پێشمەرگە

پێشمەرگە

mhaaخورپەێ دڵی راچەنیو بۆ ژێان و ێەکەم برگەێ وانەێ بەرخۆدان
.. سریوەێ سروەێ سەرهەڵدان و زاێڵەێ بلوێری شوان
کۆرگێری بێری وکوێستان،نرکەێ هەوری بەهاری رەشبەڵەکی رەنجی ژێان
.. رێبواری ێاڵی ئاڵ و وال. تۆ هەورازی کوور و ئەستەمت ژێر پێ ناوە
.رێ نوسی نسکۆت گۆریوە و رێچکەیکی نوێت رۆناوە
وەک بروسکە شەوی تاریکی هەراس وبۆرانت سمیوە،بە واتاێ پەلکەزێرینە لە
.بەژنی تاڤگە ئاڵاوی
.پرشەنگی زێوینی ئارەقی بەفری چێاێ بەردەم خۆرەتاوی
گر و گووروی کووچکەئاور وئاگری ئاگردانی پیر وجوانی
..رێبواری رێ سەر بەرزی،پردەباز و شورەێ دەمێکی ترت بە هەناو هەڵگرتووە
گەرما وتینی،سەرما وسەهۆڵ دەتوێنێوە
. هیواێ ئاخێکی پیرۆزی،لەشی ماندوو دەحەسێنێوە
. تەوژمی سۆز و خۆشەویستی ژێان،رەوتێکی بێ نووچدان،داییم لە رێ ولێ گرینداێ
. هێڵی سوری گرکانی،دیدەیکی وردو و گەشبیینی
..سەرجەم بوێر وساتەکان تەمادارت بوون
وەک بیزا،مەندۆک،گووڵە شلێرە وگووڵە شیلان و رەشەریحانە بە دەم باوە بۆ
.دییدارت دەهاتنو ودەچوون
.شەو کە دادەهات کانی بەر بنار ئەبوو بە ژوانگەێ لێوی ویشک و بار گرتووت
.سێبەری شۆرەبی بەر تریفەی مانگە شەوی هاوین باڵاتی باوەشێن دکرد
زەوی بۆ وەنەوزدانت ئامێزی دەکردەوە
.لە حەشارگە کە دەردەکەوتی سام و خۆف دەمرد
لە بیرتە؟ لە ناو ئاپۆرەی سرکی لێرەوار چر و لوتکەێ کێوی تەم و مژ تێ ئاڵاو
.بە چرپەێ پێت کووندە دەمی لە هاوار وناڵین دەکەوت و هێوەر دەبووە
گەلۆ لە بیر دەکرێت؟ کە هارە وهاژەێ چۆمی خورێنکی بەهاران و چەخماخەێ
هەور لە ئاسمان وێنەێ روی گەشتی دەگرت و ئەێکردە ملوانکە بۆ گەردنی
شەپۆلی سەرهەڵگرتوو
. یا ئەو دەمانەی لە گەڵ شەوێنی شوان هەستاوی و لە سۆز و دەنگی شمشاڵی
.تاسەباری خزاوی
تۆ ئارەقی ناوچاوانی کرێکار،هانای سواڵەی ناو پەنجەێ دروێنەوان،هێڵی زەوی
.خووتێار، وشەی ورد و پرسێاری خوێندکاری
زۆر جار گەردە لوولی زرێانت بە هاڵاوی دەرونت پێچاوەتە بنە بەردی ساردی
.دەست بە ئەژنۆێ هەڵکوورماو
. تۆ هەردەم دەهاتی ،نەرم نەرم لە گەڵ کلو کلوی بەفر ئەباری
.سواری هەور وهەڵاو پەلکەێ باران و کرێوە دەبووی
.پەنجەکانت لە گۆ دەچوو،باڵات لە ناو بەفر و بۆران گلی ئەدا
.هیوات لە ناو گێژی شەپۆلی دەرێا سەوڵی بۆ لێواری بەختێاری لی ئەدا
.زەردە پەری ئێوارانی شار و گووند ژوانگەێ دڵداریت بوون و گازی دەکردی
لە گەڵ تروسکانەوەێ چراێ ناو ماڵان
، پەنجەێ ئەوینت ئەنا سەر سینگی دڵی
.برینداری ئازار دراون
.وشەی گەرمی لێوت گۆنای سری چاوەروانی رادەمووسی
.بۆ دڵنێای هەرچی هەتبوو ئەت بەخشی
لە گەڵ پورەی ئەستێرەی کۆ و تەرازو باڵی ئەکێشاێ سەر ئاوایی،هێدی هێدی لە
.کەلی گووند ئاوا دەبوی
.نیگات وەک ئەستێرەی بەرە بەێان بوولێڵەو و کازێوەێ بە شوێن خۆێدا دەهێنا
لە کوێوە دەست پێ بکەم و لە چی بدوێم؟
کاتێک خۆر ئاوا دەبوو تۆ لە داوێنی ئەودا بیرت دەکردەوە
..شەو کە ێەخەی بەێانی بەر ئەدا ،خونچە گووڵی هیوات دەبەخشێوە
.لە خەرمانی ژێانت شەونمی تەمەنت بۆ گووڵ و گێا شەن دەکرد
کۆتری پەێغامت گەلی جار کزە باێک بووە و ئارەقی لەشتی بە باڵ هەڵگرتووە و
.بەژنی نازدارێکی پێ راژاندووە
.تۆ هەنیسک نیی فرمێسک کڵپەێ گڕت بسرەوێنێ
.وەرزی هیواو و هاتی، خەم شەقڵی ئاسمانی ساماڵت ناشکێنێ
.هاوینە هەوار نیی،لە چوار وەرزدا بۆ وەرزێک ئاوەدان بی
.هەناسە برکەێ ماندوو نیی، وچان گرتن لە کاروان و رێت دابرێ
تۆ کە لرفەێ خرۆشی بۆ ژێان
.، چۆن گۆرستان بەرگەێ لوزەوی خوێنی گەشت دەگرێ
.بارکەوتوو نیی،گەرچی بارت گرانە. بارگەت زەنگوڵ زەنگوڵی ئارەق و هزری جوانی ژێانە
.تۆ پێشمەرگەێ، ئەو هەژانەێ، هێمنی داگیرکەران و دەسەڵاتی خۆاوەندی سامان دەشڵەقێنێ
.بوومە لەرزەێ،کۆشک و تەلاری زۆرداری دەروخێنی
.هێماێ بۆ ئەوەێ ئەوین لە باوشی دەست درێژکەر و داگیرکەر دەربێنی
.خۆزگەیکی ئارام نەگرتووی، بێ قەرار و بێ حەجمینی
.تۆ ئەو کەسەێ بۆ ژێان دەژی ،بۆ ژێان دەمری
.بارانی پەڵەێ بە سەر زەوی ویشکا دەگری
.دەستی رەنجدەرانی،بینی ژێرچەپۆکەی ونە حەسانەوە دەگری
.تۆ وادەێک نیی بێو و بە سەر چێ
چۆن دەرێا لە دڵۆپە ئاو هەڵدەپێچێ؟
گەرچی خۆ بەدەستەوە دەران بۆ گۆر کردنت دەقرێن و
ناێانەوێت چیتر هەڵۆی تێ کۆشانت لە بەرزی بفرێ
..بەڵام ئەو رۆژەێ چەک و رەختت لە دوو تووێ بیرەوەری نرێ
.برکە لە بێستانمان ویشک دەبێ وباخی ئارەزومان بەر ناگرێ
.خۆری ئازادی بە بێ تۆ چاو هەڵناهێنێ
.بێ ئەستێرە چۆن مانگ سەر لە تاریکی دەردێنێ
.ئەو زرە دەنگانەێ ناێەوێت تۆ بدوێنێ
.پەنجەێکی رەشە بۆ ئەوەی ئیمرۆ و سبەێ بخنکێنێ

موحممەد ئاغایاری کولن29.12.1997

 

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

Deine E-Mail-Adresse wird nicht veröffentlicht. Erforderliche Felder sind mit * markiert