!هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژن پیرۆزە لە ژنان

!هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژن پیرۆزە لە ژنان

frtwoمن پێم وایە بەبێ هاوسنگی مافەکانی ژنان لەگەڵ پیاوندا کۆمەڵگای مڕۆڤایەتی ناتوانێ کۆمەڵگایکی تندوورستو ئازاد بێ.
من ژن نیم!بەڵام  من  وەک   مڕۆڤێک بیر ئەکەمەوە .مەرۆڤێک ،کە هەست دەکم  هێشتاش  کەسایەتیو مەرۆڤ بوونی خۆم لە دەست نەداوە . چۆن و مەبەستم لەو قسەیە چ یە ؟ خۆ زۆرن ئەو کەسانەی  لافی مەرۆڤ بوون لێ ئەدەن . بەڵام ئاخو بەراست  بە ئیدیحاو قسە  مەرۆڤەکان ئەتوانەن لەو پەرسە قووتار بەن و ؟ مەرۆڤ بوونی خۆیان بە کردەوە بەسڵمێنەن ؟ بێ گومان من ئەڵێم نا !  وە پێم وایە بەدانانی وێنەیەکی چکوش و داس یان ئەستێرەیەک و چەندانە وشەی بریقەدار دەر چوون لەو زەلکاوە قووتار بوون زۆر ئاسان نیە و ،وتەی بێ کردەوە لە چڵە پۆپەشیدابێ هێشتا کەمترو سووکترە لە چڵە پووشێکی سەر ئاوی خوور  سووک ترو کەم بایخ ترە . ئەڵێن ژن نیوەی کۆمەڵە و دایکی نیوەکەی تریشە  ، وەی داماو ! قسە چەندە هەژارە  هەموو کەس بۆ وتنی بەکارە . ئاخر کام نیوەی کۆمەڵ !! من پێم وایە ژنان خۆشیان  بەروایان بەو  قسانە نەماوە ، ژن کێ یە ئایە ئەزانی  نەزیک ترین لە رۆحت بوونەوەرێک  هەیە کە  ئەوە و ناوی ژنە .بوونەوەرەێک  ، کە ئەویش وەک بەناو پیاو مەرۆڤە . مڕۆڤێک کە لە رۆحی هەموو تاکێکی بەناو پیاو نەزیکەو لە دنیای سرووشتی مرۆڤایەتی دا ئاوێتەی یەکن و ، مانایەک بۆ لە یەکدابرانیان وەجودی نیە . بەڵام ئەوەی کە لە یەکیان  دا ئەبرێ و لە یەکیان ئەکات ویەکیان  باڵا دەست و یەکێشیان بە ژێر دەستە ، ئەوە ئەقڵیەتی  بەشێک لە مەرۆڤەکانە و ئارەزووی خۆ داسەپان و باڵا دەستی هەوڵی لە یەک دا بران درووست ئەبێت . لە ژێر دووناوی جیاوازداو بە بەهانەی جیاوزی رەگەز .پیاوان کە راست ئەکن و زۆر پەرۆشن بۆ بەرابریو گیرانەوەی مافە زوت کراوەکانی ژن بەدەستی خوی  ئەو هەموو هاتو هاوارو قوور شێلانەی ناوێت و پێوست بەو کلاو لەسەر نانەی ژنانیش ناکات .خۆ گیرانەوە ی مافەکانی ژن لە سەر ئەستیرەیەکی  تر نین و هەر کام لە پیاوان کە مەبەستیانە لە دڵ ودەروون و هەلسوکوتی رۆژانەوە ، ئەکرێت هەنگاو بەنێن و زۆر دوورنیە ، بۆ کام لە پیاوان بێ دایک،یان خوشک، یان هاوسەرو هاوژیان و  کچە؟ پیاوێک کە رێز لە دایکی خۆی بەگرێت و بەجیاوز لە خۆی وکەمتر نەی شووبهێن  ، مافی ژنێک مەسۆگەر کرا .کە خۆی لە سەر خۆشکەکەی نەکاتە خاوەن و رێز لە کەسایەتی بەگرێو  هەڵسووکەوتەکانی نەخاتە ژێر چاودێری خۆی مافی دوو ژن مەسۆگەرە .یان کاتێک کە پیاوان  هاوژیان هەڵ ئەبژێرن  ئەوراستیەش لە بەر چاو بگرن و بە خاتری خۆشیەکانی خۆی لە گەڵ کەسێک مەرجی هاوسەری نەبەستێت کە زۆر بە ئاشکرا  ئەزانێت  ئەو کەسەی کە ئەو هەوڵی بۆ ئەدات پێ ی بەگات  لە گەڵ ئەوداناگونجێو  رووبارێک جیاوازی لە ناویان دەبیندرێت ، بەڵێت من و تۆ  بۆ یەک نابینو  بە هیوام  لە هەڵ بژاردنی هاوژیانت دا سەر کەو توبیت.  ئەوە وا ئەکات ژنان لە مافەکانیان بێبەشنەبن .یان کاتێک کچە کەت  وەک کورەکەت وشان بە شانی یەک لە هەموو حەزو ئارەزوەکانی   خۆیان خاوەن بریارو کەسایەتی  رۆحی هەستەکانی خۆیان بەن  ئیتر شتێک  نامێنێت بۆنی بێمافی  بەشێکی ناو کۆمەڵگای لێبێت . سەیر لەوە دایە لە هەر پیاوێک بەپەرسی ژن کێ یەو لای تۆ چۆن باس لە و   مرۆڤە ئەکەیت کە ناوی ژنەو  هەرتنها بە بەردنی ناوی ناوی ژن ئارامی بە ژیانت ئەبخشێ ؟  ئەو مرۆڤەی کە ناوی ژنەو  بەشێکە لە خۆت و نیوەی کۆمەڵگای لەسەر بناخەیەکی لێوان لێو لە میهرەبانیو  پاکیو خۆشەویستی پێکهێناوە . وە بە قەولی  هەندێک زماندرێژی بێ کردەوە نیوەکەی تریش لە داوێنی ئەو وەوە هاتوونەتە ناو سروشتی مەرۆڤ بوون و  چاویان بە ژیان  هەڵێناوە .وەهەر ئەو نیوەیەش سەرەرای هەموو خۆ بەزل زانینو خۆ بینین لە دنیای جیاوازدا  دواتر رام ئەبێت و ئەچێتە دنیای  ئەوینداریوی  و هاوژیان بوون هەر لە گەڵ ئەو کەسەی کە لە خۆی بەکەمترو  خۆی بەزیاتر ئەزانێت .  بەڵێ ئەوە  ژنە،کە بەبێ هیچ زەخ تو ئازارێک ئەت کێشێتە ژێر رەکێفی  ئەو دنیا ئاڵۆزەی کە لە سرووشتی دا پۆنگی خوار دۆتەوە و پیاوان هەست بە و جیاوازیەی ناکەن و چاو لە راستەکان ئەپۆشن .کارەساتەکە لێرە وە سەر چاوەی گرتوە و دەر چوون لە زەڵکاوی بیر کورتیو  ناداد پڕوەری کارێکی ئاسن نیەوە  بەقسەی بێ کردەوە مەحاڵە . ژن !  ئەو ژنەی کە لە سرووشتی رابردوو  ئەمڕۆکەی مەرۆڤایەتی دا  ناوی ئاوێتە بە ژیانی  کۆمەڵگای مەڕۆڤایەتی بوە. پرسیارەکە لێرەدایە ! کامە ژن ؟؟ ئەو ژنەی کە یەکم رۆژی هاتنە ناو سروشتی ژیان و ناو دنیای جهالەت و هەر بە خودی دایکی کە ژنەو زەرەر مەندی دەستی کۆمەڵگایە ،کەسایەتی دەشکێندرێو بە چاوی سووکەوە سەیر ئەکرێو مامەلەیەکی نامەرۆڤانەی لە گەڵ ئەکرێو هەنگاو بەهەنداو گۆش ئەکرێت بۆ رام بوون و خۆش ئەکرێت بەرازی بوون و دەم بەستن و بێ خەم بوون لە مافە سرووشتیەکانی خۆی وەک مەرۆڤ .من لە سەرتای قسەکانم دا ووتم ژنان خۆشیان بەروایان  بەو قسانەنەماوە کە ژن نیوەی کۆمەڵەو ( هەتا دوای)باشە کە براویان ماوە خۆ بەهێزترین زەبری کاریگر دایکانەن لە کچەکانیان ئەدن و هەردووکیشیان ژنەن . مەگەر وانیە ؟ بێگومانم  کەوایەو ژنان  خۆیان بەشێکن لە ئەنجام دانو بەپراکتیزە کردنی بیرو هەڵ وێستە خۆداسپێندراوەکانی پیاوان بەسەر ژنان دا . ئایە ئەوە بەس پیاوانەن کە وایان کردوە ،زۆرترین پەشکی  کوشتن و لێدان و توند و تیژی و بێ ئیرادە کردن و نەبوونی بەروابە کەسایەتی بوون بەر ژن کەوێت ؟ گومانم لەوە دانیە کە پیاوان زۆرترین کۆسپن و وەک لەم پەرێک وەستاون لە بەر رەوتی ژنان بەرەو گەیشتەن بەمافەکانیان . بەڵام ژنان خۆشیان بێ هەڵ وێستن و ،کەم تەر خەموو ، یارمەتی دەری دەنیای پیاو سالارین و ،جیالە قسەی زەڵ و هەڵوێست بێ ئەمەڵ هیچی ترنین . من ئەوە لە خۆرا ناڵێم  مە بەستم شکانی ژنان نیە بە شێوازێکی تر ،بەڵام  با خۆیان قەزاوەت بکەن و چاوێک لە هەڵەکانی خۆشیان بکەن .با بۆ تان باسی باشووری کوردستان بکەم کە لەم چند ساڵەی ئاخر دا نیمچە ئازادیەک هەیەو کەس ناتوانێت حاشای لێبکات ! کێ ئەڵێت وانیە  ؟ منیش بە پێچەوانەوە ئەڵێم وایە ، لە خۆرا ناڵێم وەک هەموومان ئەی بینین بەسەدان رێخراوی ژنان و ئارفەتان کراوەتەوە وهەیە ! سەیر لەوە دانیەکە من بڵێم هەیە یان نیە سەر لەوە دایە ژنان خۆشیان تا ئێستاش بۆ یان ساخنە بۆتەوە ئاخۆ ژنەن یان ئافرەت ؟ کارەساتەکە لەوەدایەو ژنان کە ئەو هەموو رێکخراو  کۆمەڵەیان هەیە کەچی  خۆیان نین ! کە خۆیان هەن کوان لە کوێن من هەندێک جار کۆنفرانسو کۆرو کۆبونەوەی ژنان ئەبینم هەر ژنی تێدا نیە ،خۆکە چندانە ژنیشی تێدابەن لە دوای پیاوەکانەوە کەزکەز  زەحیفو لاواز هەڵ توتەکاوەن ! ئاخر ناحەقم نیە لێیان توورەبم ، تاکەی بەم شێوازە شەرمناویەوە ژنان ئەتوانەن  پێداگری لە سەر مافەکانی خۆیان بەکەن ؟ ژن کە خۆی بە زەعیفە و کەم عەقڵ و نیوە مرۆڤ بزانێت کوا پیاو لای لێ ئەکاتەوەو مافی بۆ داوا ئەکات ؟  ئاخر ژنان کە خۆیان  دڕبەژیان نەدەنو نەچن بە قووڕگی پیاوا بۆمافە سرووشتیەکانی خۆیان و ژیانیان لێنەکن بژان ،کوا هەروا بەسانای رام ئەبنوو دێنە ژێر ئەو کۆڵە قوورسە کە نەک هەر بەڵای یانەوە قوورسە،بەڵکو شەرموونەنگیشە  چۆن وکەی ولە کوێ ؟ دیوتانە پیاوێک بڵێ ،بەڵێ منیش وەک ژنم و مرۆڤێکم وەکو مرۆڤ جیاوازیمان نیەو هەر دووکمان تەواوکری ژیانین  ژیان بە هەردووکمانەوە و وەک دوورەگەزی نێرو مێ ژیان جوان تر ئەکەین وژیان بە بەران بەری مافەکانی ژن وپیاوە وەجاونە .بەڵام کواو کەی ژن شێر ئاسا بێتمیدان وبەڵێت ، بەسیە بێمافی ! منیش مافی سرووشتی خۆمەم ئەوێت وەک  مڕۆڤێکی جیاوزی رەگەز لە گەڵ پیاو ، بەڵێت منیش وەک تۆم کە من نەبم تۆ چۆن ئەبی ؟ بەڵێ کەمن ژیانت بۆ جوان نەکەم  ئارامیت پێنەدەم و ،حەزو ئارەزوەکانت دانەمرکێنمەوە
تۆ ئەی پیاوی غەدار، تۆ ئەی خەنکاو لەناو زلکاوی کولتوری ژن کوژی، تۆ ئەی ژین سووتێنی ژن بەکۆیلە کەر، تۆ ئەی چەپۆکی دێوەزمەی سەر ماف و دەسەڵاتی ژن ، ترست بۆ لە منە چی لە دەست ئەدەی کەمنیش  وەک تۆ هەست بەئارامی و بێخەمی بکەم لە باوەشتا ؟ وەک چۆن من ئارامیو میهرەبانی بە تۆ ئەبخشم لە باوەشما پەشو ئەدەیتو  هێور ئەبیەوە . دەتۆش بۆمەن وابە !تاکەی و بۆ هەوڵ ئەدەی وەک کۆیلە ڕام گری؟ وەک پێداویستی بۆ  ڕابواردن و چێژی ژیانت ڕاممەگرە ! من خۆم وەک مەڕۆڤ و سروشتی جیاوزی رەگەزیم  توانای  ئەوەم هەیەو بە بێ کەموو کورتی ئەو پداویستانەت بۆ فەراهەم ئەکەم ، ئەوە سرووستی ژیانەو جیاوزی رەگەزیمان تەواوکەری یەک ترین ، تۆ خۆت لەمن بە زیاتر مەزانە و من نەبم  تۆ لە کوێ هەی ؟
من ژنم ، ژن ئەو مرۆڤەیە کە ناوی بۆ تە مانا بۆ هیوا و هومێدەکانت،من ژنم ،ژن ئەو مڕۆڤەیە کە تۆی پیاو بۆ ئەوی بەگەی  پێم سەدان جار بەقووربانو سەدەقەم ئەبی و لە دەورم دەگەڕێی،سەدان تکاو رەجام بۆ ئەنێری  تائەویندارتبم ،تا بەبمە سەرچاوەی هێز وتواناو  وزەکانت،باشە کە هەموو  هێزو توناکانی خۆت وجوانی ژیانت لە مندا ئەبینو  بینینێکی راستو درووستیشە وژیان واتە منی ژن ، ئەی بۆ دیلم ئەکەی؟؟ ئەی بۆ وەک موڵکی خۆت چاوم لێ ئەکەی و هەموو بەهاجوانەکانی ژیان لەمندا ئەکووژی ؟بۆ چی ئەم کەیتە شەرەف و نامووسی خۆت ؟ ئەی باشە کەمن بە نامووسی خۆت ئەزانی و خۆت لابێ نامووسە ،بۆ بە بارتەقای ئەوەی کەمن بەشێکم لە نامووسو کەسایەتی تۆ  رێزم لێناگریو لە هاوشانو بەهرەکانم کەڵک وەرناگری؟ بۆ وەک کەرەسەیەکی بێ بەهرەو  بێ کەڵك  مامەلەم لە گەڵ ئەکیت ؟ ئایە منی ژن تەنهابۆ ڕابروادنت و لەزەت لێورگرتنی پیاوان  لە جسمی ناسکوو جوانم خووڵقاوم؟
ئاخر ئەوە کە ئەڵێم ژنان ئەبێت بە کردەوە و ئەمل کرد بێنە سەر خەتو واز لە ژیانی شرمەنانە بەهێنە !زۆر کەمە و نای بینم ژنێک هاور کاو بەڵێت ،من ژنم ، بەڵێ من ژنم و شانازی بە ژن بوونی خۆمەوە ئەکم !من  ژنم، چۆک بە دنیای نامرۆڤایەتی و کۆمەڵگای ناداد پروەری دا ئەدم . کۆمەڵگای بەشەری بەبێ بوونی ژن  هیچ نیەو شایانی ئەوەش نیە کە پێی بەوترێت کۆمەڵگای مەڕٶڤایەتی ،کامە مڕۆڤایەتی ؟ ئاخر کە بوونی ژن نەبێ ژیان کامە مانای ئەمێةیت ؟ ژیان بە بێ ژن لە هەنگاو نان ئەکەوێت  و مانای نیە و ناتوانێ بەردەوام بێت. با ژنان بێنە ناو شەقامی بەرنگار بوونەوە و هاوارکەن بەڵێن ، مافی خۆمەم دەوێت منیش مەڕۆڤم هیچم لە پیاو کەمترنیە بەکن ،بۆ ئەبێت شرم لە جیاوزی رەگزبکەن ؟ ژن بەو جیاوزیەوە جوانە ومێژوی مرٶڤایەتیشی جوان تر کردوە ،ئەمە بۆ وەک شەرم  ئەبێ باسی بکرێت ؟ بۆ پیاوان چ یان لە ژنان جوان تر هەیە کە شانازی پێوە بکەن ؟ بامن پێتان بڵێم  خۆ ژنان ناوێرن بیڵێن ،پیاو سمێڵی قەوی هەیە ؟ داخۆ کە پیاو بوون بەسمێڵ بێت پشیلە باشترین پیاوە لە دنیادا !! یان کە بە ریشی درێژو شانەکراوی ئەنازێت خۆ هیچ پیاوێک لە جوانی ریشدا ناگات بە بزن ! جێتر ماوەتەوە ؟ کە پیاوان خۆی پێوە بنوێنەن لە سەر ژنان ، پێتان شەرمە ناوی بەرن ؟ کووێیەتی زەکر یەتی ئەی داماو پیاو لێرەشدا دۆراندت کە پیاوەتی بە زەکەر بێت ،گۆڵە کەر پاشترین پیاوە لە سەر رووی زەوەی !! ئەوەیە کە ئەلێم ژنان لە دنیای شەرما ئەژین ، ناوڕین بەڵێن ، من ژنم  من ئەوکەسەم کە نیوەی کۆمەڵگام و مرۆڤم  و مافی سرووشتی مرۆڤ بوونی خۆمەم ئەوێت ! ژنان ئەوندە داماون لەو پەری رەزالت و بێ مافی دا ئەژین ، کەچی هەر بێ دەنگیشن . سەیر لەوەدایە ساڵی جارێک و لە ٠٨،٠٣، ی هەموو ساڵێکدا  پیاوان بە خێری خۆیان لەو رۆژەدا کۆ ئەبنەوە و جێژنی ڕۆژی ژنان پیرۆز ئەکەن ، هەی لەو پیرۆزیە کە ئەی کەن !! کام ڕۆژی ژنان  کە لە زۆرێک لەو بۆنانەدا ژنی تێدانیە یان کە هەش بەن زۆر بە کەمیو بۆ خزمەت کردنو پەزیرای پیاوان لەوێن ، دەبڵێن وانیە !! کام لە پیاوان  لە ڕۆژی ژنان دا  جلو بەرگەکەی بەدەستی خۆی وەتو کراوە ؟ کام پیاو لە ڕۆژی ژنان لە ماڵ ئەمێنێت لای ماڵ ومنداڵ ژنەکە واتە هاوژیانەکەی لە ڕۆژی ژنان دا سەر بەست ئەکات و تا هیچ نەبێت تاقە ڕۆژێک لە ساڵدا  هاوژیانەکەی، یان دایکی ، یان خوشکی ، یان کچەکەی  . چێژ لەو رۆژە وەر گرن ؟ گومانم نیە کە لەو پیاوانە زۆر بەدەگمەن دەست ئەکەوێت لەناو کۆمەڵگادا ، وەکە هەش بێت زۆر بەکەمیو لە پەنجەی دەستەکان تێپەرنابەن ، وانیە ؟ بۆ ؟ چۆن باوەر بەمن دێنی ؟ کەوانیە ؟ کاتێک ئەتوانی پێم بەڵێی وانیە کە خۆت لە رۆژی ژنان دا نەیتە بەردم مایکروفۆن قسەی بێجێو بێ ئەمل بۆمن وکەسانی وەک من بکەیت و هانی هاوژیانەکەت بەی با خۆی بێتە  میدان و پڕبەهەستو گەرووی هاور بەکات بەڵێت  من لە ناو خێزانەکەی خۆمدا سەر بەستی تەواوم هەیەو  داواش لە هاوچارەنووس و هاورەگەزەکانم ئەکم با بەسبێت کۆیلە بوون لە ژێرناوی جیاوازی رەگەز و ئێمەی ژنیش مەرۆڤین ومافی خۆمانە لە کۆمەڵگای مەرۆڤایەتیدا شانبەشانی پیاوان ئەوێتو ، لە ئەرکو خەزمەت دا بەران بەرو هاو چارەنووسبین .کاتێک بروات پێ ئەکەم کە بەو پەڕی سەر سووڕ مانەوە  وشەکانم نەخوێنیتەوە بە گەمژەم نەزانی ؟ یان پێم نەلێی ئەمە خۆی پیاونیە ، یان پێم نەڵێی باشەبۆخۆت بەروات بە قسەکانی خۆت هەیە ؟ نەکەی ئەمەو سەدان پرسیاری تر لای خۆت کڵەکە کەیتو  سەرلە خۆت بەشێوێنی ! کەراست ئەکەیتو  بەراست بروات بە رۆژی ژنان و مافەکانیان هەیە لای خۆتەوە و لە چواردیوریەکەی خۆتو هاوژیانەکەتەوە دەست بەکە بە گێرانەوە و بەرزکرد نەوەی کەسایەتی هاوژیانەکەت ! ئاخر چۆن ئەبێ وکەی رەوایە لە گەڵ کەسێکدا هاوژیان وهاوچارەنووسبیو ، بەچاوی کەمو کەسایتیەکی رووخاو سەیری کەیت ؟ ئەمە کارەساتێکی زۆر رووخێنەروو ماڵوێران کەرە نەک بەتنها بۆ کەسایەتی ژنان ، بەڵکو بۆ ئەو کۆمەڵ گایەی کە لە جهالەتا ئەژیو تۆش تاکێکیت لەو قووربانیە نەک هەر ژنان بەتنها بەڵکو پیاونیش  مەزن ترین زەر مەند ئەبن لە رووی کەسایەتیو هەتد . .
پیرۆز بێت ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان  لە هەمو ژنانی دنیاو ئەو پیاوانە کە بەرستی و بەبێ چەندووچوون بەروایان مافە کانی  ژن و توان وکەسایتی و  یەکسانی خوازی مڕۆڤەکان بەبێ جیاوازی رەگزو توانا جسمەکان هەیەو لە هەوڵو تێکۆشان دایە بۆ لابردنو نەهێشتنی نابەران بەریەکان و شکانی کەسایەتی و میهرەبانی ژنان .

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

Deine E-Mail-Adresse wird nicht veröffentlicht. Erforderliche Felder sind mit * markiert