بەبۆنەی گەرانەوەی بەهارو ژیانەوەو بووژانەوەی سرووشتی جوانی نیشتیمان وبرگو گوڵی هێمای جەژنی نەورۆز، ساڵی نوێی ٢٧١٤ کوردی ،وسوەکەل هەواڵ نێر پیرۆز بایەکی گەرم پێشکەش بە هەموو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکات و هیوای ئەوە دەخوازێت ساڵی نوێی ئەم ساڵ بەبێتە دەست پێکی گەیشتن مافە کانی خۆی .بەو هیوایەی ساڵی ٢٧١٤ کوردی ساڵی لە یەک تێگیشتن وپێک گیشتنی یک دنگو یەک رنگ هەوڵی ئاشت بوونەوەی سەرتاسەری کوردان بێت . دووبارە نەورۆزو جەژنتان پیرۆزبێ وسوەکەل هەواڵ نێر ٢٠،٠٣،٢٠١٤
کە شنەی سروە هات،بۆنی بەهاری پێبوو
نێرگزچپک چپک مژدەی نەورۆزی پێبوو
لە گەڵ بۆنی شنەو بەهارونەرگزونەورۆز
منیش بە دڵ دەڵێم نەورۆزوجەژنتان پیرۆ
نەورۆز وئاڵا
ئەواهاتەوە جەژنەکەی بەهاری
پیرۆزە نەورۆزلە کوردەواری
زستان بۆی دەرچوونێرگز خەنی بوو
دەمەو بەیانی خۆر لە کەڵ دەر چوو
شەرمی بەخۆی بوو هەرلەئاسمان بێ
بۆ ناو ئاڵای کورد خۆی هەڵدا خوارێ
بۆیە ئاڵاشمان وەک و خۆر بەرزە
لە ناو دڵی کوردان هێندە پیرۆزە
١٧،٠٣،٢٠١
هەر ئێستا بەپلە سروە هاتووبۆنی نێرگزی هێنا
بوڵبولی سینەم ووتی :هاکا بەهار هات بەشوێنیا
ووتیان وا خۆر دانەوی تیشکی لە کەڵ بەزر بوو
ووتم چاوەرێبن هەراکا کژ دووندی خۆی گرد
جەژنە پیرۆزە
بەر لە سپێدەی بەیانی زۆربەپلە سروە هاتوو
بۆنی حتری نێرگزوهڵا ڵەی بەهاری پێ بوو
لەشکری کرێوەشکاو ناوی زستان سرایەوە
خۆر بەپلە گیشتووو مژدەی جەژنی هێنایەوە
ئەو جەژنەی زۆرلە مێژە خۆشویستوە
بەرگی گوڵ و شێعرم لە بەر کرد وە
یادی کڵپەو گرووتینی راپەرینە
تەمەنێکە لەناخما هەڵم گرتوە
لام روون نیە داخۆ ئەوە دڵ مە ؟
یان خوێنەو لە مۆخما بزر بوە
نانا ئەوە جەژنی نەورۆزی کوردە
من بەدڵ لێتان ئەکەم گێژنە پیرۆز