ئاشەوان

ئاشەوان

mhaلە دوو بەرەی شەردا جەنگاوەرێکی دابەشکراوم. بۆ هەر بەشێکم تابڵۆێک وەک ناسنامەم هەلاوەسراوە. گوومان و پرسێار رێان ناکەوێتە وڵاتی بیرێک کە سەرزەوێکی ویشکارۆ و پاییزی گەڵارێزانی چەکەرەی داری بەهاری خۆبوون هەڵدەوەرێنێ. پێ کەنین و گرێان لە تای گەرمی نەخۆشی بێ گێان دەسوتی و ورێنە دەکات. چەپڵەێکم،لەم دیو و ئەو دیو بۆ سەری سەروەر و لە سەردانی من لی دەدات. دوو روڵەی داێکێکم لە رەنج و بێ بەشی،نەبان لە گۆی مەمک و بۆژۆ لە خۆم دەکەم. ژێان حەرمسەرای بەندکراوی دەسەڵاتدارانە،پاسەوانی بەر درگا بە شانازی دەزانم.!!!! لە گژ کێ راچم بێ جگە لەخۆم؟؟؟؟ پیشەم بۆتە مل کەچی و بێ سەری.ئێشک گری هەژاری و هەژارکردن هەر خۆمم!!!!! بۆێە دەبێ لەو چەرخە وەرسورێمەوە،چیتر لە دەرەوەدا بە دوای تاوانباردا نەگەرێم. تاوانبار منم!،کە تاوانکارم لە سەر خۆم کردووە بە دە سەڵات. کۆشکی لە جەستە و ژێانم بۆدروست دەکەم. بۆ چاوی چڵێسی لەشێکی رووتم. بۆ گەرم راگرتنی مانەوەێ سوتەمەنی هەنووکە و پاشەکەوتی جستانیم لە رەق بوونەوە. لە مەێدانی شەردا گلادێاتۆری کەێف و شادی ئەوم. ئاخر گەر من دیواری تەلاری ئەو هەڵنەچنم.خۆبەخشانە باوەشمی بۆ رانەخەم،پاسەوان وشەرکەری نەبم. چۆن دەخوڵقێ و دەبێ بە سەرم بۆ بێ سەرکردن ودێوەزمەێ سەر سینگ و دڵم .؟ا تا کەێ ئاشەوان و دوو بەردی بیرازکراوی دەستێان لە هارینی خەون و ئاەرزوکانم بم بۆ جەواڵی هەرگیز پر نە بووێان. بەسە با بناوانی جۆگەی ئاشێک هەڵبەستین ئاشەوان وئاشیری تەنێا خۆمان بیین ،لە ناو ناڵە و بەردی تێ کۆشانمان تەنێا مزەی وزە بۆ پر کردنی سفرەی ئەوان بەشمان نەبێ. داهاتوو چەمێکە ئەگەر دوو روبارمان تێ نەخزی،ئاشی ژێانمان لە گەرین دەکەوێت. لە بەێنی دوو بەردی ئاشێاندا سوجدەمان بۆ مەرگ پێ دەبەن. کاتێک تەرمی لە گێان کەوتومان بە تییتۆڵی سوور و رەش دەپێچن و خۆڵی دوای سوتانمان بە قورگی بە لرفەی حەزی تێر نەبووێان دادەکەن،ئێمە لە سەر باڵی هەورەکان بۆ خنکاندنی خۆرێک دەفرین،کە پشکۆی هەڵپریو و هاراومانە،جارێکیتر هاوارمان لێ دەکات. ئێوە دوو کۆرپە ودوو نیگاێ چاوی منن،سەرتان بە بێ ئامێزم،لە دوو باوەشی ئاشی داێەن جەستەیکی لە سەردراوە. با یاخیکی هەڵگراوە لە ئاین و نەریتی باوکی دەست درێژکەری روح و لەشمان بیین. جەنگاوەری جەنگێک بیین، کە لە مەێدانەکانی بەر بەرەکانی تەنێا دیوارەکانی بەندیخانەی تاریکی بیر ونا وشێاری من و تۆێ تێدا دەروخێت. با بەس بێ زیندانی و زیندانەوانی لە خۆمان و رازاندنەوەی کۆتەڵ لە هەر نسکۆ و برینێکی قرتماخەکراوی بێ هەتوان

17.05.2014 کۆلن

 

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

Deine E-Mail-Adresse wird nicht veröffentlicht. Erforderliche Felder sind mit * markiert