پەخشان
٢،١٠،٢٠٠٨
نیشتیمانی منداڵان بێ سنوورە !
پەخشان ٢،١٠،٢٠٠٨
ئەی منداڵانی ئەم بەهشتی ژینە
کێ ئەتوانێ لە یەک جیاتان کاتەوە ؟
بە هەزاران سنوور دەورتان تەندرابێ
هەر لەیەک ئەچنو جیانابنەوە .
بە سەدان شێوەو ڕەنگی جیاوزیشەوە ،
هەر لە یەک دەچنو جیانابنەوە.
ئەو نێشتیمانەی ئێوەی : تێدا دەژین
پرەلە جوانی ،لە ئەوین ودڵ پاکی
هەرئێوەڤ ئەتوانەن! دینا جوان ترکەن .
ئێوە هەوێنی ئاشتیو ئازادین ،
ئێوە گوڵی خۆشەویستی وئەوین دارین ،
ئێوە هەمووتان : لە یەک دەکەن .
وەک باران ،وەک دەغلودان ،
كێ دەتوانێ لەیەک جووداتان کاتەوە؟
ئەی منداڵانی ئەم بەهەشتی ژینە .
ئێوە هەمووتان ،لە یەک ئەکەن !
ئێوە کە دەتوانەن ،نێشتیمانێک لە پاکی و،
نیشتیمانێک ،لەراست گۆی و، نێستیمانێک
لە خۆشەویستی و، نیشتیمانێک لە بەخشندەی و
نێشتیمانێک لە لێبوردن ، لەو دڵە بەچکۆلەیەتان دا :
پەر بە پر جێگابکەنەوە .
کێ ئەتوانێ لە یەک جوداتان کاتەوە ؟
ئەی منداڵانی نیشتیمانی ئەم بەهەشتی ژینە
ئێوە هەمووتان : لە یەک ئەچن
جوانتر لە وەرزەکانی ساڵن ،
لە هەر گۆگەشەیەکی ئەم دنیا پانو بەرینە یەدابن ،
هەر لە یەک دەچەن ،وەک یەکەن .
کێ ئەتوانێ لەیەک جیاتان کاتەوە ؟
ئەی منداڵانی : نیشتیمانی ئەم بەهەشتی ژینە .
ئەستێرەکانی ئاسمان بەر بڵاو بێ گردو پڕشنگدار
لە ئێوە دەکەن .
کام باج و گوڵستان پەر لە گوڵی ڕەنگاو رەنگ و
بۆن خۆشە وبێ گڕدە ؟ لە ئێوە دەکا .
دڵی ئێوە : وەک دڵی پەپولە سادەو ساکار وبێ گردە .
هەموو تان لە یەک دەکەن .
کێ دەتوانێ لە یەک جیا تان کاتەوە ؟
ئەی منداڵانی نیشتیمانی ئەم بەهشتی ژینە .
ئێوە بە جیاوازی هەموو شێوە وڕەنگەکانەوە
هەر لە یەک دەچن و جیا ناکرێنەوە .
ئێوە بەر لە وەی ، تۆوی ناحەداڵەتی
لە دڵ تان دا چەکەرە بەکات ،
هەمووتان لەیەک دەکەن .
ئێوە بەر لە وەی ، سنوورەکان بناسەن !
دەست بۆ مافی کەس دەرێژ ناکەن ،
بۆ ئازری ئەم و ئەو ، هەوڵ نادەن .
عەز بە ماڵی کەس ناکەن ،هەمووتان لە یەک دەکەن .
کێ دەتوانێ لە یەک جیا تان کاتەوە ؟
ئەی منداڵانی : نیشتیمانی ئەم ، بەهەشتی ژینە ،
ئێوە : بەر لە وەی سنووری ، ئەو نیشتیمانە پاکەی
خۆتان : شە ق کەن و ، بێنە ناو دنیای جەهالەتەوە !
هەمووتان : لە یەک دەچەن .
کێ دەتوانێ لە یەک جیاتان کاتەوە ؟
ئەی منداڵانی : نیشتیمانی ئەم بەهشتی ژینە
ئێوە بەر لەوەی دەستی ڕەش ،
خەڵفی داری ژەقنە موت ،لە ناو دڵی سێوتان دا ،
مەتوربەکات ،هەمووتان لەیەک دەکەن .
جون وبێ گڕد تر لە تریفەی مانگ .
دەرون سپیو ناسک جوانتر لە کلوەبەفری سەر
شۆرابەی چەڵی سەوزی دار سنەوە بەرەکان .
ئێوە لە نیشتیمانی پەریەکاندا ئەژین ،
لە رۆحی خواکان نەزیکەن ،
هەمووتان لە یەک دەکەن .
کێ دەتوانێ لە یەک جیاتان کاتەوە ؟
ئەی منداڵانی : نیشتیمانی ئەم بەهەشتی ژینە
ئێوە : لە توورە بوون ،بێ بەرین
جیا لە پێکە نینێکی خوای لە ناو ناخی دڵ و
دەروونی بێگرد تان دا ،هیچی تر نازانەن ،
وەک ئاوی زووڵاڵی کانی کوێستانەکانی ،
نیشتیمانی من : هەڵ دەقوڵێت ، بەرووی هەرکەسدا
هیچی تر نازانەن .
هەمووتان لە یەک دەکەن .
جیاوزی ڕەنگ وشێوەکان ،
نیشتیمانی ئێوە جوانتر ئەکات .
ئێوە هەمووتان لەیەک دەچن
گەرچی بە سەدان ڕەنگ وشێوەی
جیاوازن ئێوە .
بەڵام هەمووتان : هەڵگری دڵێکی
پاکو بێ گردن .
کێ دەتوانێ لە یەک جیاتان کاتەوە ؟
ئەی منداڵانی : نیشتیمانی ئەم بە هەشتی ژینە .