! کاریگریەکانی زمانی(دایک) لە مێژووی مڕۆڤایەتی دا

! کاریگریەکانی زمانی(دایک) لە مێژووی مڕۆڤایەتی دا

IMG_152پێناسە کردەنی زمان کارێکی ئەوەندە ئاسان نیە ، کە بەیک بابەتو چن بابەت بەتواندرێت ! جواب بەهەموولایەنەکانی بەدرێتەوە.زمان گرنیگ ترین و دیار ترین ئەبزارە ، بەدەست مڕۆڤەوە بۆ پێناسەکردن وجیاکرد نەوەی رەنگو توخمو شێوازە کانی قسەو گفتوگۆ. وە گرنگترین و سەرەکیترین پردی پەیوەندیە بۆ لە یەک تێگیشتن و پێناسە کردنی نەتەوە .زمان یەکێکە لە کۆڵەکەوپایەبەهێزەکانی هەر رەگزوبنچینەیەک.زمان سمانێکی گرنگی هەر کۆمەڵگەیەکەو پاراستەن وگرنگیدان پێی کارێکی نیشتیمانی و پێویستە .وەئەرکیشە لە سەر هەر تاکێک کە گرنگی پێبەدا و بەشێوازی گونجاو پلانی بۆ داندرێت بۆ پاراو ی و بەر فراوانی ،وەهەمووکات پێویستی بە لا لێکردنەوە هەیەو دەبێ ! .لە چوار چێوەی خێزان و قوتابخانەو شوێنە گشتیەکان و کۆرو کۆمەلە کۆمەلایەتیەکان ، پێداگری لە سەر بەکرێ ولەرێگەی زمان زانان وپەسپۆرانەوە هەوڵی خۆرێک خەستەن وفێرکردنی بۆ بەدرێ .! زمانی(دایک) سەرە تایی ترین مافە کە مڕۆڤ هەیەتی . وەبە خوێند نەوەی مافە مڕۆیەکان وگەردوونیەکان دەگەین بەو راستیە ، کە زمانی (دایک) سەرەتایی تین مافە کە مڕۆڤ هەی بێ . بەڵام وەک دەبینین زۆر کەمەنەتەوە هەن ،کە کەوتوونەتە بر گورزی ستەمووچوسانەوەی نەتەوە باڵا دەست وداگیر کەرەکان وە .وە ئەو کەمەنەتەوانە نەک هەر لە مافی خاوەنداری لە خۆ و نەتەوە و کلتورو ئاین بێبەش کراوەن بەڵکوو لەزمانی (دایک) بێ ماف کراون . کە کاتێکیش هەر نەتەوە وقەومێک بێماف کرا لە ئەسڵوو ئەساسی خۆی ،ئەوە بێگوومان نەک هەر بەرە وکاڵ بوونەوە دەچێ ،بەڵکوو بەرو لە بیر چوونەوە وسرینەوەش دەچێت.ئێمەی کوردیش نەموونەیەکی زیندووی دەیاری ئەو قۆربانیەین،کە بەنامەرۆڤانە ترین شێوە و شێواز هەوڵی بەن برکردن و لەبیر چوونەوی نەتەوەو کلتوو زمانمان دەراوە، لە چەند لاوە .بە جۆرەها شێوازو پلان هەوڵی سرینەوە وکەم کرد نەوەی زمان وفەرهەنگو کلتورمان دەراوە. بۆ ئەومەبەستەش هیچ ڕێگایەک نەماوە فەکریان بۆی چووبێو و لەسەر میلەتی کورد تاقیان نەکرد بێتەوە .لەو شوێنانەی کە توانیو یانە بە شەرو پێکدادان ودەست درێژی ودەست بەسەر داگرتن بیکەن کەم کاریان نەکردوە .وەلەو شوێنو ناوچانەش کە بۆیان نەکراوە بەتەواوی لەبەینی بەرن و کاری گریان لەسەری کەم بوە ، وازیان نەهێناوە ولە فکری کەم کردنەوە وهەوڵی ئەوایان داوە کە هیچ نەبێ لە گەشەکردنی بەخەن . بە جێگای ئەوە لەو دەڤەرانە خەڵک لە بیری نەتەوەیی و زمان وئەسڵی خۆی دابێ ، بەشتی لاوەکیەوە سەرقاڵیان کردون و کەڵکیان لە لاوازی ونەبوونی رادەی گونجاوی هۆشیاری خەڵک وەر گرتەوە .وە سەرنجیان بۆ لای کۆمەڵێک کێشەو گرفتی کۆمەڵایەتی بردوە .وەبە شێوەیەکی زۆر نامەرۆڤانە ئەو شێوازانەیان بەکار هێناوە ، کە مەرۆڤ دووچاری شکست دەکات . وەک باری ئابووری خێزان و کۆمەڵگا وەلە سەرووی ئەوەشەوە باری ئەمنیەت ، کە بەداخەوە کۆمەڵگەی کوردی بەهۆی باری جوگرافیاو داگیر کردەنی خاکە کەیەوە ،هەمووکات لەژێر کاری گەری ئەم دووهۆکارەدابوە وهەیە .هەر بەو هۆکارانەشەوە بوە کە گەورەتەرین زەر بەی خوار دەوە. وەک دەزانین لە زۆر کات و شوێن تەنها بۆ دەرێژە پێدان بەژیان ،گەورەترن قوربانی داوە .وە ئەوەندەی لە خەمی بەزیندوو مانەوەی کەسەنەزیکەکانی دەوری بوە .ئەوندە لە بیری زمان ونەتەوەو کلتوری هۆزو تیرەو ڕەچەڵکی خۆی نەبوە و فەکریشی لێنەکر دۆتەوە .وەناهەقیشی نەبوە کە لەبیری خۆشی بەردۆتەوە. چوونکا ئەوەش شێوازێکی جوانی تری مڕۆڤەو کەس ناتوانێ بە کەس بەڵێ وامەبە .بەڵام با لێرەوە هەوڵەکانمان چرکەینەوە ، بۆ پیرۆزیەکانی زمان و زیندوو کردنەوە و پێداگرتن لە سەر بەرسمی کردنی ..ئەوەی لە سەرەوە باس کرا لە سەر زمانی (دایک) دیارە بە پێی شوێن و کات دەگۆرێ .وەک باسم کرد و هەموان ئەوراستیەش بە باشی ئەزانەن ،کە زمان بۆ پێناسەی نەتەوەییەو هەرزمانە کەدەتوانێ بەخێرای کەسێک بەستێتەوە بەوڵاتێکوە یان بەنەتەوەیەکەوە گرێی بەدات .هەر مڕۆڤێک کە بۆی کراو لەتونای دابوو پێویستە وزۆر باشە جگەلەزمانی (دایک) چەندین شێوەزاراوە و زمانی تریش بەزانێ و ئەمە ئاسانکاریەکی باشو پیرۆزە بۆ خۆناسان دەنو لەیەکتێگەیشتەن و نەزیک بوونەوە و دۆستایەتی ئاستی نەتەوەکان .بەڵام رووی ئەم قسەیەم لەو هەزاران هاووەڵاتیە کوردانەیە کە ئێستا وەک ماسیەکی بەچوک لەدریادا بووین بەتۆری لە بیر چونەوە وە .چۆن باوەر بەوە بەکەم ؟ مەرۆڤێک خاوەن زمانی (دایک) بێو بەتوانێت بەزمانی ئەو وەڵاتەی تێی دادەژی قسەبکا بەڵام زمانەکی خۆی واتە زمانی (دایکی) لە بیر بکات . بەبروای من ئەمە کارەساتەو خەتەرێکی گەلێک مەزنە .مەڵێن (تاهیر وسوەکەلی) کەسێکی ناسیۆنالیستەو وشک و نەخوێندەوارە ! بەڵکو ئەوی من دەیڵێم پابەند بوونە بە سەرەتایتەرین مافەوە ، کە مڕۆڤ دەبێ ! خاوەنداریەتی لێبەکات ،وە پەیوەستبوونە بەیەکەم بیر کردنەوە و ئەسڵو خوێنەی وەک نەتەوە و تیرەو رەگەز بەناو رەگەکانیا هاتوچۆدەکات .بەهێزی و لاوزی هەوڵەکان بۆ مانەوە و لە بیر نەچونەوەی زمانی (دایک) پەیوندی بە رادەی تێگیشتن وپێگیشتەنی ئاستی نەتەوایەتی بوونی کەسایتیەکانەوە هەیە .زۆر بەداخەوەم من : کە ئەوە دەڵێم بەڵام لە زۆربەی وەڵاتەکان کە کوردی تێدا دەژی کەمتازۆر ،منداڵانی کورد لە ژێر کاریگەری لە بیر کردن و لاوازبوونی زمانی (دایک)دان .وە هەر بەو پێیورە ش چاوەر وانی و مەترسی دابرانیان لێدەکرێ . ئەگەر هاتوو زمان لەبیر کرا ،ئەوە بێگومان فەرهەنگ و کلتوری نەتەویش بەرەو نەمان دەچێ .رەنگە بێ ئینسافی بێت کەمن بەڵێم ئەم خەتەر لە سەر هەموو خێزانێکی کورد هەیە ، چوونکە زۆر خێزان هەستیان بەو مەترسیە کردوە و لەهەوڵی بەگژدا چوونەوی پاراستن و مانەوە ی زمان و فەرهەنگی خۆیان دان. بە هەر شێوەیک کە بۆیان بەکرێت هەوڵیان داوە. داهەوڵەکان بەتاکو لە نێو خێزاندابێ یان بە وەرگرتەنی هەندێک یارمەتی دەورو بەر، کە هەرچەندە بەداخەوە زۆر کەمە ئەو هەوڵو کۆشەشانەی دەکرێت بۆ کۆکردنەوەی منداڵانی کورد لە دەوری یەک . بۆ فێر بوون و پەروەردە کردنیان ،وەکە هەشبێ بەراستی جێگای دەست خۆشیو فەخروو شانازیە ، وە کەسانێک هەن بەبردەوامی لە هەوڵو کۆشەشی ئەوەدان بەبێ بەرانبەر و خۆبەجشانە کاتی خۆیان دەبەخشن بەو ئەرکە پیرۆزە .کاتی خۆیان تەرخان دەکەن بۆخەزمەت کردن و فێر بوونی منداڵانی کورد و هاووەڵاتیا نی دوور لە نیشتیمان .لایەنی پەر وەر دەکردن وفێر کردەنی منداڵان ئەرکێکی گرینگ و پیرۆزە . دا لە هەر بەشێک بێ وەک فێر بونی زمان خوێند و نووسین یان هەر بابەتێکی تر بێ وەک جوگرافیا و مێژوو کلتووری نەتەوایەتی ،وە بەتایبەت بۆ منداڵی کورد ! کە گەلێکە بە درێژای سەدان ساڵ رووبەروی ماڵوێران کاری و زوڵمو چەوسانەوە و داگیر کردن بۆتەوە .هەر بۆیەش پێویستە لە سەر هەر تاکێکی کورد ئەرکی نیشتیمانی خۆی جێبەجێبەکات .زۆر گرنگە نەوەیک پەروەردەکەین و بە هەمووشێوەیک هانی بەدین تا بەردەوام لە ملمەلانێ دا بێ بۆ گەیشتەنی گلکەمان بە ئامانجە رەواکانی کە ساڵاهایە بۆی لە سەنگەر دایەو رووبارێک خوێنی بۆ رشتوە .ئەمڕۆ کە هەلی ئەوەمان بۆ رەخساوە لە رێگەی زمان و ناسنامەی نەتەوە وە بەتوانین کێشەکانمان یەک لای بکەینەوە . وە ئەوش لە رێگەی زمانەوە زیاتر ئەتوانین ئەسڵیەتی خۆمان و کێشە چق بەستوەکانی سەدان ساڵەی میللەتەکەمان بەگووێی رای گشتیو دنیا بەگەیەنین . تاهیر وسوەکەل..٠٩،٠٣،٢٠١٤

 

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

Deine E-Mail-Adresse wird nicht veröffentlicht. Erforderliche Felder sind mit * markiert