پارتییەکی سیاسی سۆسیالیست.چاکسازییەکی دیکەی سەرەکی بریتی بوو لە گەڕانەوە بۆ سەر پلاندانانی ئابووری،بە دامەزراندنی ڕێکخراوەی پلاندانانی دەوڵەتی لەساڵی ١٩٦٠ دا کە دەبوو نەخشەکانی پێشکەوتنی نوێی پێنج ساڵە ئامادە بکا، کە ئی یەکەمیان دەبوو لە ساڵی ١٩٦٣دەست پێ بکا.کاتێک لە ساڵی ١٩٦٥ پارتیی دێمۆکڕات ، کە ناوی بە عەداڵەت گۆڕابوو، هاتەوە سەر کار، دەستەڵاتی ڕێکخراوی پلاندانانی دەوڵەت بە سەر سیاسەتی ئابووری دا کەمتر کراوە، بەڵام ڕێکخراوەکە وەک دەزگایەکی دەستڕۆیشتوو مایەوە و لە نێو کۆڕ و کۆمەڵی کەمالیست و زیاتر چەپ ئاژۆتر دا خاوەن ڕێز و پلەیەکی زۆر بوو.لە سەرەتاوە سەرنجێکی زۆری دا سەر نەگونجانی ئابووری—بەتایبەتی نایەکسانییەکانی هەرێمی — کە ڕەخنەگران دەیانبەستەوە بە ئەو شێوە لە پێشوەچوونەی کە پارتیی دێمۆکڕات برەوی پێ دەدا.هۆیەکانی نایەکسانی و گەڕان بە دووی چارەسەری دا بوو بە سەرقاڵی سەرەکی ڕووناکبیرانی تورک لە ساڵانی ١٩٦٠ کاندا.٧ بە دەم ئەو دە ساڵەوە، زۆر لەوان مارکسیزمیان لە شێوەیەک یان شێوەیەکی دیکە دا وەخۆ کرد وەک قالب و چوارچێوەیەک بۆ شیکردنەوە.

وەک پێشدەستییەک بۆ پڕۆژەکانی هەرێمیی داهاتوو،وەزاڕەتی کارو باری گوندەکان هەڵسەنگاندنێکی بە ووردە ڕیشاڵی کرد سەبارەت بە هەلومەرجی کۆمەڵایەی ئابووری گشت گوندەکان لە ووڵات دا. ئەو هەڵسەنگاندنە، لێکۆڵێنەوەی پێڕستی گوندان، نەک تەنێ زانیاری بە دەستەوە دەدا سەبارەت خاوەن زەوێتی و ئاستی مێکانیزە بوونی کشتوکاڵ لە هەر گوندێک دا، بەڵکوو ،ئەگەرچی بە ڕێک و پێکیش نا، زانیاری سەبارەت بە پێکهاتەی ئێتنیکی گۆندەکانیش بە دەستەوە دەدا.٨ ئاکامەکانی ئەو هەڵسەنگاندنە ئاشکرا نەکران، لە بەر ئەوەی بابەتی ئێتنیسیتی لە ڕووی سیاسییەوە زۆر هەستیار بوو، بەڵام لە گەڵ ئەوەشدا زانایان دەستیان بەو زانیارییانە ڕادەگەیشت و بەو شێوەیە ئەو هەڵسەنگاندنە کارلێکەرییەکی ناڕاستەوخۆی لە سەر مشتومڕ و دمەتەقەی ئەو کاتی هەبوو.

یەکەم پارتیی سۆسیالیستی قانوونی لەوەتا ساڵانی ١٩٢٠کان، پارتیی کرێکارانی ترکییە (تیپ)، لە هەڵبژاردەنەکانی ساڵی ١٩٦٥ دا سەرکەوتنی زۆر بەرچاوی وەدەست هێنا ، نەک هەر لە ناوەندە سنعاتییەکان کورسی وەدەست هینا، بەڵکوو ،لە ناوچە کوردییەکانیش کە ئەوە زۆر سەیر بوو. پارتیی کرێکارانی ترکییە و، بە دوای ویدا بزووتنەوەی خوێندکاری چەپ، پرسی کوردیان دۆزییەوە، یان وەک ئەودەمی پێی دەگوترا “ پرسی ڕۆژهەڵات“. ئەو دەمی زاراوەی “ کورد“ و “ کوردستان“ بڤە بوون و ، تەنانەت کورد ناسیۆنالیستەکانیش دەستیان لەوە دەگێڕاوە بە ئاشکرایی ئەو ناوانە بەکار بهێنن. دۆغو، “ ڕۆژهەڵات“ زاراوەیەکی بێلایەن بوو و بەکار دەهێندرا بۆ خۆدزینەوە لە ئاماژەی ئاشکرا بە کوردەکان و „جیاوازیخوازی“ کوردی.٩ کوردەکان وەک دۆغولوو، “ ڕۆژهەڵاتییەکان“، ئاماژەیان پێ دەکرا، زاراوەیەک کە بەهاسانی تورکەکان،عەڕەبەکان و سوریانییە مەسیحییەکانیشی وەبەر دەگرت کە لە هەرێمەکە دەژیان.

پارتیی کرێکارانی ترکییە و بزووتنەوە چەپ ئاژۆیەکانی دیکە بە دەرەجەی یەکەم مەسەلەی کوردیان وەک دواکەتوویی وپێش نەکەوتنی هەرێمی دەدیت لەبەر زۆرداری و چەوسانەوە. ئەوان پێیان لێ دەنا کە حکوومەتیش بەشی لەو زۆرداری لێکردنە دا هەیە و، ئەوەی کە بورژوازی تورک ڕۆژهەڵات وەک جۆرەیەک موستەعمەرە دەڕووتێنێتەوە ، بەڵام ئەوانیش وەک وەچە بەراییەکانی کەماڵیستەکان ئاغا و شێخی کوردیان (ڕێبەرانی عەشیرەتی و دینی) بە خراپترینی ستەمکاران و بە کۆسپ و تەگەرەکانی سەر ڕێی پێشکەوتن دەزانی. ئەوان بە توندی دژی ناسیۆنالیزمی کورد بوون کە لە لایەن توێژی ئاغا و شێخانەوە ڕێبەری دەکرا. لەگەڵ ئەوەشدا پارتیی کرێکارانی ترکییە کەم کەم ئەوەی قەبووڵ کرد کە “ مەسەلەی ڕۆژهەڵات“ مەسەلەی نەتەوەییشە. لە کۆنگرەی ساڵی ١٩٧٠ی خۆیدا ئەو پارتییە بڕیارنامەیەکی پەسند کرد کە تێیدا هاتبوو “ ڕۆژهەڵات“ زێدی کوردەکانە، خەڵکەکەی جوێن لە تورکان و ، دواکەوتووییەکەی هەر تەنێ لە بەر ئاکامی تەبیعی پێشوەچوونی نایەکسانی سەرمایەداری نییە، بەڵام بە لانی کەمەوە بەشێکی لە بەر سیاسەتەکانی بە ئانقەستەی حکوومەتە.ئەو بڕیارنامەیە هۆیەک بوو بۆ ئەوەی ئەو پارتییە دەستبەجێ لە دوای دەستییوەردانی ئەڕتەش لە ساڵی ١٩٧١ دا قەدەغە بکرێ.لەو دەمییەوە، چەپی تورک چ مەیلی نەبووە پشتیوانی لە داوخۆازی کوردان و بۆچوونەکانی بکا و، لە ساڵانی ١٩٧٠کاندا؛ ئێمە دەبینین کە هێزی چەپی کوردیش پێش دەکەوێ و، ئیتر چیدیکە لە گەڵ چەپی تورک لە عەینی ڕێکخراوە دا نابێ.

بەشێکی گرینگ لە بزووتنەوەی کورد لە تورکییە لە هەناوی بزووتنەوەی سۆسیالیستی تورکییەی ساڵانی ١٩٦٠ را هاتە دەرێ و، ئەو سەرهەڵێنانە لە بەر ئەوە لوا چونکە ژمارەی ئەو کوردانەی لە زانکۆکانی ئەستەنبووڵ و ئانکارا دەیانخوێند زیادی کردبوو.هەر وەها کۆڕ وکۆمەڵی بە ڕێژە پچووک بەڵام فیداکاری ڕووناکبیرانی ناسیۆنالیست هەبوون کە لە دەرەوەی بزووتنەوەی چەپ دا بوون و بە گشتی زۆر زیاتر لە غەمی مێژووی کورد و کولتور و ستەمی نەتەوەیی دا بوون تا شیکردنەوەی زۆرداری ئابووری و چەپاندن لە ڕوانگەیەکی کەماڵیستی یان مارکسیستییەوە.١٠ ژمارەیەک ڕۆژنامەی کولتووری و سیاسی تەمەن کورت بڵاو کرانەوە ( و،زۆربەیان، دەستبەجێ قەدەغە کران): ئیلەری یورت (١٩٥٨)، دیجلە- فرات (٦٣-١٩٦٢)، دەنگ (١٩٦٣)، ڕۆژا نوو (١٩٦٣)،یەنی ئاکش(١٩٦٦).١١ ئەندامانی لاوی نوخبەی نەریتی کورد بە ئیلهام وەرگرتن لە بزووتنەوەی کورد لە

عێڕاق کە لەوێ مەلا مستەفای بارزانی و پدک خەباتێکی سەرکەوتووانەیان بە دژی حکوومەتی نێوەندی ڕێبەری دەکرد، لە ساڵی ١٩٦٥ پارتیی نهێنی دێمۆکڕاتی کوردستانی ترکییە یان (پدک- ت) دامەزراند.

باڵی ناسیۆنالیست و چەپ ئاژۆی بزووتنەوە بە یەکەوە دۆغوو میتینگلەری ( „کۆبوونەوەکانی ڕۆژهەڵات“) یان رێکخست، و ئەوانە بریتی بوون لە زنجیرەیەک کۆبوونەوەی جەماوەری لە شارە کوردییەکان لە ساڵی ١٩٦٧، کە لەو میتینگانە دا ناڕەزایی دەدەبڕدرا بە دژی زۆرداریی کولتووری و دواکەوتوویی ئابووری .ئەو دوو لایەنە هەر دووکیان لە یەکەم کۆمەڵەی کوردیش دا کە بە ئاشکرایی چالاکی دەکرد، نوێنەریان هەبوو، „کۆمەڵە شۆڕشگێڕانە کولتوورییەکانی ڕۆژهەڵات“ (دێ دێ کۆ)، کە کۆمەڵەی یەکەمیان لە ساڵی ١٩٦٩ لە ئانکارا و ئەستەنبووڵ دامەزرا و،هێندەی پێ نەچوو لکەکانی لە دیاربەکر و شارە کوردییەکانی دیکەش کرانەوە.بولتەنە مانگانەکانی دێ دێ کۆ ١٢ باسی زۆرداریی کولتووری و دواکەوتوویی ئابووریان دەورووژاند و ئەمپریالیزمی ئەمەریکا و هاوکارەکانی ناوچەیی وی،خاوەنموڵکە گەورەکان و سەرمایەدارانیان بۆ هۆکاری سەرەکی ئەو بارو دۆخە دادەنا. ئەوان بانگەوازی حەولدانیان دەکرد بۆ پاراستن و پێشخستنی زمان و کولتووری کوردی، کتێبخانە و دەستەی فۆلکلۆرییان دادەمەزراند. لە ژمارە کۆتاییەکانی ئەو بولتەنانە دا باسی پێشیلکردنی مافی مرۆ و ڕووداوە هەرێمییەکان هەبوو و سیاسەتەکانی حکوومەت لە „ڕۆژهەڵات“ وەک „ئەمپریالیزمی کولتووری“ شی دەکرانەوە. ڕاپۆرت سەبارەت بە شەڕی ڤییێتنام و بزووتنەوەی نەتەوەیی باسک لەو بولتەنانە دا نیشانەی ئەوە بوون کە دێ دێ کۆ دەستی دەکرد بە ئەوەی خۆی وەک بزووتنەوەیەکی ڕزگاریخوازیی نەتەوەیی بناسێ.

لە ١٢ی مارسی ١٩٧١،ئەرتەشی ترکییە کودەتای کرد،لەو ئەستانانەی دا کە چالاکی سیاسی زۆر بوون حکوومەتی نیزامی ڕاگەیاند ، ژمارەیەکی زۆر لە چالاکانی چەپ و کوردی گرت.پارتیی کرێکارانی ترکییە و دێ دێ کۆ قەدەغە کران، ڕێبەرەکانیان محاکەمە کران و حوکمیان بۆ بڕدراوە. بە دوای هاتنەوە سەرکاری دەستەڵاتی مەدەنی و ڕاگەیاندرانی لێبوردنێکی ناتەواو لە ساڵی ١٩٧٤، هەم چەپەکان و هەم بزووتنەوەی کوردی سەریان هەڵێناوە، بەڵام هەر دووک لایان دابڕ دابڕ ببوون و، چەپی تورک ئیدی چبڕ بە ئاشکرایی پشتیوانی لە داوخوازەکانی کورد نە دەکرد.بزووتنەوەی کورد توندئاژۆتری لێ هات، ئەو جار ئامانجەکانی دیاریکردنی چارەنووسی بە تەنیشت داوخوازی کولتووری و ئابووریەوە لە خۆ دەگرت. تا کۆتاییەکانی ١٩٧٠ کان،چەندین ڕێکخراوەی کورد ڕایانگەیاند کە خەباتی ڕزگاریخوازانەی چەکداری دەست پێدەکەن.

کارەکانی بەشیکچی لە ساڵانی ١٩٦٠ کاندا

١.ئێتنۆگڕافی عەشیرەتی کۆچەری ئالیکان

تێزی دوکتورای بەشیکچی، لە زۆر لایەنەوە کارێکە لە چوارچێوەی نەریتی پێشکەوتووانەی کەماڵیستی دا،زانستکارییەک کە پێشخستن و بەرەو ژوور بردنی خەلکی ئانادۆڵی بە ئەرکی خۆی دەزانێ، ئەو خەڵکەی کە لە دواکەوتووییدا ڕاگیراون١٣. ئەو نیشاندەرانەی کە بەشیکچی لاو پێشکەوتن و پێشوەچوونی پێ دەپێوا گشتیان بریتی بوون لەو هەنگاوانەی کە دەرەجەی یەکانگیر بوون لە کۆمەڵی تورکیان نیشان دەدا و بە ئاشکرایی ئەوە دەردەخەن کە ئەو دەمی بەشکیچی چ شتێکی بە بەرژەوەندی و قازانجی کۆچەرەکان داناوە: ئەوان دەبوو زمانی تورکی فێربن و بچنە مەدرەسە،لە شوێننێک دامەزرێن ودەست لە زۆر لە نەریتە کۆنەکانیان بەر دەن بۆ ئەوەی لە دنیای مۆدێڕن دا بەشداری بکەن. بەشیکچی هێشتا لە گەڵ بۆچوون و پێشفەڕزەکانی نوخبەی ڕووناکبیری کەماڵیست دا بوو و، ئەو بەشێک لە تێزەکەی لە گۆواری فۆروم دا چاپ کرد کە نوخبە دەیان خوێندەوە.١٤

تێزەکە بریتییە لە لێکۆڵینەوەیەکی جیدی، بەڵام تا ڕادەیەک گشتی مەردمناسانە سەبارەت بە عەشیرەتی ئالیکان. دوای پێشەکییەکی درێژ سەبارەت بە چەمک و مێتۆدۆلۆژی، بەشیکچی یەک بە دوای یەک دا ئەم بابەتانەی خوارەوە شی دەکاتەوە:

— زەوی ناسی و هاویردۆری تەبیعی

— ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی عەشیرەتەکە و دەوروبەری کۆمەڵایەتی، واتە تێکەڵاوی کۆمەڵایەتی و ئابووری ئالیکان لە گەڵ دانیشتووانی نیشتەجێی نە کۆچەر کە ئالیکان هامووشۆیان دەکەن؛

— زانیاری سەبارەت بە حەشیمەتناسی: پێکهاتەی گرووپە تەمەنییەکان،جینسییەت، زەوجی یان نەزەوجی و هتاد.

— پێوەندی موڵکییەت لە نێو عەشیرەتەکە دا ؛

— چالاکییە ئابوورییەکان و شیکردنەوەیەک سەبارەت بە پێوەندی وەبەرهێنان؛

— ستروکتووری خێزان، دابەشکردنی کار لە نێو خێزان دا و، هەڵکەوتی ژنان ؛

— دین و دنیا ڕوانین و زانیاری سەبارەت بە دنیا.

بەشیکچی زانیارییەکانی بە ڕێگای پرسیارنامەی دوور ودرێژ کۆ دەکردەوە کە بۆ خۆی و ژمارەیەک مامۆستای خوێندنگە کە یاریدەیان دا دەیاندا بە خەڵک– وەک ئەوەی لە مەڕ لێکۆڵینەوەکانی تورکی لە دەرەوەی شاران باوە—

ئەو مێتۆدە بێ ئەوەی خۆی لێ بپارێزدرێ تا ڕادەیەک ویشک و لێکۆڵینەوەیەکی تێکنیکی بوو، کە تێێدا جار جار ئاستەمە مرۆ لە تاکوتەرا و ڕەهەندی ئینسانی کۆمەڵ تێبگا ( چاوەدێری بەشدارانە وەکوو مێتۆدێک لە تورکییە هەر هیچ پێی نەدەزاندرا و سەبارەت بە شیکردنەوەیەکی زیندووی ژیانی ڕۆژانە مرۆ دەبوو گەڕاباوە سەر ئەو ڕۆمانانەی مامۆستایانی گوندان لە سەر بنەمای ئەزموونەکانی خۆیان نووسیبوویانن.) بە پێی ستانداردەکانی زانستی کۆمەڵایەتی تورک، کارەکەی بەشیکچی لێکۆڵینەوەیەکی باش و چاوڕاکێش بوو و بایەخی خۆی وەک کارێکی تاقانەی ئێتنۆگڕافی هەر دەپارێزێ. ئەو لێکۆڵینەوەیە تەنیا کاری بەشیکچی یە کە هاوکارە تورکەکانی پەسنیان داوە.

بە دیسان خوێندنەوەی ئەو لێکۆڵینەوەیە لە دوای سی ساڵ،جێی سەرنجە بزاندرێ کە نەک بەشێکچی بۆ خۆی بەڵکوو وێژمانی باویش لە تورکییە زۆر گۆڕاوە. یەکێک لە شاگردە کوردەکانم،کە ئەمن داوام لێ کرد بوو ئەو کتێبەی بەشیکچی بخوێنێتەوە و ئالیکان لە گەڵ ڕێکخستنە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە لە کوردستان بەراوەرد بکا، تەواو لێی زەحمەت هات و پێی گوتم بەشیکچی ش ڕەگەزپەرستێکە وەک کەماڵیستەکانی دیکە، دەوڵەت دەپارێزێ نکووڵی لەوە دەکا یان بەڵانی کەمەوە بڵێم ئەوە دەشارێتەوە کە کوردەکان ناسێنەیەکی جیاوازی ئێتنیکی یان هەیە. لە پێشەکی بۆ چاپی ساڵی ١٩٩٢ی ئەو کتێبە دا، بەشیکچی داوای لێبوردن دەکا لە بەر ئەو لاگرتنانەی کە کردووەیە و ئیدی ئێستا زۆر زیاتر بەدەرەوەن؛ ئەو دەڵێ، گشت شیکردنەوەکانی هێشتا شوێنێکی زۆری ئیدێئۆلۆژی ڕەسمی دەوڵەتی پێوە دیارە.

لەگەڵ ئەوەشدا، خوێندنەوەی ووردتری دەقەکە نیشان دەدا، کە بەشیکچی بە ڕەهەندی ئێتنیکی بابەتەکەی زانیوە و لەوە نەپرینگاوەتەوە پرسیاری ئەوتۆ بکا کە ئەو دەمی زانکۆکان بە لادانیان داناوە لە وەی کە لە ڕووی سیاسییەوە دروست بووە. بۆ وێنە، بۆ پێوانی زانیاری ووڵامدەرەوەکانی لە مەڕ دنیای دەرەوە، ئەو لیستەیەکی کورتی کەسایەتی بە نێوبانگی لە بەر دەست نان و لێی پرسین کامەیەک لەو کەسایەتییانە دەناسن و ئەو کەسایەتییانە لە بەرچی بەنێوبانگن. ئەو ناوانەی لەو لیستەیە دا بوون بریتی بوون لە سوڵتان عەبدولحەمیدی دوویەم ( کە تا ساڵی ١٩٠٩ حوکمی کرد)، ئاتاتورک، بارزانی، کۆچەرۆ ( جەردەیەکی بە نێوبانگی کۆمەڵایەتی کە لە ساڵی ١٩٦٤ دا کووژرا)، شێخ سەعید ( ڕێبەتی سەرهەڵدانی کوردی ١٩٢٥) ، جەماڵ گویرسەل (کەسایەتی سەرەکی کودەتای ئەڕتەش لە ساڵی ١٩٦٠ و سەرۆک کۆماری تورکییە لە کاتی لێکۆڵینەوەکە دا) و سەعیدی نوورسی ( چاکسازێکی دینیی کورد، بابەگەورەی بزووتنەوەی نوورجو). ئەوە بە ئاشکرایی ناڕاستەوخۆ پرسیاری ئەوە بوو داخودا ئالیکان چەندە هەست بە نیزیکی دەکەن لە گەڵ بزووتنەوەی کورد، تورکییەی کۆماری یان دین. ووڵامەکان زۆر گرینگ بوون.هەر کۆچەرۆ بوو کە هەموو دەیانناسی و هیچ کەس سەعیدی نوورسی نەیدەناسی، بارزانی لە پلەی دوویەم دا بوو، لە ٣٧ ووڵامدەرەوە، ٣٣ کەسیان دەیانناسی. گویرسەل و ئاتاتورک لە ریزی زۆر خوارەوەتر دا بوون، ٢٢ و ٢٠. تەنێ ٨ ووڵامدەرەوە شێخ سەعیدیان دەناسی، ئەوەش نیشانی دەدا کە ئەو سەرهەڵدانە کوردیە بەشێک لە مێژووی لە بیر دا ماوی ئالیکان نەبووە. تەنانەت سوڵتان عەبدولحەمیدی دوویەم کە زۆر لە عەشیرەتە کوردەکانی لە کۆتاییەکانی سەدەی ١٨ هەمدا وەک میلیشیا ڕێکخست و لە ساڵی ١٩٠٩ لە سەر تەخت لا درا، پلەی بەرزتری بەدەست هێنا، ١٤ کەس لە بیریان بوو. ١٥

پرسیارێکی دیکەی کە خۆی لە پێشوەچوونێکی زۆر گرینگ دەدا ئەوە بوو “ ئێوە زیاتر گوێ لە کام ڕادیو دەگرن؟“ ئەو دەمی ڕادیۆی تڕانزیستۆر تازە داهاتبوون و کاردانەوەیەکی زۆریان هەبوو لە سەر کوردان سەبارەت بە زانیاری پەیدا کردن لە سەر دەور و بەریان و لەمەر ناسێنەی نەتەوەیی خۆیان. ١٦ گشت ووڵامدەرەوەکان گوێیان لە ڕادیۆ دەگرت، بەڵام هیچ کامیان باسی ئیستگەیەکی ڕادیۆیی تورکی یان نەکرد. لە ڕاستیدا، نیوەیان زیاتر گوێیان لە ڕادیۆی یێرەوان هەڵدەخست ( کە بە زمانی کورمانجی بەرنامە بڵاو دەکاتەوە، ئەو لەهجە کوردییەی کە لە لەهجەی ئالیکان خۆیان، لەهجەی هەرە نیزیکە)؛ سێ بەشی دی گوێیان لە ڕادیۆی تاران هەڵدەخست، کەئەویش بە چەندین لەهجەی کوردی بەرنامەی بڵاو دەکردەوە. ١٧ ووڵامەکان نیشان دەدەن کە تاچ ڕادەیەک زمان و ڕەنگە لایەنگریی، کوردە کۆچەرەکانی لە تورکییە جوێ دەکردەوە.

٢.تێبینییەکان سەبارەت بە سەرهەڵێنانی بزووتنەوەیەکی کوردی

بەشیکچی چاوەدێرێکی نیزیکی بە سیاسی بوونی بەکاوەخۆی کوردەکان بوو. بە دوای یەکەم “ کۆبوونەوەکانی ڕۆژهەڵات“ دا، کە تێیدا بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد کە خەریک بوو سەرهەڵێنێ خۆی دەرخستبوو، ئەو بابەتێکی درێژی نووسی و تێیدا شیکردنەوەیەکی کۆمەڵناسانەی کرد سەبارەت بە سەرهەڵێنانی ئەو بزووتنەوەیە و تەبیعەتی داوخوازەکانی. ١٨ بابەتی سەرەکی ئەو ووتارانەی لەو کۆبوونەوانە دا دەدران سەبارەت بە دواکەوتوویی و پێشوەنەچوونی ڕۆژهەڵاتی تورکییە بوون.زۆربەی ووتاردەران هۆکاری ئەوەیان بە خەمساردی حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی ئانکارا دەزانی لە ئاست هەرێمەکە ؛ خەتا لەو پێوەندییە „فێئۆداڵ“ یانەش دەگیرا کە لە هەرێم لە گۆڕێ دا بوون. لەم بابەتە دا بەشیکچی شیکردنەوەی خۆی بە بەڵگەهێنانەوە بۆ پشتیوانی لە قسەکانی ئەو جۆرە ووتاردەرانە دەست پێدەکا.

بە بەکار هێنانی هەژمار لە سەرچاوەی جۆر بە جۆری ڕەسمییەوە، ئەو نموونەی سادە بەڵام جێی باوەر کە نیشانەی دواکەوتوویی هەرێم و کەمتەرخەمی لە گەڵ کردنێتی بە دەستەوە دەدا. لە کاتێکدا هەڕێمەکە ٢٢ لە سەدی خاکی تورکییە و ١٣ لە سەدی دانیشتووانی پێک دەهێنێ، تەنێ ٣،٣ لە سەدی تڕاکتۆر و ٤،٧ لە سەدی ماشێنی دروێنەی لێیە. پاشەکەوت لە هەرێم دا تەنێ دەکاتە ٢،٣ لە سەدی پاشەکەوتی نەتەوەیی. لە مەر خزمەتی لەشساخی گشتی و خوێندنگەیان — نیشانەیەک لە شێوەی تێڕوانینی حکوومەت لەمەڕ ڕۆژهەڵات— ڕۆژهەڵاهەت تەواو لە دواوەوەی بەشەکانی دیکەی ووڵاتە. ئەو خوێندنگە ناوەندییانەی کە لە ڕۆژهەڵات هەبوون بە پێی ئاکامی تاقیکردنەوەکان لە ئاستی نەتەوەیی [سەرتاسەری] دا زۆر لە خوارەوە بوون ١٩.

پێوەندییە „فێئۆدال“ یەکان — خاون موڵکێتی گەورە، دابەشکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی،بەسترانەوەی تەواوی وەرزێران بە رێبەرانی دینی یان عەشیرەتی — هیشتا لە ڕۆژهەڵاتی ترکییە زۆر باو بوون و، بەشیکچی نیشان دەدا هەلوێستی ئاغا “ فێئۆدالەکان“ لەوەتا ساڵانی ١٩٥٠ کان لە جیات ئەوەی لاواز بووبێ، بەهێزتریش بووە. تێپەڕبوونی تورکییە بۆ سیستمی دێمۆکڕاسی فرە پارتێتی بە هەڵبژاردنی گشتییەوە ئەو ئاغایانەی کردووە بە

دەنگ وەرگرانی پارتییە ڕەقەبەرەکان، کە بۆ ئەوە لە جیاتیان پشتیوانی جۆر بە جۆریان لێ دەکرێ و دەستەلاتیان

دەدرێتی.ئەو جۆرە پێشوەچوونە ئابوورییە بە ئاڕاستەی نایەکسانی و نابەرانبەری گەورەتردا هەڵدەسوورێ چ لە ئاستی ناوچە و چ لە ئاستی نەتەوەیی دا. تا ئێرە شیکردنەوکەی بەشیکچی لە گەڵ بۆچوونە زانستکارە پێشکەوتوو و بەرعۆدەکانی دیکە جۆر دێتەوە و، لە ڕاستیدا ئەو پێزانی خۆی لە ئاست مانۆستاکانی موبەججەل کرای و فەهمی یاوز دەردەبڕێ.

لە گەڵ ئەوەشدا، بەشیکچی هەنگاوێک بەرەوپێشتر دەچێ و، نیشان دەدا کە قسەکانی دژی „فێئۆداڵی“ کەماڵیستی بە سیاسەتی جیدی دژی “ فێئۆدالی“ وەدی نەهاتوون. ئەو هەنگاوانەی کە وا نیشان دراون بە مەبەستی هەڵوەشانی “ فێئۆدالیزم“ کرا بن، وەک دوورخستنەوەی سەرۆک عەشیرەتەکان (ئاغاکان) بە دوای سەرهەڵدانە کوردییەکانی ساڵانی ١٩٢٠ کان و ١٩٣٠یەکاندا، هیچیان نەکرد بۆ گۆڕینی تەبیعەتی پێوەندییەکانی وەبەرهێنان لە هەرێم دا.

ئاغا دوورخراوەوەکان توانیان بە ساڵان دواتر بگەڕێنەوە گوندەکانیان و هەڵکەوت و ئەرکی کۆنی خۆیان بە دەست بهێننەوە چونکە هیچ دامەزراوەیەکی بەدیل لە جیات قەوارەی ئەوان پێک نەهاتبوو.٢٠ دوورخستنەوەی هەر تازە ، کە ٥٥ سەرۆک عەشیرەتی وەبەر گرت بە دوای کودەتای ئەڕتەش لە ساڵی ١٩٦٠ دا کرا.بەشیکچی دەڵێ دوورخراوەکان بە هەڵکەوت هەموویان دەنگ وەرگرانی پارتیی دێمۆکڕات بوون و ئەو هەنگاوە بە دژی پارتیی دێمۆکڕات [ی ترکییە] و هەستی نەتەوەیی کورد کرا، تا ئەوەی کە بە دژی „فێئۆدالیزم“ بێ. ٢١ دوورخستنەوەی بە زۆرە ملێی ئەو ٥٥ ئاغایە بابەتێک بوو کە زۆر جار لە کۆبوونەوە و میتینگەکاندا باسی لێوە دەکرا. بەشیکچی لە زمان یەکێک لەو ٥٥ کەسەوە، فایق بوجاک ( کە لە ساڵی ١٩٦٥، یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتیی نهێنی دێمۆکڕاتی کوردستانی ترکییە بوو ) دەگێڕێتەوە و دەپرسێ بۆچی خاونموڵکی زۆر دەوڵەمەندتر کە لە باری سیاسییەوە متەقیان نە دەکرد کەس خۆی تێنەگەیاندن.٢٢

بەشیکچی زۆر جار دەگەڕێتەوە سەر ئەو بابەتە کە دوورخستنەوەی ئاغاکان بەشێک بووە لە سیاسەتی دژی کوردی و نەک دژی فێئۆدالی و، ئەو زۆر بە پتەوی دایگرتەوە کە “ پرسی ڕۆژهەڵات “ ( بەو نێوەی کە هێشتا پرسی کورد هەڵدەدرا) تا ڕادەیەکی زۆر بەرهەمی سیاسەتەکانی حکوومەتە. لە بابەتێک دا کە لە ساڵی ١٩٧٠ لە زانکۆی هاجەتەپە، لە نێو ئامادەبووانێک دا پێشکێشی کرد کە لە زانستکارانی هەڵکەوتووی کۆمەڵایەتی ترکییە بوون، ئەو ئەو بابەتەی لە گەڵ چەندین شتی دیکە دا لێکبەست.٢٣ بزووتنەوەی سەربەخۆیی خوازی مستەفا کەماڵ دژی ئەمپریالیست بووە بەڵام قەت دژی فێئۆدال نەبووە.ئەوە هەڵەیە کە „پرسی ڕۆژهەڵات“ بە ئەو پێوەندە فێئۆدالییانە بزاندرێ کە ئێستا لەوێ لە گۆڕێ دایە، „فێئۆدالیزم“ تەواو لە بەر سیاسەتی حکوومەت دڕێژە بە مانەوەی دەدا و ئەو سیاسەتانەی حکوومەتیش بەشێکی لە ترسی ناسیۆنالیزمی کوردە. هەژاری ڕۆژهەڵات لە بەر کەمتەر خەمی بە ئانقەست و بە هێندێک لایەنی سیاسەتی تواندنەوەوە خراپتر دەبێ؛ بۆ وێنە، زەوییەکانی دەوڵەتی لە هەرێم، دران بەو کۆچبەرانەی لە باڵکانەوە هاتوون لە جیات ئەوەی بدرێن بە وەرزێرانی هەژاری کورد. لەو نووسینە دا، بەشیکچی بە توندی ڕەخنەی لە زانستکارانی کەماڵیست گرت کە ڕاستی ڕەسمییان لە مەڕ „ڕۆژهەڵات“ دامەزراندووە و ڕەهەندی ئێتنێکی پرسی ئەوێیان بە تەواوی بە نەبوو داناوە. ئەوە ئاخر جار بوو کە ئەو بانگهێشتن بکرێ بۆ قسە کردن لە کۆنفڕانسێکی ڕەسمی زانستکارانە دا لە تورکییە.

ئێمە لێرەدا تۆوی ئەوە دەبینین کە بوو بە نێوەندی هێرشی بەشیکچی لە کاری دواتری دا، ڕەخنە و سەرکۆنەیەکی سیستماتیکی ئیدێئۆلۆژی و پڕاتیکی کەماڵیستی. لە زانایەکەوە کە لە سەر کوردان دەکۆڵێتەوە بەرە بەرە بوو بە پارێزەرێکی کوردان. بەڵام لە ساڵی ١٩٦٨ دا ئەو هێشتا هەر چاوەدێرێکی لایەنگر بوو کە، بە شێوەی کەماڵیستی، ئاواتی ئەوە بوو کێشەکان بە ڕێگای چاکسازی لە سەرەوە ڕا چارەسەر بکا. ئەو نووسی کە کاکڵی گشت پرسەکە لە „ڕۆژهەڵات“ بریتی یە لە ئاستی زۆری زەو و زوو ، بەڵام ئەو دەرفەتی کار و خۆراک وەبەرهێنانەی کە لە ئارا دایە دەرەقەتی ئەو گەورە بوونەوەی حەشیمەت نادا. ئەگەرچی پێویستە دەستبەجێ چاکسازیی زەوی و زار بکرێ بەڵام ئەوە بەس نییە؛ دەبێ پلانێکی یەکانگیری کردنی پێشوەچوون بۆ هەرێم گەڵاڵە بکرێ.٢٤ بەو ئامۆژگاریانە، بەشیکچی خۆی هاو ڕا دەزانی لە گەڵ کۆمەڵناسان و ئابووریزانانی سەرەکی کەماڵیستی ئەوان ساڵان.

3.هه‌نجاندنی ئانادۆڵی ڕۆژهه‌ڵات

کاری هه‌ره‌ به‌رز و، به‌ بۆچوونی من ئی هه‌ره‌ جێی سه‌رنجی به‌شیکچی ‚دۆغو ئانادۆله‌نون دوزه‌نی‘ ( نه‌زمی ئانادۆڵی ڕۆژهه‌ڵات) یه‌ که‌ یه‌که‌م جار له‌ ساڵی 1969 دا بڵاو بووه‌وه‌.25 له‌و کتێبه‌ دا ئه‌و حه‌ول ده‌دا چه‌مکی مارکسیستی وه‌خۆ بکا و به‌کاریان بهێنێ بۆ شیکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی کوردی و پێواژۆی ئه‌و گۆڕانه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی – ئابووری و سیاسییانه‌ی که‌ ڕوو ده‌ده‌ن. ئه‌و حه‌ول ده‌دا عه‌شیره‌تی کۆچه‌ر و کۆمه‌ڵی وه‌رزێری به‌ پێی شێوه‌ی وه‌به‌رهێنان و لێکۆڵینه‌وه‌کانی له‌ مه‌ڕ تێوه‌هاتنی نایه‌کسانی سه‌رمایه‌داری بۆ نێو به‌شه‌ جۆر به‌ جۆره‌کانی کوردستانی تورکییه‌ شی کاته‌وه‌. به‌ ئاشکرایی به‌شیکچی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ی به‌ مه‌به‌ستی پێدانی یاریده‌یه‌کی سه‌ره‌کی به‌ه‌ دمه‌ته‌قه‌ی بوو که‌ ئه‌و ده‌می له‌ نێو چه‌پی تورک دا هه‌بوو سه‌باره‌ت به‌ ته‌بیعه‌تی ئابووری ترکییه‌: داخودا فێئۆدال، نیوه‌ فێئۆدال یان سه‌رمایه‌داری بوو، یان شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئاسیایی بە سەر دا زاڵ بوو؟ ئه‌و پرسیاره‌ ئاکامی ئاشکرای هه‌بوو بۆ ئه‌و ستراتێژییه‌ شۆڕشگێڕانه‌یه‌ی که‌ ده‌بوو پێڕۆیی لێ بکرێ و، شوێنێکی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌ سه‌ر ئه‌و له‌یه‌ک دابڕانانه‌ی که‌ له‌ نێو به‌ره‌ی چه‌پ دا ڕوویان دا.

ئه‌و چوارچێوه‌ تیۆرییه‌ی که‌ به‌شیکچی له‌ پێشه‌کی ئه‌و کاره‌ی خۆی دا بۆ شیکردنه‌وه‌ی به‌ره‌وپێشچوونی

کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری پێشکیشی ده‌کاوه‌نه‌بێ زۆر مووقه‌ڵێشانه‌ و زانایانه‌ بێ. ئه‌و پشتی به‌و ئه‌ده‌بییاتی تیۆری مارکسیستی بەستبوو که‌ ئه‌و ده‌می له‌ به‌ر ده‌ست دا بوون و، جارێ زۆر به‌رته‌نگ بوون و به‌گشتی جۆری هه‌ره‌ تۆبزی خوازانه‌ی ماتریالیسمی مێژوویی بوون. له‌و ڕووه‌وه‌ به‌شیکچی له‌ هاوچه‌رخه‌کانی جیاواز نه‌بوو؛ ئه‌و شته‌ی که‌ ئه‌وی له‌ خه‌ڵکی دیکه‌ جوێ ده‌کرده‌وه‌ حه‌ول و تێکۆشانی وی بوو بۆ باس کردنی هه‌ڵکه‌وتی بن ده‌ستانه‌ی کورده‌کان له‌ تورکییه‌ له‌ چوارچێوه‌ی قالبی ئاڵوگۆڕ و نه‌ش و نمای کۆمه‌ڵایه‌تی دا له‌ فێئۆدالیزمه‌وه‌ به‌ره‌و بازرگانی، سه‌رمایه‌داری سنعاتی و سه‌رمایه‌داری ماڵی تا سۆسیالیزم. له‌ پڕۆژه‌که‌ی ویدا نه‌ته‌وه‌کان له‌ ژێر نه‌زمی سه‌رمایه‌داری بازرگانی دا سه‌ر هه‌ڵدێنن و له‌ چاخی سه‌رمایه‌داری سنعاتی دا له‌ سه‌ر پێی خۆیان ڕاده‌وه‌ستن، به‌ڵام نه‌زمی سه‌رمایه‌داری ماڵی به‌ په‌یدا بوونی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و ده‌وڵه‌تانی کۆلۆنیاله‌وه‌ لکاوه‌. ته‌نیا له‌ نه‌زمی سۆسیالیزم دایه‌ که‌ پێوه‌ندی یه‌کسان له‌ نێو نه‌ته‌وان دا ده‌لوێ. 26 به‌ بێ ئه‌وه‌ی به‌شیکچی به‌ ئاشکرایی ئاماژه‌ی پێ بکا لێره‌ دا هێما به‌ تیورییه‌ک ده‌کا که‌ کورده‌ چه‌پ ئاژۆیه‌کان پێشیان خستبوو، که‌ ترکییه‌ ده‌وڵه‌تێکی کۆلۆنیاڵه‌ و کورده‌کانیش نه‌ته‌وه‌یه‌کی موسته‌عمه‌ره‌ کراون. له‌و پڕۆژه‌یه‌ دا، زۆرداریی له‌ کوردان، ئاکامی به‌ره‌وپێشچوونی نایه‌کسانی سه‌رمایه‌داری یە و بە‌ تێپه‌ڕین به‌ره‌و سۆسیالیزم به‌ باشترین شێوه‌ کۆتایی پێ دێ.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، زۆر سه‌رنجڕاکێشتر له‌ تێبینییه‌ تیۆرییه‌کان له‌و کاره‌ دا به‌شی ئه‌زموونی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ بوو. لێره‌ دا لێکاڵا کردنه‌وه‌ی عه‌شیره‌تی کۆچه‌ری ئالیکان لەگەڵ شیکردنه‌وه‌ی شکڵه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی – ئابووری له‌ کوردستان بەراوەرد دەکرێ، به‌تایبه‌تی له‌و هه‌رێمانه‌ی که‌ گۆڕان له‌ پێوه‌ندییه‌کانی به‌رهه‌مهێنان دا به‌چاو ده‌بیندرێن. هەرێمی بە شێوەی جۆر بە جۆری موڵکایەتی و شێوەی جۆر بە جۆری دابەشکردنی کار و سەرچاوەکان دە نێو گرووپە ئێتنیکییەکان دا بە یەکەوە بەراوەرد کراون بۆ ئەوەی ڕوون بکرێتەوە، بۆ نموونە بۆچی لە سیاسەت دا قارس بە شێوەی سەرەکی پێشکەتووە و ئەرزوڕوم کۆنەپارێزێکی توندە. دیاربەکر وەک هەرێمێک باس دەکری، کە لە بەر مێکانییزە کردنی کشتوکاڵ، تێیدا پێوەندی “ فێئۆداڵ“ی لە نێوان خاونموڵک و وەرزێران دا گۆڕاوە و بووە بە پێوەندی خاوەنکار- کرێکار بە بێ ئەرکە کۆمەڵایەتییە نەریتییەکان. لە ویلایەتی ئورفا، کە گەورەترین خاوەنموڵکێتی تێدایە. میکانیزە کردنی کشتوکاڵ وەرزێرەکانی نەکردووە بە کرێکار بەڵام لە کار و بێکاری کردوون.بەشیکچی لە قازیانتەپ و سیرتێ،تێپەڕێن بەدی دەکا لە سنعاتی چنین دا، واتە بەرهەمهێنان لە ماڵێ ( بۆ پەیمانکارێکی کەرەستە دەدا و بەرهەمەکان دەکڕێ)بەرەو بەرهەمهێنان لە کارگە بە دەست ئەو کرێکارانەی کە مووچەی کەم وەردەگرن. لە کتێبەکە دا دەوری گرینگی قاچاغچێتی لە ئابووری دا لە ناوچەکانی سەرسنووری سوورییە و ئێران شی کراوەتەوە و بە دوویدا پەیوەستێکی کورت هاتووە سەبارەت بە جەردەیی کۆمەڵایەتی، وەک عادەتێک لە کوردستان، کە بەشیکچی ئەوەش بە شێوەی موڵکداری دەبەستێتەوە.

بە پێچەوانەی تێزەکەی، ئەو کتێبە لە سەربنەمای وتووێژ بە پرسیارنامە، سەرچاوەی زۆر و زەوەندی زارەکی و نووسراو هەڵنراوە ( لەوانە ووتاری زۆری نێو ڕۆژنامان)، جگە لە ئەو شتانەی کە ڕاستەوڕاست بە چاوی خۆی دیتوونی. ئەگەرچی ئەو کتێبە، لە هێندێک جێ دا کەمووکوڕی تێدایە، بەڵام لە سەریەک لە ڕووی شیکردنەوەی بە ووردە ڕیشاڵەوە زۆر دەوڵەمەندە و، لێی دەوەشێتەوە بە یەکەم لێکۆڵینەوە دابندرێ کە جۆراوجۆری و تێکەڵاوی زۆری هەرێم، هەبوونی ژمارەیەکی زۆری ستروکتووری کۆمەڵایەتی لەوێ و، ئاڵۆزکاوی و پێچەڵپێچی دینامیکە کۆمەڵایەتییەکانی وەڕوو خا. ئەو هەڵسەنگاندنە کۆمەڵایەتی ئابوورییە بە چەند فەسڵی کورت لەمەڕ ئابووریی سیاسی دین تەواو کراوە. ئەو لێکۆڵینەوەی بەشیکچی وەنەبێ لێکۆڵینەوەیەکی ماک بێ سەبارەت بەو بابەتە و ، ئەو هیچ لێکدانەوەیەکی تازەشی لە سەر دەر نابڕێ، بەڵام بەو کارەی ئەو زانیاری بە کەلکی سەبارەت بە پێوەندی نێوان سوننی – عەلەوی ، دەوری شێخانی تەریقەتە سۆفییەکان و، جووڵانەوە دینییەکان و فیرقەکان لە هەرێم دا کۆ کردووەتەوە.

بەشی دووەمی کتێبەکە باسی سەرهەڵێنانی پرسی کوردە لە تورکییە وەک مەسەلەی نەتەوەیی. بەشیکچی لە بەرەوپێشجوونی پێوەندییەکانی نێوان عەشیرەت و دەوڵەت دەکۆڵێتەوە لە کۆتاییەکانی سەردەمی ئیمپراتۆری عوسمانی و بەراییەکانی سەروبەندی کۆماری دا. لەو چوارچێوەیە دا، ئەو لەگەڵ شتی دیکە دا، سەرهەڵدانە کوردییەکانی ساڵانی ١٩٢٠کان و ١٩٣٠یەکان،سیاسەتەکانی تواندنەوەی حکوومەتی نێوەندی، بەهێزکردنی هەڵکەوتی ئاغاوەت بە دوای گۆڕان بەرەو سیستمی فرە پارتییەتی و، هەیەجان و هەڵپەکانی ناسیۆنالیزمی کورد لە ساڵانی ١٩٦٠ کاندا شی دەکاتەوە. ئەوە یەکەم حەولی جیدی بوو بۆ نووسینی مێژووی کۆمەڵایەتی و سیاسی کوردەکان لە تورکییە و، بۆ ماوەیەکی درێژ هیچ کارێکی دیکە شانی لە شانی نەدەدا.

لەو کتێبە دا بەشیکچی ڕوانگەی کەماڵیستی کە بۆ نووسینی تێزی دوکتورایەکەی ڕەچاوی کرد بوو وەلا ناوە، ئەگەرچی ئەو زۆر لەو وێژمانە مارکسیستییەی کە ئەو دەمی زاڵ بوو زۆر نیزیکە، هۆی هەبوونی پرسی کورد داناشکێنێ بۆ پاشکەوتوویی و فێئۆدالیزم. بە پێچەوانە، ئەو بڵاو بوونەوەی ووشیاریی نەتەوەیی کورد دەبەستێتەوە (لە نێو توێژەکانی جگە لە نوخبەی نەریتی) بە شل بوونەوەی ڕایەڵ وپۆی فێئۆدالی و پەیدا بوونی پێوەندی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری لە هەرێم دا. بەشیکچی ئەو پێشفەڕزەی کەماڵیستی پووچەڵ دەکاتەوە کە گۆیا مۆدێڕن کردن بە پێویستی جوراجوری و تێکەڵ بوونی ئێتنیکی ناهێڵێ و نەتەوەیەکی بەهێزی تورک ساز دەکا.لە ڕوانگەی بەشیکچی دا ، کوردەکان کە هێشتا نەتەوە نین،هەرکە هاتوو پێوەندییە فێئۆدالییەکان نەمان بە پێویستی دەبن بە نەتەوە.

کتێبەکەی بەشیکچی ئەو شوێنەی نەکرد کە لێی دەوەشاوە. ئەو بابەتانەی ئەو لێیان دوا زۆر هەستیار بوون و، کتێبەکە مشتومڕێکی زۆری ساز نەکرد،نە لە کۆڕ و کۆمەڵی ئاکادێمێک و نە لە نێو ئاڵقەی ڕووناکبیرە چەپەکاندا. دەوروبەر و موحیتی هەرە ڕاستەوخۆی ئاکادێمێک،زانکۆی ئاتاتورک لە ئەرزەروم، کە ئەو هێشتا لەوێ جێگری

پڕۆفێسۆر بوو، زۆر بێزار بوو لەو بابەتەی کە ئەو بۆ لێکۆڵینەوەی هەڵبژارد بوو و، هەنگاوی ناوە بۆ سزا دانی.دوای لێکۆڵینەوەیەکی ئیداری، ئەو لە سەر کار لا درا، لە بەر ئەوەی بە بڵاوکردنەوەی ئەو کتێبە قانوونی بنچینەیی تورکییەی پێشێل کرد بوو ( پاراگرافی لە مەڕلە دابەش نەشیانی ووڵات). بەشیکچی بە سەرکەتووییەوە بە دژی ئەو بڕیارە داوای پێداچوونەوەی لە شووڕای دەوڵەت کرد، کە ئەو شووڕایە بڕیاری لە سەر کار لادرانی وی هەڵوەشاندەوە، بەڵام زانکۆکە دەستی لەوەگێڕاوە وەری بگرێتەوە و کارەکەی بداتەوە.دوای دەستتێوەردانی ئەڕتەش لە ١٢ی مارسی ١٩٧١ و ڕاگەیاندنی قانوونی نائاسایی، سەرۆکی زانکۆی ئاتاتورک و سەرۆکەکانی دانیشکەدەکان لە لای فەرماندەرانی نیزامی گازندەیان لە بەشیکچی کرد و مەحکوومیان کرد. هێندەی پێ نەچوو، بەشیکچی گێرا و بە تاوانی بانگەشەی کۆمۆنیزم و دژی نەتەوەیی محاکەمە کرا. کەسانی بەرپرس لە زانکۆ و هاوکارەکانی لە دادگە بە دژی وی شاهیدییان دا و، تاوانباریان دەکرد بە بانگەشە کردنی کۆمۆنیستی و کوردی لە دەرسەکانیدا. تەنیا بەڵگەنامەیەکی مادی بە دژی وی کە پێشکێشی مەحکەمە کرا کتێبەکەی و چەند ووتار بوون کە کورتەی نێوەرۆکی کتێبەکەی تێدا بوو. مەحکەمە بڕیاری ١٣ ساڵ زیندانی بۆ بەشیکچی بڕییەوە لە بەر پێشێلکردنی لە دابەش نەشیانی نەتەوەی تورک.٢٧

کارەکانی بەشیکچی لە ساڵەکانی ١٩٧٠ کان: ڕەخنەیەکی سیستماتیک و بێ پسانەوە لە کەماڵیزم

بەشیكچی پێویست نەبوو هەر ١٣ ساڵەکە لە زیندان دا بمێنێتەوە. ئەو لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٧٤ لە لێنوردنێکی کە لە لایەن حکوومەتی ئەجەویت – ئەرباکان ڕا ڕاگەیێندرا کەلکی وەرگرت و لە زیندان دا هاتە دەرێ. لە دانیشکدەی زانستی سیاسی لە ئانکارا داوای کاری کرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو. ئەوە هەمان ئەو شوێنەی بوو کە لە ساڵی ١٩٧٠ بە ڕواڵەت پێی خۆش بوو کاری بداتێ. ئەو ئیدی قەت دەرفەتی کار کردنی لە زانکۆ پێ نەدرا و لەوەی دواوە درێژەی دا بە لێکۆڵینەوەکانی خۆی وەکوو زانستکارێکی سەربەخۆ، لە هەلومەرجێکی نادیار و خراپی ئابووری دا.هاوکارەکانی هاوپێوەندییەکی کەمیان لە گەڵ نیشان دا یان هەر هیچ پشتیوانییەکیان لێ نەکرد و خۆیان لێ دەدزییەوە ، لەوە دەترسان بە هەستان و دانیشتن لە گەڵ بەشیکچی ئەوانیش ببەسترێنەوە بە „جیاوازیخوازی“ کوردی.بەڵام لە لایەکی دیکەوە، ئەو لە ناو کۆڕ و کۆمەڵی کوردی دا نێوبانگی دەر کرد بوو و، کوردەکان حەولیان دا یاریدەی بدەن لە لێکۆڵینەوەکانی دا،یارمەتییان کرد بۆ دەستراگەیشتن بە زانیاری بڵاو نەکراوە و بەڵگەنامەی ڕێزپەڕ. ئەوە وەشانخانەیەکی کوردی، کۆماڵ بوو کە چەندێک لە لێکۆڵینەوەکانی سالانی ١٩٧٠کانی وی چاپ و بڵاو کردەوە.

ئەو تاق خستنەوەیەی کە داو و دەزگای ئاکادێمیک و، تەنانەت هاوکارانی چەپی تورکیشی بە سەر بەشیکچی یان دا سەپاندبوو دوای ئەوەی ئەو “ دۆغو ئانادولونون دوزەنی“ بڵاو کردەوە هەر تەنێ لەبەر ترس و نیگەرانی لە کاریێری ئاکادێمیکی خۆیان نەبوو، ئەگەرچی ئەو لایەنەش لە شێوەی جموجووڵیان لە گەڵ بەشیکچی دا دەوری هەبوو. ئەو ئاکادێمیکانەش کە لە بزووتنەوە مارکسیستییەکاندا بەشدار بوون مەترسی کاریێریان بۆ دۆستە نیزیکەکانیان ساز دەکرد، بەڵام هیچ کامیان ئەو تاق هێشتنەوەیان نە ئەزموو کە بەسەر بەشیکچی هات.زۆر لە ڕووناکبیران بە توندی دژی بەرعوۆدەییەکانی بەدەرەوەی بەشیکچی بوون لە ئاست دۆزی کورد، کە ئەوە باوەڕە ئیدێئۆلۆژییەکانی ئەوانی سەر و بن دەکرد. بە داگرتنەوەی ئەوەی کە ئێتنیسیتی ڕاستییەکی گرێدراو بە ژیانی کۆمەڵایەتی یە، بە دانانی ناسیۆنالیزمی کورد وەک شتێکی بەڵگە نەویست بە دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی هەر وەک ناسیۆنالیزمی تورک و بە بردنە ژێر پرسیاری خەسڵەتی دژی فێئۆدالی و گۆیا پێشکەوتووی کەماڵیزم، بەشیکچی بوو بە چقڵی ڕیشەی جیهانبینی کەماڵیستەکان و هەر وەها سوسیالیستە تورکەکان. هەر دووک لایان، ناسیۆنالیزمی کوردیان، بە هێزێکی کۆنەپەرستانە دادەنا بە تایبەتی ئەگەر لەلایەن ئاغاوەت و شێخانەوە، نوێنەرایەتی بکرێ و، پییان وابوو ناسیۆنالیزمی کورد دەکرێ لە ڕووی توانایەکییەوە خزمەت بە ئەمپریالیستی دوژمن بکا بە دابەشی کردنی نەتەوەی تورک،یان چێنی کرێکار،یان گشت هێزە پێشکەوتووەکان( کە ئەوە دەکرێ ببێ) و، دەبێ هەرچۆنێک بێ بەچۆک دابهێندرێ. تەنێ بە قەبووڵی ئەوەی کە ئێتنیسیتی کورد هەیە و لە گۆڕێ یە و ناسیۆنالیزمی کوردی ئاخرەکەی گەشە دەکا، بەشیکچی یان لە بەرەی دوژمن وەحیساب دەهێنا. ٢٨

زۆربەی بەرهەمە ڕووناکبیرانەکانی بەشیکچی لە ساڵانی ١٩٧٠ کاندا بە دژی گریمانە شاراوەکان و خۆ هەتەڵەکردنی بە ئانقەستی ئەو جۆرە هاوکارانەیەتی کە ئەو کارەکانیان بە نازانستی دەزانێ و ڕەخنەیان لێ دەگرێ.گشت نووسینەکانی ئەو دەساڵانەی لە نێوەکانیان دا ئاماژە بە “ مێتۆدی زانستی“ دەکرێ و مەبەست لە نووسینیان یارمەتی کردنە بە ڕەخنەگرتنێکی سیستماتیک و بێ پسانەوە لە سیاسەتەکانی کەماڵیستی، ئیدێئۆلۆژی کەماڵیستی و، بە تایبەتی، مێژوونووسی کەماڵیستی لەمەڕ تورکییە. زنجیرەی لێکۆڵینەوەکانی بەشیکچی سەبارەت بە سیاسەتەکانی کەماڵیستی لەمەڕ کوردان یەک لەو حەولە یەکەمە جیدییانە پێک دەهێنێ کە هەتا ئێستا لە تورکییە کراوە بە پێداچوونەوە بە مێژووی کۆمار دا.٢٩ ئەو زنجیرانە ٧ بەرگن ، بەڵام تەنێ سێی یەکەمیان لە ماوەی سالانی ١٩٧٠ کاندا بڵاو بوونەوە، چوارەکەی دیکەشیان هەر لەو سەر و بەندی دا تەواو بوون بەڵام تا ساڵانی ١٩٩٠ کان نەکرا چاپ بکرێن. تەنانەت ئاواش، نەک هەر تەنێ سێی یەکەم لەو زنجیرەیە دا بەڵکوو چوار بەرگەکەی دیکەش هەر بە دەرکەوتنیان دەستبەجێ قەدەغە کران، بەشیکچی ڕاو نرا و بۆ هەر بەرگەی کە نووسیبووی حوکم درا.٣٠ بەشیکچی بە کۆمەڵ نێوی ئەو زنجیرەیەی نا مێتۆدی زانستی: پڕاکتیس لە تورکییە، ناوی بەرگەکان ئاوایە:

١.کورتلەرین مەجبووری ئیسکانی ( نیشتەجێ کردنی زۆرەملێی کوردەکان، ئانکارا: کۆماڵ، ١٩٧٧)

٢.تورک تاریهتێزی، ‚ گیونەش دیل تێئۆریسی‘ ڤە کورت سۆرونو ( تێزی مێژووی تورک، ‚ تیۆری زمانی ڕۆژ‘ و مەسەلەی کورد، ئانکارا: کۆماڵ، ١٩٧٧)

٣.جومهوورییەت هاڵک فرکاسی توزوگو (١٩٢٧) ڤە کورت سۆرونو ( ئەساسنامەی پارتیی کۆماریخوازی گەل لە ساڵی ١٩٢٧ و مەسەلەی کورد، ئانکارا: کۆماڵ، ١٩٧٨)

٤.تونجەلی کانونو (١٩٣٥) ڤە دەرسیم ژەنۆسیدی ( قانوونی لە مەڕ تونجەلی لە ساڵی ١٩٣٥ و جێنۆسایدی دەرسیم، ئەستەنبووڵ: وەشانخانەی بەڵگە، ١٩٩٠).

٥.ئۆرگەنەراڵ موگڵالی ئۆڵایی: ئۆتوزئویچ کورشون ( ڕووداوی ژەنەڕاڵ موگڵاڵی: سی و سێ گوللە ، ئەستەنبووڵ، بەڵگە، ١٩٩١)

٦.جومهوورییەت هاڵک فرکاسنین پڕۆگرامی (١٩٣١) ڤە کورت سۆروم ( بەرنامەی پارتیی کۆماریخوازی گەل لەساڵی ١٩٣١ و پرسی کورد، ئەستەنبووڵ، بەڵگە، ١٩٩١)

٧.کوردیستان ئویزەریندە ئەمپەریالیست بوێلوێشێوم موجادەلەسی ١٩٢٥-١٩١٥ ( شەڕی ئیمپریالیستی بۆ دابەشکردنی کوردستان، ١٩٢٥ – ١٩١٥، ئانکارا: یورت کیتاپ – یایین، ١٩٩٢).

ئه‌و کارانه‌ که‌ره‌سته‌ی مێژوویی گرینگیان خسته‌ به‌رده‌ستان که‌ تا بڵاو بوونه‌وه‌یان له‌و کتێبانه‌ دا وه‌ده‌ست هێنان و په‌یدا کردنیان زه‌حمه‌ت بوو، یان به‌ ئانقه‌سته‌ له‌ لایه‌ن زۆربه‌ی مێژوونوووسانه‌وه‌ لایان لێ نه‌کرابووه‌وه‌.له‌هه‌ر کام له‌و کتێبانه‌ دا به‌شیکچی هه‌وڵ ده‌دا بیره‌ په‌سندکراوه‌کانی که‌مالیستی به‌رپه‌رچ بداته‌وه‌ به‌ڕێگای دیسان خوێندنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ ئه‌سڵییه‌کانی نێو بزووتنه‌وه‌ی که‌ماڵیستی و رێژیمی که‌ماڵیستی.

به‌رگی یه‌که‌م باسی قانوونی دامه‌زران و ماڵ دانانی ساڵی 1932 ده‌کا، که‌ بە به‌رده‌وامی وه‌ک چوارچێوه‌یه‌کی حققوقی به‌کارهێندرا بۆ دۆرخستنه‌وه‌ی به‌ کۆمه‌ڵی کورده‌کان وه‌کوو ئامرازێکی تواندنه‌وه‌.به‌شیکچی نه‌ک هه‌ر ده‌قی قانوونه‌که‌ و شیکردنه‌وه‌ی حکوومه‌ت به‌ ده‌سته‌وه‌ ده‌دا به‌ڵکوو به‌ دوور و درێژیش ئه‌و قسانه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ که‌ له‌ پارڵمان دا له‌ سه‌ر ئه‌و قانوونه‌ کراون و هه‌ وه‌ها بۆچوونی پسپۆڕه‌ ئاکادێمیکه‌کانی هاوچه‌رخیش باس ده‌کا. قانوونه‌که‌ پێشبینی گواستنه‌وه‌ی به‌ کۆمه‌ڵی دانیشتوانی کوردی کرد بوو له‌ ناوچه‌ی هه‌ستیاره‌وه‌ که‌ له‌و شوێنانه‌دا زۆربه‌ بوون له‌ چاو ئه‌و جێگایانه‌ی که‌ تێیناندا تورکه‌کان زۆربه‌ بوون و دامه‌زراندنی “ خه‌ڵک به‌ کولتووری تورکی یه‌وه‌“ له‌و شوێنانه‌ی که‌ چۆل کرابوون.

ته‌نیا هه‌رێمێکی کوردستان که‌ ئه‌و قانوونی دامه‌زراندن و ماڵ لێدانانه‌ی به‌ ته‌واوی و بە شێوه‌یه‌کی سیستماتیک لێ جێ به‌ جێ کراوه‌ ده‌رسیمه‌، واته‌ ئه‌و هه‌رێمه‌ی که‌ بۆ ماوه‌ی درێژ له‌ واقعییه‌ت دا جۆره‌ ئۆتۆنۆمییه‌کی پاراستبوو. له‌ به‌رگی 4 دا، به‌شیکچی به‌ وورده‌ڕیشاڵ باسی ئه‌و ڕووداوانه‌ ده‌کا که‌ به‌ سه‌ر ئه‌و وێلایه‌ته‌ بێ به‌خته‌ هاتووه‌. قانوونێکی تایبه‌تی له‌ ساڵی 1935 ئه‌و ویلایه‌ته‌ی خسته‌ به‌ر فه‌رمانڕه‌وایی نیزامی، ئاماده‌کاری بۆ ئارام کردنه‌وه‌ کران و ڕووداوێکی پچووک کرا به‌ سۆنگه‌ی به‌ربه‌ره‌کانی و هێرشێکی بێ به‌زه‌ییانه‌ی نیزامی له‌ ساڵانی 1937 و 1938 دا، که‌ له‌و ڕووداوانه‌ دا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ دانیشتووان کووژران . زۆر له‌وانه‌ی که‌ ڕزگاریان ببوو و مابوونه‌وه‌ دوورخرانه‌وه‌ بۆ ڕۆژئاوای تورکییه‌. ئه‌و بابە‌ته‌ی کتێبی به‌شیکچی که‌ره‌سته‌یه‌کی گرینگ بوو که‌ بۆ جاری یه‌که‌م بوو چاپ ده‌بوو. پێشتر ڕیوایه‌تی کوردی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌ ده‌رسیم ڕووی دا بوو هه‌بوو، که‌ له‌ لایه‌ن که‌سایه‌تییه‌کی هه‌ڵکه‌وتووی کوردی خه‌ڵکی هه‌رێمه‌که‌ نووسرا بوو و، هه‌ر وه‌ها مێژووییه‌کی نیزامی به‌ربه‌ره‌کانی و هێڕشه‌کانی ده‌رسیم که‌ لایه‌ن به‌شی مێژووی ستادی گشتی ئه‌ڕته‌ش ئاماده‌ کرا بوو.٣١ وەکوو تەواوکەرێکی گرینگی ئەوانە،بەشیکچی بە بەڵگەوە، بۆچوون، ئەنگێزە و دیتنەکانی لایەنی حکوومەتی کۆ کردووەتەوە ، کە گرینگن بۆ ئەوەی ئەو کوشتارانە بە جێنۆساید دابندرێن یان نا— کە دیارە بەشیکچی خۆی بە جێنۆسایدی دەزانێ. ٣٢

بەرگەکانی ٣ و ٦ی ئەو زنجیرە کتێبانەی بەشیکچی بە شێوەیەکی ڕەخنەگرانە بەڵگەنامە سەرەکییەکانی پارتیی دەوڵەتی کەماڵیستی، واتە پارتیی کۆماریخوازی گەل و سیاسەتەکانی هەڵدەسەنگێنن. لێرە دا بەشیکچی جەخت دەکا لە سەر شوێنکردنی فاشێزمی ئیتالیایی لە سەر بیرکردنەوەی کەماڵیستی لەو سەرو بەندی دا و، تێزەکەی پێشووتری خۆی سەبارەت بەوەی کە کەماڵیزم قەت دژی فێئۆداڵ نەبووە ڕوونتر دەکاتەوە بە باسی ئەوەی کە پارتیی کۆماریخوازی گەل ( واتە مستەفا کەماڵ یان سەرۆکە ویلایەتییەکانی پارتی) کێیان دانا بوو بە نوێنەری ویلایەتە کوردیەکان.

تێزی سەبارەت بە مێژوی تورک و لەمەڕ تیوری زمانی ڕۆژ ، دوو لەو تیورییە زڕە زانستیانەی کە لە ساڵانی دوایی ژیانی دا جێی پەسندی ئاتاتورک بوون و ،ئیدیعایان دەکرد تورکەکان و زمانەکەیان سەرچاوەی هەموو شارستانییەتە گەورەکان بوون لە بەرگی ٢ی کتێبەکەی بەشیکچی دا بە شێوەی ڕەخنەگرانە هەڵسەنگێندراون. ئەگەر چی زۆرێک لە ڕووناکبیرانی تورک بە شاراوە و خسووسی ئەوتیۆریانەیان پێ بێ مانا بوو، بەڵام ڕەنگە بەشیکچی یەکەم کەس بووبێ کە ئاوا ئەو تیۆرییە بێ بناغانەی لە قاو دا بێ. بەشێک لە کتێبەکە بریتی یە لە هەڵبژاردەیەک لە بیرورا ڕەگەپەرستە تورکیستەکان کە لە لایەن لایەنگر و پێڕۆیانی ئەو تیورییە ڕەسمییانە دەربڕاون. بەشیکچی نیشان دەدا نکووڵی کردن لە ئێتنیستی کورد لە وێژمانی ڕەسمی کەماڵیستی دا ڕاستەوڕاست بەستراوەتەوە بەو „تیوری“ یە مێژوویی و زمانەوانیانە؛ ئەوە نووسەرانی ئەو قوتابخانەیە بوون کە „بەڵگە“ یان ساز کرد بۆ ئەوەی بیسەلمێنن کوردەکان بە ڕەگەز و بە ڕیشەی زمانییان تورکی خالیسن. ٣٤

“ سی و سێ گوللە“ نێوی پارچە شێعرێکی بەنێوبانگ و ڕاتڵەکێنەرە کە شاعیری تورک – کورد ئەحمەد عارف گوتوویەتی. ئەوە ئاماژەیە بە تیرباران کردنی بە کۆمەڵی ٣٢ لادێیی کورد لە ساڵی ١٩٤٣ بە تاوانی ڕێگری.٣٥

مەحکەمەیەکی نیزامی بڕیاری دا کە ئەو لادێییانە بێ تاوان بوون. ژەنەڕاڵ موگڵاڵی فەرماندەی ئەڕتەشی سێیەم بوو، کە فەرمانی دا و ئەو فەرمانە بە تیرەباران کردنی ئەو خەڵکە تەواو بوو. یەکەم پرسیاری پارڵمانی سەبارەت بەو ڕووداوە لە ساڵی ١٩٤٨ دا کرا و، مشتومڕێکی زۆر بەربڵاوتر لەو بارەیەوە لە ساڵی ١٩٥٦ دا کرا. لێرە دا بەشیکچی ڕووداوەکە ساز دەداتەوە و ئەو مشتومڕە گشتییەی کە لێی کەوتەوە باس دەکا و نیشان دەدا ئەو کوشتارە دەرئەنجامی هەلومەرجی سیاسی و بۆچوونەکانی دژی کوردی بووە لە سەروبەندی دیکتاتۆری سیستمی تاقە پارتی دا.

بەرگی ٧، کە لە گشت زنجیرەکە بەرزەفڕ ترە، پێداچوونەوەیەکی گرینگە بە سەر سەردەمێکی گرینگ لە مێژووی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دا. شەڕی هەوەڵی جیهانی، شەڕی سەربەخۆیی خوازی تورکییە و خەباتی نێوان تورکییە و بریتانیا لە سەر ویلایەتی مووسڵ ( کەم تا زۆر باشووری کوردستان) لە ڕوانگەی کوردییەوە ( و تا ڕادەیەک، لە ڕوانگەی هەرمەنییانەوە) شی کراونەتەوە وەکوو شەڕێکی تاقانانەی بەردەوام کە بووە هۆی دابەش کردنی کوردستان. بەشیکچی لێرە دا زۆر بە ووردی سەرچاوە تورکییەکانی بەکار هێناوە – لە ڕاستییدا زۆربەیان کەماڵیستی – و توانیوە بە بەڵگەوە لێکدانەوەیەک لە مەڕ ئەو سەر وبەندە ئاستە بکا کە بە شێوەیەکی ڕیشەیی جیاوازە لە مێژووی ڕەسمی کەماڵیستی.

ماویەکی کورت لە دوای بڵاو بوونەوەی یەکەم بەرگەکان، بەشیکچی دیسان گیراوە و محاکەمە کرا. دۆزێکی تایبەتی کراوە بۆ بەرگی دوویەمی ئەو زنجیرەیە. هەر دووک مەحکەمەکان حوکمی زیندانیان بە دوو دا هات، کە پێشی بە بەشیکچی گرت لە سەر لیکۆڵینەوکانی بەردەوام بێ.٣٦ بەرگی چوارەم لە ساڵی ١٩٧٧ وەک دەستخەت ئامادە بوو و، ئەوانیدی لە ماوەی ساڵی ١٩٧٨ و ١٩٧٩ دا تەواو بوون، بەڵام وەشانخانەی کۆماڵ، بووە هۆی تووڕەیی و دڵمەندییەکی زۆری بەشیکچی و بۆ هەمیشە بڵاو کردنەوەی کارەکانی وی ڕاگرت. بەشیکچی لە ساڵی ١٩٨٠ لە زیندان بەر بوو، بەڵام کودەتای ئەڕتەش لە ١٤ی سێپتامبری ئەو ساڵە دەستەبەر بوو کە بۆ زیاتر لە دە ساڵ هیچ شتێک نەتوانێ چاپ بێ. دیسان تاوانی تازە وەپاڵ بەشیکچی درا، ئەو جارە لە بەر نامەی جۆر بە جۆری کە بۆ یونێسکۆ، یەکێتیی نووسەرانی سوێد و شوێنی دیکەی نووسیبوو. لە مانگی مارسی ١٩٨٢ ئەو بە ١٠ زیندان حوکم درا و کوتایی درا بە دووەمین دەورەی کاریێری زانستکارانەی وی.

دەرئەنجام

لە ساڵانی ١٩٦٠ و ١٩٧٠ کاندا ، بەشیکچی یارمەتی زانستکارانەی کرد بە کۆمەڵناسی و مێژووی کوردەکان کە ئەو کارانە هەر وا بە نرخ دەمێننەوە و خوێندکارانی کۆمەڵی کوردستان دەیانخوێننەوە. ئەو پێشەنگی مۆدرێنی لێکۆڵینەوی کوردییە لە تورکییە و گشت زانایانی دواتر کە لە مێژوو و کۆمەڵی کوردیان کۆڵیوەتەوە هەر قەرزداری وی دەمێننەوە ،کارەکانی سەبارەت بە ساڵانی ١٩٧٠کان نە تەنێ هەر وەک لێکۆڵینەوە لە مێژووی کورد بەڵام هەر وەها و تەنانەت بەتایبەتی، یەک لە دوو ڕەخنەی ڕێزپەڕە لە ئیدێئۆلۆژی کەماڵیستی و ئەو پێشداوەرییانەی پێوەی لکاون کە نەتەنێ بە سەر وێژمانی ئاکادێمیک دا زاڵ بوو، بەڵکوو کاردانەوەیەکی گەورەشی هەبوو لە سەر مشتومڕەکانی نێو بەرەی چەپ ئاژۆیان. بەشیکچی زانایەکی بەرعۆدەیە، کە پێی خۆشە کارە زانستییەکانی لەگەڵ زۆرلێکراوان بگونجێ و بۆیان بە کەلک بێ – بۆچوونێکی کە لە ڕۆژئاوا دە نێو خوێندکاران و زانستکارانی لاو دا زۆر باو بوو لە کۆتاییەکانی شێستەکان و بەراییی ساڵانی ١٩٧٠ کاندا، ئەگەر چی زۆر کەم لەوان شانیان وەبەر ئەو مەترسییانە دەدا کە بەشیکچی کردی.

ئەوە دڵتاوێنە کە زۆرێک لە کارە زانستییەکانی بەشیکچی تەنێ دوای وەخرانێکی زۆر بڵاو بوونەوە یان ( وەک ئەوەی لە مەڕ ‚ دوغو ئەنادۆلونون دوزەنی‘) ڕووی دا بە شێوەیەکی زۆر سەقەت بڵاو کراوە و، بۆیە کەمتر یارمەتی کرد بە وورووژاندنی مشتومڕی گشتی کە ئەو نووسینە بەو مەبەستە بوو. تا ئەو کاتەی کە ئاخرەکەی لە ساڵی ١٩٨٢ ‚ کوردیستان ئوزەریندە ئەمپەریالیست بوێلوشوێم موجادەلەسی ١٩٢٥ – ١٩١٥‘ لە چاپ دەرکەوت، زۆر کەرەستەی نوێی پێوەندیدار بەو سەروبەندە بڵاو کرابوونەوە و تا ڕادەیەک لە کارەکەی بەشیکچی یان تێپەڕاندبوو و وەپێشی کەوتبوونەوە. بەشیکچی دەستبەجێ دوای ئەوەی لە زیندان بەر بوو، ڕایگەیاند ئەو خەریکی ئامادە کردنی چەندین بەرگی دیکەیە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەکەی تەواو بکا، بەڵام چەقی سەرنجی بە ئاشکرایی بەرەو شوێنێکی دیکە گۆڕابوو.

بزووتنەوەی کورد تا بەرایی ساڵانی ١٩٩٠کان گەیشتبووە قۆناخێکی دیکە و خۆی لە هێرشەکانی پارتیزانی پ.ک.ک. و وەگەڕ کەوتنی هەڕەمەی خەڵک و حەولدان بۆ دامەزراندنی پارتیی قانوونی و ئاشکرای کوردی دا دەردەخست. مەسەلەی ناسێنەی ئێتنیکی، دواکەوتووی و پێشوەنەچوون و زۆرداریی نەتەوەیی کە لە وێژمانی

ساڵانی ١٩٦٠کان و ١٩٧٠ کاندا نێوەندی بوو ، ئیدی کەمتر باسی ڕۆژ بوون. بەشیکچی تێکۆشانەکانی خۆی تەرخان کرد بۆ ئەوەی ئەو بە پێداویستییەکانی هەنووکەیی بزووتنەوەی دادەنان، زۆر ووتاری کورت و نووسینی درێژی بڵاو کردنەوە کە تێیاندا دمبەدمەی لە گەڵ ئیدێئۆلۆژی ڕەسمی دەکرد، ڕەخنەی لەو ئیدێئۆلۆژییە و سیاسەتەکانی حکوومەتی تورکییە و کەسایەتییە ناسراوەکانی دەگرت. ٣٧ ئەو هەر وەها شیکردنەوەی لە سەر پ.ک.ک. دەنووسی کە بە بەربڵاوی وا دەبیندرا بۆ ڕەوایی پێدان و دەربڕینی پشتیوانی لە بزووتنەوەکە بێ. ٣٨ گۆڕان لە زانایەکەوە کە سەبارەت بە کوردان دەکۆڵێتەوە و بوونی بە چاوەدێڕێکی لایەنگر کە بار و دۆخی کوردەکان شی دەکاتەوە و لەوەوە بوون بە ئیدێئۆلۆژیستێکی شۆڕش، بەشیکچی دەکا بە – فرانتس فانۆن ی کوردەکان-

—————————-

پەراوێزەکان

١.ڕەشنووسێکی پێشتری ئەو دەقە لە کۆنفڕانسێک لە زانکۆی بێرلین لە ٢٥-٢٤ی ئۆکتۆبری ١٩٩٧داپێشکێش کرا.

Kemalismus als Herrschafts-und Staatsideologie, Kampagne “Freiheit fur Ismail Besikçi”, Berlin, Humboldet- Universitat

٢.سەرنجڕاکێشە کە مرۆ لێی وورد بێتەوە کەسێکی دیکە کە هاو تەمەنی بەشیکچی یە و ئەویش لە ئیسکیلیپ لە دایک بووە بوو بە نووسەرێکی بەرچاو سەبارەت بە کوردەکان بەڵام بە باوەڕی و بۆچوونێکی یەکجار زۆر جیاواز لە بەشیکچی. ئەویش عەبدولهالووک چای یە کە لە نێو نووسەرانی ڕاست ئاژۆ و ئیدێئۆلۆژیستە پان تورکەکان دا لە هەموویان جیدیترە و سەبارەت بە کوردان قسە دەکا و لە سەریان دەنووسێ.لە بەڕایی ساڵانی ١٩٨٠ کاندا، کاتێک ئاکادێمیستە چەپ ئاژۆیەکان لە زانکۆکان وەدەر نران، ئەو کەسە بوو بە وانەبێژ و دواتر بوو بە پرۆفێسۆر لە زانکۆی هاجەتەپەی ئانکارا، عەبدولهالووک چای بە ساڵان لە گەڵ پارتیی تیژپەڕی ناسیۆنالیست ( میللی هەرەکەت پارتیسی) کاری کردووە و ئێستا ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرییانە. کتێبە هەر بە نێو بانگەکانی بریتین لە: ‚ ئەرگەنەکۆن بایرامی: نەڤرووز ‚ ( نەورۆز: جێژنی ئەرگەنەکۆنی تورکی، ئانکارا: تورک کولتورونو ئاراشترما ئەنیستیتوسو، ١٩٨٨؛ زۆر جار چاپ کراوەتەوە)لەو کتێبە دا چای حەول دەدا بیسەلمێنێ کە جێژنی بەهاری ئێرانی نەورۆز کە کوردەکان بە جێژنی نەتەوەیی خۆیانی دادەنێن، لە ڕاستیدا، جێژنێکی کەونارای تورکییە کە دەگەڕێتەوە سەر ئەفسانەی گورگە بۆر.نووسێنێکی دواتری وی بە نێوی: ‚ هەر یونویلە کورت دۆسیاسی‘

( دۆسییەی کورد بە هەموو لایەنەکانییەوە، ئەستەنبووڵ: توران کولتور ڤاکفی، ١٩٨٤) لێکۆڵینەوەیەکە سەبارەت بە هەڕەشەی کوردی بۆ سەر تورکییە و حەول دەدا ئەو هەڕەشەیە لە قاو بدا بە نکووڵی کردن لەوەی کە کوردان گەلێک بن. کتێبی هەرە چاوڕاکێشی وی لێکۆڵینەوەیەکە کە لەگەڵ یاشار کالافات کردوویە سەبارەت بە بەشداری کوردان لە شەڕی سەربەخۆیی خوازی دا : ‚ دۆغو ڤە گونەی دۆغو ئانادۆلو دا کووایێ میلییە هارەکەتلەری ( بزووتنەوەی خۆڕاگری نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵات و خوارووی ڕۆژهەڵاتی ئانادۆڵی، ئانکارا، تورک کولتورونو ئاراشترما ئەنیستیتوسو، ١٩٩٠).

٣.لیستەیەکی درێژ بەڵام ناتەواوی گوندەکانی تورکی عەلەوی، کوردی عەلەوی و چەرکەزەکان لە ویلایەتی چوروم کەم کتێبەدا هاتووە:

Peter A.Andrews, Ethnic groups in the Republic of Turkey (Wiesbaden:Reichert, 1989)

٤.بەشیکچی ئەو شێکردنەوەیە دەبەستێتەوە بە ئەوەی کە چۆن ئەو سەبارەت بە پرسی کورد مرخی تێدا پێک هات. لە پێشەکییەکی نوێ کە بۆ چاپ بوونەوەی تێزەکەی لە ساڵی ١٩٩٢ دا نووسیویە:

Ismail Beşikçi, Doğu’da değişim ve yapısal sorunlar (göçebe Alikan aşireti) (Problems of structure and change in the East: the nomadic Alikan tribe, Ankara: Yurt Kitap-Yayın, 1992), p. 23.

٥.موزوفەر ئەردۆست حەولەکانی خۆی وەک شیکردنەوەیەکی مارکسستی سەبارەت بە کۆمەڵی عەشیرەتی کوردی لە گۆوارە چەپییەکانی یون و تورک سولو لە ساڵی ١٩٦٦ و ١٩٦٨ دا چاپ کرد، بیست ساڵ دواتر ئەوان لە کتێبێک دا چاپ کرانەوە.

Muzaffer İlhan Erdost, Şemdinli röportajı (Ankara: Onur Yayınları, 1987).

٦.

İbrahim Yasa, Hasanoğlan köyü (Ankara, 1955); İbrahim Yasa, Sindel köyü (Ankara, 1960); Mübeccel ٦ Kıray, Ereğli: ağır sanayiden önce bir sahil kasabası (Ereğli: a coastal town before the arrival of heavy industry, Ankara, 1964).

٧.نموونەیەکی تایبەتی و هەڵکەوتووی لێکۆڵینەوەی ئەزموونی سەبارەت بە نایەکسانی لێکۆڵینەوەیەکی موبەججەل کرای ( یەکێک لە مامۆستاکانی بەشیکچی یە) سەبارەت بە پڕۆسەکانی جەمسەربەندی ئابووری لە بەر میکانیزە کردنی کشتوکاڵ لە گوندەکانی هەرێمی ئادانا: بڕوانە

Jan Hinderink and Mübeccel B. Kıray, Social stratification as an obstacle to development: a study of four Turkish villages (New York: Praeger, 1970) and Mübeccel B. Kıray, „Social change in Çukurova: a comparison of four villages“, in: Peter Benedict et al. (ed.), Turkey: geographic and social perspectives (Leiden: Brill, 1974), pp. 179 203.

٨.لایەنی دواتری لێکۆڵینەوەکانی لیستەی گوندان لە ڕۆژهەڵاتی ترکییە لە لایەن ل.نێستمان ڕا توێژراوەتەوە.

L. Nestmann, „Die ethnische Differenzierung der Bevölkerung der Osttürkei in ihren sozialen Bezügen: Auswertung der „Köy Envanter Etüdleri“ des Ministeriums für Dorfangelegenheiten“, in: Peter A. Andrews, Ethnic groups in the Republic of Turkey (Wiesbaden: Reichert, 1989), pp. 543-81.

٩.نێوی „کوردستان“ لە ناوی پارتیی نهێنی دێمۆکڕاتی کوردستانی ترکییە دا هەیە، ئەو پارتییە لە ساڵی ١٩٦٥ دامەزرا، بەڵام بە ئاشکرا لە جیات ‚ کوردستان ‚ هەمیشە ووشەی ‚دۆغو = ڕۆژهەڵات‘ یان بە کار دەهێنا. ئەندامانی پارتیی دێمۆکڕاتی کوردستانی تورکییە دەورێکی سەرەکییان هەبوو لە ڕێکخستنی “ دۆغو میتینگلری“ لە ساڵی ١٩٦٧، ئەوانە یەکەم کۆبوونەوەی جەماوەری کوردەکان بوون و لەو میتینگانە دا بە دژی دواکەوتوویی ڕۆژهەڵات پڕۆتێست دەکرا.

١٠.دوو کتێبی بیرەوەی کە لەم دواییانە دا لە لایەن ئەندامانی ئەو ئالقەیە ڕا بڵاو بوونەتەوە زانیاری دەدەن سەبارەت بە مشتومڕ و دمەتەقەی ئەوان ڕوژان و ووڵامی غەریزی زاڵمانەی دەستەڵاتداران لە ئاست هەرچییەکی کە بڕووسکەیەک هەست و نیشانەی کوردی پێوە دیار با. بڕوانە:

Naci Kutlay, 49’lar dosyası (The file of the 49, Istanbul: Fırat Yayınları, 1994) and Yaşar Kaya, 23 Kürt aydını (23 Kurdish intellectuals, Köln: Mezopotamya Yayınları, 1998).

١١.بۆ لیستەیەکی تەواو سەبارەت بەو گۆوارانەی کوردەکان لە تورکییە بڵاویان کردووەتەوە، بڕوانە:

Malmîsanij & Mahmûd Lewendî, Li Kurdistana Bakur û li Tirkiyê rojnamegeriya Kurdî (1908-1992) (Kurdish journalism in northern Kurdistan and in Turkey, 1908-1992, Ankara: Öz-Ge, 1992).

١٢.ئەو بولتەنانەی ساڵانی ١٩٧٠ و ١٩٧١ لە گەڵ فایلەکانی مەحکەمەکانی بەر لە ساڵی ١٩٧١ی دێ دێ کۆ لە، سەرچاوەیە دا بڵاو کراونەتەوە:

Devrimci Doğu Kültür Ocakları dava dosyası (Ankara: Komal, 1974), pp. 477-630.

Doğu’da degişim ve yapisal sorunlari (Göçebe Alikan aşireti), submitted in Ankara, 1967; published by ١٣. Doğan Yayınevi, Ankara, 1969, and reprinted with a new preface by Yurt Kitap-Yayın, Ankara, 1992.

„Göçebe aşiretlerde yenileşme“ („Renewal among nomadic tribes“), „Doğu Anadolu’da göçebe Kürtler١٤ („Nomadic Kurds in eastern Anatolia“) and „Göçebelerde modernleşme ve üç hipotez“ („Modernization among nomads: three hypotheses“), Forum 15-9, 1-10 and 15 10 1967

Beşikçi, Doğu’da degişim ve yapısal sorunlar, p. 242-4 (1992 edition).١٥

١٦.سەبارەت بە تەئسیری مێدیای مۆدێڕنی پێوەندی لە سەر ئێتنیسیتی کوردی بڕوانە:

Martin van Bruinessen, „Shifting national and ethnic identities: the Kurds in Turkey and the European diaspora“, Journal of Muslim Minority Affairs 18 (1998), pp. 39-52, esp. 47-9.

ئەم نووسینەی مارتین ڤان بڕاونێسن پێشتر لە لایەن ئەم وەرگێڕەوە کراوەتە کوردی و لە سوێد چاپ بووە.

Beşikçi, Doğu’da degişim ve yapısal sorunlar, pp. 246-7.١٧

١٨.ئەو نووسینە بە زنجیرە لە گۆواری پێشکەوتووی کەماڵیستی فۆروم لە یەکەم مانگەکانی ساڵی ١٩٦٨ دا بڵاو بووەوە و ٢٥ ساڵ دواتر دیسان بڵاو کرایەوە.

„Doğu’da şeyhlik, agalık“ Doğu Mitingleri’nin analizi (1967) (An analysis of the Rallies of the East, Ankara:

Yurt Kitap-Yayın, 1992).

١٩.بە پێی ئاکامەکانی بەسەرکردنەوەی ساڵی ١٩٦٢، ١٨ خوێندنەگەی نێوەندی هەرەباش لە کۆی ١٤٧ خوێندنگەی نێوەندی هەموویان لە ڕۆژئاوای تورکییە بوون و ١٢ی هەری خوارەوە لە ٢١ خوێنفنگەی نێوەندی لە ڕۆژهەڵات بوون. بڕوانە:

(Table 6 in Beşikçi, Doğu Mitingleri’nin analizi).

٢٠.بەشیکچی یەکەم کەس نەبوو کە „کفر“ێکی وا بکا. مانگنامەی لیبێراڵی تورک بارش دونیاسی ژمارەی دوویەمی خۆی (مەی ١٩٦٢) تەرخان کرد بوو بۆ کێشەی „پێشوەچوونی ڕۆژهەڵات“ و لەوێدا مەسەلەی دوورخستنەوەی ئاغاکان “ بە لەبەر چاوگرتنی ئەو ئەرکە کۆمەڵایەتییەی لە هەلومەرجێ سەرەتایی و دواکەوتوویی“ دا دەتوانن بیگێڕن بە کارێکی ژێرانە دا نەندرا بوو. تا ئەو کاتەی دامەزراوە و دەزگای مۆدێڕن لەوێ نین کە بتوانن ئەو جۆرە ئەرکانە ڕاپەڕێنن و بە بێ پێشوەچوونێکی لەبار کە بتوانێ پێداویستییە مادی و ڕووحییەکانی خەڵک جێبەجێ بکا، دوورخستنەوەی ئاغاوەت زەرەری زۆر زیاترە لە قازانج.“ ( لەو ووتارەی دا کە سەبارەت بە بزووتنەوەی کورد لە ساڵانی ١٩٦٠ لە

Sosyalizm ve Toplumsal Mücadeleler Ansiklopedisi, Istanbul: İletişim, 1990, vol. 7, p. 2121).

نووسراوە، باس کراوە.

Beşikçi, Doğu Mitingleri’nin analizi, p. 54. To be precise, 54 belonged to the DP, one to a small٢١ right-wing party.

Beşikçi, Doğu Mitingleri’nin analizi, p. 65. ٢٢

٢٣.ئەو نووسینە چارەکە سەدەیەک دواتر چاپ بەم نێوەی خوارەوە چاپ بوو:

„Türkiye’de sosyal araştirmalarda öncelikler ve sorunlar“ („Priorities and questions in social research in Turkey“) in his Kürt toplumu üzerine (On Kurdish society, Ankara: Yurt Kitap-Yayın, 1993).

Beşikçi, Doğu Mitingleri’nin analizi, pp. 73-81.٢٤

٢٥

Ismail Beşikçi, Doğu Anadolu’nun düzeni: sosyo-ekonomik ve etnik temeller (The order of East Anatolia: socio-economic and ethnic foundations, Istanbul: E Yayınları, 1969; second, revised edition: E Yayınları, 1970; reprint in two volumes Ankara: Yurt Kitap-Yayın, 1992).

٢٦.Beşikçi, Doğu Anadolu’nun düzeni, 1970 edition, p. 28-9.٢٦

٢٧.بەشیکچی باسی ئەو دژوارییانەی کە بۆ بڵاو کردنەوەی کتێبەکەی تووشی هاتووە و، ووڵامی دەستەڵاتدارانی زانکۆی ئەرزوروم ی لە ووتارێکی نێو ئەنسیکلۆپێیدا دا بیست ساڵ دواتر بڵاو کردووەتەوە. بڕوانە:

„Doğu Anadolu’nun düzeni’nin başına gelenler“ („The fate of Doğu Anadolu’nun düzeni“), in Sosyalizm ve Toplumsal Hareketlerinin Ansiklopedisi (Istanbul: İletişim, 1990), vol. 7, pp. 2124-25. Documents of his trial (the indictment, Beşikçi’s elaborate defense plea and the verdict) were published with a long introduction by Beşikçi as Bilimsel yöntem, üniversite özerkliği, ve demokratik toplum ilişkileri açısından İsmail Beşikçi davası (The trial of Ismail Beşikçi in the light of scientific method, university autonomy, and democratic social relations, Ankara: Komal, 1975).

٢٨.نکووڵی کردن لە هەر چییەکی کە بەشیکچی نوێنەرایەتی دەکرد ، بە بێ ئەوەی بە ئاشکرایی نێوی بهێنن ، بۆ ماوەیەکی درێژ وەک خوویەکی ئاکادێمێک درێژەی کێشا.نیزیکەی ١٥ ساڵ دواتر، ئەندامێکی تیمی لێکۆڵینەوەی کۆمەڵناسانە لە دەرەوەی شاران سەر بە زانکۆی ئانکارا، کە لە دوو گوندی کوردی لە نیزیک ئەڵازغ کاری مەیدانی دەکرد، لە پێشەکی کتێبەکەی دا نووسی مەسەلەی ئێتنیسیتی شتێکی نامەڕبووتە لە چاو بابەتە گرینگەکانی پێشوەچوون کە ئەو کاریان لە سەر دەکا هەر بۆیەش چ لای لە مەسەلەی ئێتنیسیتی نەکردووەتەوە.

Zülküf Aydın, Underdevelopment and rural structures in Southeastern Turkey: the household economy in Gisgis and Kalhana (London: Ithaca Press, 1986

زۆر لە ئاکادێمیکە تورکەکان تەنێ دوای ساڵی ١٩٩١ بۆیان دەرکەوت کە هەرچونێک بێ ئیتنیسیتی هۆکارێکی پێوەندیدارە، دوای ئەوەی دەرفەت ڕەخسا بە ئاشکرایی باسی لێوە بکرێ.

٢٩.ئەو جۆرە حەولانە لەلایەن نووسەرانی ئیسلامی شەوە دران وەکوو نەجیب فازل کساکورەک و بە تایبەتی سادق ئاڵبایراک،بەڵام کارەکانی ئەوان زیاتر کۆ کردنەوەی بەڵگەنامەیە سەبارەت بە زۆرداری هەتا ئەوەی کە لێکاڵاکرنەوە و شیتەڵکردنی ئیدێئۆلۆژی کەماڵیستی بن – یارمەتی گرینگی دواتر لە بواری ڕەخنە گرتن لە کەماڵیزم – کە دیارەزۆر بەکەمی باس لە مەسەلەی کورد دەکەن بریتین لەم کتێبانەی خوارەوە:

Mete Tunçay’s Türkiye Cumhuriyeti’nde Tek-Parti yönetimi’nin kurulması (1923-1931) (The establishment of one-party rule in the Republic of Turkey, Ankara: Yurt Yayınları, 1981), Taha Parla’s three volume Türkiye’de siyasal kültürün resmî kaynakları (The official sources of political culture in Turkey, Istanbul: Iletişim, 1992), and Baskın Oran’s Atatürk milliyetçiliği: resmi ideoloji dışı bir inceleme (Atatürk’s nationalism: an investigation not in line with official ideology, Ankara: Bilgi Yayınevi, 1988).

٣٠.کتێبەکان گشتیان لە بەرایی ساڵانی ١٩٩٠ کاندا لە ئانکارا لە لایەن یورت کیتاپ –یایین چاپ کرانەوە، کە خاوەنی ئەو

وەشانخانەیە ئازایانە (بێ ئەوەی سەر بکەوێ) ملی لە بەر ملی هەموو فەرمانی قەدەغە کردن نا و داوای پێداچوونەوەی کرد

لە مەحکەمە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری قەدەغەکرانی کتێبەکان.

M. Nuri Dersimi, Kürdistan tarihinde Dersim (Dersim in the history of Kurdistan, Aleppo, 1952); Reşat ٣١ Hallı, Türkiye Cumhuriyetinde ayaklanmalar (1924-1938 (Rebellions in the Republic of Turkey, 1924-1938, Ankara: Genelkurmay Basimevi, 1972).

ئەو کارەی دوایی لە هەژمارێکی زۆر کەم دا چاپ کرا و ماوەیەکی کورت دوای بڵاو بوونەوەی کۆ کراوە.تەنێ بیست ساڵ دواتر لە چاپێکی رێگا پێنەدراو دا کەوتە بەر دەستی خەڵک.

(Istanbul, Kaynak Yayınları, 1992).

٣٢.بۆ لێدوانێکی کورت لەو بارەیەوە بە زمانی ئینگلیسی کە ئاشکرایە بۆ گەڵاڵە کردنی پێویستە بە پێزانییەوە باسی کاری بەشیکچی بکرێ بڕوانە:

Martin van Bruinessen, „Genocide in Kurdistan? The suppression of the Dersim rebellion in Turkey (1937-38) and the chemical war against the Iraqi Kurds (1988)“, in: George J. Andreopoulos (ed), Conceptual and historical dimensions of genocide (University of Pennsylvania Press, 1994), pp. 141-170.

ئەم بابەتە لە لایەن ئەو وەرگێڕەوە کراوەتە کوردیی سۆرانی و کاتی خۆی لە سوێد لە گۆواری ‚ڕابوون‘ دا بڵاو کراوەتەوە.

وەرگێڕانێکی تازەی هەر ئەم دەقە کە هەر باسی کۆمەڵکوژی دەرسیم ە، لەو دواییانە دا کراوە و بە زوویی بڵاو دەکرێتەوە

٣٣.پازدە ساڵی دیکەی کێشا هەتا لێکۆڵینەوەیەکی ڕەخنەگرانەی زۆر هەموولایەنتر بنووسرێ: بڕوانە بوشرا ئەرسانلی بەهار

Büşra Ersanli Behar, Iktidar ve tarih: Türkiye’de „Resmi tarih“ tezinin oluşumu (1929 1937) (Political power and history: the emergence of the „official history“ thesis in Turkey, Istanbul: AFA, 1992).

بەڵگەنامەی زۆر سەرنجڕاکێش لە مەڕ یەکێک لە باوە گەورەکانی تیوری زمانی ڕۆژ، حەسەن ڕەشیت تانکوت، لە کتێبی مەحمەد بایراق دا هاتووە:

Mehmet Bayrak, Açık-gizli / resmi-gayrıresmi kürdoloji belgeleri (Public and secret, official and unofficial kurdological documents, Ankara: Öz-Ge, 1994).

٣٤.ئەگەرچی ئەو بیروڕایانە گەپجاڕیین، بەڵام ئەو قوتابخانەی بیرکردنەوەیە هێشتا درێژە بە مانی دەدا. بە دوای کودەتای ئەڕتەش لە ساڵی ١٩٨٠ دا،دەزگای نیوە ڕەسمی ( تورک کولتورونو ئاراشترما ئەنستیتوسو) زۆر کتێبی کۆن و نوێی بڵاو کردەوە بە مەبەستی ئەوەی گۆیا بیسەلمێنێ کە کوردەکان تورکی ڕەسەنن.

٣٥.سی وسێ کەس لە لادێییەکان گیران، بەڵام هەریەکیان کە ژنێک بوو بەردرا. بە ساڵان دواتر، کاتێک کەشوهەوای سیاسی گۆڕا، ئەو ڕووداوە بوو بە باسی ڕۆژ و لە سالانی ١٩٥٠ کان و ١٩٦٠ کان دا زۆری لە سەر نووسرا. ڕۆژنامەنووسی لاوی کورد گوینای ئاسلان نووسێنێکی لە سەر ئەو ڕووداوە نووسی و بۆ ئەوە خەڵات کرا.

Yas tutan tarih: 33 kurşun (History mourns: 33 bullets, Istanbul: Pencere Yayınları, 1989). It was written after, but published before Beşikçi’s study.

٣٦.مەحکەمەکانی بەشیکچی ئەو سەرو بەندە دا لەم سەرچاوەی خوارەوە دا بڵاو کراوەتەوە:

Kürdistan üzerinde örgütlü devlet terörü ve Ismail Beşikçi: biyografi, savunmalar, mektuplar (The state terror established over Kurdistan and Ismail Beşikçi: biography, defense pleas and letters, Ankara: Komal, 1980).

٣٧.نووسینە هەرە گرینگەکان بریتین لە:

Bilim, resmi ideoloji, devlet, demokrasi ve Kürt sorunu (Science, official ideology, state, democracy and the Kurdish question, Istanbul: Alan, 1990); Devletlerarasi sömürge Kürdistan (Kurdistan, an international colony, Istanbul: Alan, 1990), and Bir aydin, bir örgüt ve Kürt sorunu: belgeler (An intellectual, an organization, and the Kurdish question: documents, Istanbul: Melsa, 1990).

٣٨.بڕوانە:

PKK üzerine düsünceler: özgürlügün bedeli (Thoughts on the PKK: the price of freedom, Istanbul: Melsa, 1992).

تێبینی وه‌رگێڕ: ئه‌م نووسینه‌ی پرۆفێسۆر مارتین ڤان بڕاونێسن جاری یه‌که‌م له‌م سه‌رچاوه‌ییه‌دا بڵاو بووه‌ته‌وه‌:

Kurdish Studies, vol. 5, 2003-2004 [2005], pp. 19-34.

ڤان بڕوانێسن له‌ سه‌ره‌تای مانگی دیسامبری ساڵی ‌2010 ش له‌ یادداشته‌کانی ماڵێی له‌ ووڵاتی فه‌یس بووک دا بابه‌تێکی دیکه‌ی سه‌باره‌ت به‌ به‌شیکچی بڵاو کردووه‌ته‌وه‌ به‌ ناوی : “ ئازادیی ئاکادێمیک و ئازادیی به‌یان: که‌یسی تایبه‌تی ئیسماعیل به‌شیکچی “ که‌ بڕیار وایه‌ به‌ زمانی تورکی له‌ کتێبێک دا بڵاو بکرێته‌وه‌ بۆ ڕێزلێنان له‌ به‌شیکچی .)))

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

Deine E-Mail-Adresse wird nicht veröffentlicht. Erforderliche Felder sind mit * markiert