بەبێ هیچ بیروورایەکی سیاسی وکێشەیەکی کۆمەڵایەتی، ژیان وەک خۆی و بەشێوازێکی سروشتی لە ئاڵ‌و گۆردایە . وە سەرە رای هەموو بار گرانیەکانی ژیان به ههموولایهنەکانیەوە ، بۆتە هێمایەک و ئەو راستیەمان نیشان دەدات كه شارستانیه‌ت و ئاوه‌دانی له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م دنیایەداو کۆمەڵگای مڕۆڤایەتی دا ته‌نیا به بیر و هەزر و بازووی پیاوان سەرچاوەی نەگرتوە ، به‌ڵكو بە دوولایەنیو هاوكاری وهاوبەشی ژنان و پیاون بناخەی کۆمڵگایان داناوە، له كۆمه‌ڵگای كوردهواری خۆشمان‌دا لەهەموو سهردهمەکاندا ژنانی گەلەکەمان شوێن پەنجەی خۆیان دەر خستەوە ،وە بەدەیان سەدان ژنی ئازا‌و شۆرەش گێر لە خەبات و بەرنگار بوونەوە بۆ پاراستنومانەوەی کلتورو فەرهەنگی نیشتیمانەکەمان شان بەشانی پیاوان ژنانی ئازا‌و لێهاتوو هاتوونه‌ته گۆڕه‌پانی ژیان و ڕۆڵێكی دیار و به‌رچاویان گێراوە ، کەم نین ئەو خانمانەی له بنیات نانی كۆمه‌ڵگای كوردی وبیناکردنی بناخەیەکی تەندروستو پاکژو پارێزگاریی كردن له نیشتمان و پێشخستنی لە هەر بوارێک کە بۆیان رەخسابێت ومەجالیان بووبێت ،هەوڵیان داوە وپەشگیری و یارمەتی دەری پیاوان بوون لە رووی زانیاری ولە زۆربەی بواره‌جیاجیاكاندا لە کوردستان .گەلی کورد یەکێک لەو نەتەوانەیە کە گه‌لێك ژنی مه‌زن و ناوداری تێ دا هەڵ کوتوە ،کە شایانی رێز‌و بەرزراگرتنەن وشانازین بۆ گەلی کورد .
(مەستورەی ئەردەڵان ،)
شاعیرە و مێژوونووسی کورد“ مەستوورە“خاتوونی ئەردەڵان،“مەستورە „خاتوون لە ساڵی ١٨٠٤ دا لە کۆشی بنەمالەی قادر ییەکاندا لە شاری سنەی رۆژ هەڵاتی کوردستان هاتۆتە دنیا ،ناوی تەواوی ئەو خاتوونە “ ماهشەرەفخانم“ بووەو ناوی شاعیری و نازناوی „مەستورە“ بوە.یان „مەسوتەرەی“ کوردستانی، واتە “ مەستورەی سنەی “ چوونکا سنە کوردستانیشی پێوەتراوە تا ئێستاش سنەیەکان هەر ئەو وشەیە بەکار دەبەن‌و زیاتر دەڵێن )خەڵک کورسانم )
بنەماڵەی قادرییەکان لە سنە دا، بنەماڵەیەکی خۆشەویست بوون، بەتایبەتی رێزی زۆریان لێگیراوەلای والییەکانی ساری سنە.
باوکی مەستورەخاتوون ، ئەولەسەن بەگ (ئەبولحەسەن بەگ)، لە پیاوە رەسەنەکانی سنە بووە و، بەهۆی ئەوەی لە نەزیکی پیاو ماقولان و خۆشی کەسایەتەکی بیر رون وزانابوە حەزی بە بەرەو پێش جوونی نەتەوەکەی بوە.هەر بۆیە لەوسەر دەمەدا کە خوێندەن بۆ ژنان نەک بەپێویست نەزاندراوە هەر هەر ناشیرینشبوە، بەڵام( ئەولەسەن بەگ ) „ماەشەرەف „خانمی خەستۆتە بەرخوێندنو هەوڵی پێشخەستن و پێ گەیاندەنی داوە .بۆ ئەوەی کچەکەی ناوبانگ دەرکات کە بەخٶشحاڵیەوە هەرواش دەر چووە. لە دەورانی حکومرانی (خوسرەو) خانی ئەردەلان والیی ئەوسای سنە، کە بە ناکام بەناو بانگ بوە، (خوسرەو خان) و بنەماڵەی قادرییەکان بە هۆی کێشەکۆمەڵایەتیەکانەوە لە یەکتر رەنجاون و ئاشت بوونەتەوە وسەنجام بە هۆی ئەو خاتوونەوە بوونە خزم. „مەستوورە“خاتوون دەبێتە خێزانی خوسرەو خان.ئەم دووکەسایتیە مەزنە زۆر لە شیعردانان دا لەیەک نەزیک بوون و هۆکاری بەستنی هاوژیانیشیان پێ ئەچێک دەنیای بیر روونی‌و ناسین‌و خۆشەویستان لە شێعرەکانیانەوە سەر چاوەی گرتەبێ. لەدیای شێعردا زۆر لەیەک نەزیک بوونە تەوە. لە دیوانی ھەردووکیان دا شیعر بە یەکدا ھەڵدانیان زۆر بەرچاوە .هەر چەندە ئەوەی ئاشکرایە مەستوورە خاتوون لە شیعرداناندا، چ بە کوردی و چ بە فارسی، زۆر خاوەن دەستەڵات بووە.هەر چەندە زۆر بەداخەوە، ئەویش وەک زۆرێک لە شاعیرانی گەلەکەمان بە هۆکاری کێشەنەتویەکانی گەلەکەمان زۆربەی شیعرەکانی لە ناو چوون و تەنیا دوھەزار بەیتێکی ماوەتەوە کە ساڵی ١٣٠٥ ک.ە (١٩٢٦ ز)، میرزا ئەسەدوڵڵا خانی کوردستانی، سەرۆکی فەرھەنگی سنە، لە تاران چاپیانی کردووە. کوردییەکانی ھەر زۆر کەم ماون بەڵام لە قەسیدەیەکی دا کە بەم بەیتەوە دەست پێ دەکا:
گرفتارم بە نازی چاوەکانی مەستی فەتتانت
بریندارم بە ئێشی سینەدۆزی تیری موژگانت
وا دیار ئەدا کە شیعرە کوردییەکانیشی زۆر رەوان بووبێتن. خێوی کتێبی حەدیقەی ناسری، کە ئامۆزای مەستوورە بووە، ژمارەی ھەڵبەستەکانی لە قەسیدە و غەزەڵ و وردە بابەت، بە نزیکەی بیست ھەزار بەیت نووسیوە بەڵام „توحفەی ناسری“ کە ئەویش لە مەڕ کوردستان تاریخێکە، دە ھەزاری لەو بیستە کەم کردۆتەوە و دەڵێ دەھەزار بەیتێکی وەھۆندووە .
مەولەویی تاوەگۆزی شاعیری مەزنی گەلەکەمان لە پەسنی ئەودا ئەم شیعرەی گوتووە:
خورشیدەکەی ناز، ئەوجی بورجی سەور
سەرتوغرای دەفتەر مەحبووبان جە دەور
ھا لە خانەکەی بورجی شەرەف دا
نوورئەفشانیشەن وە ھەر تەرەف دا
شێخ رەزای تاڵەبانیش لە سەر کەسایەتی و مەزنی مەستوورە نووسیویەتو دەڵێ :
مەستوورە کە حەسناو ئەدیبە بە حیسابێ
هاتە خەوم ئەمشەوبە چ نازێك وعیتابێ
“ مەستوورە“ خاتوون دوای پلانی داگیر کەران شەرو کێشەو پلامار بۆ سەر ئەردەڵانەکانو بەناچار رەوکردنیان بۆ باشوی کوردستان لە سڵێمانی ئەگیر سێتەوە و کە بەداخەوە لە تەمەنێکی کەمداو لە هەرتی هەرزەکاری دا ، ئەو خانمە لە سێمانی ولە تەمەنی چل و چوار ساڵی دا بەنەخۆشی شێرپەنجە کۆچی کردوە و ھەر لەوێش نێژراوە .
سەرچاوە
عەبدوڕڕەحمان شەرەفکەندی (هەژار)، لێکدانەوە و وەرگێڕانی مێژووی ئەردەڵان
گرفتارم به نازی چاوه‌کانی مه‌ستــی فـــه‌تتانت
بریندارم به تیری سینه سۆزی نیشی موژگانت
به تاڵێ په‌رچه‌می ئه‌گریجه‌کانت غاره‌تت کردم
دڵێکم بوو ئه‌ویشت خسته ناو چاهی زه‌نه‌خدانت
به قوربان! عاشقان ئه‌مڕۆ هه‌موو هاتوونه پابۆست
منیش هاتم بفه‌رموو بمکوژن بمکه‌ن به قوربانت
ته‌شه‌ککور واجیبه بۆ من ئه‌گه‌ر بمرم به زه‌خمی تۆ
به شه‌رتێ کفنه‌که‌م بدرووی به تای زوڵفی په‌ریشانت
له کوشتن گه‌رده‌نت ئازاد ده‌که‌م گه‌ر بێیته سه‌ر قه‌برم
به ڕۆژی جومعه بمنێژی له لای نه‌عشی شه‌هیدانت
که‌سێ تۆ کوشتبێتت ڕۆژی حه‌شرا زه‌حمه‌تی ناده‌ن
ئه‌گه‌ر وه‌ک من له ئه‌م دونیایه سووتا بێ له هیجرانت
هه‌میشه سوجده‌گاهم خاکی به‌ر ده‌رگانه‌که‌ی تۆیه
ڕه‌قیب ڕووی ڕه‌ش بێ ناهێڵێ بگا ده‌ستم به دامانت
له شه‌رت و هه‌م وه‌فاداری خۆ تۆ مه‌شهووری ئافاقی
فیدای شه‌رت و وه‌فات بم، چی به سه‌ر هات مه‌یلی جارانت؟
ئه‌من ئه‌مڕۆ له مڵکی عاشقیدا نادره‌ی ده‌هرم
به ڕه‌سمی به‌نده‌گی «مه‌ستووره» وا هاتووه‌ته دیوانت
بڕۆ شوکرێ که له ده‌رگای پادشای داوه‌ر
که شۆڵه‌ی ڕۆژی ڕووی والی ده‌گاته کۆشک و هه‌یوانت