دڵداری شاعیر: ناوێکی غەریبنەیە بۆ خوێنەری کورد، بەتایبەت بۆشێعر دۆستان، شاعیرخۆشەویستان .دڵدار نازناوی یەکێک لەو کڵە شاعیرانەی گەلی کوردە کە شوێن وپێگەیەکی بۆ خۆی دەستە بەر کردوە وناو ناو بانگی لەوە دەر چەوە کە بەڵێین : پێویست بە پێدا ڵەدان وناساندەن ئەکات .نا بێ گومان من هەر گیز بە تەمای ئەوەنیم وناشتوانم وناشم هەوێت بەڵێم لە خۆم را ئەبینم کە شتێک لە سەر ئەو بلیمەتە بەڵێم . تەنها ئەوەی من : بە تەمای مووئەم هەوێت گێرانەوەی ژیانی راستە قینەو مێژووی پڕلەشانازی ئەو کەڵە شاعیرەی گەلی کوردە کە وەکو خۆی لە پرتوک ودیوانەکەی خۆی ولەسەر زمانی شاعیر دۆستانم بیستەوە وخۆێندومەتەوە، بۆ شاعیر خۆشەویستان وشێعر دۆستانی بگوازمەوە. ناوی تواوی ( یونس) كوڕی مه‌لا ڕه‌ئوف كوڕی مه‌حمود كوڕی مه‌لا سه‌عد خادم ئه‌لسجاده‌یه. له ڕۆژی 20 ی مانگی گوڵانی ساڵی 1918دا له شاری „كۆیه“ و بناری هەیبەسوڵتان ،لە ناو خێزانێکی هەژاری ئەوشارەدا چاوی گەشی بە ژیان هەڵێناوە. باوكی دڵداری شاعیر پیشەی فه‌رمانبه‌ری بووهوژیانێکی باش‌و پۆشتەی نەبووە،هەر بۆیەش له دەست نەبوونی وهه‌ژاری ناچاربۆ باشتر کردنی بژیوی ژیان و دەستی کرد وە بە گه‌ڕان به شوێن رێگە چارەیەکی گونجاو‌دا، بۆدەر چوون لە هەژاری و رێگایەکی باش وژیان و گوزه‌رانێکی خۆشی، خێزانه‌كه‌یان زۆر تاڵ‌و سوێری‌و سارد‌و گه‌رمی وهیلاکی لە پێناو ژیانی باشتردا چێشتەوە،لە داوی ژیانی کۆیە وماڵ بار کردنیان لەو مەڵ بەندە شیرینەدا ،لە شاری رانیەو لە بناری کێوەرەشدا کە دەروازەی راپەرینیش بۆی بوو بە شانزیەک دەگیر سێنەوەو پاش ماوه‌یه‌ك کە باوكی لە کۆیەش پیشەی فەرمان بەری بوو، لە رانیەی دەروازەی راپەرین ده‌یكه‌ن به فه‌رمانبه‌ری سه‌رژمێری .دڵداری کەڵە شاعیری گەلی کورد له ته‌مه‌نی ده ساڵای دا ناردراوە بۆ قوتابخانه‌و پۆلەکانی یەک و دووی سه‌ره‌تایی له و شارەدا ئەبرێ. دڵدارشاعیر له سەر ژیانی خۆی لە شاری ڕانیه ده‌ڵێ: (هه‌رچه‌ند ڕۆژێكی چاك‌و چوار ڕۆژانیش نه‌خۆش بووم، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ڕانیه‌م هه‌ر له‌لا خۆش بوو، به تایبه‌تی سه‌وداسه‌ری قولـله بووم. هه‌ر كاتێ چاك بووبامایه‌وه، مه‌له‌م له ڕووباره‌كه‌و له بن داربییه‌كان ڕاوهچۆلهكهم ده‌كرد). دواتر بە هۆی لادانی باوکی لە سەر پیشەکەی کە فەرمانبەری سەر ژمێری بووە .بێ پیشە ئەمێنێتەوە و ناچار ئەبن بە ماڵه‌وه بەگهڕێنهوه بۆ كۆیه،دڵداری شاعیر دەچێتەوە قوتابخانەو هەمووپلەکانی خوێندنی سه‌ره‌تایی له كۆیه ته‌واو ده‌كات. دڵداری شاعیر له سەر خولیای هۆنراوه‌و چێژ لێوه‌رگرتنی خۆیه‌وه ده‌ڵێ: (هێشتا له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تای بووم، که بەشی زۆری هۆنراوەکانی دیوانی حاجی قادری كۆی یم له‌به‌ركردبوو، هەمووکات به وردی سه‌رنجم له هه‌ڵبه‌سته‌كانی عهونیو راجیو عاسیو حسێنیو هیرانی ده‌داو زۆر جاریش ئەم نوسینەوە و لە بەرم ئەکردەن، به‌وانه‌ش دەست بەردار نه‌بووم هه‌ڵبه‌ستی هه‌ركه‌سێكم ده‌ستبكه‌وتایه لام خۆش بوایە دەموو دەست دهمنووسیهوهو له‌به‌ریشم ده‌كردن. به‌تایبه‌تی ههڵبهستەکانی وه‌فایی، كوردی، بێكه‌س، پێره‌مێردم زۆر له‌به‌ركردن‌و هه‌ر له‌و ساڵانەدا هه‌ستم به‌وه ده‌كرد، كه چێژ له هه‌ڵه‌به‌ست وهرئەگرمو ڕۆژ بە ڕۆژ زۆرتر گیرۆده‌ی ئەبووم) وەههروهها له سهرکەڵکەڵ وخووڵای سەرە تای خۆ تاقیكردنه‌وه ولە ناوهەستی شیعردا ده‌ڵێ: له 1935دا وله پۆلی یه‌كەمی ناوه‌ندی دا بووم، كه دیوانی ‚نالی‘ شاعیرم به‌وردی وئەشقەوە دەخوێندهوه ، وکامە ههڵبهستیم زۆرلا جوان بوو. لەگەڵ ئەو ههڵبهستانەی حاجی“ قادر“ی کۆی کە زۆرسەرنجیان رائەکێشام،رووبەرووی یەکەم ئەکردن و لهسهربنچینەو پێشه‌وایه‌تی و پێش بڕکێی وێژه‌یم له مێشكمدا بۆ رێک ئەخستن بەوەش شه‌ڕێکی فیکری‌و بیرکرنەوەیەکی قووڵیان درووست کردەبوولام.هەر ئه‌وبیر کردنەوەو لێکدانەوەی هۆنراوەکانی ئەو شاعیرانە بوون کە ده‌رگای هونه‌ری شێعر‌و شاعیریران لێكردمه‌وه، دەیارە زۆربەی هۆنەران وشاعیران پێشینەیەکی لەو جۆرەیان هەبوە زۆریش ئاساییە.دڵدای شاعیر دەڵێ:دوای ئەوە كه‌ڵكه‌ڵه‌ی شاعیری وشێعر هۆنینەوە له كهلهمدا چەکەرە ئەکات ، ئارەزوم هەبوو حەزم ده‌كرد. شێعر بە هۆنمەوە وبەنێ و خه‌ڵكی دا بڵاویان بكه‌مه‌وه . ههرئەوەش هانی دام کە توانا وهەست وبیرکردنەوەی خۆم تاقی بكەمەوە و هەر واشم کرد:. دڵداری شاعیر، یه‌كه‌مین هۆنراوه‌ی خۆی له ساڵی 1935دا هۆنیوەتەوەولە گۆڤاری ڕووناکی دا بڵاوی کردۆتەوە .وە لە ساڵی1936 لە ههولێرکە یەکەم ساڵی دەرچوونی گۆڤارەکە بووە لە گەڵ ئەوەی یەکم شێعری خۆشی تێدا بڵاو کردۆتەوە ، بۆ گۆڤاری رووناکی لە شاری هەولێر شێعری داناوە و دەڵێ: ڕووناکی ، ناوت چه‌نده لام خۆشه عاله‌م بهسایهت ، دڵی پڕ جۆشه وا تاری ڕۆیی ، ده‌رکه‌وت ڕووناکی به عیلم و فه‌ن و ، ڕوخساری پاکی شوعله به‌خشی کرد ، له کێو و بێستان زیندووی کرده‌وه ، عیلمی کوردستان به هۆی ڕووناکی ، هه‌ڵستاین له خه‌و به ڕێمان یێخست ، نه‌حسی و شومی شه‌و مژده بێ وه‌ته‌ن ، خاکت ڕووناک بوو به سایه‌ی شه‌وقی ، لاوت چالاک بوو نه‌حسی و شوم ڕۆیی ، له‌سه‌ر کێوانت ڕووناکی جێ ی گرت ، له ڕووی جووانت ئومێد په‌یدابوو ، بڵاو بێتن فه‌ن بنوێنین ،خزمه‌ت گوزاری وه‌ته‌ن میلله‌ت ڕووناکی ، مایه‌ی ژیانه نۆبه‌ی چالاکی ، لاوی جوانه ئینجا سه‌یر که‌ن ، هونه‌ری قه‌ڵه‌م تاکو به‌رزی که‌ین ، عێراق و عه‌له‌م خودا ؛ ڕووناکی دوور که‌یت له شیقاق شوعله به‌خشی که‌یت ، له خاکی عێراق دڵداری شاعیر یەکەم هۆنراوەی خۆی له ژماره 2 ی ساڵی 1935دا له گۆڤاری ڕووناكی دا بڵاوکردۆتەوە ، بەڵام ئەو هۆنراوی کە بۆ گۆ ڤارەکەی داناوە لە ساڵی 1936 دا نازانم کەیو لە کام ژمارە دا بڵاو بۆتەوە یان خۆنا وهەر لە دیوانەکەیدا بینراوە . دڵداری شاعیر له ساڵی 1940دا له شاری كه‌ركوك قۆناغی دواناوه‌ندی ته‌واو ده‌کات و پاشان ڕووده‌کات به‌غدا،لەو ماوەی کە لە کەرکوک سەرقالی خوێندەن بووە چەندین شاکاری نازدارو جوانی بۆ نەتەوەکەی خەستۆتەناو خەرمانی ئەدەبی نەتەوەکەی و پەشتاو پەش کورد ئەبێ شانازیان پێوە بەکات .نەموونەی هەڵ بەستێکی دڵداری شاعیر کە لە کەرکوک هۆنیویەتیەوە وادەر ئەکەوێت کەسانێک بوون خۆشیان نەویستوەو نەیان توانیوە لە بەرفراوانی بیر روونی تێبگەن پێێچێت ئازاری هەستیان دابێت ، بۆیە لەم هۆنراوەدا بەئاشکرا دەر ئەکەوێت و دەڵێ“ ئه‌ی خودایه ، حاڵی عاله‌م ،حه‌قی شایانی نیه! میحنه‌ت و ، ئیدباری زۆر و ، شه‌هدی بێ ژانی نیه! زامه‌که‌ت بێ مه‌رهه‌م و ، بۆ گشتی عاله‌م ساریه ده‌رده‌که‌ت ، زۆر نیشهدار و ، قه‌تعی ده‌رمانی نیه! رێگه‌یی به‌شکردنی ڕزقت ، له دونیا شاهیدن.. هێندێ که‌س،ئه‌فرادی لۆرت و،هێندێ که‌س نانی نیه! ڕۆژێ خۆت فه‌رمووت : (لیس للإنسان إلا ماسعی) هیچ که‌سێکیش،هێندی فه‌للاح،جووت و کێڵانی نیه! ئیش ئه‌کات و،ڕه‌نج ئه‌دات و، ڕووت و قووت و زگ به‌تاڵ ئاخری بێ سوود ئه‌مینێ ، ساڵ که بارانی نیه..! ڕائه‌مێنێ ، ڕه‌نجه‌ڕۆ و ده‌ست له ئه‌ژنۆ ، قوڕ به‌سه‌ر ڕاسته شاهی بێ شه‌ریک ، باکی گهدایانی نیه! سا له ڕێگه‌ی ژین ، دزینی مه‌ڕ ئه‌کا ، گیسک ئه‌با ، چونکه برسی و بێ نه‌وایه ، مایه‌یی نیه!! ڕۆژێ هات و روحی ده‌رچوو ،لاشه‌که‌ی که‌وته (ثری) لێی ئه‌ده‌ن به‌م گورزه گه‌وره ، وا که ئیمانی نیه! سا به سایه‌ی قودره‌تت بوو ، ماڵه‌که‌ی بێ به‌هره ما خۆ قه‌زا بوو سرقه‌تی کرد، ڕاسته ، گومانی نیه!! بۆچ له دونیا ڕه‌نجه‌ڕۆ بێ ، بێ نهوابێ ئاخیره‌ت چونکه وه‌ک من غائیله‌ی دڵ ، عزه‌تی گیانی نیه! گه‌ر له ئه‌فلاکا هه‌بایه ، حاکمێکی تر به‌رقه‌رار… سا ئه‌چووم ئه‌م وت :(خودای من سوودی ئینسانی نی یه!) ڕه‌نگه که‌م دیده و مه‌لایان ، هانی خه‌ڵکی وا بده‌ن ، کوشتنی (دڵدار) حه‌ڵاڵه ، چونکه ئیمانی نی یه!! دڵداری شاعیرلە بەغدا ده‌چێته كۆلێژی یاسا‌و ساڵی 1945 بڕوانامه‌ی كۆلیژی یاسایی وهردهگرێتو ده‌بێته پارێزه‌ر. دڵداری شاعیر لەو ماوی کە لە بەغداش بە خوێندنەوە خەریك ئەبێت چەندین هۆنراوەی تر بۆ نەوەکانی دوای خۆی دەهۆنێتەوە وهەر لەو ساڵەداولە بەغدا لە شێعری نائۆمێدی دا ئاوا دەڵێ: (نائومێدی) بەغدا لە ساڵی 1945 زه‌ده‌ی تیری نیگاهی فیتنه په‌ردازی نیگارێکم ، گیرۆده‌ی داوی زولفی مشکباری گوڵ عوزارێکم ، ئه‌وه‌ی نه‌یدیبێ ئێشی دڵ و ، یا ئازاری دڵداری ؛ چوزانێ من له ئێشای چه سووتان و فگارێکم ؟ له ده‌شتی نائومێدی دا به ده‌م بایی قه‌ده‌ر هه‌روه‌ک؛ په‌لاشی وام ، که هه‌ر ساته ، له گۆشه یا کنارێکم! به ڕۆژ ترسا‌و وتاساوی زڕه‌ی کاسه‌ی شه‌وی پێشوم ، به شه‌و سه‌رخۆش و مه‌ستی ، جامی قه‌هری ڕۆژگارێکم! ئه‌ری ئه‌ی دۆستی دڵسۆزم ، به‌بێ سۆز من مه‌ڕه‌نجێنه ؛ سه‌بر!)ده‌رمانی دڵ ناکا ، که من په‌یوه‌ندی یارێکم ( سه‌ر و مایه‌ی جه‌وانی خۆم،له ڕێگه‌ی ڕازی ئه‌و دانا؛ له ده‌رگانه‌ی وه‌فای هێشتا ، هه‌ژار و لێو به بارێکم! ئه‌بێ چۆن پشت به دڵداریم ببه‌ستم ، تا کو ئێستێکه؛ گه‌لی دوورین له یه‌کتر ، ئه‌و له بارێ من له بارێکم به‌ڵێ،خۆشه ئه‌مه‌ل،گه‌ر بێ له‌سه‌ر ئه‌م ڕێگه‌یه ڕه‌نج ده‌ی ؛ به‌ڵام گه‌ر هه‌ر خه‌یاڵات بێ،ئه‌وه‌ی هه‌تبێ،ئه‌ویش ئه‌ڕوا!!! دڵداری شاعیر بە هۆی رووناک بیر‌و زیرەکی و کورد پەروەریەوە کەسایەتیەکی خۆشەویست و بەرێزبەوە بە بۆنەی هۆنراوەکانیشی هێندەی تر ناسراو خۆشەویست بووەو هاوریو هاوالی هاو پیشەی شێعری زۆری هەبووە، لەوانەش لە گەڵ“ عەونی“ شاعیر دا بەیەکەوە هۆنراوەیان هۆنیوەیەوە . هۆنراوەی(دڵ) بەهاوبەشی دڵداری شاعیر و „عەونی“دانراوە، کۆیە. (دڵ) گاهێ مه‌یلی شه‌و ئه‌کات و ،گاهێ مه‌یلی نوورته به‌حری عومانی سروشکم وا به ده‌م گریانه‌وه پڕ له دانه‌ی گه‌وهه‌ره ،هه‌م له‌علی وێنه‌ی سوورته بادهکهت پڕ ژه‌هری مار بێ ، پێم بده‌ی نۆشی ئه‌که‌م جونکه ته‌بعم هێند موتیعه ،به‌نده‌یی مهیسوورته سا ئه‌زانی چه‌ند په‌شێوه ئه‌و دڵه‌ی بیماری من په‌ی کراوی تیری غه‌مزه‌ی چاوه‌که‌ی مهخموورته ئاسمانی حوسنی ڕوخسارت له ئه‌برۆ چه‌رخی ڕوو تاقی ئه‌برۆت دوو هیلال و چه‌رخی کوڵمه‌ت خوورته غونچه‌که‌ی نهشکفتهیی لێوت له باغی مه‌قسه‌دم تا ده‌می پشکوتنی ، دڵ بولبولی(منظور)ته ئاره‌زووی ئه‌م شیعره(دڵدار)تۆ له(عه‌ونی)بۆ ئه‌که‌ی؟ چونکه ئه‌م غه‌مباره دائیم بۆ وه‌ته‌ن مهجبوورته دڵداری شاعیر هاواڵێکی تری هاوپیشەو خۆشەویستی“ دڵزار“ی شاعیرە. کە نامە گۆرینەوەیان هەیە بە شێعر ، دڵداری شاعیر ،ماوەی چەند مانگێك قەرزداری „دڵزار“دەبێ کە (636) فلس بووەو له بردنی گۆڤار و ڕۆژنامان دەبێتە قه‌زاری مه‌کته‌به‌ی کۆیسنجق ، که خاوه‌نی کتێبخانەکە „دڵزار“ ی شاعیر هاوپیشەی شێعری وهاواڵ و هاوڕێی خۆشەویستی خۆی بووه .ماوەیەکی زۆری بەسەردا ئەچێ و نەی بووە بۆی وه گێرێ ، کاتێک زۆری بەسەردا چووەونهیداوه .“ دڵزار“ ی شاعیریش جامەیەکی ناسک دا بە شێعر وەڵامی بۆ ئەنێرێو له 12/9/1948 لەم نامه‌یه‌دا ، داوای گڕانەوەی قەرزەکەی لێ ئەکاتەوە. یەکەم نامەی „دڵزار“ بۆ دڵدار نامه‌کەی“ دڵزار“ برام کاک دڵدار ، برام کاک دڵدار ئه‌دیبی گه‌وره و شاعیری قه‌رزار شه‌ش سه‌د و سی و شه‌ش پول قه‌رزاری خێرا بینێره ، بۆ لای دڵزاری ئومێده‌وارم ، ئه‌ی کاکی شاعیر محامی به‌رز و به‌ڕێز وماهیر له خڕینگ و هۆڕ و زرینگه‌ی فلووس هه‌رگیز نه مانکهی ، بێ به‌ش و مه‌ئیووس هه‌ر لەو ڕۆژدا و 12/9/1948 بۆ ئێوارێ (دڵدار) به برازایەکی خۆی دا.جوابی نامەکەی „دڵزار“ئەنێرێتەوە. کە بەم جۆرە جوابی ئەداتەوە، بەداخەوە وەڵامەکەی واتە61 ڕۆژ پێش کۆچکردنی بۆی ده‌نووسێ،کە پێ ئەچێ ئەو نامە شێعریە ی بۆ „دڵزار“ دوواپارچه شیعری بێت له ژیانی دا و کە هەش بووبێت ئەوە نەوەکانی وخەرمانی ئەدەبی کورد لێی بێبەشە . ئاخر شێعر و دوانامەی دڵدار بۆ „دڵزار“ نامه‌کەی دڵدار بۆ „دڵزار“ دڵزار شیعره‌که‌ت ، دڵزار شیعره‌که‌ت دڵزار نامه‌که‌ی پڕ شعورهکهت ؛ گه‌یشته ده‌ستم له وه‌ختێکی وا کافر به حاڵم نه‌بێتن خوا!! ئه‌ڵی شه‌ش سه‌د و کسور قه‌رزاری ، ئایا بۆ پاره زۆر گیانه هاری ؟ زرنگ و هۆڕی درهه‌م و پاره ، بۆ من خه‌یاڵی خه‌ونی به‌هاره! درهه‌م بزانێ له جێ یێ من هه‌م ، به گوڕ ڕائه‌کا ، له‌م چه‌م بۆ ئه‌و چه‌م… من پیاده‌م و ، پاره سواره ڕاوکه‌ری ئه‌وم ، له ئه‌م دیاره.. جار جار له دۆڵێک ئه‌حه‌سێته‌وه ؛ که ئه‌چمه سه‌ری ، ئه‌سڵه‌مێته‌وه! گومبه‌ته ئه‌دا و ، به تاو ڕا ئه‌کا من بی ( ملجأ) و بێ په‌روا ئه‌کا! به ڵام ڕۆژێک دێ ، ده‌رده‌ستی بکه‌م ؛ به په‌ت وهکوسهگ ، ده‌س ڕه‌ستی بکه‌م ؛ چه‌کمه حه‌ساری ئه‌که‌م وه‌کو شێت ، ڕاکێشی ئه‌که‌م ، ئه‌یخه‌مه ژێر پێت…. دڵداری شاعیر لە هەرەتی هەرزەکاری دا، لە و کاتەی کە کانی بیری لوزەوی رووباری وشەی لێوە سەر چاوە دەگرێت .مەرگی ناوەخت بەرۆکی پێ ئەگرێو بە مەرگی ئەو شاعیرە بلیمەتەی گەلی کورد کەلێنێکی مەزن و خەسارەیەکی زۆر لە هونەرو فەرهەنگ وزانست لە ئەکەوێت لە کوردستان . دڵداری شاعیر ، دڵداری جوانەمەرگ ،له ته‌مه‌نی سی ساڵیداو به هۆکاری ژه‌هراویبوونی خوێن لە جستەی پیرۆزی دا له 1948.11.12دا له شاری هه‌ولێر كۆچی کرد‌و بە کۆچی ئاشقانی خۆی وکتێبخانەی کوردیشی هەژار کرد. بە دوای مەرگی ئەو شاعیر چالاک وجوانە مەرگەدا ،زۆرێک لە شاعیران و نووسەران و رووناک بیران بە باڵایاندا هەڵ ووتەوە، یەکێک لەو شاعیرانە مامۆستا قانیع شاعیری چەوساوەکان ئاوا دەڵێ: پەردەی تاریکی، خستە سەرچاوم رووناک بیری جوانە مەرگ ،دڵداری شاعیر چ وه‌ك ئەو مێژوەی لە دوای خۆی جێی هێڵاوە چ وەک گیڕانەوە وکۆردنەوەی رووناک بیرانی دوای خۆی کە لە سەر ژیان وکەسایەتی دواوەن ئەو راستەیەمان بۆ دەر ئەکەوێت. کە دیاره زۆر خولیای زانین و به‌تایبه‌تی فه‌لسه‌فه بووه، لەو پێناوەش دا ئەسپی خەێاڵی خۆی لە گۆرەپانی زانست دا تاوداوە. گەلێک بهرەویادگاری بەنرخی لەدوای خۆی بۆ به‌جێهێشتووین . ـ (1) دڵداری شاعیر تینوێتی وهەوڵی خۆشاره‌زاكردن له سه‌رچاوه‌ی وێژه‌ی كلاسیكیمان ،نمونەیەکی بەر چاوە ، ـ(2) دڵداری شاعیربۆنی توانایەکی باش و خۆخه‌ریككردن به باسی به‌رواوردی پێشه‌وایه‌تی له نێوان نالی‌و حاجی قادری كۆییدا، كه دوو پێنووسی پێشه‌وای شیعری ته‌واو دیار‌و سه‌ركه‌وتووی سه‌رده‌می خۆیانن،ئەوراستیەمان بۆ دەر ئەخات کە دڵداری شاعیر زۆر لەوە زاناتر بوە کە ئێمە ناسیومانە دەنا لەوسەردەمەداو لە تەمەنی لاوی دا ئاسان نبووە،کەچووە بە گژ کارێکی وا ئەستەما و هەڵسنگاندەن لەسەرپێشەوایەتی دوو شاعیری وەکو نالی وحاجی کە یەکیان له گۆڕه‌پانی دڵداری‌و ئەوی تریان له نه‌ته‌وایه‌تی‌و كۆمهڵایهتدا هەر کامەیان بۆ خۆی مێژوێکە دەکات. ـ (3) دڵداری شاعیر هاتوە ئاوری لە پرسە مێژویەکانی داوی خۆی داوەتەوە ودوارۆژی خۆی ونەوەکانیشی بیرنەکردوە ، خۆی خهریككردەوە به كاروباری بهرههمدانان ده‌رباره‌ی فه‌لسه‌فه‌و زمان‌و وێژه‌ی كوردی‌و باس‌و خواستی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووریی‌و نووسینه‌وه‌ی ژیان وگوزەران و به‌سه‌رهاتی خۆی‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی، به كوردی‌و عه‌ره‌بی تۆماری کردون، له‌و ته‌مه‌نه كهمهداو به‌و لاوێتییه و به‌ده‌م ئه‌و هه‌موو ناته‌واوی ژیان‌و نه‌خۆشیانه‌و ماڵ وشوێن گۆرینانەشدا.کە بەراستی ئەوە نیشانه‌ی له خۆ ڕادین متمانەو توانا‌و زیرهكیو هه‌ستێكی دڵسۆزانه‌ی قوڵ‌و بەرچاوە. ـ (4) دڵداری شاعیر کە هەستاوە بە دانانی كۆمه‌ڵێك شیعری به سۆزی نه‌ته‌وایه‌تی‌و زانست پهروهرییو كۆمه‌ڵایه‌تی‌و دڵداری‌و فهلسهفیو بابه‌تی ڕیالیزمی نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و به‌هره‌و توانایهین ئەو شاعیرە مەزنەی گەلەکەمان هەی بووە. (((سروودی ئەی رەقیب و نەورۆز جۆشدەری خەباتمان بوون. ئێمەی مێرمنداڵ لە سەرەتای پەنجاکاندا کە تازە پێمان نابووە پۆلی شەشەمی سەرەتایی و ناوەندیی گوێمان بە سروودە بەناوبانگەکەی پارێزەرو سیاسەتمەداری گەورە یونس رەئوف (دڵدار) و ھەروا سروودی نەورۆزی شاعیر‌و فەیلەسوفی کوردستان حاجی تۆفیقی (پیرەمێرد) دەزرنگایەوە. یەکێتییی قوتابیانی گشتیی عێراق و رێکخراوەکانی لە کوردستانداو ھەروا یەکێتیی قوتابیانی کوردستان- عێراق لەو سەروبەندەدا رۆڵێکی گەورەیان ھەبوو بۆ چاندنی بیروھۆشی نیشتیمانپەروەری و کوردایەتی لە دڵ و دەروونی لاوان و قوتابیاندا. لە ھەر سەیران و بۆنەیەکی نیشتیمانی و قوتابیانەدا، کە بەشێوەی تایبەتی ئەو رێکخراوانەی قوتابیان و ھەروا لاوان و رێکخراوەکانی دوو حیزبەکەی شیوعی و پارتی رێکیاندەخستن، یان بە سەلیقەو بە شێوەیەکی خۆبەخۆ، ھەر ئەوەندە بەسبوو کەسێک لەژێرلێوەوە دەست بە گوتنی ئەو سروودە بکات ئیتر راستەوخۆ دەتەقییەوەو کەس نەبوو نەیڵێتەوە: ئەی رەقیب ھەر ماوە قەومی کورد زوبان* پارێزەر یونس رەئوف (دڵدار) لە راستیدا ئەم سروودە، نەک تەنیا بۆ نەوەی ئێمە، بەڵکو ھەروەھا بۆ نەوەکانی پێشتر‌و دواتریش و بۆ لەمەودواش بۆتە مارشێکی نەتەوایەتی و، لە گشت مانگرتن و خۆپیشاندانەکانی چین و توێژە شۆڕشخوازەکانی گەلەمانداو، لەناو قوڵایی بەندیخانەو زیندانەکانداو، لەخەباتی نەتەوەیی و چینایەتی و نیشتیمانیدا، لەدژی رژێمە دیکتاتۆرو فاشیستەکان وچەوسێنەرانی گەلەکەمان، جۆشدەری خەباتمان بووەو، لەرزی لە دۆژمنان ھێناوە، بۆیە بەردەوام لەدژی ئەم سروودە بەھەموو شێوازێک بەربەرەکانیان کردووە. بەڵام تەنانەت دوژمنانیش نەیانتوانیوە لێکدانەوەی خراپ بۆ ئەو دێڕەی سروودەکە بکەن کە دەڵێت: (دینمانە، ئاینمانە نیشتیمان) لەڕاستیدا ئەمە رێزدانانێکی زۆرە بۆ ئاین و ھەم بۆ نیشتیمان. نەک بەھیچ جۆرێک تەوھین بە ئاین و پێچەوانەی شەرع نییە، بەڵکو بەرزکردنەوەی خۆشەویستیی نیشتیمانە بۆ ئاستی بەرزێتیی ئاین و، راستیشیان گوتووە کە (حب الوگن من الإیمان – خۆشەویستیی نیشتیمان لە ئاینەوەیە). شاعیری ناوداری کوردستان یونس رەئوف (دڵدار) کە ئەم شیعرەی داناوە، لاوێکی نیشتیمانپەروەری پێشکەوتنخوازبووەو، لە بنەماڵەیەکی ئاینپەروەرو مەلازادەیە، وەک زۆر لە کەسانی پێشکەوتنخواز رێزی زۆریان لە ئاینیش گرتووە. ئەم بۆچوونەم نەک تەنیا لە خوێندنەوەکانمەوە لەسەر دڵدارو سروودەکە ھەڵھێنجاوە، بەڵکو ھاوڕێی ئازیزم ئەحمەد دڵزاری شاعیریش زۆری لەسەر دڵدار بۆ باسکردووم کە لاوێکی زیرەک و رەوشتبەرزو، ئەندامێکی پێشکەوتووی رێکخراوی ھیواو، پاشان شیوعییەکی دڵسۆزی گەل و نەتەوەکەی بووەو، ھەردوکیشیان برادەری نزیک بوون و، بەداخەوە ئەو بەلاوی کۆچی دوایی کردووەو، دڵزار تائێستاش کە ھیوادارم تەمەنی زۆرتر درێژبێت، شیوعییەکە ھەردەم رێزی ئاینی زۆربەی رۆڵەکانی گەل، کە کرێکار‌و جوتیارو، چین و توێژەکانی دیکەن، دەگرێ و شیعرەکانیشی ئەو راستییە دەسەلمێنن. سروودی ئەی رەقیب وەک مامۆستا رەھبەری سەید برایم ساخی کردۆتەوەو لە وتارێکیدا بەدرێژی باسی کردووە، مامۆستا (عەبدولخالق قوتب) ئاوازی بۆداناوە کە پیاوێکی ئاینپەروەربووە. ئەگەر پێویستمان بە نموونەبێت کە وەک سەلمێندراوە ئەو دێرە شیعرەی دڵدار راست و ڕەوانە، ئەوا با سەرنجی گۆرانییەکی تازەی گۆرانیبێژێکی ھاوچەرخ، ھۆنەرمەندی ناسراوی کوردستان کاک عەدنان کەریم بدەین کە بۆ کەرکوکی گوتووەو دەڵێت: ئای کەرکوک.. چەند لای ئەو و کوردستانییەکان پیرۆزە، کە گۆرانیبێژە گەلێرەکەمان بە ھەناسەو دینی خۆی دایدەنێ و ئەمەش گەورە تەماشاکردنی کەرکوکیش و دینەکەش دەگەیەنێت. بە شانازییەوە دەڵێم ئێستاش و لەمەولاش سروودی ئەی رەقیب و نەورۆز جۆشدەری خەباتی نەوە دوای نەوەی نەتەوەی کوردستان دەبن. ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت کە لە ئێستا‌و ئایندەدا چەندان سروودی باش و بەھێز وگونجاوتر، بۆ ئێستا‌و ئایندە لەلایەن لاوانی داھێنەرمانەوە نەنووسرێن و نەگوترێن کە ئەمەش لە بایەخ و رۆڵی مێژویی سروودی (ئەی رەقیب) کەمناکاتەوە. ___________________________ ))) (في طريقي الى معرفة الحقائق ـ انتقادات الى قلب البهائيين) (وتارێك ده‌رباره‌ی عومه‌ری خه‌ییام) (زمانی كوردی‌و ئه‌ده‌بیات) (نارکۆزی كۆمه‌ڵایه‌تیمان) (اقتصادنا الوطني) (بیره‌وه‌ریه‌كانی یونس ڕه‌ئوف دڵدار) کەهەر کامیان گنجینەیەکی بەنرخ و بەسوودە بۆ کۆمەڵگای مرۆڤایەتی‌و گەلی کورد بە تایبەتی ، لە کۆتای دا یەکێک لە هۆنراوه جوانه‌کانی دڵداری نیشتیمان پەروەر دەکەم بەدیاری خوێنەرو رۆحی پاکی یونس رەئوف ناسراو بە دڵداری شاعیر کە هۆنراوەکانی بوونەتە رەمزێک بۆ نەتەوە پەرستی . خۆم زۆرم ئەم شێعرە خۆشدەوێت . كوردستان كوردستانى خۆش نيشتمانى جوان تۆ قيبلە كاهى منى بێگومان جاوم بشكوتوى شاخەكانتە فێرى زيانى باغەكانتە دەنكى شمشالى شوانەكانت زريق و باقى جوانەكانت قاسبەى كەوانى قەد كێوەكانت خورەى ئاوەكەى نشێوەكانت ئەمانە هەمووى كوێيان كردمەوە هەوينى شێعرى دڵيان كرتمەوە نەو نەمامى بووم لەم خاكە روام بەخۆشەويستى وولات ئاودرام بەلێ كوردستان تۆ منت خولقاند تۆمنت خولقاند پێت بەخشيم زيان
دڵداری شاعیر بۆ گۆڤاری ڕووناکی
) که‌رکوک 1937 (ئه‌ی خودایه ))
دڵ له به‌ینی ته‌لعه‌تی ڕوو زولفه‌که‌ی دهیجوورته
دڵـداری کـۆیی ، نەوچووزی لاوم
دڵداری شاعیر کە لەو تەمەنە کورتەی دا تاونیویەتی پێناسەیەکی ژیان‌و گوزەرانی ئەو سەردەمەمان بۆ بگوازێتەوە .تێ ئەگەین کە چندە مەزن بووە .
دڵداری شاعیر ئەو شاعیرە نیشتیمان پەرستەیە کە هەموو کوردێک ئەی ناسێو کەم کورد هەیە سروودی ئەی رەقیبی لە بەر نەبێت کە هیچ نەبێت گوێی لێی بووە ئەزانێت کە دانەرەکەی دڵداری جوانە مەرگی شاعیرە ،
کە بە تەواو بۆتە سروودێکی نیشتمانیی ،کە لە هەر کەس بەپڕسی سروودی مارشی کوردستان یان سروودی ئەی رەقیب هی کام شاعیر ؟ بێ یەک ودوو یەک سەر دەڵێ: هی شاعیری جوانەمەرگی کورد، پارێزەر یونس رەئووفە ،کە ناسراوە بە دڵدار.دڵداری شاعیر کە لە ساڵی (١٩٤٠) دا سروودی ئەی رەقیبی دانراوە، بووەتە بەشێک لە مێژو فەرھەنگی نەتەوەی کورد ، سروودی ئەی ڕەقیب لە ساڵی (1992) دا بۆتە سروودی فەرمی هەرێمی باشوری کوردستان و لەپێشتریش دا لە ساڵی (١٩٤٦) دا سروودی کۆماری کوردستانیش بوو کە لە مەهاباد دامەزرا ، سروودی ئەی رەقیب بە زۆر بەی زاراوە کوردیەکان وەتراوە و ئەوش نەموونەکانی و ماکە شێعریەکەش وەک خۆی .
بەدوای گران وکنە کردنی زۆر سەر چاوەو بابەتی تایبەت بە دڵداری شاعیر وئەو هەڵبەستەی „ئەی رەقیب“ کە لە گەڵ ئەوەی بۆتە سروودی نەتەوی و لە هەمووبۆنە نەتەویەکان هاندەرو هوربەخشە بۆلاوانی کورد ،وە لە لایەکیتیشەوە لەلایەن کۆنە بیروناحەزانی گەلەکەمان بۆتە جێگای مەشتو مەر ، بەڵام بۆ ئەو بەشەش بە خۆش حاڵیەوە بابەتێگی پوخت ونەختم لە ماڵپه‌ڕی بەرێز مامۆستا “ جه‌لال ده‌باغ“ بەرگازکەوت زۆر بەڵامەوە جوان و سەنج راکێشە سەرەتا لە گەڵ دەست خۆشم بۆ بەیڕزیان ولەگەڵ داوای لێبووردن کە بەبێ پرسی بەرێزیان ،لە ناو باسەکەی خۆم دای ئەنێم ،وە هیوادارم کە دڵ گران نەبێ و توانیبێتیشم خەزمەتێک بەو بەرێزە بەکەم ، کە ئەرکوزەحمەتی لەو پێناوەدا کێشاوە ،هەر وەکو خۆی بابەتەکەی بەرێزیان لە ناو ئەم سێ کەوانەیە دائەنێم.
جەلال دەباغ
نایشکێنێ دانەیی تۆپی زەمان (١)
قەومی کورد ھەستایە سەرپێ وەک دلێر (٢)
تا بەخوێن نەخشی بکا تاجی ژیان
کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە قەد نانەوێ ئاڵاکەمان (٣)
ئێمە رۆڵەی میدیا‌و کەی خوسرەوین
دینمانە، ئاینمانە نیشتیمان (٤)
ئێمە رۆڵەی رەنگی سوور‌و شۆڕشین
سەیریکە خوێناوییە رابوردومان
لاوی کورد ھەستایە سەرپێ وەک دلێر (٥)
تا بەخوێن نەخشی بکا تاجی ژیان (٦)
لاوی کورد ھەر حازرو ئامادەیە
گیان فیدایە، گیان فیدایە، گیانفیدا
کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە قەد نانەوێ ئاڵاکەمان.
کەرکوک شانازیی ژینمی
کەرکوک ھەناسەو دینمی…
پەڕاوێز:
* ئەی رەقیب، واتە ئەی نەیاران و دوژمنان.
(١) بەداخەوە زۆر ھەڵەو دەستکاری لەم سروودەدا کراوە. لێرەدا لەجیاتی (نایشکێنێ) دەنووسن (نایڕمێنێ)، ھەروا لە جیاتی (دانەیی) دەنووسن (دانەری)!.
(٢) لەجیاتی (قەومی کورد) دەنووسن(لاوی کورد)!
(٣) لەجیاتی (قەت) دەنووسن (ھیچ).
(٤) لەجیاتی ( نیشتیمان) دەنووسن (کوردستان).
(٥) لەجیاتی ئەم دێڕە شیعرە دەنووسن: (چەند ھەزار لاوانی کوردی نەڕەشێر)!
(٦) لە جێگای (تا) دەنووسن(سا)!…تاد..
دووبارە سپاس و دەست خۆشی زۆرم بۆ بەرێز مامۆستا“ جەلال دەباغ“ کەبەراستی هەقی خۆی پێداوە .
دڵداری شاعیر لەو تەمەنە کورتەی خۆی دا وسەرەرای ئەرکو زەحماتی ژیان و خوێندن خوێندنەوەی خۆشی ئەم بەرهەمانەی بۆ نەوەکانی دوای خۆی جێهێشتوە ،