لە ئێوارەی رۆژی ٠٧،٠٢،٢٠١٥ و لە ریزبەندی جێژنو بۆنەکانی سازمانی حیزبی کومنیستی ئێران کۆمەڵە : بە بۆنەی ٢٦ رێبەندان رۆژی ئاشکرا بوونی کۆمەڵە و گیان بەختکردنی یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵە ، کاک حەمە حوسێنی کەریمی سیمای ناسراو ی ناو زەحمتکێشان وکرێکان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ناو زیندانەکانی رەژیمی پاشایەتی ، بەر لە راپەرینی گەڵانی ئێران .کۆمیتەی سازمانی حیزبی کۆمنیستی ئێران لە دانمارک بەو بۆنەوە یادێکی شکۆد اریان رێک خستەبوو ، سەرتای مراسمەکە بە تورتەیەک لە سەر ژیان وخەباتی کاک حەمە حوسێنی کریمی بەرێوە چوو . وە لە بەشێکی تری مرسمەکە دا لەلاین جماڵ بەزورگ پور ( مامۆستا جمال ) قسەو باسێک پێشکەش کرا ، بەرێزیان باسیان لە خەباتی رابردوی کۆمەڵە و سیاسەتە ئاشکراو نەشاراوەکانی ئەو تشکیلاتە کرا و دواتر رووناکی خەستە سەر ئاڵو گۆرەکانی ئەمرۆی رۆژ هەڵاتی ناوین بە گشتیو کوردستان بەتایبەتی . وە ئەو سیاسەتە دوو فاقیانەی هەرێم ، بەتایبەتیو بەکار هێنانی لایەنە کوردیەکان لە باشور لە لایەن ئەمریکاو زل هێزەکانی ناوچەکەو ، پرژوبڵاوییان وخەتەرەکان لەو بارەوە ، وە هەر وەها لە رەوشی ناو خۆی کورد .وە لە بەشێکی تری قسەکانی چر بوونەوەیەکی پووختو نەت بوو لەسەر بێهەڵ وێستی وکەمتەر خەمی و بەکەم زانین وئاور نەدانەوە لە کوردانی رۆژهەڵات و پال دان وپاڵ پشتی کردنی ئێارن وتورکیا و هێزە دەرکیەکانی کوردستان وخەتەرە کانی بۆ سەر بەرژەوەندیە باڵاکانی خەڵکی کوردستان .بە کورتی بەڵێم بەوەردی باسی لە سیاسەتو رای کۆمەڵە کرد بەبێ هێچ چاو پۆشیو خۆلادانێک لە راستیەکان .وەلە بەشێکی تر لە درێژەی بۆنەکەدا ناوکۆمەڵێک حیزبو لایەن خوێندرایەوە کە بروسکەی پیرۆزبایان بەبۆنەی٢٦ رێبندان رۆژی دامزرانی کۆمەڵە پێشکەش کر دەبوو .بە بەشداری وەفدی نێردراوی هەرکام لە لایەنەکان .وە تا درنگانی شەو چەندین بەرگەوبابەتی تریش پێشکەش بە ئامادەبوان کراو لەناو شورو شەوقو شادی دا بەسەر کوتوی کۆتانی بە مراسمەکە هێندرا .