(شه‌رفخانی به‌دلیسی) هه‌روه‌ک ئاشکرایه که شه‌ره‌فنامه به گه‌وره‌ترین شاکاری مێژووی گه‌لی کوردستان داده‌نرێ، به‌سه‌ره‌تاو ده‌سپێکی مێژووی نوێی گه‌لی کورد داده‌نرێت. شه‌رفخانی به‌دلیسی خۆی له خۆیدا وه‌رچه‌رخانێکی گرنگی مێژووی ڕامیاری و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و کلتووری گه‌لی کوردستانه،( شه‌رفخانی به‌دلیسی) که گه‌وره‌ترین ڕووناکبیرو نووسه‌ری سه‌رده‌می خۆیه‌تی به‌نووسینی شه‌ره‌فنامه نه‌ک هه‌ر زانیاری زۆر‌و زه‌به‌ندی له‌مه‌ڕ جوگرافیا‌و ژیانی ڕامیاری و ده‌سه‌ڵاتی کورد‌و زمان و ڕووه هه‌مه‌جۆره‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی بۆ تۆمارکردوین.
ژیان و مێژووی ( شەرفخانی بەدلیسی) .
(شەرفخان) یەکێکە لەو میرە کوردانەی کە لەگەڵ ئەوی خۆی وەک کەسایەتی رۆڵی گرنگی بوە ، لە مێژووی حوکمرانیو بەرێوەبردندا،و سەردارێکی مەزن بوە لە سەر دەمی ژیانیدا کە لە ساڵی“ ١٥٤٣“ تا “ ١٦٠٤“زایندا ژیاوە .کەسایتیەکی زانا‌و بلمەتی سەر دەمی خۆی بوەو گرنگی زۆری داوە بە زانست‌و زانیاری وناسینی گەلەکەی وە هەر ئەو دڵ سۆزەی گەلکەشمان زۆر لە مێژووی نەتەوەکەی بۆ پاستوین و، هەستاوە بە نوسینەوەی بنچینەو رووداوە گرینگەکانی ناو هۆزو میرنەشینەکانی کورد و کوردستان .زۆر پڕسی گرنگی لە فەوتان پارستوە،
(شه‌رفخان) کوڕی میر شه‌مسه‌دین به‌دلیس له ساڵی“٢٥، ٠٢،١٥٤٣“ میلادی له ناو کۆشی بنەماڵەیەکی میرزادەی کورد لە گوندی گه‌رمه‌ڕووی نەزیک به‌شاری “ قوم“ی ئێران و „٢٩“ ساڵ لە دوای شەری نەگریسی چالەدران ودابەشکردنی کوردستان ،ئەو میرە کوردە چاوی بەدنیا هەڵێناوە ،( شەرفخانی) میرزادەی کورد له‌دیوه‌خانی (شاته‌همان سپی یه‌که‌م) له‌ساڵی „١٥٤٣ „تاساڵی „١٥٧٦“ له‌ناو بنەماڵە و لەگەڵ کوڕه‌کانی شا ( تەهمان) ژیاوه. له ساڵی „١٥٧٦ز“ شاه( ئیسماعیل ) شای سهفهویەکان ، نازناوی میری میران پێدراوە و ، کراوە بە سه‌رۆکی یەکێک لە هۆزە کورده‌کانی ڕۆژ هەڵاتی کوردستان . له کانوونی دووه‌می ساڵی“ ١٥٧٨ز“ له سەرەتای هەڵگیر سانی شەری نێوان سەفەویەکان و عوسمانییه‌کان دا پشتی ئێرانییه‌کان سەفەویەکان بەر به‌رده‌دات و پەشتگیری لە عوسمانییه‌کان ده‌کا و به‌خۆی و زیاتر لە٤٠٠ شەرکەرەوە لە رووی ئێرانەکان هەڵ دەگەرێتەوەو، رێبەرەیو سه‌رکردایه‌تی عوسمانییه‌کان ده‌گرێتە دەست . له ساڵی ١٥٨٩زدا سوڵتان مورادی سێیه‌م سوڵتانی عوسمانەکان ،وەک پاداشتێک بۆ پاڵپشتی کردنی عسمانیەکان و ، بۆ زیاتر تورەکردنی ئێرانیە سەفەویەکان ، نازناوی خان ده‌به‌خشێته شه‌ره‌فخان ولە میر شەرەفەوە دەیکاتە شەرفخان و میری ویلایه‌تی به‌دلیس وەک پاداش دەبەخشێت بە شەرەفخان . میر شەرەفخانیش له ساڵی“ ١٥٩٠ ز“ دا‌و له ته‌مه‌نی ٥٣ ساڵی جڵه‌وی قەڵەم رەوەی میرنەشینەکەی خۆی ده‌داته ده‌ست کوڕه گەورەکەی ، میر شه‌مسه‌دین به‌گ.بۆ ئەوەی دەستی بەتاڵ بێت بۆ کۆکردنەوەو نوسینەوەی مێژووی شۆرشەکوردیە خۆرسکەکانو کەسایەتیە ناو دارەکانی ،شەرەفخان هەموو توانایەکی فکری‌و جسمی خۆی دەخاتە گەر بۆ مەبەستە مەزنەکەی و له ساڵی“ ١٥٩١ تا١٥٩٢ز“ ده‌ستی کردوە به نووسینەوەی شهرهفنامهو له „٠٤،٠٨،١٥٩٧ ز“ کۆتای بە نووسینی شه‌ره‌فنامه دهێنێت و بەسەر کەوتوی ته‌واو ده‌بێت ،وە پوخته‌و کاکڵەی نووسینه‌کانی لهکۆتایەکانی ساڵی ١٥٩٧زدا گەیش تۆتە کۆتایی و، شانی بەهێزی نەتەوە پەرستودڵ سۆزی بۆ کورد وکوردساتن به‌م جۆره لە ژێر باری قورسی خەیاڵی دەردێنێو، بە سەرکوتوی کۆرپەی پڕۆژه‌ی تۆمارکردنی کوردی لەدایک دەبێ و نێوکی دەبرێت ولە ژانی خەیاڵ شان‌و شەوکەتی قوتار دەبێت . میر شه‌ره‌فخانی بەدلیس تا ساڵی “ ١٦٠٤ز“ژیاوە.وە لە تەمەنی“ ٦٠ “ ساڵی دا 1012ی کۆچی دوایی کردووه. به‌ساڵنامه‌ی زایینی“ 60″ ساڵ ژیاوه‌و بەڵام به ساڵنامه‌ی کۆچیش“ 63″ ساڵ ژیاوه. واتە ساڵی „١٠١٢“ی لە تەمەنی“ ٦٣“ ساڵی دا کۆچیکردوە.
شەرەفخان ئەو بەر هەمە مەزنەی لە دوای خۆی بۆ نەتەوەی کوردی جێهێلاوە ، بەراستی شاکارێکی گەڵێک مەزنەوە ،مێژوویەکی پاکی کوردی بۆ لە فەوتان پاراستووین ، وە زۆر لایەنی سەرنج راکێشی وەخۆی گرتوە.شەرفنامە بەبروای< من > شەرەفی زۆر لایەنی گرنگی مێژووی گەلەکەمانی پارستوە. یەکم جار کە شەرفنامەم بینی بەفارسی زۆر بەڵامەوە گرنگ نەبوو ، ئەوش لە بەر ئەوەی <من > باش لە فارسی تێنەدەگەیشتم و نەم ئەتوانی لە مەزنی ئەو شاکارە سەر دەرکەم ،بەهاری ساڵی ١٩٨٨ بوو رێم کوتە کتێبخانەی قەڵادزێ و بەشوێن دیوانی مامۆستا گۆران دا دەکەرام بە سوتفە چاوم بە شەرفنامە کەوت وکەمێک چاوم گێرا بە لاپەرەکانیداو هەندێک شتی تازەم دەکەوتە بەرچاو،و بەزمانێکی پارو شیرینی کوردی ،/ زمانی مام هەژار موکریانی/ دا چۆن بەدڵمەوە نا چەسپێت ؟ هەر زوو کەڵ کەڵەی خوێندنەویم کەوتەسەر وهەرچەندە قەبارەکەشی گەلێک مەزن بوو تەرسی ئەوەم هەبوو نەتوانم تەواوی کەم .چوونکا دەمو بەهارێکی خوش بو نەزیکی ئەکاتانە بوو کە بەرو دیوی ڕۆژ هەڵات بچینەوە .شەرفنامە وەر گرت‌و بەردمەوە بۆ مەقەر چەندانە لە هاورێکانم گاڵتەیان پێکردم کە چۆن ئەتوانم ئەو کتێبە گەورەیە بەخوێنمەو. بەڵام <من> گوێم نەدانێو دەستم کەر بەخوویند نەوەی نازنم هەتا چەندە لێ ی تێگیشتەبەم ؟ بەڵام لە بیرمە کە زۆر رۆژان دەرۆیشتم بۆناو قەبرستانەکەی قەڵادزێ کە لە سە تەپۆلکەیک بوو لەدەروازەی شار بەلای بەستێن و سەنگەسەرو توەسوران رانیەدا ،لە بیرمە هێندە بە عشقەوە چووبوومە ناو کتێبەکەوە زۆر رۆژان فەریای نانی نیوەرۆ نەدەکوتم .دەفتەرو قەلەمێکیشم پێ‌بوو بەشی زۆریم دەنووسیەوە ،وابزانم کە مەجاڵم بوایە هەموویم کۆپی دەکرد ، شه‌رفنامه گه‌لێ بابه‌تی سەرنجراکێش و گرنگی گرتۆته‌خۆی ،شایانی ووەبیر هێنانەوەو ، لالێردنەوهەن ، حکوومه‌ته کوردییه‌کانی مه‌ڕوانی ، حه‌سنه‌وی ، فه‌چله‌وی ، ئه‌یووبی ، وەئەو حاکمه کوردییه‌کانیش کە پشتاوپشت حوکمڕانیان کردووه. ئه‌و حاکمه کوردانه‌ی پاره‌ی خۆماڵیان چاپکردوە،بەشانو باڵیان دا هەڵوەتراوە. وە جیالە زۆر لایەنی تر شەرفنامە به‌دوورو درێژی باسی رەوایەتو بەرێوەبردنی میر نەشنی بتلیسی کردووه. ئه‌وەی لە په‌رتووکه‌ی شه‌رفنامه داکۆکراوەتەوە گەنجینەیەکی پەر پیت‌و بەرەکتەو،هەر ئەوەش وای کردوەکە لە سەرەتاوە گرنگییه‌کی زۆری پێدراوه و ، وەک سەر چاوە بەهرەی لێوەر گیراوە.بە زۆر زمان وزۆرێک لە نەتەوەکان بە بینین‌و خوێندنەوەی شەرفنامەوە ،لە ژیانی کورد و پانتای کوردستان شارەزا بوون ، له‌زمانی فارسیه‌وه و بەقەلەمی > شامی< ناوێکه وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی تورکی ، >ولیامینۆف<ی ڕووسی کردوویە بەزمانی ڕووسی و به چاپی کردووه >کارمۆی< مێژوونووسی فه‌ڕه‌نسیش وەری گێراوەتە سەرزمانی فه‌ڕه‌نسی و له میسریش مێژوونووسی کورد له چله‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو به‌فارسی چاپی کردوه‌و مه‌لا جه‌میل ڕۆژبه‌یانی له‌ساڵی „١٩٥٣“ دا به په‌راوێزی به‌نرخه‌وه وەری گێراوەتە سەر زمانی عه‌ره‌بی و چاپی کردووه. وەلە کۆتایشدا شەرفنامە دەرگای بەختی لێدەکرێتەوە دەکەوێتە بەر گازی مام هه‌ژار موکریانی زمان شیرین و به پهراوێزو پێشه‌کیه‌کی درێژه‌وه وەری دەگێرێتەسەرزمانە شیرینەکەی میر شەرفخان وکلێنک لە مێژووی خەباتی پەرلەشانازی رێبەرانو شۆرشگێرانی پەڕدەکاتەوە و له‌ساڵی „١٩٧٢“ دا وەری دەگێرێت بۆ سەر زمانی کوردی زاراوەی سۆرانی و له چاپخانه‌ی کۆڕی زانیاری کورد له به‌غدا له چاپ دراوه ..