بەبێ هیچ بیروورایەکی سیاسی وکێشەیەکی کۆمەڵایەتی، ژیان وەک خۆی و بەشێوازێکی سروشتی لە ئاڵ‌و گۆردایە . وە سەرە رای هەموو بار گرانیەکانی ژیان به ههموولایهنەکانیەوە ، بۆتە هێمایەک و ئەو راستیەمان نیشان دەدات كه شارستانیه‌ت و ئاوه‌دانی له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م دنیایەداو کۆمەڵگای مڕۆڤایەتی دا ته‌نیا به بیر و هەزر و بازووی پیاوان سەرچاوەی نەگرتوە ، به‌ڵكو بە دوولایەنیو هاوكاری وهاوبەشی ژنان و پیاون بناخەی کۆمڵگایان داناوە، له كۆمه‌ڵگای كوردهواری خۆشمان‌دا لەهەموو سهردهمەکاندا ژنانی گەلەکەمان شوێن پەنجەی خۆیان دەر خستەوە ،وە بەدەیان سەدان ژنی ئازا‌و شۆرەش گێر لە خەبات و بەرنگار بوونەوە بۆ پاراستنومانەوەی کلتورو فەرهەنگی نیشتیمانەکەمان شان بەشانی پیاوان ژنانی ئازا‌و لێهاتوو هاتوونه‌ته گۆڕه‌پانی ژیان و ڕۆڵێكی دیار و به‌رچاویان گێراوە ، کەم نین ئەو خانمانەی له بنیات نانی كۆمه‌ڵگای كوردی وبیناکردنی بناخەیەکی تەندروستو پاکژو پارێزگاریی كردن له نیشتمان و پێشخستنی لە هەر بوارێک کە بۆیان رەخسابێت ومەجالیان بووبێت ،هەوڵیان داوە وپەشگیری و یارمەتی دەری پیاوان بوون لە رووی زانیاری ولە زۆربەی بواره‌جیاجیاكاندا لە کوردستان .گەلی کورد یەکێک لەو نەتەوانەیە کە گه‌لێك ژنی مه‌زن و ناوداری تێ دا هەڵ کوتوە ،کە شایانی رێز‌و بەرزراگرتنەن وشانازین بۆ گەلی کورد .
له مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورددا چه‌ندان خاتوونی شاژن و قاره‌مان و نووسه‌رو مێژوونووس وشاعیری بەتواناو هەست ناسک ده‌ركه‌وتوون و رۆڵێكی به‌رچاویان له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازنەی گەلی کورد دا گێڕاوه، بۆ نموونه ، میرزادە خاتوون ،خاتوو“ خانزاد „ی خان میری میرنشینی سۆران،ژنە خێرخواز‌و دانەری بنچینەی ژنان بەرەو کۆمەڵگا خاتوو “ حه‌پسه‌خانی نه‌قیب“وە خانمە پاشاژنی هۆزی جافخاتوو“ عادیله خانم“ و شازاده خاتوونی شۆرشگێر‌و رێبەری شۆڕشی پشتکۆ خاتوو „قه‌ده‌م خێر“ كچه كوردی شۆڕشگێڕی كوردانی لوڕستانی بچوک ، وژنە شاعیر‌و مێژوون نووسی کورد خاتوو“ ماهشەرف خانم “ مه‌ستووره‌ی ئه‌رده‌ڵان، وخاتوو „سوره‌ییا به‌درخان“ نه‌وه‌ی به‌ردخان پادشای میری میرنشینی بۆتان، ئەو میرنشینە کوردەی زۆرترین خەزمەتیان لە بواری مێژوودا بە گەلی کورد کردوە، له ناوچه‌ی جه‌زیره‌ی بۆتانی باكوری كوردستان،وە خاتوونە خوێنکاری لاو خاتوو “ له‌یلا قاسم“کە بە تاوانی کورد بوون وپەشت گیری لە شۆڕشی کوردان بۆ دەرچوون لە ژێر دەستی لە سێدارەدرا و،خاتوو „لەیلا قاسم “ دوو هەم ژنە تێکۆشەری کوردە کە لە بەندیخانەو بە شێوازێکی نامەرۆڤانە لە سێدارە بەدرێت .شازادە „قەدەم خێر“یش ئەو ژنە قارەمانە بوو کە لە بەندیخانەو بە شێوازێکی تر شەهید کرا ، و چه‌ندان ژنی تری ناودارو ئازا‌و خەبات گێر لە شۆڕش و سەر هەڵدانو بەرخوودانی گەلی کورد دا بوون رۆڵی کاری گەریان گێراوە لە مێژووی گەلی کورد دا. بەڵام بەداخەوە ناویان تٶمار نەکراوەو لە مێژووی کورد وشۆڕشەکانی دا غەدریان لێکراوە .وەیان ئەو کەسانەش کە زۆر مێژووێکی کۆنیان نەیەو ، تا ئێستاش شووێن پەنجەیان دیار ماوە لە خەباتی رزگاری خوازانەی گەلی کورد .بەڵام تۆمارێک یان بەڵگەیەکی گونجاو نیە کە پەشتی پێبەبەسترێت .کە ئەمەش دەچێتە خانەی ماڵوێرانی و بێ کەسی گەلی کورد .بەداخەوە چون دەبێ خاتوونێکی وەک خاتوو(خانزاد)ی میرزادەی میری سۆران کە تا ئێستاش ئەسەری قەڵاو پانتای فەرمان رەوایەکەی هەرماوە، بەڵام داخەوە تا ئەمڕش بڵگەیەکی گونجاو باوەر پێکراونیە ،به‌ته‌واوی ڕوونی بەکاتەوە ، دا خۆ ئەو خاتينە میرە( خانزاد)ی میرزادەی سۆران له ساڵی چه‌ند له‌دایك بووه و، کەی کۆچی کردوە. دا کارە ساتە کە لێرەدایەو خوورانی مافی ئەو خاتوونە لێرەوە دەست پێدەکات و چوون بەزانین چەند ساڵی ژیاوە و لە کەیەوە خەزمەتی گەلەکەی کردوە .بەڵام شتێکی شاراوە لە ژیانی ئەو خاتوونەدا هەیە کە تا ئێستاش کەسانێک هەن یان بە ئاگا یان بەنائاگا خووی لێ لادەدەن !کە خاتوو (خانزاد)ومیرنەشینی سۆران لە کاتی فەرمانرەوایەکەیان دا سەر بەست بوون هێشتا نە هات بوونە ژێر رەکێفی ئاینی ئیسلام و،رەسەنایتی یەزیدیان هەر مابوو ،بەڵگەشم بۆ ئەوە ساڵی “ ٢٠٠١ “ بە سووتفە رێم کەوتە ناو کتێبخانەی کوردی لە شاری هانۆڤەری ئا‌ڵمانیا و چاوم کەوت بە چەند کەسێک لەکێک لەوانە کاک سامی ناوێک بوو کە بە خۆشحاڵیوە لەژیان داماوەو باسی ئەوەی کرد کە تافگەی علی بەگ بەناوی باپیرەگەورەی ئەوە کراوە ،ئەو برادەرە خۆی کوردی رەسنی یەزیدیە ،دا پرسیارەکە ئەوەیە، چۆن دەکرێت خۆی یەزیدی بێ‌و؟ باپیرە گەورەی یەزیدی نەبێ ؟ باپیرەگەورەی ئەویش < علی بەگ> کوری خاتوو (خانزاد)ی میرزادەی میری سۆرانە .
خاتوو (خانزاد) كچی میر حه‌سه‌ن به‌گ رێبەری میرنشینی سۆران و هاوسه‌ری میر سلێمان بەگ میری سۆران بووه.
پاش ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی میر< سلێمان> به‌گ له‌لایه‌ن دوژمنانی كورده‌وه ژه‌هرخوارد كراوە له شاری به‌غدا كۆچی كردوە، هەر چەندە سەر چاوەیەکی تریشم بەر چاو کەوتەوە هەر وەك مافێك و بە تەوای ساخکردنەوە و پاراستنی ئەو مێژوە لە فەوتان ئەویش لە کۆتای باسەکەی خۆم دا ئەنێم .: ئه‌وه میرزادە( خانزاد) ده‌سه‌ڵاتی میرایه‌تیی میرنشینی سۆران دەگرته ده‌ست و ده‌ستی كردوە به چاكسازی و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی سنووری میرنشینه‌كه‌ی .
ئه‌م میرهزادەیە خاتوونێكی زیره‌ك و لێهاتوو بووه، زۆر جار جلوبه‌رگی تایبه‌تی له‌به‌ر كردووه و چه‌كی له خۆی به‌ستووه و رێبەری سه‌ربازەکانی سوپاكه‌ی کروە. هەتا گەلێك جار چووه‌ته به‌ره‌كانی شەڕو رووبەرووبونەوەش .
بۆ ئەوەی ئاگاداری وەزحیەتی میرنەشینەکەی بێت شەوانە له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كانیدا به‌ناو شاردا گه‌ڕاوه بۆکۆردنەوەی زانیاریوەرد لەسەر گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌كه‌ی و گوێگرتن له ڕاز و سكاڵاکانیان. میر( خانزاد )خان به هۆی كاره باشه‌كانی و میهره‌بانییه‌وه، له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه گه‌لێك خۆشه‌ویست بووه، به شێوه‌یه‌ك فه‌رمانڕه‌وایی میرنشینی سۆرانی كردووه بووه‌ته هۆی هه‌وێنی گه‌لێك داستانی فۆلكۆری و چیرۆك و شیعر وشانامەو خه‌ڵكی ناوچه‌كه گه‌لێك جار بە لاوک وحیران و گۆرانی لاواندوویانەتەوە و
به‌سه‌ردا هه‌ڵداوه .هەر ئەوەش وای کردوە تا ئێستاش لە بیروو زەینی خەڵکی ئەو دەڤەرە ماوە.
هەندێک شوێنەواری قەڵاو سنووری میرنەشینی سۆران .
وەک لە سەرە تاوە باسم کرد ، کە دایکی <علی بەگ> بووە ،
له دوای كۆچردوای میرزادە خاتوو( خانزاد) خانم،< عه‌لی به‌گی> كوڕی جێی گرتۆتەوە و بۆتە میری میرنشینی سۆران، كه تا ئێسته دیار نییه له ساڵی چه‌ند فه‌رمانڕه‌وایی میرنشینه‌كه‌ی گرته ده‌ست و ماوه‌ی چه‌ند ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی كردووه.
((( ژیان و تێكۆشانی خانزاده خانی میری سۆران كه تا ئه‌مڕۆش قه‌ڵا و شوێنه‌واره‌كانی له كوردستان ماون، پێویستی به ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان و زانستی هه‌یه. خانزاد كچی شاقولی به‌گی سوله‌یمان به‌گی میر سه‌یدی به‌گی سۆرانه. له ساڵه‌كانی ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی 16ی زایینی له‌دایكبووه و له كۆتایی هه‌مان سه‌ده و له ساڵی 1597 ماڵئاوایی له ژیان كردووه. دوای ئه‌وه‌ی میر سوله‌یمان به‌گی برای خانزاد له ساڵی 1590 به پیلانێكی سه‌رفه‌رماندار „له‌شكری“ له ڕێگای به‌غدا له‌نێو بردراوه، خانزاده خاتوون بۆخۆی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی میرنشنی سۆرانی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه و كاروباری میرنشینه‌كه‌ی ڕاپه‌ڕاندووه. خانزاده خان له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵی ده‌سه‌ڵاتیدا تا كۆچی دوایی له ساڵی 1597دا چه‌ندین قه‌ڵا و خوێندگا و مزگه‌وت له‌سه‌ر فه‌رمان و بڕیاری ئه‌و دروستكراون، كه تا ئێستاش شوێنه‌واری به‌شێكیان ماون؛ دیارترینیان گه‌لی خانزاد، كۆنه دیوار و وێنه‌كه‌ی چیای هه‌ریر، قوڵغه سوپاییه‌كان له ناوچه‌ی هه‌ریر و قه‌ڵای خانزاده له‌نێوان پیرمام و شاری هه‌ولێردا )))
ڕێناس نه‌ورۆزی) سەر چاوەی ئەم بابەتەی لە ناو سێ چڵەمەدایە هەورێ پرێس نوسینی)