مەلا (ئاوارە) بناسەن!

مەلا (ئاوارە) بناسەن!

tt

:کورتەیەک لە ژیان و پێناسەیەك لە گەورە شۆڕشگێری گەلی کورد مەلا ئاوارە

مه‌لا (ئاواره‌)ی شۆڕشگێرو دۆستو پشتیوانی راستە قینەی زەحمەت کێشان .ناوی (ئەحمەد كوڕی مه‌لا حه‌مه‌ده‌مین)ی هه‌مه‌وه‌ندییە، له‌گوندی شه‌ڵماش سه‌ر به‌ شارستانی سه‌رده‌شت ولە ڕۆژ هەڵاتی شاری سەردشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، لە ژێر سێبەری لوتکەی هۆملی سەر بەرز ولە ساڵی „1934“دا چاوی بە دنیای رووناك هەڵێناوە. مەلا ئاوەرە له‌ منداڵێوه‌ لای باوكی کە پیاوێکی خوێندەواروزانا بووە، دەخوێنێوو، پاشان بەشوێن بەرفراوانی زانیاری زیاتردەست دەکات بەگەڕان بەناو حوجره‌و مزگه‌وته‌كانی كوردستاندا ،ئەو گه‌ڕان و گڕیدەیەی مەلا ئاوەر دەباتە قۆناخێکی نوێ . مه‌لا( ئاواره‌) له‌ سه‌رده‌می گه‌ڕان به‌ شارو دێ هاتەکانی كوردستاندا، زۆر لەوە زیاتر چاو گوێی دەکرێتەوە. کە بەخوێندنەکەی لێی تێگشتوە، ئەولەنەزیکەوە و هەر ڕۆژ لە گەڵ ژیانی خەڵکی رووبەرووبووە ، بە چاوی خۆی بێ به‌شی و هه‌ژاری نیشتیمان و گه‌لەکەی دیوە. هەر ئەوەش هانی ئەدات و هەست وبیرو تووانای دەخاتە گڕ و دەکەوێتە هاندانی خەڵکی بۆ دەرچوون لە ده‌ست ته‌نگی و نه‌داری ژیانی توولومەرگی ، هەر خۆشی وەك پێشنگ وخەم خۆرێکی رەسن وتێگیشتو شۆڕشگێڕێکی ماندوونەناس بۆ رزگاری گه‌لی کورد رێگای شۆرش وبەرنگار بوونەوە دەگرێتەبر تاکۆتای ژیانی دژبەداگریرکەران ،مەلا (ئاورە) بەر لە بوونی بە ئه‌ندامی دێموكراتیش کەسێکی خۆشەویستو بەهەڵوێست بووە ، لای خەڵکی دێهاتەکانی ئالان وبەری سوێسنایەتیو دەشتی کەڵوێ ی ناوچەی سەردەشتی ڕۆژ هەڵاتی كوردستان ناسرواو بەرێزو جێی موتمانەبووە ، وە دوای ئەوەش کە رێگای خەبات بۆ رزگاری خەڵکی کورستان هەڵدەبژێرێت دەچێتە ناو دێموکرات ودەبێتە کەسێکی ناودارو كادرێكی تێكۆشه‌ر و زاناو ئازای ناوچەکە. مه‌لا( ئاواره‌)یەکێك بووە لەو تێکۆشەرانەی کە دووای کۆمار خۆی نادات بەدەستەوەو ،بەرو باشوری کوردستان بۆ خۆرێک خستنەوە و ، هەڵگیرسانەوە ودرێژەدان بە شۆڕش .لە ساڵی“ 1966″دا و له‌ گه‌ڵ کۆمەڵێک لە كادره‌ کانی دێموکرات دەگەرێنەوە بۆ دیوی ڕۆژ هەڵات . مه‌لا( ئاواره‌)وەك لە سەرەوەش باسمکرد بەر لە کاری سیاسیش کەسایتیەکی کۆمەڵایەتی و له‌ ناو خه‌ڵکی ناوچەکەدا ،‌رێز و پێگەو خۆشەویستی تایبه‌تی هه‌بوو، لە بەر ئەوەی خۆی له‌ چینی زه‌حمه‌تكێش و نه‌داری كوردستان بووەو وەك پشتیوان ودڵ سۆزێکی راستەقینە بیندراووە.ئەو سەردەمە خه‌ڵكی چەندە له‌ زوڵم و زۆری نه‌ته‌وایه‌تی و حكومه‌تی داگیر کەری شای خاین وەزاڵە هاتبوون ، ئەوندەش لەدەست دەرەبگو وەردەبورژواکان بێزار بوون، مەلا (ئاورە) خەڵکی هان ئەدا بۆ بەگژدا چوونەوە ،له‌ زوڵم و چه‌وسانه‌وه‌ی ده‌ره‌به‌گ وچڵکاو خۆرەکان.مەلا (ئاوارە) زاناو ئەدیبێکی خۆرسکو کۆمەڵایەتیبووە و به‌ زمانێکی سادەو خەڵکی گوندەکان شێعری هۆنیووەتەوە ، شێعره‌كانی گەرچی نەچۆتە خانەی شاعیریەوە ، بەڵام لە ناو خه‌ڵكدا ده‌ نگیان داوەتەوە و دەماو دەمیان پێکراوە .هەندێك وتەو قسەی نەستەقیشی هەیە کە دەڵێ :
له‌و كاته‌وه‌ كه‌ له‌ماڵی خۆمان ده‌ر كه‌وتووم
هیچ كات به‌ ته‌نیا نه‌بووم
هه‌ستم به‌ غه‌ریبی نه‌كردۆ
من ئێستا ته‌نیا كوڕی دایك و باوكی خۆم نیم
به‌ڵكوو رۆڵه‌ی هه‌موو زه‌حمه‌تكێشه‌كانی كوردستانم
وە من : لە بیرمە زۆر منداڵ بووم ، کە لە پیاوە بەتەمەنەکانم دەبیست دەیان ووت : کاتێک مەلا (ئاوارە) لەسێدارە درا پشتی هەژاران شکا . زۆر هۆگری ئازایەتیو قارەمانی ئەو کوردە خەبات کارە بەبووم ، یان ئەیان ووت: لە کولە کولی بەهاردا بە خۆیو برنەوەشاتمانەکەیەوە لە چۆمی کڵوێ پەریوەتەوە . زۆر جار لە باوکم و خالە مینەشین و خاڵەم زەم بیستوە ، دیان ووت : کە مەلا( ئاوارە ) بارە هەناری لە شڵماشەوە هێناوە بۆ وسوەکل و بە گەنم گۆریویەتەوە . شەوانە خەڵکی لە دورخڕبوونەتەوەو شێعری مامۆستا (قانع)ی بۆ خوێندوونەتەوە باسی نابەرانبەری و چەوسانەوەی دەرەبەگەکانی بۆ کردون . وە بەو هۆیەوە خۆشیان ویستوەو داوایان لێکرد وە بە بێت بە مەلای وسوەکل بەڵام لە وەڵام دا ووتویەتی : من وەك نەوت وام زوو گڕ دەگرم و ناحەداڵەتیش قەبووڵناکەم هەر بۆیەش لای داگیر کەران خۆشەویست نیم و با ماڵی ئێوەش بەسووتان نەدەم تا ڕۆژی خۆی دێت .یان دەگێرنەوە : کە زۆرجار لە گەڵ کۆنە مەڵاو فەقێکانی بەکێشە هاتوەو پێی وەتون : „مەڵا ئاوارە کەسێکی زاناوخوێندەواربوە و فەقێ ی هەبوەو دەرسی پێ وەتوونەوە “ .(ئه‌ركی ئێمه‌ ته‌نیا خوێندن و خۆاردن نێ. نه‌ته‌وه‌ی كورد نه‌خوێنده‌وار و دوواكه‌وتوه‌ و به‌شخوراوه‌.پێویسته‌ ئێمە بەبینە پێشنگ و خه‌ڵك روون كه‌ینه‌وه‌،رێگای خه‌باتیان نیشان بده‌ین.و شان به‌ شانی زه‌حمه‌تكێشانی كورد، بۆ مافو ره‌زگاری و به‌خته‌وه‌ری گه‌ڵ و نیشتمانه‌كه‌مان تێ بكۆشین). دەگێرنەوە: كاتێك کە جه‌لاده‌كانی شای خاین وخوێن رێژ ، مه‌لا (ئاواره)‌ بۆ گۆره‌پانی تیره‌باران ده‌ بن،به‌ ده‌نگی به‌رز و شۆڕشگێڕانه‌ دەڵێ:،(به‌ كوشتنی من خه‌باتی ره‌زگاری خوازی نیشتمانپه‌روه‌رانی كورد دووای نایه‌)کە ئەم ووتەیە دەیان و سەدان لاوی خۆبخش وتێکۆشەری کورد . بە داگیر کرانی نیشتیمان وتراوە ، خەباتی رزگاری خوازانەی گەلی کورد نەک هەر دوای نەهاتوە بەڵکو خوێنی پاکیان وەکو نەوت کراوە بە کڵپەی شۆرشداو هەر گیز ئەو ئاگری شۆرەشە ناکوژێتەوە .مەلا( ئاورە)لە ساڵی ١٣٤٥ هەتاوی دا روولە باشوری کوردستان ئەکات وپاش چەند مانگو هەر لەو ساڵەش داو لە گەڵ هاورێکانی ئیسمایلی شەریفزادەو ، سولیمانی موعێنی ، عبدڵای موعێنی و گەلێک تێکۆشەری تردا بەرەو خۆرهەڵاتی کوردستان هەڵ ئەکشێنەوە بۆ زەبر وەشاندن لە هێزەکانی ئەووەخی دوڵەتی پاشایەتی.کە تا بەهاری ساڵی ١٣٤٧ کونی مشکیان لە ژەندەرمەو جاشە بەکرێگیراوەکان کردەبوو بە قەیسەرو زۆر بەداخەوە هەر لەو سالەداو بە پیلانی داگیر کەران وخۆفرۆشان مەلا ( ئاورەو سێ هاورێی لە گوندی „دیواڵان نی ناوچەی سوێسنایەتی سەردەشتی سەر بەرز بە پلانێک ژەهر خوار دەکرێن ولە کانی بێ هۆشی یان کەم هێزی دا ، دەست گیر ئەکرێن . لە رۆژی 10ی مانگی ٥ی 1968مه‌لا (ئاواره‌)یان له‌ گه‌ڵ دوو خه‌باتگێری دیكه‌ی دێموكرات ،“ ره‌حمانی وه‌تمان چاوشین“ و“ مه‌لا كه‌چه‌ “ له‌ شاری سه‌رده‌شتی سەر سەوزو لانکەی خەباتو تێکۆشاندا تیربان دەکرێن و بە تیربان کرنی ئەو کەڵە شۆرەش گێرەی کوردستان ، خەسارەتێکی گەورە لە خەباتی رزگاری خوازانەی گەلی کورد ناو چەکانی ئالان ودەشتی کەڵوێو بەری سوێسنایەتی کەو توو دڵ سۆزو خەم خۆرێکی بەوەفایان لە دەست چوو،

نەتــــەويی کــــوردن ئەگــــەرچی کــــوردن

لـــە بەرامبـــەر گـــەلی کـــورد روو زەردن

sssنابــــێ دڵ خــــۆش بــــێ بــــەوە بێگانــــە

کــــوردی کوشــــتن، ئــــەوە کوردســــتانە

تــــا پتــــر خــــوێن بــــرژێ لــــەم نــــاوە

شۆرشـــــــی گـــــــەورەتری بـــــــە دواوە

كــــــــــــــوردم كوردســـــــــــتانم دەوێ

هـــــــەدا نـــــــادەم ڕۆژ و شـــــــەوێ

خــــــۆم بســــــرەوم دڵ ناســـــــرەوێ

تــــــاكوو هــــــەلم دەست دەكــــــەوێ

دنيـــا گشـــتی ســـەر يـــەك كـــەوێ
لــــێم ببـــــرن خـــــوراک وخـــەوێ

كــــوردم و كوردســــتانم دەوێ

هيـــوای بـــەرزم قـــەت نانـــەوێ

تـــــــاكوو قۆنـــــــاخی سەربەســـــــتی

ئەســــــــپی خــــــــەباتم ناوەســــــــتی

تــــا دەرنــــەچم لــــە ژثــــر دەســــتی

نامــــــەوێ ســــــەرمایەی هەســـــتی
مــەرگ نــەك ژیــنی ژێــــر دەســـتی

كــــوردم و كوردســــتانم دەوێ

هيـــوای بـــەرزم قـــەت نانـــەوێ

بــــــۆ ئــــــازادی و خودموختــــــاری

بــــــۆ ســـــەربەخۆيی و رزگــــــاری

بــــــە ســـەربەرزی و بـــــــەختياری

بـــــە گيـــــان دەكـــــەم فيـــــداكاری
تــــــا دەبــــــڕ کلکــــی زۆر داری

كــــوردم و كوردســــتانم دەوێ

هيـــوای بـــەرزم قـــەت نانــەوێ

كلكـــــــــــی زۆردار دەقـــــــــــرتێنم

قــــــەڵای ســــــەختی دەرووخێــــــنم

بــــــــەردی بناخـــــــەی دەردێــــــــنم

وەك دێڵە ســــــــــەگ دەيتـــــــــۆپێنم
کــــــە نـــــەش تۆ پــــــا دەیــرە تێنم

كـــــــوردم و كوردســــتانم دەوێ

هيـــوای بـــەرزم قـــەت نانـــەوێ

دەيــــــڕەتێنم تــــــا كێــــــوی قــــــاف

جيهـــــانی پـــــێ دەكـــــەم تـــــەواف

بــــە بـــێ گاڵـــتە و لاف و گــــەزاف

شـــەرتە نەكــــەم وەعــــدە خــــيلاف
یــــا بمـــــــرم یــــا بســــتێنم مـــاف

كــــوردم و كوردســــتانم دەوێ

هيــوای بــەرزم قــەت نانــەوێ

دەســـــــتێنمەوە مـــــــافی خـــــــوراو

بــــــۆ نيشــــــتمانی بــــــەش كــــــراو

هـــــەزاران دايكـــــی زگ ســـــووتاو

هــــــــــــەزاران لاوی ســــــــەربراو
دەژیەنمــەوە وەك لاوی ســــەر بڕاو

كــــــوردم و كوردســــــتانم دەوێ

هيـــوای بـــەرزم قـــەت نانـــەوێ

مـــــن ناهێڵـــــم نەســــــلی بـــــەد كار

وەك هەڵـــــۆ لێــــی دەکەومــــە كــــار

بچتـــــە ئاسمـــــان نايكـــــەم قوتـــــار
لــە ژێــر زەوی بــۆی دەچمە خــەوار
لێـــــی ناهێڵـــــم یـــەك جووقــــــەوار

كــــــوردم و كوردســـــــتانم دەوێ

هيـــوای بـــەرزم قـــەت نانــەوێ

جووقــــــــەواری لــــــــێ ناهێڵــــــــــم

وڵاتی پــــــــێ بــــــــــەجێ دێڵـــــــــم

خـــاكی خــــۆم بـــۆ خــــۆم دەکێڵـــــم

ســـوودی بـــــزن و مـــەر و چێڵــــم
چیــــدی نایــــدەم بــەفـــــڕ وفێڵــــــم

كــــــوردم و كوردســــــتانم دەوێ

هيـــوای بـــەرزم قـــەت نانـــەوێ

تـــــا كـــــەی خەزێنـــــە و نەوتەكـــــەم

بــــە بووكۆڵــــە و فيــــت فيتــــە دەم؟

خە ڵـــك شــــاد و مـــن دأ بـــە خـــەم

لـــــە ســـــەر گـــــەنجی وڵایەكـــــەم
خـــــــاکی خۆشــــــم ئاورە کـــــــــەم

كـــــوردم و كوردســــــتانم دەوێ

هيـــوی بـــەرزم قـــەت نانـــەوێ

١٣٤٦ی هەتاوی

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

Deine E-Mail-Adresse wird nicht veröffentlicht. Erforderliche Felder sind mit * markiert