ئەمڕۆ هەشتی مارس رۆژی جیهانی ژنانە: ئەمرۆژە لە سەر جەم ژنانی دنیا وبەتایبەتی ژنانی گەلی کورد وئەو ژنە تێکۆشەرانە ی کە لە ریزەکانی خەباتی شۆرش گێرانەی کورد دا بۆ وە دەست هێنانی مافەکانی گەڵە کەیان لە بەرگریدان لە دڵەوە پیرۆز ئەکەم و بە هیوای ئەوەم ژنانی کورد بگەن بە مافە تاک یەکان و نەتویەکانیان .
وە هەر ئەمڕۆ ٠٨،٠٣،٢٠١٥ هاوکاتە لە گەڵ یادی هەوڵو تێکۆشان و گیاندنی کۆمەڵێک بابەت و نووسینی گرنگ و، یەک ساڵ تەمن بە سەر کردنەوەی سایتی وسوەکەل هەواڵ نێردا . هەرچەندە زۆر بەداخەوەم لەوەی کە ئەو بەرێزانەی بابەتیان نارد لە پەنجەی دەستەکان تێپەرنە بوون ،بەڵام هەر ئەوەی کە ئەو کۆمەڵە رووناک بیرو بەهەڵ وێستە لایان لە وسوەکەل هەواڵ نێر کردەوە و بە بابەتەکانیان زیاتر هانیان دام و ئەوراستیە یان بۆ سەلماندم ، کە کەم کردن زۆرلە هیچ نەکرد باش ترەوە .وە سەرەرای کەم خوێنەری لە ساڵێکدا کە لە٥٠٠٠ تێنە پەری . بەڵام من هیچ لە و هەنگاوەی کە لە سەرە تاوە بۆیم هەڵگرت پاش گەزنابمەوە بەردەوام ئەبم ولە ساڵی دوو هەمدا کە ئەکاتە ٠٨،٠٣٠،٢٠١٥ بەر دەوام ئەبمو بە شێوازی تازەو نەفەسێکی قووڵترەوە وسوەکەل هەواڵنێر دێتەوە خزمەت تان و هەرگیز کۆڵنادەم .من زۆر سپاسی ئەو دۆست و خۆشەویتانە ئەکەم کە هەندێک بابەتی جوانیان نارد بۆ وسوەکەل هەواڵ نێرو دوڵەمندیان کرد دەست خۆشیان لێ ئەکەم .هەوڵ ودڵ سۆزیان منیان زیاتر هاندا و وایان کرد کە من وازنە هێنم و هەموو کات لە خەباتو تێکۆشاندابەم بە هەر شێوازێک کە بۆم کرا . وە دەست خۆشی زۆرم بۆ خوێنەرەکانی و چاو گێران بە بابەتەکان دا ئەوەش ئەچێتە خانەی یار مەتی دان وپاڵپشتی کردنم . وە جارێکی تریش دوو پاتی ئەکەمەوە هەر کە سێک شارەزای لە بواری ئەلکترۆنی دا هەبێت و بەتوانێت هاو کاریم بەکات بە بێ هیچ مەرجێک وسوەکەل هەواڵ نێر لاری نەیەو جێگای رێزو سپاسیش دەبێت .