!! کومەلە وەک بزوتنەوەیکی کومەلایەتی، خەباتیکی بەردەوام

mhaهەرچەند هەلسەنگاندنەکەی کاک حەسەنم بە ناوی،عبداللە مهتدی،دو موضعگیری و یک هدف؟ بە دل بوو. بەلام پیم باش بو سەرپی و ئاماژەئاسا گوزەر بە ناو دیاردەیکدا بکەم کە جەوهەری زیندوبون ،ئەو سنورەیە کە ناکریت لە جیگەیک و نوختەیکدا پیناسی یەکجاری بو تومار کەی.! کومەلە وەک بزوتنەوەیکی کومەلایەتی خەباتیکی بەردەوامە ،کورتکردنەوەی بو ناوی چەند کەسیک وەک ئوستورە و کالیزما لە بایخ خستن و لە ناوەروک دامالینی جەماوەریکی بەرینە لە هەژاران کە لە هیچ قوناخیکی ژیاندا نەیانهیشتووە ببیتە خاوەن ناو و نیشانی خوی.مەگەر ئەودەمەی لە قەتلگاکان و مەیدانەکانی بەرنگاری زورداران گیانیان بەخت کردووە،بەلام لەم کاتەشدا جاریکی تر وەک سەر دەمی زیندو بون ناحەقیان لی کراوە بە هوی قەواری گەورەو و رازاندنەوەی گوری سەروک و خاوەندەسەلات و دەست رویشتوکان گورکەیان ون و داپوشراوە.! ئەم سوننەتە کون و خیلەکیە وەک رایل و پوی جالجالوکە هەمو روانین و کردەکانی تەنیوەتەوە. وینەی گشتی لە ناو هەندیک وینەی تایبەت لە دار دراوە و وەک دەستەچیلەیک گری ئاوری بو تاقمیک پی خوشکراوە. لە بەرخودانی رەنجدەراندا پیوست دەکات ئەم متودە کلاسیک و کونە وەک ئەرکیکی جیدی لە خەبات تیک بشکیندری و روخساری گشتی جیگای هەندیک وینەو و تابلوی تاقانە بگریتەوە.ئەم وینەی کە سەر لەبەری ژیانی کریکاران و زەحمەتکیشان دلیان پی کراوەتەوە و شانازیان پی کردووە ئەویش تی کوشانی بی وچان و ئارەزوکانیانە نەک چەند وینەیک کە ئەوان دادەپوشی و تەنیا رولی ئامراز بونیان پی دەبەخشی.پشت گوی خستن و ریز لی نەگرتن لە کەد و فیداکاری زەحمەتکیشان تەمتی لە رابردویکی کوندایە و هەلوشاندنی ئەم جیهان لە فیکر و کردەوەدا کاتیک مومکینە کە تاقە کەسی موقەدەس و پیروزی بو وەلانی!! ئەگەر دوینی دەرفەت بو هەندیک کەس وەک دەسەلاتدار و ریگا پیدراو بە قیمەتی بیبەش کردنی هەرە زوری خەلک دراوە نابی ئەم سوننەتە سیبەر بخاتە سەر تیکوشانی کومەلە وەک زەرفی خەبات و مەجموعەیک موقەدەسی زیندو و مردو ئیستا و ئایندە کونترول بکات.ئەوانەی تونی دەسەلات و سەردەست بونن ،هەژاران تەنیا لە وتار و دیالوگدا ناودەبەن ئەگینا لە بریار و هەلویست گرتنی ئەم لاو و ئەولادا دەیانکەنە لەشکر و جلو کیشی ئەسپی بیرو ئارەزوی هەندیک سەروک خیل و بگ و ئاغا،کوشش دەکریت رەعیت بون و بون بە رەعیت بە ناو و ئەندیشەی جیا جیا روای پی بدریت.جل و بەرگ ودکوری سەردیوەخانەکان ناویتری لی بنریت،ئەگەر لەرابردودا زەحمەتکیشیک بە زور لە داردەبسترا و قەمچی لی دەدرا.ئەو ئیستا کوشش بکریت وای لی بکەن بو خوی دلخوازانە بچیتە مەیدانی تیلاکاری و لە ریفراندومیکی بە روالەت ئازادا سەروک عەشیرەو و ئاغاکان هەلبژیری!!!ئەوانەی شیداو سەرمەستی دەسەلاتی نیولیبرالەکان و هەوسارپچراوی سەرمایە و ئیستعماری نوی و کویلیتی مودیرنن لەو سەردەمەدا.دیانهەویت هیزی رەنجدەران و بی بەشان بەبارمتە بگرن . هیچ پەیوەندیکیان بە کریکاران و زەحمەتکیسانی کوردستان و زەرفی خەباتی ئەوان کومەلەوە نییە. کومەلە ملک و مالی هیچ کەس و کەسانیک نییە بیجگە لە دەرفەت و ئیمکانیکی خەباتی هەژاران .محمد ئاغایاری ،

تێبینی: زۆر بەداوای لێبووردنەوە بۆ نووسەری ئەمبابەتە، هاورێ و دۆستی ئازیز( کاك محمد ) کە دا بەزانی لە کاتی خۆی دا دواکوت ، هیوای بەردەوامی و هاوکاری زیارین ،وە بۆ بەر چاو روونی خوێنەران ئەوش لینکی ئەو بابەتەی کا ك حسن رحمان پنایە ،لە( رۆژ هەڵات تایمز ) کە بەرێزیان سەرنجی داوە ، لە گەڵ رێزی وسوەکەل هەواڵ نێر ، ( http://bit.ly/1mcZwTQ)

 

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

Deine E-Mail-Adresse wird nicht veröffentlicht. Erforderliche Felder sind mit * markiert