نـــــــــــــــەوڕۆز

نـــــــــــــــەوڕۆز

    بەبۆنەی ساڵی تازەی {2717 }ی  کوردی بە رانبەر بە ساڵی {2017 }ی  میلادی و ساڵی {1396} شەمسی  ،

پیرۆزبای گەرم لە بنەماڵەی  سەر بەرزی شەهیدان و زینداینانی سیاسی و سەر جەم تێکۆشەران و خەڵکی شۆرش گێری کوردستان و دۆست و هاورێیان وخەزمانم دەکەم.

هیوادارم ساڵی تازە بەبێتەساڵی بەرنگار بوونەوەی داگیر کەران وکۆنە بیرانی کوردستان .!

هیوادارم ساڵی تازەی ئەم ساڵ، بەبێتە ساڵی دەژ بە ناکۆکیەکانی ناو ماڵی گەڵی کوردستان و نەفرەت بەێت لە کێشە ناو خۆیەکان .!

هیوادارم ساڵی تازەی ئەم ساڵ لە کوردستان خۆفرۆشی و شەری براکوژی گۆر بەکرێت .!  

بۆ پیرۆز بای نەوڕۆزی ئەم ساڵ هۆناوەیەکی شاعیری پایە بەرزی گەلی کوردستان  شێخ نوری شێخ ساڵح دەکەم بەدیاری . وسوەکەل هەواڵ نێر    

 

نـــــــــــــــەوڕۆز

 

ئــــــاگــری نـــەوڕۆز بەشـــــاپڵــیتــە و پەڕۆ ناکــرێتــەوە
زوو بــبــێــتــە خـــــــــــۆڵـەمـێـش و تـینــی دابـمـرێـــتــە وە

ئــــــاگــری نەوڕۆز ،بە گــیـان ودڵ ئەبـێ وا خـۆش کـرێ
گـــــــەر بەخـۆڕ دیجـلە و فـوڕاتی بـێــتـە سەر نەکـوژێتــەوە

هـــاتــوو گـــەر شـــێـتــانە مەنــعـی جــەژنـی نـەڕۆزت کــــــرا
لازمـــــــە گــــیــانـت بــەمــەردی بــــیـــخـــەیــە ژێـر پــێــتـــەوە

دەســــت و پێ،ئێـسێکی شکاو ،چیلکەو چەوێڵی چاوگە بێ
لاشـــــە هــەروەك داری „زەنـگە قــڵــیـشـە“ کــۆبــکرێـتــەوە

 خـــــــوێنــی لاوان نـەوت و بـەنـزین بێت وبـڕژێـتـــە ســەری
گــــــــڵـپـــە یـەکـــی وابـسـێـنـێ شـــــــەوقـــی دانـەمــرێـتــــەوە

پـــیـــــاو بـزیـرێـنێ وەکـــــو شــــــــێـری ژیــان هـەڵـمــەت بـەرێ
ژن بـــەدوری ئـــــــــــــاگـــــرا بـــــگـــری  و بلاونێـتــــــەوە (*)

خـــۆش ئـەبــێ ئـەوسـا بـڵـێــسـەی ئـــــاگـری نـــەوڕۆزە کەت
ئــەو حـــەلە ســەیـری گـــوڵـی کـە، چـۆن دەمـی ئـەکـرێتــەوە

دەس ئـەکــــاتـە پـێــکــەنین بۆ بـلـــبـلـــی بــــــاخــــــی وەتــــــــەن
هـــــــەربـەیـەك ســروەی بـەیـان ئەشـنێتــــەوە و ئـەخـنـێــتـــەوە

چـەند بەخــۆشی بـولـبـــولـی خـــۆشخــوان ئەخـــوێنێ بـــۆ گــوڵان
چـــۆن چـریـکەی سـەر چــڵـی ، عــەرشـی عــەزیم ئەگـــرێتـــەوە

بـەو زوبـــانـــی حـــاڵـە خـــــۆشـــە ئـــەم نــزایــــەت بــــۆ ئـــەكـــــــا
ڕەبـــــــی ئـەم ڕۆژە هـەمــــــوو ســــاڵـــــێ بـەخـــــۆشی بـــێـــتـــــەوە

21,03,1958 

(*) دەبوایە ئەم دێرە بەجۆرێکی دیکە بوترێ،چونکە دەوری ژن هەر ئەوە نییە بەدەوری ئاگرا بگرێ وبلاوێتەوە. {ماومۆستا ئازاد عبدولواحید} دیوانی شێخ نوری شێخ ساڵح

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

Deine E-Mail-Adresse wird nicht veröffentlicht. Erforderliche Felder sind mit * markiert