کۆماری کوردستان لە روانگە جیاوزەکانەوە !

کۆماری کوردستان لە روانگە جیاوزەکانەوە !

سەرەتای دامەزرانی کۆماری‌ کوردستان ، تا کۆتای لە چاو خشانێکی خێرا دا . کۆماری کوردستانی لە بەشی رۆژ هەڵاتی نشتیمانی کوردا و لە ناو چوار چێوەی سنوری دابشکراودا و لە بەشی دەوڵەتی داگیر کەری ئێران دامەزرێنراوە، کە بەواتای دەوڵەتی خەڵکی کوردە.کۆماری کوردستان گەرچی خۆبەرێوەبردنێکی کەمتەمەنی خەڵکی کوردی ناوچەی مەهاباد بوو ، بەڵام لەو ماوەکەمەداو لەو سەر دەماشدا کە گیاندن، ونیشان دان،وبیستن کارێکی هێندە ئاسان نەبوو، کەچی ناوبانگو پشتگیریو دەستی هاوکاری نەک هەموو کوردانی رۆژهەڵات بەڵکو کوردانی هەرچوار پارچەکەشی پێگیشت .کۆماری کوردستان، کە لە سەدەی بیست دا‌ و لە دوای کۆماری ئارارات ، لە باکوری کوردستان ، سەری هەڵداو دامەزرا. پایتەختەکەی کۆماری کوردستان شاری‌ مھاباد بوو، کە ئەکەوتۆتە پارێزگای ئازربایجانی باکووری‌ خۆراوای‌ ئێران.ئەوەی لێرەدا بەپێویستی ئەزانم هەڵوەستەی لەسەر بەکێت ،سەرهەڵدانی کوردەکان ،و دامەزرانی کۆمار ،‌ و لەناوچوونی کۆمارە.کە هەر دووک بەشێک بوون لە قەیران و کێشەکەڵکەبوەکانی ئێران، ئەو ململانێ ‌وخۆبە مەزن زانیانەی لە نێوان ئەمریکا‌ و روسیا سۆڤیه‌تی ئەوسا دا ھەبوو، کە شەری ساردی لێکەوتەوە. سەرەتاوخالی دەست پێک لە مانگی ئابی ****١٩٤١، راپەڕینێکی جەماوەریی سەری هەڵداوهێزی حکومەتی ئێرانی لە چەند ناوچەیەک خۆی دا لە کزی و کۆنترۆڵ‌ کەوتە دەستی خەڵکی کوردستان. لە شاری‌ مھاباد، کۆمیتەیەک بە هاو کاری کۆمەڵە گەنجێک کە زوتر لە شێوازی خەباتی ژێر زەمینی دا کاریان کردبوو بەناوی (ژ کاف) کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد.وە بە پشتگیری و هاوکاری هەندێک لە سەرۆک خێڵ و کەسانی ناسراو کورد پەروەر تونیان چلەوی دەسەڵاتی ناوچەكەبە گرنە دەست. ئەندامان ورێبەرانی کۆمەڵەی‌ ژیانەوەی کوردستان (ژێ کاف)دەکەونە هەوڵی ئەوەی کە پێشەواقازی بەکێشنە ناو گەمەکەوە وسەر کەوتوش ئەن ، ئەوکات پێشەوا گەرچی هیچ پەیوندیو خەباتی لە گەڵ کۆمەڵە هیچ نەبوە، بەڵام کەسایەتی خۆدی پێشەوا ئەو باوەریەی لای ئەندامان ورێبەرانی (ژێ کاف) هەبوە و بە کارێزمایان زانیوە .( پێشەوا قازی محەمەد) لە گەڵ ئەوەی سەرۆکی بنەماڵەی‌ قازیەکان بوە کەسایتیەکی ئاینیو خۆش ناوی شاری مەهاباد وناوچەی مورکریان و خۆشەویست بوە، وە پیاوێکی خوێندەوارو بەهەیبەتو ناسراو بوە، کەواتە رێبەرانی کۆمەلەی ژیانەوەی کوردستان زۆر ورد بینو زیرەک بوون ، کە دەکەونە هەوڵی ئەوەی کەسایەتیەکی وامەزن بێنە ناو خۆیان هەلیشی بەژێرن بە رێبەریان.ئەو کۆمیتە یەی لەسەرەوە باسم کر تا کاتی دامزرانی کۆماری کوردستان وبەو یازدەمانگەی تەمەنی کۆماریشەو ،کە بە سەرکردایەتی و هەوڵو لێزانی پێشەوا( قازی محەمەد) ناوچەکەیان بە سەرکەوتنێکی بەرچاوەوە بۆ نەزیکەی ٥ ساڵ تا رووخانی کۆمار بەڕدەوام بوو.

ھێزەکانی روسیا سۆڤیەتی ئەوسا و بریتانیا لە مانگی خەزەڵوەری( ١٩٤١) ئێرانیان داگیر کرد، سۆڤیه‌ت لە ڕۆژ ئاواوە هاتنە ناو.هەرچەندە روسەکان بە روون و ئاشکرا دوودڵ بوون لە ئیدارە و خۆبەرێوەبرنی کورد. ھێزیان لە نزیک مھاباد دانەنا‌و تەنانەت نێردراوێکی مەدەنی ئەوتۆیان نەنارد بۆ ئەوەی کاریگەریی گەورە دروست بکات. لە رێگەی‌ چالاکیی (دۆستانە)وە، وەک دابینکردنی کەرەسەی‌ گواستنەوە، دەرکردنی سوپای‌ ئێرانی، و کڕینەوەی‌ تەواوی بەرھەمی تووتنەکەیان، پاڵپشتیی ئیدارەکەی‌ قازی‌یان دەکرد. لە لایەکی ترەوە، کوردەکان زۆر ئیدارەی کوردیان ئەبێزاند لەبەر ئەوەی رەتیان کردەوە ببنە بەشێک لە کۆماری دیموکراتی (فارس) ئازربایجان. ھەروەھا دژی‌ راگەیاندنی کۆماری‌ سەربەخۆی کوردی بوون.

C:\Users\Kamran\Desktop\Neuer Ordner (3)\Neuer Ordner (6)\1477375_10152297978617158_1526718247_n.jpg

دامەزراندنی کۆمار

لە ئەیلولی‌ ١٩٤٥، وەفدێک بە سرۆکایەتی پێشەوا قازی محەمەد‌و کۆمەڵێک لە پیاو ماقوڵان و سەر کردە دیارەکانی ئەوسەر دەمە کە زۆریان لە سەرۆک حەشیرەت وئاغاکانو رێبەرانی ئاینی پێک هاتە بوون. سەردانی تەوبریز دەکەن بۆ ئەوەی‌ چاویان بە کار بەدەست تانی سۆڤیه‌تی بکەوێت بۆ ئەوەی لە ‌ پشتگیریکردنی رووسەکان لە کۆمارێکی نوێ دڵ نیابنەوە، لەوێشەوە بۆ گفتوگۆ رەوانەی باکۆ ئازربایجانی سۆڤیه‌ت دەکرێن. لەوێ پێیان رادەگەیەنەن ،کە پارتی دیموکراتی ئازربایجان، پلانی گەڵاڵەکردوە بۆ دەست بەسەر دا گرتنی ئازربایجانی ئێران. لە ١٠ی‌ کانوونی یەکەمدا، پارتی دیموکراتی ئازربایجان لە پلانەکەیدا سەر کەوتو، دەستی گرت بەسەر پارێزگای‌ ئازربایجانی رۆژهه‌ڵات دا ، کە بەرلەوە بەدەست سوپای‌ ئێرانەوە بوو. پێشەوا قازی محەمەد ورێبەرانی ئەوسای کورد ،هەوڵی دووبارە کردنەوەی ئەو سەرکوتنە بەقازانجی کوردانیش ئەدەن و لە ١٥ی‌ کانوونی یەکەمدا، بناغەی کۆماری کوردستان بەسرکوتوانە بینا ئەکەن.

وە لە ٢٢ی‌ کانوونی دووەمی ١٩٤٦ لە گۆرەپانی چوار چرای شاری مەهاباد ، پێشەوا قازی محەمەد : بە ئامادە بوونی هەزاران هاووەڵاتی مۆمی کۆماری کوردستان دا ئەگیرسێنێ.لە گێرانەوەی هەردوو شاعیری گەورەی کورد دا( مام هەژار ومام هێمن) کە لە گیرانەوەی بیرەوەریەکانیان دا باسی ئەوە دەکە ن .کە زۆر جارو بەتای بەتی شەوانە تا درنگ ، لە گەڵ هاورێ کانیان لەو چاپ خانەیەدا کە لە رووسەکانیان وەرگرتەوە کار ئەکەن ، لە گەڵ زەبیعی و زۆر جاریش پێشەوای کورد لە گەڵیان کاری کردوە، وە هەر بەو چاپخانەی کە لە لایەن رووسەکانەوە پێیان دراوە کاری زۆریان پێکردوەو کۆمەڵێک پەرتوک ونوسرای تایبەت بەوسەر دەمەیان چاپ کردەوە .وە لە هەمووی گرنگ تر بە ئامانجی خۆ بەرێوە بردن کۆمەڵێک برگەوبابەتی هەن وکەی گرنگ لە پڕتووکێکدا چاپ وبڵاو ئەکەنەوە، کە ئەم برگانە لە خۆ ئەگرێت .

فیدراڵی بۆ کوردانی رۆژ هەڵات لە ناو چوار چێوەی سنوری ئێران

بەم مەرجانەی خوارەوە ،

کورد زمانی خوێندن و راگەیاندنی زمانی دایك بێ

هەڵبژاردنی ئەبجومەن لە پارێزگاکانی کوردستان بۆ چاوەدێری کردنی هەموو جومگە کانی دەوڵەتی مەرکز و پرسەنەتەویەکان

هەموو هەڵبژێراوەکان خەڵکی خۆسک ورەسەنی ناو چەکەبەن

مافی پێکەوە ژیان لە گەڵ کمەنەتەوەکان بەتایبەت ئازریەکان

یاسایەکی گونجاو بۆ مافی کرێکارو خاوەن کار

وەزیرەکانی ناو پەرلەمان و ناوی وەزاریرەکان وەزارەتەکان

ناوی وەزارەتەکان ناوی وەزیرەمان

سەرۆک وەزیران حاجی بابە شێخ

وەزیری جەنگ سەیفی قازی

وەزیری کیشوەر محەمەد ئەمین موعینی

وەزیری ئابووری ئەحمەد ئیلاهی

وەزیری گیاندن و تەلەگراف کەریمی ئەحمەدیان

وەزیری فەرهەنگ مەنافی کەریمی

وەزیری پەروەردە سەدیقی حەیدەری

وەزیری کار خەلیلی خوسرەو

وەزیری بازرگانی حاجی مەستەفای داودی

وەزیری کشتوکاڵ مەحموودی وەلی زادە

وەزیری ڕێگاوبان ئیسماعیلی ئیلخانی زادە

وەزیری تەندرووستی سەیید محەمەدی ئەیوبیان

وەزیری (موشاویر ) عەبدولرەحمانی ئیلخانی زادە

وەزیری داد مەلا حوسێنی مەجدی

کۆتایی کۆمارەکە

لە ٢٦ی ئازاری‌ ١٩٤7، بەھۆی‌ فشاری‌ ھێزە رۆژئاواییەکان، بۆ نمونە ئەمریکا، سۆڤیه‌ت پەیمانی بە حکومەتی ئێرانی دا کە لە باکووری ئێران ئەکشێتەوە. لە مانگی حوزەیران دا، ئێران دەستی گرتەوە بەسەر ئازربایجاندا. ئەمە بووە ھۆی‌ دابڕانی کۆماری‌ مھاباد لە سۆڤیه‌ت و دواجار بووە ھۆی‌ داڕمانی. لەم خاڵەدا، پشتگیرییەکان بۆ قازی محەمەد لە کەمبوونەوەدا بوون، بەتایبەتی لە نێوان خێڵە کوردەکاندا کە لە سەرەتادا پشتگیرییان لێدەکرد. بەرھەم‌و سەرچاوەی‌ داراییان نەما‌و شێوازی ژیانیان بەھۆی‌ دابڕانەکەوە بەرەو سەختی چوو. یارمەتی دارایی‌ و سەربازی لە سۆڤێتەوە نەما‌و خێڵەکان هیچ ھۆکارێکیان بۆ پشتگیریکردنی قازی محەمەد نەئەبینییەوە. زۆرێک لە خێڵەکان قازی‌یان بەجێ‌ دەھێشت. لە ٥ ی‌ کانوونی یەکەم، ئەنجومەنی شەڕ بە قازی محەمەدیان راگەیاند کە رێ لە ھەر پەلامارێکی سوپای‌ ئێران دەگرن کە بکرێتە سەر ناوچەکە. لە ١٥ی کانوونی یەکەم، سوپای‌ ئێران ھاتە ناوچەکە‌ و دەستی بەسەر مھاباد دا گرت. لەگەڵ ھاتنیان، چاپخانەی کوردی‌یان داخست، فێرکردنیان بە زمانی کوردی قەدەغە کرد، ھەر کتێبێکی کوردی‌یان بدۆزیایەتەوە ئەیانسوتاند. دواجار لە ٣١ی‌ ئازاری‌ ١٩٤٧، قازی‌ محەمەد بە تۆمەتی خیانەت لە دەوڵەتی ئێران، لە مھاباد لە سێدارە درا.

دوا پێشھاتە کانی دوای کۆماری کوردستان .!

مەلا مستەفای بارزان،کە لە سەرتادا بە هێزێکی باشو تۆکمەوە چووبۆ ناو کۆمارو بەرێزو عورمەتەوە پێشوازی لێکراو بەهۆی کۆمەڵێک ئەفسەرو پێشمەرگەی شارەزا وە خەزمەتی پاشی کۆماری کوردستان یان کرد چەند جارێکیش لوتی هێزی زەبڵاعی عکومەتی پاشایەتیان شکان کە بۆ هێشر کرنە سەر کۆمار هەنگاوی ئەنا .دوای تێک چوونی کۆمار مەڵامستەفا لەگەڵ سەربازەکانیدا کە لە باشوری کوردستانەوە ھێنابوونی، به‌شێکی سوپای‌ کۆماریان پێکھێنا بوو. دوای‌ رووخانی کۆمارەکە، زوربەی‌ سەربازەکان‌ و هەر چوار ئەفسەر شۆرەش گێرەکەش (سه‌رهه‌نگ عێزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز، سه‌رهه‌نگ مسته‌فا خۆشناو، سه‌روان محه‌ممه‌د مه‌حموود قودسی‌‌ و سه‌رگورد خه‌یروڵڵا عه‌بدولکه‌ریم)بڕیاری‌ گەڕانەوەیان دا بۆ عێراق. دوای ھاتنەوەیان بۆ دیوی باشور، ئەو چوار ئەفسەرە سزای‌ کوشتنیان بەسەردا سەپێنرا‌ و تا ئێستاش وەک شەھیدی قارەمانی‌ شەرەفمەندی کوردستان ناودەبرێن. وە چەندسەد سەربازێکیش لەگەڵ بارزانیدا مانەوە‌ و لە ماوەی‌ ٤٥ شەو رۆژدا کە بەرەو ئارزبایجانی سۆڤیه‌ت گرتیانە بەرو گیشتنە روسیە، هەندێک دەڵێن :گوایە زۆر هێرشوهەوڵی رێگری سوپای‌ ئێرانیان بۆ رێلێگرتنیان تێکشکاندەوە بەڵام ئەوە زۆر دورە لە راستیو واشیان لە خەڵکی گیان دەبوو کە ئاراس رووبارێکی مەزنەو چیا قوت ئەدا .بەڵام جۆگەلەیەک زیاتر هیچی تر نەیە.بالەوش گەرێم ، لە تشرینی یەکەمی ١٩٥٨دا وبەدوای هاتنە سەر کاری فیسەڵ مستەفا بارزانی گەڕایەوە بۆ باشوری کوردستان هەڵبەت مام جەڵال چووبەشوێنی دا ، و خەباتی دەستپێکردەوە. لێرەوە باسنەکردنی ماقوڵانەتر ە لە کردنەنی .

ئەم بەشەش بۆ مافی ئەوانەی بە راست یان خۆناراست کە مێژوویکیان نوسیوینەتەوە .

ھۆکارەکانی سەرنەکەوتن لەزمانی ئەوانەو کە دە ڵێن:

چەند سەر چاوەیەک !

ئارچیبالد بولۆچ رۆزڤڵت، کوڕەزای‌ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، تیۆدۆر رۆزڤڵت، لە کتێبەکەیدا “کۆماری کوردیی مھاباد” دەڵێت کێشەی‌ سەرەکی کۆماری کوردستان ئەوەبوو کە کوردەکان پێویستیان بە سۆڤێت بوو، تەنھا چانسیان، ھێزی سوپای‌ سوور بوو. بەڵام ئەم پەیوەندییە نزیکەیان لەگەڵ ستالین‌ و سۆڤیه‌ت وایکرد زوربەی‌ ھێزە رۆژاواییەکان پشتی ئێران بگرن. قازی محەمەد، ھەرچەندە نكۆڵيی لەو راستییە نەئەکرد کە لە رووی داراییەوە پشتیان بە سۆڤیه‌ت بەستووە، ئەوەی رەتئەکردەوە کە حیزبی دێموکراتی کوردستان پارتێکی کۆمۆنیست بێت، رایگەیاند ئەوە درۆیەکە کە دەسەڵاتدارانی سوپای‌ ئێران دروستیان کردووە، جگە لەوەی ئامانجەکانی خۆی‌ بە زۆر جیاواز لەوانەی سۆڤیه‌ت لەقەڵەمدا. ھەروەھا، کۆمارەکە بەدەست چەند کێشەیەکی ناوخۆییەوە ئەیناڵاند. جیاوازییەکی گەورە لەنێوان خەڵکی شار‌و خێڵەکییەکاندا ھەبوو، و ھاوپەیمانێتییەکەیان بۆ مھاباد لە داڕماندا بوو. وەک چۆن پێشتریش رایگەیاندبوو، خێڵەکان‌ و سەرۆکەکانیان تەنیا لەبەر ئەو ھاوکاريی‌ دارایی‌ و سەربازییانە پشتی قازی محەمەدیان ئەگرت کە لە یەکێتی سۆڤیه‌تەوە وەریدەگرت. ھەندێکی تر لە خێڵەکان دڵیان بە بارزانییەکان نەئەکرایەوە لەبەر ئەوەی نەیانئەویست سەرچاوە‌ و داھاتەکانیان لەگەڵ بەش بکەن.لە رووی داراییەوە مھاباد نشوستی ھێنا و ئەوە وەک مەحاڵ وابوو کە مھاباد لە رووی داراییەوە ھاوتابێتەوە لەگەڵ ئێران.

سەرچاوەکان

حکومەتە کوردییەکانی ئەمدواییە: بەشی سێیەم / کۆماری كوردستان

کوردپرێس

وەزیرەکانی کۆماری مەهاباد

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

Deine E-Mail-Adresse wird nicht veröffentlicht. Erforderliche Felder sind mit * markiert