شەپۆل   ٣١،١٢،٢٠٠٣

شەپۆل ٣١،١٢،٢٠٠٣

پەخشان

aufzeich

چەند خۆش هاتەدی ،خەیاڵی ئەم ساڵم
سەیری شکۆفەی ، گوڵی خەونەکانم .
گرتی سەرتاسەری ماڵی رەشی ئەو دڵەم .
ماوەیەکی درێژ بوو سێبەری هەوری ڕەش دای پۆشیبوو –
خاکی وەتەن .وا لەم سەری ساڵەدا تەمی هەوری سەر
رووی خەمی دڵم رەویەوە و، تیشکی بەنوشیی خۆری ئازدی
لە ئاوێنەی جامی کامی کانیدا، سەیری رووی خۆی کردو پێکەنی .
وا ئەم شەو بەرێکردنی ئاخر شەوی ئەم ساڵە ،
لەوەڵاتێکی یەک جار دوور، لە نیشتیمان نا
لەوەڵاتی خێرو بێروژیانا .
لەناو مالێکی شپرزو سەر مێزپەر لە قەڵمو کاغەزی هەڵ رژاوا ،
لە دووکەڵ و بۆنی هەڵم و ئاهی دڵی سووتاوا .
قوورگو هەناسە م گیراو، دانیشتوم ، یەک جار مێشکو خەیاڵم بڵاوە ،
دڵم کات ژمێرەو ، لە سەرە وەستاوە .
هەندێک جاریش چاوەکانم دەبەن بەرووبار
سەر بەرەو خوار بە شوێوەڵانی باڵای ساڵا شۆر ئەبمەوە .
هەندێ جاریش هێوەر هێوەر ،لە نێرینەی گیژاوێکا
سوور دەخۆم .
دواتەر بەدەستی با هەڵ دەبەزمەوە ،
شۆرابەی تووڵی لقی داربی یەکی سەر لە کۆشی
چەمدا دەگرمە باوەش وتون، تون ،
بە خۆمەوە دەی گووشەم وماچی دەکەم .
لەپەر لەقی شۆرە بی هەر بەدەستی با خۆی دە تەکێنێ و
دەکەومەمەوە ناو گێژاو ،وە دیسان سەر بەرەو
خوار گرمۆڵە دەبمەو.
هەندێ جاریش بەسەرو موقلات وهەندێ جاریش بەبازو
جار ناجارێکیش ، هێوەر، هێوەر، سەرم
دەکەمەوە بە بنداو دەردەکەو مەوە .
هەر جار سەرم دەکەمەوە بەبندا ماچی رووی
خاکی هەڵ بزرکاوم دەکەم و بەسنگمەوە دەیگرم .
هەرکاتێکیش دێمە سەرەوەوچاو دەگێرم .
بەدەوریخۆمدا ،هەر ئەوندە فەریادەکەوم ،
لە بەر بژنی بەرزو پیرۆزی، کەژو پەرچی گوڵ و،
باخ ونەزاری نیشتیمانم ،سەری رێزو نەوازش دائەنەوێنم و
دوبارە بۆ بەن ،هەتا گەیشتم ورژامەناو سیروانەوە .
دا ئینجا چاوم گێرا بەناخی بنیا و دەستم خەشان بە هەموو کەنارەکانیا و
بۆنی گوڵاڵە سوورەی دەستی شارزور وگوڵەنەرگزی –
سەرگۆری شەهیدانی سەیوان و، گوڵە ئەستێرەی سنگی گۆیژەو،
گوڵە میخەکی گڕدنی کیژی هەڵبجەم لە لقی گوڵە وەنەوشەی
سەروقەژ تەری ،تازە حەمام کردوبەشنەی شەپۆل و دڵۆپ دڵۆپ
عەتری شەونم لە سەر کەوتی تەوێڵی شەرمن ،هات بەدەماخماو
تێر تێر لەناخەوە هەڵم مژیو نام بە دڵمەوە .
لە پەر هەر ئەوندەم زانی ،سێبەرێکو دوو وان و،سێ یان و، بەسەرما ،
وەختێک سەرم هەڵ بڕی، پۆلێک کۆتر ،رووبە سیروان ،
نەوی بوونەوە ، تاسەر شەپۆل .
جامی گوپیان پەرکرد و رووبە هەورامان ،سەریان وەر چەرخان
منیش بەقەت باڵای شەپۆل دەستم هەڵ بڕی ،
هاوارم کرد لێیان بەوستن ! پەرسیارم هەیە
یەکێکیان، بەوێنە لەهەموویان بەتمەن تردەهاتە بەر چاوم .
هەر لە پیرە دار سنەو بەرێکی دەربەندی بازیانی دەکرد ،
سەر بەرزوو قی توقۆز ،چاوگەش چاوگەش
هەرلە ئەستێرەکەی بەربەیانی ئاسمانی کوردستانی ئەکرد .
نووکی باڵەکانی تیژ تیژ وەرشەیان دەکرد .
هەر لە نووکی خەنجەرەکەی شێخی بەردەقارمانیان دەکرد .
قاچەکانی خەرپەن خەرپەن ، هەرلە بازوەکانی فەرهادی
ئاشقی شیرینی کۆکەنی بێستونی دەکرد .
چنگەکانی قەف خوار دوو ،هەرلە قەفی گۆچانەکی
پیرە مێردی نەورۆز خۆشەویستان دەکرد .
دەنووکەکەی بەخاک تاشراو، تیژ، هەرلە نووکی خامەکەی
مامۆستای کوردایەتی دەکرد .
گویەکانی ریشن ریشن ،هەرلە ریشەکەی ،مامەریشەکەی
شۆرەشی نوێ وگەرمیانی دەکرد .
رەنگو شێوەی سپی سپی هەرلە بەفری تازە باریوی
سەر لوتکەی چیای شاهۆی دەکرد .
سپی، سپی ،لەریشەکەی مەولەوی دەکرد ،
باڵەکانی یەک ناو هەڵ وەستەیەکی کرد
پێی وتم: دەپرسیارەکەت بکە !
دەرنگمە دەرۆم ،دەبێ زووبگەمە هەورامان .
پەرسیارم کرد ،بۆچی دەچن بۆ هەورامان ؟
ئەی ئاوی جامی گوپتان بۆچییە ؟
جوابی دامەوە ،چۆنە بۆ نەت زانیوە ؟ داڵی ڕەش،
داڵی نامۆ، بەهەوای نەسیمی لوتکە،
سەرەو بەن کەوتۆتە خوارەوە، بۆ ناو خەرند ؟
ئێمەش دەچین ! دەچین بۆ ئەوێ ،هێلانەکەمان تازە دەکەینەوە .
ئاویجامی گوپیش دەبەین، چیاو باخ وپێدەشتی پێدەشۆینەوە ،
جێپنجەی خوێناوی تاوان کارانی لێپاک دەکەینەوە .
ئەم جارە تقلەیەک وشەپۆلێکی دا بەخۆی و
وەک ئەوەی پێم بەڵێت بەڕۆ خێرا ! هەواڵ بەماسیەکان و
خیزی زێوینی بەن گۆمی مند بەگەیەنە .
ئەوجا دایە شەقەی باڵ و،بەرز بۆ چیا هەڵکشا ،
منیش پەشویەکی کورتو، دەوا تر وەک تاوێرە بەردی
لە دەم بنار ترازاو، خل بوومەوە سەر بەرەو ژێر .
وەک گەڵای هەڵ وەروی بەردەم با
وەک شقژنی شکانی لەقی دار
وەک خرەی وەشکە چن
وەک جوانوی لە سێبەری ، لە سێ بەری خۆ سڵکردو .
وەک ئاسکی لە رەوزا گیر خواردو
وەک کەوی قاچ بەتۆرەوە بوو
وەک ماسی لە شەپۆل دا سەر هەڵ گرتو
وەک گێژەلوکەی لە سرووشت یاخی بوو
وەک لەقی شۆرەبی لە شەپۆل تورە بوو
هەر جینگڵ ئەدەم و لە ناو لەپی دەستما ،
بەپەنجەکانم قەلەمەکە با ئەدەمو
ئەمدیواو، ئەدی و، بە پەرەکاغەزەکان دەکەم .
بۆ وشە دەگەرێم ، هێندێ جار ئازار بە لێوەکانم
دەگات لە کاتی کرۆشتنیان و، وە هەندێجاریش
خونچەی بەزە دەپوشکوێ و،لە دەر بەندەرێی چاوانمەوە،
جۆگەی فەرمێسکی بۆ هەڵ دەبەستم .
کەچی لە پەر جووڵەیەک و، سەر هەڵ کرانێک و
دەست بە سەرو سمێڵ دا هێنانێک،هەموویم لە بیر
دەباتەوە و شەڵپ دەکەومەوە ناو نێرینەی شەپۆڵی رووبارو
بەرەو خوار دەم با ،هێندێک جێگا تا قوولەپێ وخوورەو
هێندێ جێگاش لێل ومەندە .
وا من ئێستا پنجە کوزەڵەیەکی سەر چنارم و، دەستم
لە یەخەی کانی ترازاوە .
قەرژن، قەرژن، سەرو ریش هاتو ،
لەبەر دەم شەپۆلام دەم بات ،سەر بەرەوخوارو،دەم بات .
نازانم شەپۆلی خەیاڵی سەر هەڵگرتوم بۆ کوێم دەبات و
چیم نیشان ئەدات ، هەر دەم با و، هەر دەم بات .
ئەلێرەوە شۆرابەی لەقی شنگە بی ،دەستی گێرا
بە بنوسەرو خواری شەپۆلدا .
وەک ئەوەی بۆ چڵی یاخی بووی لە لقی بەگرێت .
منی کەوتە بەر دەست ، لە شەپۆل جیای کرد مەوە و،
چەرپاندی بە گوێمدا ،دەزانی شەپۆل بۆ کوێت ئەبا ؟
جوابم داوە، نا ، نازانم ، ئەی تۆ، ئەزانی بۆ کوێم ئەبات ؟
خێرا جوابی دامەوە ، وتی“ بابا من دەزانم !
دووبارە، لێم پرسیەوە ،ئەی دوای نام باتەوە ؟
ووتی“ نا ،تازە نات باتەوە ! ئەی نازانی شەپۆل بۆ سەر ناچێتەوە ؟
وتم حەزناکەم دەتەرسم ئاو تینوکەن ،
وەشک بمو سەوزنەبمەوە .
وتی“ بۆنازانی دەستی ڕەش براوەتەوە؟
دەبرۆ لە گەڵ شەپۆل ،دوامەکەوە ! هێندێکی تر دەرۆی
ئەلوندە ، دووئاوانە و، شەپۆل خێراترە .
وا ئێستا کاتی خەبەرەو، هەناسەو پشویەک ئەدەم .
دەنگی تلفزوێنەکم کەمێک زیادتر کردو،لەسەرلا شان پاڵم داوە .
کچ و کورێک لە ناو شاشە ،هێشتا کورتەی دەنگو باسە
چرای رووناکی ژوورەکەمان، مۆمێکی هیوای دڵ و کوردساتە ،
بەرمەمی خوێنو خەباتە .
دەفترو قەلەمەم لەسەر مێز دانا ،لە سەر لاشان پاڵم بۆ داد .
گوێم شلکرد بۆ خەبەرو باس ،یەکەم پیرۆز بای بوو
کۆتای ساڵی کۆن و سەرەتای ساڵی تازە بوو .
دووهەم هەواڵی شەر بوو، دوژمنی لە کوونا سەر بوو
دەوای بەزین لە خۆبای بوو،
هاتون تۆڵە وەستێنەن ،لەخاکی ئێمەی هەژارا
کۆشکو تەلار وەرازێنەن .
خاکی پیرۆزی نیشتیمانمان وەک دڵی ڕەشیان ڕەش کەن .
بەڵام خەیاڵ خاو کوتون ،دووان کوژراونوو ،
هێندێک زامداربوون .
بەتێکرا ئەوانی تر شەرمەزارو رەسوابون .
سەر شۆر بەرەو ماڵەوە بوون ،
ئەوماڵەی دیوارەکانی بە ئارەقەو خوێنی
پیرە مێردێکی بە ساڵا چووی کورد سەروریش سپی
روومەت چاڵ، لە سەر یەک داندراوەو رازاوەتەوە
بەڵام بۆ ساتێک پەشوی تێدا نەداوەو
لە ناویدا نەحەساوەتەوە .کەلێیان داگیر کرد داگیر کەران و
پێپانێکیان خەستەناوی .
کە ئەمڕۆ چاوی بە تیشکی، ڕۆژی ئازادی نیشتیمانی کورد هەڵنایەو،
دەی هەوێت ،بازی لوتکەی بەمۆو شاهۆ وحەمرین بەدەستی
بەست راوی بەگرێ ،کە لە ئاکامدا خەیاڵ خاون و دۆراوەن .
لەبەر دەستی هێزو بروای گەل سەرو تەزی وحەپەساوەن .
لێرەوە کۆتای بە دەنگو باس هات ، پێکەنینێک سەراتاپای
گیانی داگرتم بێ ئەوەی بزانم بۆچێ ؟.
لام کردەوە . قەڵەمەکەم هەڵ گرتو بەرەو خەیاڵم
بوومەوە ،لە پەر ! شڵپ کەوتمەوە ناو گێژاوی شەپۆ لەوە .
وادەم هێنێو دەم بات ،بەهەرۆڵو دارو بەردما دەدات ،
ئێستا ئەوە من خەیاڵێکی گرمۆلەوە بووم ، لە بەردەم شەپۆلا
لاپەرەکانی مێژووی ساڵی رابردوو هەڵ دەدەمەوە .
وا ئێستا گەیشتمە دوو ئاوان و زۆر لە ئەوەڵ خێراتر
سەرو خوارو ژوری شەپۆلەکان ئەکەم .
دوو ئاوانیش شڵپ و هوور ، شاخ یان ناوە بەشاخی یەکەوە .
وەک ودوولقی چڵ بەدەستی باوە ،لەیەک دەخشێن و
بە گژ یەکدا ئەچن .
منیش لە ناو یان دا ،وەک ماسی گیرخواردوی ناو تۆر
هەڵ بەزو دابەز دەکەم، دەم بەن و دەم بەن .
شەپۆل پەل کێشی کردم! تا گەیاندمیە تەنکاو .
دا ئەمجا شەپۆل وەک ئەسپێکی دەستەمۆی
کەفەڵ پان، لە ناو بەژوێن راکشاو .
هێدی هێدی کاکۆڵی سەوزەگیای شانە دەکرد .
دا ئەوجارە منیش هیلاکو شەکەت ،
هەستامە سەر پێو وەستام ،تەر تەر وەک
مەرەزەی ناو گۆل .
لەش و سەرو قاچ تەزیو .بێ هێز بێ هێز ،
بەڵام هەر چۆنێک بوو، سەرم هەڵ بەری ،
هەر کە سەرم هەڵ بری، بینم تۆزێک لە خوار تەر
نەیەک و دوو وان و، سێ یان و، چور، چەندانە کڵەم هاتەبەر چاو .
باڵابەرز، قیتو قۆز ،لەبەر دەمی شپۆلا وەستا بوون ،
شەپۆلیش سەرنەوی ،سەرنەوی، لەژێر قاچەکانی
پەردی ئەلوەندەوە رەت ئەبوو .
هەر کە رووم وەر چەرخان بۆ دوای خۆمەوە ،
منداڵێکم بینی ،دار لاسیکەکەی دەستی، کرد بە دوو لەتەوەو
فرێی دایە ناو رووبارکەوە ،
بەڵام پەرسیارم لێنەکرد ،تابزانم بۆچی شکاندی .
لە دڵی خۆما، وتم: رەنگە پەرسێلکە نەگەرێتەوە و، قومریو
قەتێش رەویان کردەبێت .
دواتر تۆزێک تینم دا بەر ئەژنۆ کانم و،
چەند هەنگاوێ لە ئاوە کە دوور کەوتمەوە .
هەر کەمێک لەولاتەر ،پۆلێک منداڵ جانتا بەکۆڵ
بەرەو لای من دەهاتن .چوومە سەر رێگاکەیان و
لێم پەرسین ،ئەوە لە کوێ بوون ؟ لە کوێوەدێن ؟
هەموو بەیەکەوە جوابیان دامەوە ،لە قوتاب خانە
لە دەرسی زمانی کوردی ،بۆ مامە تۆ بێخەبەری ؟
لە پەر، سەیر هەڵ بەزیمەوە ! وەک گرۆڵە خل بوومەوە .
کە مێک نەزیک تەر بوومەوە ،لێم دووبارە کردنەوە .
ڕۆڵە گوێم کەمێک گرانە ،چیتان وت ! توو ئەو چاوانە .
هەموو بە ئاوازەوە ،دووبارەیان کردەوە .
مامە لە قوتاب خانە بووین ،
لە فێر بوونی زمانی کوردی بوین ،
بۆ نازانی دوژمن رووخا ؟.
تەختو پەیکری شکا .
هەرچەندە ئەمە بەسنەبوو ! وازیان لێبێنم بەرۆن .
وتم ڕۆڵە ئێ خاسە، هێزو ستەمی چەباسە؟،
هەموو بە پێکەنینەوە ،جوابیان بە پەف دامەوە !
چزویەک بەلەشما هات ،
وتم خانەقین ،خۆت بەگرە هاتم بۆ لات!
خەیال خۆی کۆکردەوە ، لە خەیاڵی شەوێکی درێژدا
واخەریکە ڕۆژ دەبێتەوە .
لە کۆتای دا، ئەم دوو دێرە شێعرەم بیر هاتەوە .
کەبێتو هێزو بەروا یەک بەگرن
زووشوری قەڵای زۆرداردەگرن
٣١،١٢،٢٠٠٣،کات ژمێر ٦:٣٠ی سەر لەبەیانی شونبێرگ ئاڵمان
تاهیر وسوەکەل .

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

Deine E-Mail-Adresse wird nicht veröffentlicht. Erforderliche Felder sind mit * markiert