لە {134} هەمین ساڵ یادی کۆچی دویدا .
ناوی تەواو کارڵ ھێنڕیش مارکس ،کوری سێهەمی هاینریش مارکس لوی ،
کارل ماکس ، کەسایتیەکەی بەناودەنگ ، بیردۆزو ، فەیلەسووف، مێژووناس، کۆمەڵناس، ئابووریزانی وەڵاتی ئەڵمانیا بوو .بیری مارکسیستی و یەکێک بوو لە کاریگەرترین بیرەکان لە سەردەمی خۆی داو ئێستاو داهاتووشدا . کتێبی (سەرمایە) گرینگترین کتێبی بزووتنەوەی سۆسیالیستی یە ، وەهەر وەها بە ھاوکاری فرێدریش ئەنگەڵس تێزی مانیفێستی کۆمۆنیست، مێژوویی ترین بابەتی بزووتنەوە سۆسیالیستیان هێنایە بەرهەم .
کارڵ ماکس لە دایک بووی ڕۆژی“ 5 „ی مانگی“ 3 „ی ساڵی { 1818 } لە شای تری یر پرۆس . کاتێک ناوی پڕۆسمان هێنا حەزدەکەم روونکرنەوەیەک بەم بۆ بەر چاوروونی لەبەینی دوو کەوانەدا
(( بروسیا پڕوس یان پروسیا (بەزمانی ئەڵمانی: بە زمانی کۆنی بروسیا : (پغوسا) لە بنەڕەتدا ناوی دەڤەری ئەلمان نشین بوو کە دواتر ناونرا (بروسیای رۆژھەڵات). ریشەی پروسیا لە ناوی دانیشتوانی (بروس) ەوە ھاتووە کە بە رەچەڵەک (بالتیک) ی بوون. لە ساڵی { 1225} بە دواوە ، بوو بە مەڵبەندی دەوڵەتی سوارچاکە رەبەنەکانی ئەڵمان ، دواتر کراوە بە دوو کەرت، یەکیان لە ساڵی {1466} دا وەک بروسیای شانشین خۆی ناساند و سەر بە دەسەڵاتی تاجی پۆڵۆنیا بوو. کەرتەکەی تریش لە ساڵی{ 1525} وە، پاش وەلانانی پاشماوەی دەسەڵاتی سوارە رەبەنەکان، بە ناوی (میرنشینی بروسیا) ناسرا. لە ساڵی ١٦١٨ میرنشینی پروسیا بووە بەشێک لە میرنشینی براندنبیرگی ھەڵبژاردە کە لە ساڵی {1157} دا دامەزراوەو لە {1415} وە لەلایەن بنەماڵەی خانەدانی ھۆھنتسولرنەوە حوکمڕانی دەکرا.
دواتر ناوی بروسیا گشت ناوچەکانی دەوڵەتی براندنبێرگی داگرت پاش ئەوەی لە ساڵی {1701} دا خانەدانانی ھۆھنتسولرن ناوبانگی شای بروسیایان پێ درا. لەم ماوەیەدا ناوی بروسیا گۆرانکاری بنچینەیی بە خۆوە بینی پاش دانانی (میر فریدریشی سێھەم) بە پاشای شانشینی بروسیاو ناساندنی وەک فریدریشی یەکەم . ھەرزوو بروسیا بووە دەوڵەتێکی زلھێز لە ئەوروپا و رۆڵی رابەرایەتی کردنی وڵاتە ئەڵمانەکانی لە دەست نەمسا ، ئۆتریشی ، قەیسەرنشین دەرھێنا، تا لە ساڵی {1871} ئیمپراتۆریەتی ئەڵمان راگەیەنرا کە بروسیا بوو بە براگەورە ، و بریاردەر ناویان دا.
تا پاش روخانی پاشایەتی لە شۆرشی مانگی رێبندانی ساڵی {1918} دا پرۆسیا کرا بە کۆماری بەڵام زۆری نەخایاند و لە ساڵی {1932} دا کەوتە ژێر زەبری حکومەتە ئیمپراتۆریەتەکەوە و ھەڵوەشێنراوە. دەوڵەتی پرۆسیا لە جەنگی جیھانی دووەم بەتەوای کۆتایی پێ ھێنرا کاتێک ئەنجومەنی ھێزەکانی داگیرکەری ھاوپەیمان لە ساڵی {1947} دا بریاری ھەڵوەشاندنەوەیان دا، ساڵی {1949} دا لە سەربەشی زۆری رووبەری خاکی پروسیا کۆماری فیدرالی ئەڵمانیا واتە ڕۆژ هەڵاتی ئەوڵاتەیان پێک هێنا و پاشماوەی رووبەری خاکە کەی لە ساڵێ {1871} دا لە ناو جغزی پرۆسیا دابوون پارچە پارچەکراو بەر دراوسێکانی ئەڵمانیا کەوتن، لە فەڕەنساوە تا رووسیا.
ناوی پروسیا ئەمڕۆ وەک زاراوەیەکی مێژوویی و کەلتووری و جوغرافیایی بە کار دێت. بەھا بروسیایەکان ، لە یادەوەری زۆرینەی خەڵکی ئەڵماندا جێگەی شانازین چونکە بوون بە ھاندەری درووستبوون و بەرزبوونەوەی ئاستی دەوڵەتی ئەڵمانەکان لە جیھاندا، ئەم بەھایانە کە ھێشتا جێگەی پەیڕەوکردنن بریتین لە: رێکخستنی نموونەیی، رێزگرتن، خۆبەختکردن، پیرۆزکردنی قانوون، گوێرایەلی بە فەرمانەکانی دەوڵەت، دڵ راستبوون، ئارامگرتن، راستبێژی، ئابوورەکردن، رێزگرتن
لە کات، دوورکەوتنەوە لە لاف لێدان و لووتبەرزی، و خۆماندووکردن… ))
کارڵ ماکس لە شاری تریری دەست دەکات بەخوێندەن
هەر لەو شارە دا خوێندنە سەرتایەکان کۆتای پێدێنێت و
بۆ زانکۆ دەچێتە شاری بۆن و لە بەشی قانوندا بۆ ماوەی
ساڵێک و دواتر دەی گۆرێ بۆ زانکۆی برلین . لە زانکۆی
برلین دەست دەکات بە بەخوێندەن لە بەشی فلسەفەو مێژوو .
کارڵ مارکس لە ساڵی „١٨٤١“ دا و بە پێشکەشکردنی نامەی دوکتوراکەی سەبارەت بە جیاوازی نێوان دوو (فەلسەفەی یۆنانی) کۆتای بە خوێندنی زانکۆی ھێنا. لەو سەر دەمە دا خوێندنەوەی لە سەر بیرۆکەکانی ھێگێل دەکرد وکەڵ کەڵەی ئەو بیرە ی لە مێشکیدا بووە . خۆی بە ھێگڵی دەزانی و ڕوانگە ماتێریالیستی و دژە ئایینەکانی ئەو سەردەمەی وەڵاتی ئاڵمانیای لا پسند بووە .
کارماکس بەهۆی ئاشنابوونیەوە لەگەل فرێدریش ئەنگەڵس زۆر شتی لە ژیان دا دەگۆرێت ،هاوکات دەست دەکەن بە کارکردن ،هەر ئەوەش دەبێتە هۆکار بۆئەوەی پەیوەندی لەگەڵ چوارچێوی بیر و ڕا گۆڕینەوەی زانکۆکانی ئاڵمانیا بەبرێ و بەشێوازێکی بەرفراوانتر و لە بزووتنەوە کرێکاریەکانی ئورووپا دا بەشداری بەکات . بیر مەندیو کارامەی کارڵ ماکس لەو سەردەمەدا وای لێ کردە بوو کە لە وەڵاتەکەی خۆی دا کەسێکی خۆشەویست نەبێت . هەر ئەوەش هۆکار دەبێت بۆیەوەی لە ئاوارەیدا ژیان بەکات وهەر لە ئاوارەیشدا سەربەنێتەوە . کارڵ ماکس زیاتر لە { 30} ساڵی ژیانی لە دوای دوور خسنتەوەی لە زێدی خۆی ، لە لەندەن ژیانیکرد و ھەر لەوێش ئاخر ساتەکانی ژیانی بەرێکرد .
کارڵ ماکس وەنەبێت بە دوورخسنەوەی پشتو پەنای نەمابێت ، تەنانەت لە سەردەمی ژیانی خۆشیدا پاڵپشتی و هاو بیرو باوەری زۆری ھەبووە. بەڵام لە دوای ژیانی ماکس و هێزو قودرەت گتنی بۆلشێڤیکەکان لە ڕووسیالە ساڵی {1917}، مارکسیزم و کۆمۆنیزم لە دونیادا پەڕەی سەند وجارێکی تر کارڵ ماکس لە دایک دەبێتەوە .
بەڵگەش بۆ ئەوە ، لە ساڵی {2005} دا بوو کە بی بی سی دەستی کرد بە ڕاپسییەك کە لەو راپرسیەدا {2} ملیۆن کەس بەشداریانتێداکرد ، کارڵ مارکس وەک کاریگەرترین کەسایەتی لە سەر بیری گشتی لە ھەزارەی دووھەمی زایینیدا ناسراو ، دوای ئەویش ئەلبێرت ئاینشتاین و ئیساک نیوتۆن بە پلە کانی دووھەم و سێھەم ھاتنەوە .
„مێژووی کۆمەڵگای مڕۆڤایەتی ، سەرجەم پێک هاتەوە لە خەباتی چینایەتیە“ وتەیەکی کاریگری مانیفێستی کۆمۆنیستە
ئێستاشی لە گەڵبێت لە وەڵاتی ئەڵمانیا دا لەسەرفەلسەفەو بیرو راکانی کارڵ ماکس لە خوێندەنگاکاندا دەرسی لەسەر دەخوێندرێت .وە یەکێک لە بەناو بانگترین زانکۆکانی ئەم وەڵاتە لە شاری لایپزیک بەناوی کارڵ ماکس کراوە .
پاش بەرپابوونیشۆرش لە ھەریەک لە فەڕانسە و ئاڵمانیا، حکوومەتی بەلژیکا ترسی ئەوەی دەبێت شۆرش لەو وڵاتیش تەشنەبەکات ، هەر بۆیە ش کارڵ مارکس دوورە وڵات دەکرێت . سەرەتا کارڵ مارکس چوو بۆ پاریس،ئەوش دەوای ئەوە دێک کەلە گەڵ دڵ خوازەکەی پەیوندی خۆشەویستی رێک دەخن ولەگەڵ باوکیشی دا توشی لە یەک خشان وگرژی لە نێوانیان دەکەوێت . پاشان ڕوو دەکاتە کۆلۆنیا، لەوێش قۆڵی خەباتی لێ هەڵ دەماڵێو ، دەست دەکات بەدامەزرانی ڕۆژنامەیەك بەناوی راینیشێ نوێ ، ئەم ناوەش لە سەر شوێنی لەدایک بوونی سەر چاوەی گرتەوە واتە لە ناوی رووباری ڕاین وئەو مەڵبەندەی لێی بەوە . وە ئەو هەڵەی قۆستۆتەوە و دەستی بەکارو خەباتی شۆرشگێری کردە وە . تا لە ساڵی {1849} دا دەستگیردەکرێ بە تۆمەتی ھاندان بۆ یاخیبوونی سەربازی دادگای دەکرێت . دواتر تۆمەتەکەی لەسەر لادەبرێت و دەگەرێندرێتەوە بۆوەڵاتی ئەلمان . دوابەدوای ئەوە و لە ساڵی {1852} کە گروپە کومەنیستەکان ھەڵی خەبات یان بەر تەسک ئەبێتەوە. کارڵ مارکس خۆی تەرخان دەکات و بەردەوام دەبێت لە پەیوەندی و لەو پێناوەشدا بە سەدان شۆرەشگێر بۆ پێکھێنانی ڕێکخراوێکی نوێ لە دەوری یەک کۆ ئەکاتەوە .هەر لەم پێناوەداو هەر ئەم ھەوڵانەش بووە ھۆکارو پێکھێنانی ئەنجوومەنی نێونەتەوی .
کارڵ مارکس لە ڕۆژی 14 ی مانگی 3 ی {1883} دا لە پاش {30} ساڵ ژیان لە تاراوگە نەشینیدا و لە تەمەنی {65 } ساڵی دا لە وەڵاتی ئینگلیستان ولە شاری لەندەن کۆچی دوای دەکات . هەر لە وێش نێژراوە .
سەر جەم بەرهەمەکانی کارڵ ماکس ، بەزمانی فارسی ….
سرمایه (کاپیتال)، ترجمهٔ ایرج اسکندری، اولین انتشار: ۱۳۵۲، چاپ جدید: ۱۳۸۳، انتشارات فردوس
سرمایه، نقدی بر اقتصاد سیاسی (جلد یکم)، ترجمهٔ حسن مرتضوی، چاپ اول: ۱۳۸۶، انتشارات آگاه
سرمایه، نقد اقتصاد سیاسی (جلد دوم)، ترجمهٔ حسن مرتضوی، چاپ اول: ۱۳۹۳، انتشارات آگاه
سرمایه (کاپیتال)، تحلیل نقادانه تولید کاپیتالیستی (جلد یک)، ترجمهٔ جمشید هادیان، انتشار کاغذی: ۱۳۸۶، انتشار نسخه رایگان الکترونیکی: ۱۳۸۷
گروندریسه، مبانی نقد اقتصاد سیاسی، ترجمهٔ باقر پرهام و احمد تدین، چاپ اول ۱۳۶۳، انتشارات آگه
دربارهٔ مسئلهٔ یهود؛ گامی در نقد فلسفهٔ حق هگل، ترجمهٔ دکتر مرتضی محیط، ویراستاران: محسن حکیمی-حسن مرتضوی، چاپ اول: ۱۳۸۱، نشر اختران
دستنوشتههای اقتصادی فلسفی ۱۸۴۴، ترجمهٔ حسن مرتضوی، چاپ اول ۱۳۷۷، انتشارات آگه
دربارهٔ تکامل مادی تاریخ (دو رساله و ۲۸ نامه)، ترجمهٔ خسرو پارسا، چاپ اخیر: ۱۳۸۰، نشر دیگر
صورتبندیهای اقتصادی پیشاسرمایهداری، ترجمهٔ خسرو پارسا، چاپ اول: ۱۳۵۳ چاپ اخیر: ۱۳۷۸، نشر دیگر
لودویگ فوئرباخ و ایدئولوژی آلمانی، ترجمهٔ پرویز بابایی، چاپ اول: ۱۳۷۹، نشر چشمه
رسالهٔ دکترای فلسفه (اختلاف بین فلسفهٔ طبیعت دموکریتی و اپیکوری)، ترجمهٔ دکتر محمود عبادیان، حسن قاضیمرادی. چاپ اول:۱۳۸۱، نشر اختران
هیجدهم برومر لوئی بناپارت، ترجمهٔ باقر پرهام، چاپ اوّل: ۱۳۷۷، نشر مرکز
نبردهای طبقاتی در فرانسه، ترجمهٔ باقر پرهام، چاپ اوّل: ۱۳۷۹، نشر مرکز
جنگ داخلی در فرانسه ۱۸۷۱، ترجمهٔ باقر پرهام، چاپ اوّل: ۱۳۸۰، نشر مرکز
پنج مقالهٔ مارکس و انگلس دربارهٔ ایران، ترجمهٔ دکتر داور شیخاوندی، چاپ اوّل: ۱۳۷۹، نشر آتیه
سانسور و آزادی مطبوعات، ترجمهٔ حسن مرتضوی، چاپ اول: ۱۳۸۴، نشر اختران
فقر فلسفه، ترجمهٔ آرتین آراکل، چاپ اوّل: ۱۳۸۳، نشر اهورا
خانواده مقدس، (مترجم) تیرداد نیکی، تهران: نشر آمه، ۱۳۸۸
سەرچاوەی ئەم بابەتە بەشێکی ویکیپیدیای فارسی یەو بەشێکیشی زانکۆی شاری لایپزیکی ئەالمانە . وسوەکەل هەواڵنێر 14 لەسەر 15 ی 3ی 2017