لە رۆژی ٠٨،٠٢،٢٠١٥ لەوەڵاتی دانمارک بەبۆنەی ٢٦ رێبندان رۆژی گیان بەختکردنی کاک حەمە حسێنی کەریمی سیمای خۆشناو خۆشەویستی ناو کرێکاران و زەحمتکێشانی ناوچەکەو یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵە ، وە ئاشکرا کردنی خەباتی چکدارانە لە پێناو وەدەست خەستنی مافە کانی گەلی کورد ستان بەتایبەتی وگەلانی ئێران بە گشتی ، سیمینارێک بۆ کاک عمر ئیلخانی زادە سکرتێری کۆمەڵەی شۆرشگێری کوردستان رێک خرا . بەرێزیان لەو ماوە کەمە دا کە بۆی دیاری کرابوو کە لە سێ کات ژمێر زیاتر تێنە ئەپەری رووناکی خستە سەر چەند پرسێکی هەنو کەیو گرنگ . تا ئەو بەشەی ئەگەرێتەوە بۆ سەر قسەو باسەکەی بەرێزیان تۆی خوێنەر ئەتوانی لەم لینکە دا گۆێ بیستی ئەسڵی باسە کەی بی ، بەڵام ئەوەی کە بەلای منەوە زۆر گرینگ وجیاوز بوو لەم بۆنەیەدا ، ئەوە بوو کە بەراستی ئەم بۆنانە لە قالبی ئەو جۆرە کۆنفرانسانە دا . زۆر پربایخو شیاو ترە لەو جۆرە بەرێوە برد نانە لە شێوەی ئاهنگدا بەرێوە ئەچێت .