ژیانی تاھیر بەگی جاف شاعیری ناو داری کورد

ژیانی تاھیر بەگی جاف شاعیری ناو داری کورد

تاهیر بەگی جاف:بە یەکێک لە شاعیرە ناو دارەکانی گلی کورد،ئەژمار دەکرێت. لە ساڵەکانی (١٨٩٤بۆ٩٥ -١٩١٨) ژیاوە

سەر بە زۆر سەرچاوەو کونوکلبەر داکرد ، بەڵام بەداخەوە لە هیچ سەر چاوەیەکدا ساڵی لە دایک بوونی تاهیر بەگی جافم بەر چاو نەکەوت . بەڵام خۆش بەختانە وێنەیەکی مێژوی وگرنگم بەر دەست کوت کە عادیلە خاتون هاوسەری وەسمان پاشای جاف لە مابینی هەردوو کورە بلیمەتەکەیدا یە ، وەئەگر ئەو وێنەیە بکەین بە مێژی لە دایک بونی تاهیر بەگ وابزانم هەڵەیەکی گورە نابێت ، بە پێی ئەو وێنەیەبێ تەمەنی ئەو دوو برایە واتە تاهیر بەگ وئەحمەد موختار بەگی جاف یەک تا دوو ساڵ مابەینی تەمن یان هەبوە. ئەحمەد موختار بەگی جاف ساڵی ( ١٨٩٦ ) کە لە دایک بووبێت ، بێ گومان تاهیر بەگی براگورەشی ( ١٨٩٤ بۆ ١٨٩٥ ) دەبێت .

تایر بەگی جاف کوڕی وەسمان پاشای‌ گەورەی‌ جافە، کوڕی محەمەد پاشا کوڕی کەیخەسرەو بەگ کوڕی سلێمان بەگ کوڕی عەبدوڵڵا بەگی کوڕی تاهیر بەگی جافە و کوری خاتو عادیلە خانمە. و برا گەورەی ئەحمەد موختار بەگی جافە،وە دەکاتە برازای مەحمود پاشای جاف . عادیلە خانمی دایکی ڕۆڵێکی گەورەی ھەبوو لە دروستکردنی کەسایەتی ئەودا. تایر بەگ خوێندنی ئەو سەردەمەی لە ھەڵەبجە تەواو کردووە و بواری بۆ نەڕەخساوە خوێندنی باڵا تەواو بکات، بەڵام بەھۆی تێکەڵاوبوونی لەگەڵ ڕۆشنبیرانی ئەو سەردەمەدا و لە ڕێی خوێندنەوەی سەرچاوە وێژ‌یەییەکانەوە بوو بە یەکێک لە خوێنەوارە مەزنەکان وڕوناکبیرێکی سەر دەمی خۆی. شێعرە ترو پاراوەکانی ئەوراستیەمان بۆ دەسلمێنێ کە چەندە خامەیەکی بەبرشتو بیرو هەستێکی ناسک وعاشقێکی سەوداسەری بناخەی بیناکردنی شێعری کوردی بوە .دانازانم داخۆ ئەمە هەمووی لە داوی دڵی دڵدارەکەی بووە یان بۆ جوان کاریو شیرین کردنی هۆنراوەکانی ، ئەم هەموو سکاڵاو پارانەوە ی لە شێعرکانی دا رەنگیان داوەتەوە، هەر وەکوو چۆن لێرەدا دەڵێ:

دڵ نەخۆشی دەردی هیجرە، گیانی گیانانم وەرە

لەت لەتە جەرگ وهەناوم، ماهی تابانم وەرە

عیللەتی دەرد وشفاکەم وا بە لێوی شەککەرت

مایەیی ژین وحەیاتم، دەرد و دەرمانم وەرە

سەد شکور دووبارە جەژنە،وەختی عەیش وشاییە

بۆ بەڵاگەردانی باڵات، قۆچی قوربانم وەرە

دولبەرەی، قەد عەرعەرەی، ڕەحمەکەی، بەدبەختە کەم

دڵڕفێنەی، شۆخەکەی بێ عەهد وپەیمانم وەرە

نازەنینەی،سوخمەئاڵە،دیدەمەستەی،کەچ کولاە

گوڵعوزارەی، شۆخوشەنگەی،شاهی چاکانم وەرە

ماڵ وێرانم دووریت،ڕەهزەنی ئیمان ودڵ

زینەتی بەزم وسەریرم،شەمعی دیوانم وەرە

چونکە سایەی زوڵفت دوور لە فەرقی فەرقمە

سینە پڕ خوێن ورووخاوم،دڵ پەرێشانم وەرە

دوور لە باڵای نەونەمامت، زامی جەرگم تازەیە

وەک عەرەب سەد جار دەخیلەك،زووبە لوقمانم وەرە

کەس نییە سابت قەدەم وەك من،لەدوای عیشقدا

بۆ سوپاهی غەمزەکەت،مەردی مەیدانم وەرە

گەر دەپرسی حاڵەتی من بۆ فیراقت،پێت بڵێم ؟

هەر وەکو (تاهیر)هەمیشە دیدە گریانم وەرە

تایر بەگی جاف هاوکارێکی باشی عادیلە خانمی دایکی بوە بۆ بەرێوەبردن وهەڵسورانی کارو باری ناو دیوەخان ومیوان داری لە رێبوارو کەسایەتیە کانی ناو چەکە بۆ سەردانی وەسمان پاش لەو کاتانەی وەسمان پاشا لە پێنجوێندەبێت . غەزەلە بەناوبانگەکانی تایەر بەگ تا ئێستاش بایەخی وێژەی خۆیان ماوە. ھۆنراو‌ەکانی بەزمانی تورکی و عەرەبی و فارسی نیشانەی ئەوەن تاھیر بەگ جگە لەوەی کوردی زانێکی بە سەلیقە بووە، لەزمانەکانی تریشدا بەتایبەت زمانی فارسی کە لەو سەر دمەدا زۆرێک لە هۆزانەوانای کورد بەو زمانە هۆزانەکانیان هۆنیوەتەوە ،تایر بەگ شارەزاییەکی زۆری باشی ھەبووە.سوار چاکیو چابوکیشی لە زمانی کوردی ئەوە هەر واباشە لێی گەرێن بۆ شاکارێکی خۆی ، کە دەڵێ :

قوربانی ڕۆختبم کە شکستی بە قەمەر دا

حەیرانی لەبتبم کە ڕەواجی بە شەکەر دا

هەر لەحزە ئەدەی وەعدەیی وەسڵ ونیە ئەسڵی

کارت وەکوو دونیایە، هەر ئەمڕۆیە بە فەردا

مەقسوودی لە سە کوشتنی عوشاقی زەعیفە

وەختێ کە دەکا خەنجەری تیژی بە کەمەردا

هەرچەندە دەکەم سەعی ،لەبەر خوێنی سریشکم

خاکێ نیە بیکەم بە هەوەس، گاهێ بەسەردا!

ناحەق نیە، ناوەستی ئەگەر پردی تەحە مموڵ

سیراونی سریشکم، کە ئەکا هاژە لە سەر دا

دڵ ڕۆیوە قوربان ،لە وجوودم بە خەیاڵات

دایم لە سەردایە، ئەگەرچی لە حەزەر دا

مەیلت هەیە (تاهیر) کە بپرسی لە برینم

بروانە کە ئەو شۆخە چ تیری لە جگەردا

تایەر به‌گ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌رده‌وام و گه‌رمی له‌گه‌ڵ ناری شاعیر دا هەبوه. بۆ پشت راست کردنەوەی ئەم ڕایەش کە دۆستایەتیو په‌یوه‌ندیان هەبوە .لە نامه شێعریه‌کانی ناری شاعیر و تاهێر به‌گه‌ی جافە وه ده‌ر ئه‌که‌وێت بە روونی .

تاهیر بەگی جا ف وناری

بەغەمزەی چاوی مەخموری سیاهی مەستی مەی کردین

بەماچی لێوی موستەغنی لە ئەنواعی مەزەی کردین

ترازا بەندی سوخمەی ئاڵی گوڵناری بە ئاهی من

گەچی دەستی لەسەر دانا لە سەیری باخ وبەی کردین

تاهیر بەگی جا ف وناری

بەهەوری پەرچەم و ئەبرووروخ وزوڵفی کە داپۆشی

لەشەوقی رۆیەتی بەدری هیلالی یەك شەوەی کردین

ئەگەرچی کوشتینی خۆ،(قابض:لارواحی) موژگانی

بەقانوونی مەسیحایی لە خەندەی لێوی مەی کردین

عیلاجی دەردی دڵ (ناری)لە(تاهیر)بەگ تەمەنناکە

بڵێ ئەمرو گوڵ ئەندامێ،بەتیرێ جەرگیپەی کردین

تاهیر بەگی جا ف وناری

پرسیاری“تاهیر بەگ لە“مەلا کاک حەمەی بێلوو““ناری“

خودا عەدلی لە لای عارف عەیانە

بە حەققەت ئێمە گەللەین، ئەو شوانە!

لە بەر چی وا مەڕێ خۆی مەردی چوپان؟

بە دەستی خۆی ئەخاتە بەر نیشانە

ئەگەر موئمین بە حەققەت دۆستی حەققن؟

چییە حیکمەت زەلیلی رووسیانە؟

موقەددەر بوو کە گەندۆم بێ بە رزقی

لە ئادەم بۆ دەبێ بگرێ بەهانە

کە تیرئەندازی چابوک دڵ بپێکێ!

قەباحەت کەی لە سەر حەڵقەی کەوانە؟

کە ئەو رۆخساری دڵ بێنێتە پێشۆ

نەسیبی بولبولان داد و فوغانە

لە رۆژی خوەی عەمەڵ قسمەت کراوە

لە بەر چی تۆ دەڵیێ فیعلی خۆمانە؟

کە وابوو ئاگری دۆزەخ لە بۆمان!

چ لازم دێ بکێشێ وا زوبانە؟

ئەگەر خەلقە لە بۆمان ئیختیارێ

لە بەر چی یەک بچووک و یەک کەڵانە

یەکێ بۆ پارە نانێ جان فرۆشە

یەکێ حەقی نییە شاهی جیهانە

یەکێ سوڵتانی قەسری زەڕنیگارە

یەکێ بێ جێگە و بێ خان و مانە

یەکێ دایم خەریکی عەیش و نۆشە

یەکێ کووژراوی شمشێری دەبانە

یەکێ قاروونی دەولەت هەم عینانە

یەکێ موحتاجی سککەی یەک قرانە

تاهیر بەگ بە هۆی وەسمان پاشای بابی و عادیلە خانمی دایکیەوە زۆر لە شاعیران ، پیاوە مەزنەکانی ئەو سەردەمەی ناسیوە، کە سەردانی دیوەخانی وەسمان پاشایان کردەوە، یەکێک لەوانە کە زۆر وەسمان پاشای خۆش ویستوەو سەر دانی کردوە“ شێخ رەزای تاڵەبانی بوە “ بێگومان شێخ رەزا بەسەر هاتی زۆری هەیە ، بەڵام ئەوەی کە رووی باسەکە دەگرێتەوە جارێک „شێخ رەزا“ دەچێت بۆ هەڵەبجە بۆ سەردانی وەسمان پاشا بەڵام پاشا لە پێنجوێندە بێت و عادیلە خان „شێخ رەزا “ زۆر بە خێر دێنێتو رێزی زۆری لێدەگرێ ، „شێخ رەزا کە زۆر دڵی خۆشدەبێ و کەیفی بەو رێزە زۆرەی خانم دێ ئەم هۆنراوەی بە سەردا دەڵێت „

قامەتت بێشک نەمامی عەرعەرە،یا سووسەنە

دەك فیدای ناز و گیشمەت بم پەریزادەی سنە

خانم ئەو هۆنراوەی زۆر لاپسند ئەبێت . کە ئەگەرێتەوە ژوورەکەی وەک خەڵات پاڵتۆیەکی شاڵی تورمەی بەقیمەتی بۆ ئەخاتە ناو هەگبەیەک لە گەڵ دوو سەد قراندا کە بۆی بنێڕی ،لەو کاتەدا تاهیر بەگی شاعیر ئەچێتە ناو ژوورەکەی و ئەڵێ :دایە ئەوە چ یە ؟عادیلە خاتونیش دەڵێ: بەخوا کورم „شێخ رەزا ئەم شێعری بەسەردا هەڵ داوم ،منیش ئەم دیاریەی لە گەڵ ئەنێرم ، تاهیر بەگی شاعیریش ئەڵێ : کورە دایە ئەم شێعرە جنێوە هەر کەس پێی بڵێن سنەیی ،خۆی ئەکووژێ ،چونکە ماناکەی باشنییە ،خانمیش لە جواب دا ئەڵێ: کورە بەڵێ .(دیوانی شێخ رەزای تاڵە بانی هۆشیار قەفتان ئاوا دەڵێ : دەفتەری کوردەواری لاپەڕە>٧٣< نوسینی شێخ محەمەدی خاڵ،بنوارە تاکە هەڵبەستی >١٠٤< .)

چەند ساڵێک بەر لە دەستپێکردنی شەری یەکەمی جیھانی ئەو کاتەی مێجەرسۆن وەک سیخور بەناوی «غولام حسێنی شیرازی» خۆی ئەخزێنێتە ناو دیوەخانی تاھیر بەگی جاف و خۆی دەخاتە بەرگی خزمەتکارەوە، تایەر بەگ بە زیرەکی خۆی بۆی دەرئەکەوێ کە ئەم کابرایە ئینگلیزە، بەڵام بەبێ ئازار دان وبەشێوی سەری ھەڵنەماڵی و بە قۆڵی داوای لێدەکات کە بە زووترین کات دوورکەوێتەوەو خۆی بێ سەرو شوێنکات لەو دەڤەرە.

تایەر بەگ ساڵی ١٩١٨ کۆچی دواییکرد ەوە و لە گۆرستانی عەبابەیلێ‌ لای گۆری کەسو کارەکەی بەخاک سپێردراوە .

ئەم پیاوە مەزنەی گەلی کورد وئەو سوار چاکە لە بلیمەیتەی دونیای شێعرو هەڵ بەست ، گوناحە بەڵێنم ئەم یان ئەو هۆنراوەی باڵەبژێرین و یەک لە یەکی جوان ترن شێعرەکانی . بەڵام من زۆر هۆگری ئەم هۆنراوەی بووم ، یەکێک لە شاکارە نازدارە کانی تاهیر بەگی جاف بەلامەوە،

دڵ لە هیجرەت والە خەم دا ماهی ڕووخسارم وەرە

زەخمە جەرگم بۆ فیراقت زوو کە لوقمانم وەرو

سەد تەبیب هات وعەلاجی ئەم برینانەی نەکەرد

تۆ عەلاجی زەخمەکەم کە،سابە ئامانم وەرە

گەردەزانی چەن پشێوە حاڵەکەم بۆ دیدەنت

سەد ئەوەندەی زولفەکانت دڵ پەرێشانم وەرە

لوتف و تانەی تۆ لەلای من هەردوو وەک رەحمەتە

کەعبە کچ نابێ ،لەبەرلۆمەی رەقیبانم وەرە

هەر کەسێ هات وبەتیری غەمزەکەت سەد پارەبوو

کەس نیە وەک من حەریفت مەردی مەیدانم وەرە

کافرا دەردی فیراقت والە جەرگم کاریە

سابکە رەحمێ بە حاڵم ، مانگی تابانم وەرە

سەد کەرەت ئەمڕۆ لە دوریت خوێن لە چاوم جاریە

غەرقی دەریای ئەشکی خوێنم خۆری چاکانم وەرە

گادەگرئێم گادەسووتتێم کارو بارم زاریە

زێوەری تاجی غەریبم شاهی خاسانم وەرە

سینە ناڵان هەر وەکو بولبول لە دووری گوڵشەنت

سابەلوتفێ بملوێنە ، گیانی گیانانم وەرە

بەس جافا بنوێنە قوربان زوڵمی ناحەق چانیە

کافریش رەحمێ بەسەیداێ ،دین وئیمانم وەرە

سوورەتی باڵات بەدایم نەقشی قەلبیزاریە

هەروەکو مەجنوون لە ئەشقت دیدە گریانم وەرە

دیدە مەستی شۆخ وشەنگە نازەنینەی شارەزوور

دڵ ڕفێنی جەمعی عالەم ،کەبکی کۆسارم وەرە

دڵ لە دووریت پڕلە خوێنە شەمعی دیونی ئەمن

هەر وەکو تاهیر هەمیشە سینە بریانم وەرە

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

Deine E-Mail-Adresse wird nicht veröffentlicht. Erforderliche Felder sind mit * markiert