!! هەڵبجە برینێکە سارێژ بوونی مەحاڵە

!! هەڵبجە برینێکە سارێژ بوونی مەحاڵە

hlbjaبۆم باران و ژەهر رێژ کردنی هەڵبجە وشەهید کردەنی زیاتەر لە ٥٠٠٠ هەزار منداڵ وگنج وهەرزەکارو بە ساڵ داچوو، تێکەڵ لە لە ژنو پیاو. وە دەیان هەزاری تریش کەوتنە بەر ئەو شاڵاوە نامەرۆڤانەیەو ساڵانێکی زۆر بەو ئازارەوە ،ناڵاندیان تا گیانی پاکیان بەخشی ، وە ئەوانەش کە لەژیاندا ماوەن ،تائێستا لە ژێر کاری گەری ئەو ژەهرەدا دەناڵێنەن .کە بەداخەوە تا ئێستاش نەلە لایەن حکومەتی دوای دیکتاتۆریەتی ئێراق، واتە ناوەند ، وە نە لەلایەن حکومەتە خۆماڵەیەکەی هەرێمەوە ،هیچ هەنگاوێکی ئەو تۆ نەنراوە، بۆ کەم کردنەوەی ئازارەکانیان وقەرە بوو کرد نەوەی زیانە ماڵیو گیانیەکانیان ،وە هەر لەدرێژەی پیلان وبەجینۆ سایت کردەنی کوردستان حیزبی بەعسی فاشیچەندان دەڤەر وگوندی تریشی بە چکی قەدەغە کراوی نیو دەوڵەتی بۆمباران کرد ،وەک سەوسێنان و بادینان وگوندەکانی بناری گمۆوشاناخسێ ودۆڵی جافایەتی وشێخ وەسانان وگوندەکانی گوڵان و بناری کارووخ و وە لە سەرووی ئەوانەشەوە شاری سەردەشتی خۆرهەڵاتی کوردستان .وە لە هەڵمەتێکی تەری قێزەون و رەگزسپرستیانەی تر دا پلاماری خەڵکی بیتاوانی داو بەپلانێکی تۆکمەو دارێژراو لە هەشت قۆناخ دا ئەنفالی چەندین دەڤەرو شار و شارەدێو گوندی دەست پێکرد ! تراژیدیایئەنفاڵ: گەورەتەرین تراژیدیایە کە دەژ بەمێژووی کۆمەڵگای مەرۆڤایەتی کرابێ .وە ئەوە یەکێکە لە مەزنترین تاوانە کان ! کەبە پەنجەی دەست ئەژمار ئەکرێن .وەک قەتڵو حامی ئەرمەنەکان بەدەستی تورکە فاشیستەکان وجوولەکە ئاڵمانەکان بەدەستی نازیەکان ،وە هەر وەها هێرۆشیماو ناکازاکی بەدەستی ئەمریکیەکان ،هەڵەبجەو ئەنفالالی کوردستان بەدەستی عرەبە شۆفینیەکان ، کە مێژوو بە خۆیەوە بینیویەتی و شەرماوەر ترین پەڵەیە بەناو چاویەوە ! ئەم هەموو منداڵ وگنجو بەساڵ داچوەبێتاوەنە بە قەراری کۆمەڵێک خوێن مەژی فاشیت بەریاری زیندە بە گۆڕکردن یان بەسەردا سەپێندرا ،دوورلە هەموو بەهایەکی مەڕۆڤایەتی! بە بێهیچ تاوانێک !نەک هەر ئێمەو مانان هیچ نازانین، بەڵکو هیچ کەسئەم راستیە نازانێ !مەگەر تەنها نووسەری سورەتی „ئەنفال “ بەزانێ !بۆچی و لەبەر چی „١٨٢“هەزار کەسی بێتاوانیان لەسەر زێدی بابو باپیران یان هەڵگەرت و بۆناو گۆری بەکۆمەڵیان بەردن .! کە بە داخەوەدنیا لە ئاست ئەو کۆمەڵ کووژیو بەجینۆسات کرد نەی گەلی کورد بێدەنگ مایەوە .ئەو کارەساتو قووربانی دانە زۆر لەوە بەئازار ترە، کە بە هەزاران نووسین وشێعر وپەخشان وچیڕۆک و رۆمان ، توانێ ئەوەی نیە ئەو ئازارە مەزنە باس بکا ، بەڵام ئێمەدەتوانین تەنها بەدیتەنی گۆڕەبە کۆمەڵە کان و ئێسکو هێندێک جلەشرەو نیشانەی بەجێماو لە روفاتی پیرۆزیان .کەمێک لە ئازارەکانیان بهۆنینەوە و پەشتاو پەشت بۆ نەوەکانی کوردی بەگێرینەوە ،کەلە سەدەی بیستو یەکدا چ غەدرێکی مەزن لە گەلێکی بێ تاوانی دنیاکرا . ساڵانێکی زۆرە بە سەرئەم کارەساتەیا دەگوزەرێ ،بەڵام برینەکان هەرتازەن ! خوێنەکە هەرتەرە !ئازارەکان ،هەر بەژانەن ، یەک بە یەکی ئەو ١٨٢ هەزارمەرۆڤە بێتاوانە ، ئێستا لە ناو گۆڕدان ، ئەوانیش ئاوات و ئارەزویان هەبوو دڵیان بەژیان خۆش بوو! کە هاتنە دونیا پێیان خۆشبوولە سەر خاکو نیشتیمانی خۆیان ژیان بکەن ، بەڵام نەیانزانی چ قەدەرێک چاوەروانیان ئەکات !وە لە درێژەی تاوانەکانی حیزبی بەعس وگەورەدیکتاتۆر سەدامی خۆێن خۆرو هاوبیرو هاوکارەکانی ،٨٠٠ هەزار مەرۆڤی بێتاوانیان لە پارێزگای دەهۆک وهەولێرو دەڤەری بارزان،لەسەر زێدی خۆیان بەرەو شوێنی نادیار بەرد.کە تا ئێستاش بەتەواوی شوێنی گۆرەکانیشیان نەبین دراوەتەوە ،ئەوانەی باس دەکرێن مشتێکن لەو سەدان کارەسات و نەهامتیانەی بەسەر گەلێکی بێتاوانیان هێناوە .ئەوی کە زۆر جێگای داخە وا بۆ ٢٣ ساڵە هەرێمێکی نیمچە سەر بەخۆمان هەیە و هەلی ئەوە بۆ کۆمەڵانی خەڵکی زیان لێکەوتو رەخسا بوو بۆ قەرەبووکرد نەوە و کەم کردنەوەی ئازارەکان .بەڵام لە بەر حیزب حیزبێنە و شەرە پەرۆوگندەڵیو دەزی کە سنەبوو ئاورێک لە کێشەکانی هەڵبجە و ناوچەکانی ترباتەوە .وەک هەموومان ئاگادارین بەدوای کۆمەڵێک خۆپشان دانی هەڵبجەیەکان و ئازادی خوازانی کوردستان بۆ پەرسی بە پارێزگاکردەنی شاری هەڵبجەی شەهید .بەڵام ئەو هەوڵەش هەرلە قسەداماوەتەوە تا ئەم کاتەش .هەر لە سەرۆکی هەرێمو حکومەتو پەرلەمانەوە ،جیالە کۆمەڵێک قەولوو بەڵێنی بێبنەما هیچی تر نەیەو هەنگاو بۆ ئەو پەرسە نەنراوە.کورد وەتەنی کەس لە پەرێک نەبوە بە کوورێک ! کەواتە ئەوی بە گەلی کوردی دەڵێن جیالە خۆڵکردنە چاویان هیچی تر نیە لەراستی دا ،مەرگو نەمان بۆ دوژمەنانی کورد و کوردستان ،بژی گەلی کورد. بەژی کوردستان ١٦،٠٣،٢٠١٤ تاهیر وسوکەل

 

One thought on “!! هەڵبجە برینێکە سارێژ بوونی مەحاڵە

  1. سەعید سەدیق ناسناوی ئەدەبیم (بەڵێن)ە

    هەڵەبجە
    ئەی هەڵەبجە خوێناوێ یەکەم
    ئەی شاگوڵ و نێرگزی بەهارەکەم
    تۆ بوی یەکەم گزنگیی خۆری ئازادی
    تۆ بوی یەکەم بێشکەی لەدایک بونی مناڵان ..مناڵانی وەئاگانەهاتووی خەواڵووی بەرەبەیانی ئەو ڕۆژە مناڵانت چیان لێهات و بۆ کوێ چون ؟ ئەی کوا پیاوانی دنیا دیدەت ؟ کوانێ لاوانی بەوەفاو ژیرت ؟ کوا کچۆڵانی ئاشق و سەربەستت ؟
    ئەی هەڵەبجە تۆ بوی دەنگت نەگەیشتە جیهان..بەو هەموو وێرانیەتەوە..بەو هەموو وەرینەی گەڵای زەردی پایزتەوە..بەوەرینی ئەو هەموو گوڵ و خونچانەتەوە..بەوەرینی هەموو پەڕەی گوڵە ژاکاوەکانتەوە..ئەی هەڵەبجە خۆ تۆ کەشتی تایتانیک نەبوی ..تۆ تەقینەوەی پینتاگۆن نەبوی ..تۆ لافاوو باو بارانی باشوری ئەمریکا هەریکا کاترینا نەبوی ..تۆ بومەلەرزەی باشوری ئاسیا پاکستان نەبوی..ئەی هەڵەبجە برینی تۆ لەهەموو ئەو برینانە قوڵترو گەورەتر بوو..خوێناوی و دڵبزوێن و کاریگەرتر بوو..لەبەر ئەوە تۆ دەستە خوشک و برای هێرۆ شیماو ناکازاکی و گەلی ڤێتنام بوی .

    سەعید سەدیق
    بەریتانیا
    saidsaddik2019@gmail.com

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

Deine E-Mail-Adresse wird nicht veröffentlicht. Erforderliche Felder sind mit * markiert