نەورۆز وساڵی تازە پیرۆز ئەکەم
لە کۆمەڵانی خەڵکی شۆرەش گێری کوردستان،
لە بنەماڵەی سەر بەرزی شەهیدان ، زیندانیانی سیاسی، کەسوکاری خەبات کاران و قوربانیانی دەستی رەشی زوڵمو چەوسانەوەی هەموو ڕۆژە .
ئەی ئەوانەی بۆ بەژیوی ماڵ ومنداڵتان، بەسەر دەمی تیخی سنوردا ژیان بۆ پرینەوەی کۆڵێک لە گەڵ مردن ئەگۆرنەوە . دایکان، باوکان، لاوان،ئەی ئەوانە هەمووتەمەنی خۆتان لە ژێر ئاڵای ستەم ونابەرانبەری کۆمەڵگایەکی نابەرابەردا لە دەست داو بوونە قوربانی ، ناعداڵت خوازی و کۆنە بیرو رەگەس بەرستانە .
هاورێیان و دۆستانی خۆشەویستم، هاوزمانان و کوردستانیانی ئازیز، سەرەتای هاتنی بەهار و ساڵی نوێی کوردی ونەورۆزتان پیرۆز. ئاواتەخوازم ساڵی تازەی ئەم ساڵ ، بەبێتە ساڵێکی پڕ لە تەندروستی و بەختەوەری و ئاسودەیی ، بۆ سەرجەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ،بە دوور بێت لە هەموو جۆرە نەهامەتی و شەرو کوشتارو ماڵ وێرانییەک. هیواخوازم ساڵی گەیشتنی گەلەکەمان بە ئاوات وخەون و ئارەزوەکانی بێت، لە هەر چوار لای نیشتیمانە زامدارەکەمان . هیواخوازم ئاشتەوایی و ئارامی باڵی بەکێشێت بەسەر نیشتیمان و کۆمەڵانی خەڵکی وەڵاتەکەم دا. هیوادارم گەلەکەم بە دوور بێ لە هێرش وپلاماری داگیر کەرانی دڵ پڕ لە قین ودوشمنانی ناوچەکە .
وە هەر بەم بۆنەوە ، بەبۆنەی ساڵی تازەی گەلی کوردستان و جەژنی نەتەویی نەورۆزی کورد لە ناخی دڵەوە هیوای ئاسایش و ئارامی وبەختەوەری بۆ هەموو گەلانی دونیا بە ئاوات دەخوازم.
ساڵی تازە و نەورۆز پیرۆز