شاری سڵێمانی لە گەڵ ئەوەی شارێکی کەم تەمەنەو زۆر کۆن نیە. بەڵام یەکێک لەو شارانەیەکە زۆر ترین رووداوی سرووشتی و، پڕکارەسات بار ترین رووداوی هێرشی نەخوازراوی کراوەتە سەر. رەنگە هەر ئەوش هۆکاری ئەوە بێت کە ئەو شارەی بەناو دەنگ کردەبێ و خەستویەتیە ریزی پێشەوەی شارەکانی بەر لە مێژووی خۆی ، نام هەوێت باس لە سەر جەم ئەو رووداوانە بەکەم کە سلێمانی یان خەمبار وجوان کردوە ، سلێمانی وڕەشەبا، سلێمانی و لافاو ،سلێمانی و راپەرین و هەڵمەت ، سلێمانی وقوربانی ، سلێمانی ورۆشنبیری ، سلێمانی و شاری شاعیران ،هونەر مەندان ، هونەر دۆستان ،و زۆر زیاتر ….. شاری سلێمانی و لافاو ئەو پرسیارە پرواتایە یە کە لە مێژ ساڵە لای منە و بە شوێ ئەوڵامە کەی دا دەگەرام ، لە زۆر لاپەرو وێنە و بیرەوەری و شعر وچیرۆک ورۆمان وکورتە فلیمانم رونیو گەلێک هێمام وێنەکرد بۆ بینینی ئەو کارە ساتە سروشتیەی شاری سلێمانی و هەر کات باسی لافاو دەرکێت لە بیرو هۆشما سلێمانی لە بەر دەمەم قوت دەبێتەوە. هەموو ئەو شتانەی بیستومەو خوێندومەتەوە دێتەوە یادم . بەڵام ئەو بابەتە بەنرخەی مامۆستا عەلائەدین سەجادی لە ناو بەرگی یەکەمی رشتەی مرواری دا وەکو گەنجینەیەکی بەنەرخ بۆی پاراستوین و شایانی ئەوەیە هەموو خوێنەرێکی گەلی کورد ئەو بابەتە بەخوێنێتەوەو منیش وەکو رێزێک بۆ سلێمانی و ئەو مەرۆڤەمەزنەی گەلەکەمان و ناساندنی زیاتری ئەو گەنجینە پڕ بەهایەی لە رشتەی مرواریدا بخەمەبر دیدی خوێنەران وام بەباش زانی وەکو خۆی لە وسوەکەل هەواڵ نێردا بڵاوی بکەمەوە . 05،02،2017 ت و