جیا لە دانانی ئەم وێنەیە دەستم بۆ یەک وشەی نەبردوە .
كوردستان هه‌م به‌پێی پاشماوه شوێنه‌وارییه‌كان و هه‌م به‌پێی نوسراوی نێو كتێبه پیرۆزه‌كان، جێگایه‌كی دیاری له‌مێژووی دنیادا هه‌یه، ئه‌ویش به‌پله‌ی یه‌كه‌م له‌و راستییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه‌پاش روداوی لافاوه گه‌وره‌كه‌ی كه‌شتی نوح له‌سه‌ر چیای جودی له‌كوردستان له‌نگه‌ری گرتووه‌و جارێكی تر له‌م ده‌ڤه‌ره مرۆڤایه‌تی هه‌نگاوی بوژانه‌وه‌ی خۆی ناوه‌و له‌وێدا به‌دنیادا بڵاوبۆته‌وه.
له‌سۆنگه‌ی ئه‌م راستییه‌وه جێی سه‌رسوڕمان نییه كهیادگاری ههوهلینی مرۆڤ له‌كوردستان بوونی هه‌بێ، وه‌كو ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر له‌چیای برادۆست له‌ناوچه‌ی بارزان، كهشوێنهواری ئیسكه په‌یكه‌ری مرۆڤی نیاندرتالی لێدۆزراوه‌ته‌وه، ته‌مه‌نی له(45-60) هه‌زار ساڵ ده‌بێ، هه‌روه‌ها بۆ یه‌كه‌م جار كشتوكاڵ كردن له‌گوندی چه‌رموی رۆژهه‌ڵاتی چه‌مچه‌ماڵ كهكۆلینكاری ئاركۆلۆژیانهی لێكراوه پاشماوه‌ی شینایی كردن و ماڵات به‌خێوكردنی لێ دۆزراوه‌ته‌وه. ئه‌مه وێڕای ده‌یان شوێنه‌واری دیكه كهقوڵایی شارستانیی كوردستان ده‌رده‌خه‌ن.
له‌كوردستانی كۆندا ده‌وڵه‌ت و ئیمپراتۆری به‌ناوبانگ هه‌ڵكه‌وتووه كه‌له‌مێژووی دێریندا زانیاریان له‌باره‌یه‌وه تۆماركراوه، له‌وانه سوئیهكان له‌ناوچه‌ی سورباتۆ له‌ناوه‌ڕاستی هه‌زاره‌ی سێیه‌می پێش زایین كه‌ده‌سه‌ڵاتیان ماوه‌یه‌ك تا ناوچه‌ی ئور كشاوه. لۆلۆییه‌كان له‌ناوچه‌ی میزۆپۆتامیاو به‌تایبه‌تی ده‌شته‌كانی زه‌هاوو شاره‌زوور كه‌له‌سه‌رده‌می ئاشوورییه‌كان به‌و ناوچانه‌یان ده‌گوت وڵاتی زاموا. له‌هه‌زاره‌ی سێیه‌می پێش زایین لۆلۆییه‌كان خودان ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزبوون پایته‌خته‌كه‌یان شارێك بوو به‌ناوی خمازی.
له ناوچه‌كانی باكورو رۆژهه‌ڵاتی وڵاتی لۆلۆییه‌كان نێوی ده‌وڵه‌تێكی دیكه دێ به‌ناوی گۆتی یان گۆتیه‌كان، كه‌ئه‌وانیش له‌هه‌زاره‌ی سێیه‌م و هه‌زاره‌ی دووه‌می پێش زایین ناویان دێت كه‌توانیویانه بۆ ماوه‌ی سه‌دساڵ فه‌رمانڕه‌وایی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی عیراقیش بكه‌ن.
كاشیه‌كان له‌ناوه‌راستی هه‌زاره‌ی دووه‌می پێش زایین ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزیان دروست كردووه له‌كوردستان ده‌سه‌ڵاتداربوون و له‌ساڵی 1595 – 1162 پ.ز حوكمی وڵاتی بابلیان كردووه و زۆر شوێنه‌واری شارستانیان له‌پاش به‌جێماوه.
میلله‌تانی دیكه‌ی به‌ناوبانگ له‌كوردستان ناویان هاتووه‌و ده‌سه‌ڵاتیان پێكهێناوه وه‌ك میتانییه‌كان و تۆرانییه‌كان و ماننایه‌كان. به‌ڵام میدیه‌كان له‌میلله‌تانی به‌ناوبانگی كوردستانی كۆنن و توانیویانه له‌سه‌ده‌ی حه‌وته‌می پێش زایین دا ئیمپراتۆریه‌تێكی گه‌وره ئاوا بكه‌ن كه‌به‌هاوكاری كلدانیه‌كان له‌ساڵی 612 پ.ز ده‌وڵه‌تی ئاشوریان له‌ناوبردووه‌و شاری نه‌ینه‌وای پایته‌ختیان كۆنترۆڵ كردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌پێی بۆچوونی هه‌ندێك له‌توێژه‌ران میدیه‌كان باپیر‌و بنه‌چه‌ی كوردانن بۆیه ساڵی دامه‌زراندنیان له‌ساڵی 700پ.ز به‌سه‌ره‌تای ساڵی كوردی دانراوه.
كاردۆخیه‌كان كه‌له‌ناوچه‌كانی بۆتان بوونیان هه‌بووه. له‌لای به‌شێك له‌توێژه‌ران به‌باپیره گه‌وره‌ی كوردان داده‌نرێن، زه‌ینه‌فۆن نووسه‌ری به‌ناوبانگی یۆنانی پاش شكستی سوپاكه‌ی له‌شه‌ڕێكی ناوخۆی هه‌خامه‌نیشه‌كاندا له‌گه‌ڵ (10)هه‌زار سه‌ربازی دیكه‌ی یۆنانی به‌زێدی كاردۆخیه‌كاندا تێپه‌ڕیوه‌و له‌ساڵی 401پ.ز زۆر زانیاری شایسته‌ی له‌باره‌یانه‌وه تۆماركردووه. هه‌روه‌ها له‌ساڵانی دواتردا كوردستان رووداو‌و گۆڕانكاری زۆری به‌خۆوه دیوه وه‌كو شه‌ڕی گوگمێر له‌نزیك هه‌ولێر له‌نێوان سوپای ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی و سوپای هه‌خامه‌نشیه‌كان له‌ساڵی 331پ.ز .
دواتر كوردستان به‌زۆری له‌ژێر كاریگه‌ری ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیه‌كانی ئه‌شكانی و حدیاب و ساسانی و بیزه‌نتی و (رۆمه‌كان) دابووه.
له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و ده‌ستپێكردنی فتوحاتی ئیسلامی به‌ره‌به‌ره وڵاتی كوردانیش بووه به‌شانۆگه‌ری روداو‌و گۆرانكاری گه‌وره، هه‌ر له‌ساڵی 16ك، سه‌رزه‌مینی كوردستان لهكهوشهنهكانی خواره‌وه ناوچه‌كانی جه‌له‌ولاو حه‌لوان و كرمانشاو وڵاتی لوڕستان به‌ئایینه نوێیه‌كه ئاشنا بوون، هه‌تاوه‌كو ساڵی 35ك، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كوردستان كه‌وته بن ده‌ستی موسڵمانان و كوردیش به‌كاوه‌خۆ به‌ئایینه نوێیه‌كه رادههاتن و پێی قایل ده‌بوون.
له‌سه‌رده‌می ئومه‌وییه‌كاندا (41- 132ك) ده‌كرێ بڵێین كورد قۆناغی گواستنه‌وه‌ی خۆی تێده‌په‌ڕاند، وڵاتیان له‌به‌ر سه‌ختی و ههڵهموتی بوو بوو بهپهناگهی خهواریجیهكان و كوردیش له‌هه‌ندێك بزاوتی خهواریجیهكاندا به‌شداری كردووه‌و له‌وماوه‌یه‌دا وه‌ك موسڵمانانی ناعه‌ره‌ب (موالی) رووبه‌رووی سته‌م و پێشڵكاری بوونه‌ته‌وه.
بۆیه كورد هاوكاری و پاڵپشتی بانگه‌وازی عهبباسیهكانی كردووه له‌گه‌ڵ رووخانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی هاتنه سه‌ركاری عه‌بباسیه‌كان، كورد هه‌م رۆلی بینی هه‌م له‌سه‌رده‌مه‌كانی دوتردا به‌شداریكردنێكی كاراتری مێژووییان نیشاندا.
له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌تی ئیسلامی‌دا و به‌تایبه‌تی له‌ماوه‌ی حوكمی عه‌بباسیه‌كان (132-656ك) هه‌لومه‌رجی ده‌ركه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و باڵاده‌ستبوونی كورد له‌ناوچه‌كانی خۆیدا هاته گۆڕێ و هه‌ر له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی چواره‌می كۆچی/ ده‌یه‌می زاینی، چه‌ند ده‌سه‌ڵاتدارییه‌كی كوردی له‌شێوه‌ی میرنیشین و ده‌وڵه‌تدا ده‌ركه‌وتن و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ریزبه‌ندیان ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ دیاریكردنی دیارترین ئه‌و شوێنانه‌ی كه فه‌رمانڕه‌واییان تێدا ده‌كرد.
میرنشینی عه‌یشانی 300-350ك / 912-961ز
له‌ناوچه‌كانی رۆژئاوای هه‌رێمی چیاكان لهنههاوهند و دینه‌وه‌ر و هه‌مه‌دان و سامنان هه‌تا سنوری ئازربایجان. له‌دیارترین میره‌كانیان وندادو غانم.
میرنشینی ره‌وادی (ده‌وروبه‌ری 337-463ك/948-1071ز)
له‌شاره‌كانی مه‌راغه‌و تهورێزو ئه‌رده‌بیل و ورمێ و خوی و سه‌لماس …هتد، به‌ناوبانگترین میره‌كانیان محه‌مه‌د كوڕی حوسێن ره‌وادی و ئه‌بو ههیجای ره‌وادی و مهمهلانی ره‌وادی.
میرنشینی شه‌دادی 340-595ك/951-1198ز
له‌هه‌رێمی ئاران له‌شاره‌كانی بهردهعهو دبیل و گه‌نجه‌و باكو چه‌ند شار‌و ناوچه‌یه‌كی دیكه. میرنشینی شه‌دادی هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن سهلجوقیهكانهوه لاوازكراوه به‌ڵام هه‌تاوه‌كو ساڵی 595-1198ز له شاری ئانی هه‌ر مابوو.
له‌دیارترین میره‌كانیان محمه‌د كوڕی شه‌دادو فه‌زلون و ئه‌بولئه‌سوارو چه‌ندانی دیكه. كهسهربهخۆبون و دراوی تایبه‌تی میرنشینه‌تیان لێداوه.
میرنشینی حه‌سه‌نوه‌یهی 348-406ك/ 959-1015ز
له‌ناوچه‌كانی شاره‌زوورو شاپورخواست واتا لوڕستان و دینه‌وه‌رو هه‌مه‌دان و شوێن وشاری دیكه فه‌رمانڕه‌واییان كردووه.
له‌میره به‌ناوبانگه‌كانیان، حه‌سه‌نوه‌یهی كوڕی حوسێنی كوردی و میر به‌در كوڕی حه‌سه‌نوه‌یهی كه‌یه‌كێكه له‌هه‌ره میره به‌ناوبانگه‌كانی كوردان، له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌راستدا كاری زۆر دیاری له‌ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌كه‌یدا كردووه‌و دراوی تایبه‌تی لێداوه.
میرنشینی مه‌روانی 373-489ك/983-1096ز
له‌كوردستانی ناوه‌ڕاست و باكور له‌دیاربه‌كر شاره‌كانی میاخارتین و ماردین وئامه‌دو خه‌ڵات و به‌دلیس و ناوچه‌ی دیكه فه‌رمانڕه‌واییان كردووه.
دامه‌زرێنه‌ری میرنشینه‌كه میر باد كوڕی دۆسته‌كی كوردیه هه‌روه‌ها میر مومه‌هه‌د ئهلدهولهو میر نهسرولدهولهو ئه‌حمه‌د كوڕی مه‌روانی كوردی كه‌به‌ناوبانگترین میری كوردیه، زیاتر له‌په‌نجا ساڵ میرایه‌تی كردووه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌ك ده‌وڵه‌ت ناسراوه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی عه‌باسی و بوه‌یهی وفاتمی و بیزێنتی و سه‌لجوقیه‌كان دانی پێدانراوه. زۆر كاری گرینگ له‌ئاوه‌دانی و بوژانه‌وه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری له‌و ناوچه‌یه‌ی كوردستاندا ئه‌نجامدراوه. له‌زۆربه‌ی شاره‌كاندا دراوی میرنشینیهكه لێدراوه.
میرنشینی عه‌ننازی 381-511 ک /991 – 1117 ز
ئه‌م میرنشینیه له‌ناوچه‌ی حه‌لوان له‌لایه‌ن كورده‌كانی شازه‌نجانییه‌وه دامه‌زراوه دواتر ده‌سه‌ڵاتی فراوان بووه‌و له‌شاره‌كانی ئه‌سه‌د ئابادو داقوق و ئاوه‌دانی دیكه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی په‌ره‌ی سه‌ندووه. له‌میره به‌ناوبانگه‌كانیان، میر ئه‌بولفه‌تح محه‌مه‌د كوڕی عه‌نناز و میر حسام ئه‌لده‌وله و ئه‌بو شوك و میرسورخاب كوڕی به‌در.
میرنشینی هه‌زبانی 347 – 534 /1046 – 1139 ز
له‌شاری هه‌ولێر ده‌ركه‌وتووه، سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێری فه‌رمانڕه‌وایه‌تی كردووه، له‌به‌ناوبانگترین میره‌كانیان عیسا كوڕی موسای هه‌زبانی و میر ئه‌بولحه‌سه‌نی كوڕی موسكی هه‌زبانی.
له دوای هاتنی سه‌لجوقییه‌كان زۆربه‌ی میرنشینیه كوردییه‌كان پوكانه‌وه‌و به‌ره‌و نه‌مان چوون، به‌ڵام رۆڵی كورد هه‌ر له‌بره‌ودابوو له‌شه‌ڕی به‌ناوبانگی ملازگرددا كورد هاوكاری سه‌لجوقیه‌كانی كردووه كه‌سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر رۆمه‌كاندا.
له‌سه‌روبه‌ندی هاتنی مه‌غۆله‌كاندا كوردستان رووبه‌رووی وێرانكاری و زیانی زۆر بۆوه، چونكه هه‌م هه‌رێمه كوردییه‌كان بۆ مهغۆلییهكان گرنگ بوون، هه‌م ده‌كه‌وته سه‌ر رێ‌یان بۆ به‌غداو شام، بۆیه كوردستان له‌سه‌ده‌ی 7ك / 13ز زۆرترین زه‌ره‌رو زیانی به‌ركه‌وت.
له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی هێزه داگیركه‌ره‌كانی كوردستاندا وێڕای زه‌برو زه‌نگی زۆر به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌كوردستاندا به‌ته‌واوه‌تی له‌ناونه‌چوو، چه‌ندان میرنشین و ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی
كوردی له‌ناوچه جیاجیاكانی كوردستاندا فه‌رمانڕه‌واییان دهكردو هێزه‌كانی جه‌لائیری وتهیموری و قه‌ره‌ئۆینلو….هتد. كوردستانیان كردبووه مه‌یدانی شه‌ڕو ململانێ، تادهركهوتنی عوسمانیه‌كان و شه‌ڕی چالدێران 1514ز، كه‌میر شه‌رفخانی به‌دلیسی له‌كتێبی شه‌ره‌فنامه‌دا زانیاری گرینگی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیه‌ی كوردان تۆماركردووه.
سایتی په‌رله‌مانی كوردستان
• ئاماده‌كردنی ژماره‌یه‌ك له‌مامۆستایانی به‌شی مێژووی كۆلیژی ئاداب له‌زانكۆی سه‌لاحه‌ددین