، رەوشی هەرێمیباشوری کوردستانی

، رەوشی هەرێمیباشوری کوردستانی

IMG_4013رەوشی ئالۆزی ئێساتی عێراق وناوچەکە بەتایبەت و ناسەقام گیری جومگە ئەساس و ستراتیژیەکانی هەرێم و کار دانەوە و سلبیەکانی لە سەر رۆژ هەڵاتی ناوە راست ،کورد بەتایبەت چ دەبێت ؟ وەک دەزانین ئەو ٢٣ بەهارە باشوری کوردستان نیمچە سەر بەخۆیەکی بە خۆوە بینی وە و زۆرێک لە بنکەو بەرێوە بەریەکان کەمتازۆر ،بە شێوەیەکی کات بەسەر بەردەن هەستاوە بە قۆرخ کردن و کاری خۆی بەرێکردەوە .هەر چەندە بۆ ماوەی ٤ بۆ ٥ ساڵ بە شەرماوەر تەرین کاتی دا تێپەری ! ئەوش مێژو شاهیدی شەری ناو خۆ و هەڵەکان ئەدا .کە ئەم کۆسپو رێگەریانەی لە ساڵی ١٩٩٦ وە تا ئێستاش چق یان بەس توە هۆکارە سەرەکیەکەی هەر بۆ ئەو هەڵە مێژوویە دەگەرێتەوە .کە جماوەری کوردستان باجی هەڵەی حیزبەکانیان دا ،وەک بینیمان لەماوەی ٧ ساڵ دا واتە لەدوای شەری ناوخۆ وە تا رووخانی دەوڵەتی عێراق ،نەک یەکێک لە کێشە کان چارە سەر نەکرا بەڵکو رۆژ بە رۆژ و هەنگاو بە هەنگاو زیاتەر،زەخت دەخرایە سەر ناوچە کوردیەکان و زۆر تەرین هاووەڵاتی کورد لە ناوچە ژێر دەستیەکانی بەعس زیانیان بەر کەوتو لە سەر زێدی خۆیان دەرکران .ئەوشی کە گیرا گیراو یان لە کوونەتاریکەکانی حیزبی بەعس توشتی ئازار وئەشکەنجەو کوشتەن بوونەوە.وە لەو ماوە زۆرەشدا هەرێمی سەر بەخۆ جیا لە شەرە پەرۆ و خۆقامکردن و خۆ خەزانە ناو ئەم دەوڵەتو ئەو دەڵەت نەیان توانی هیچی تەر بەکەن .وە نەشیان هەویست بی کن، تا ساڵی ٢٠٠٣ دەسپێکی شەر دەژی دەوڵەتی ئێراق لە لایەن ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیەوە . کە بەناو لەم هاو پەیمانیەتیەشدا کورد بەشدار بوو بەڵام جیالە زەرەر هیچ قازانزی نەکرد ،تەنها ئەوە نەبێت گەورەدیکتاتۆرێکی وەک سەدامی لە کۆڵ بۆوە، کە بێ گومان بەبێ ئەو باڵفەشکرد نەوەی سەرانی کورد وخۆ بەخاوەنداری ئەوشەرەش هەر ئەودەست کەوتە دەبوو کەئێستا هەیە.وەک بینمان ئەمریکاو هاوپەیمانەکان ئێراقیان رووخاند و بە تەواوی تێکو پێکیان دا ! وە کوردیش وەک هەموو ئەڵەکانی لە رابەردوودا کردویەتی هەستا شانی دابەر ئێراقێکی رووخاو ووێران و بۆ بارەقەڵای دەرستیان کرد بە بوژانەوە وهەستانەوەی وەڵاتێکی وێرانەو لە بەریەک ترازاو .لە جێگای ئەوەی کار بەکات بۆ سەقامگیریو بەهێزی خۆی وگێرنەوەی ناوچە دابرێندراوکێشەلەسەرە کان ،کە بۆ ئەمڕۆ بوونەتە گەورەتەرین کۆسپ لە پێش هەر هەنگاوێکی هەرێم .وەلە هەمان کاتا خەمێک و خەتەرێکی گورەشە لە سەر هەرێمی کوردستانی باشور و بەگشتی رەوشی پارچەکانی تریش. ئەوەی راستی بێ لە ماوەی ئەم ٢٣ ساڵەو بە تای بەتیش ئەم ١١ ساڵەی دوای رووخانی حکومەتی بەعس ،هەر دوو لایەنی دەسڵات داری هەرێم واتە (زەردو سەوز) هیچ دەست یان نەپاراستوە لە قۆرخ کاری دەسڵاتەکان! دەست بەسرداگرتەنی سەروەتو سانی گەشتیو ،بە هەدەر دانی سامانی نیشتیمان لە سەر زەویو لە ژێر زەوی .لە ماوەی ئەم هەموو ساڵەدا ئەو هەموو هەوڵ تەقەلایەی حیزبەکان بۆ بەهێزکردن وخۆ تەیار کردن کردویانە ،کە بۆ جوومگەنیشتیمانیەکانیان بەکردایە ! بێگوومان رەوشی ئێستای هەرێم لەم تەنگەژیە دانەدە بو .ئاخر سەیر لەوە دایە هەرێم ٣ جومگەی ئەسای وەک سەرۆکایەتی و حکومەت و پەرلەمانی هەیە کە چی جیالە گاڵتەجاری شتێکی تر نیە. ئاخر کە هەیە چۆن دەبێ ؟ بەم دەستو بەو دەست کات و سامان و بەریارە چارە نووس سازەکان بەرێدە کن ،بێ ئەوەی لا لە هاووەڵاتیو داهاتوی نەوەی ئەونیشتیمانە بەکەنەوە. سەیر لەوە دایە دەڵێی خەڵکی ئەم هەرێمە بە بەشەماڵ نازانەن ، ئەوەندەی لە خەمی ئەوە دان بەلۆریو بۆری نەوتو گازی سروشتی هەراج فرۆش بەکن ! ئەوەندە لە خەمی هاووەڵاتیان دا نین . هەرێمێک ٢٣ ساڵە دەدۆشرێ کەچی نەی توانی بوجەی تەنها مانگێک بۆ مووچە خۆرەکانی دابین بەکات ! ئێباش ئەو هەموو کۆمپانیاو شەریکاتە و هاتو هاوارە ئیشیان چ یە ؟ ئەی خێرە جار ناجارێک با دەکەنە بەن باڵمان و بەڵێنی دەوڵەت و سەر بە خۆی و خۆ بەرێوەردن مان بۆ دەکەن ..! ئیدارە کردن چۆن وادەکرێت ؟ ئایە بەم هاشو هووشەی سەر کردە و بنکردەکان زیاتەر سیوای ناوەند و جیرانە کان زیاتر نابێ لە سەر کورد ؟ بێ گومان بەڵێ نەک هەر خێری نابێت بەڵکو زیانی زۆر زیاتەر دەبێ . بەناز موفق کرکوکی

 

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

Deine E-Mail-Adresse wird nicht veröffentlicht. Erforderliche Felder sind mit * markiert